٢٩\٥\٢٠١١
گوڵێک پڕیکردوم
لە بۆنی ئەو کچە.

زمکان عەزیز
لەو باخچەیەدا
گوڵێکی گەشاوەی تەڕ و پڕم
لێکردەوە ..
تێر تێر بۆنم کرد
لە ناو پەڕی گوڵەکەدا
ھەنگێکی سک خرپن
مڕ بوبوو ..
لە گوڵاو و
لە ھەنگوین
ووردیلە قاچەکانی بە لێومەوە نوسا و
چزەی لێھەستانم
ھەنگەکە ڕۆحی بە لێومەوە جێما و
مرد ..
منیش لەو ڕۆژەوە
لە بۆنی گوڵ و
تامی ھەنگوین
ئەترسم
لەو باخچەیەدا
لە پیاسەیەکدا کچێکم
پەشۆکاند ..
بۆ تەنیا ماچێک
تونگ بە خۆممەوە نوساند
دڵی بینیم لە شەرما
چۆن لە خۆی ئەدا
گازێکی لە لێوم گرت
پڕی کردم لە بۆنی ماچ و
تامی ھەنگوین
کچێک ..
لە یەکەمین ماچیدا
چزەی خستە ناو ڕۆحمەوە
ئەو ڕۆشت و
باخچەیەک گوڵ و ھەنگی
لە ناو مندا بە جێھێشت
لەو ڕۆژەوە (من)
نزیکترین کەسم
لە بۆنی ھەنگوین و
تامی ماچ..
ماڵپهڕی زمکان عهزیز
|