١٧\٣\٢٠١٠
بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه....
گوڵه مێخه‌که‌کانی به‌رۆکی پووره خاوه‌ر .

گۆنا جاف
بیریان ده‌که‌م..
بیری باخچه‌ی پاشا‌و لاولاوه‌کانی
بیری باخچه‌ی پاشا‌و دره‌خته هه‌ڵچووه‌کانی
بیری باخچه‌ی پاشا‌و شۆڕه‌بییه قژ خاوه‌کانی
بیریان ده‌که‌م..
بیری سێبه‌ری شاری پڕ هه‌تاو
بیری دارسنۆبهری بۆن لێ نه‌بڕاو
بۆن دێ..
بۆنی وه‌نه‌وشه دێ
بۆنی هه‌ناره یه‌خه دادڕاوهکانی دێ
بۆنی گوڵه‌باخه ده‌م به خه‌نده‌کانی دێ
بۆن دێ...
ئێمه بۆنی پێنج هه‌زار نێرگسهجاری شاره‌زوورمان
لێ دێ
ئێمه بۆنی پێنج هه‌زار گوڵاڵه سووره‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌مان لێ دێ
ئێمه بۆنی پێنج هه‌زار گوڵه مێخه‌کی به‌رۆکی
پووره خاوه‌رمان لێ دێ
بیریان ده‌که‌م..
بیری شه‌وانی پڕ مه‌ترسی مه‌رگ بارین و
شه‌وانی ژێرخانی ماڵه دراوسێ و
بیری هه‌موو دڵه راوکێکانی ده‌که‌م..
بیری کچه حاڤدهساڵه مهکربازهکهی ماڵی خۆمان
ده‌که‌م..
بیری کوڕه شه‌رمنه‌کانی شار که بۆ به‌یانی باشێک
بۆ بۆن کردنی تێپه‌ڕبوونی کچێک
سه‌رسووچی کۆڵانه‌کانیان ده‌گرت،
له‌شه‌رماندا به‌یانی باشیشیان نه‌ده‌کرد!
بیری هه‌موو کۆڵانه تاریک و ته‌نگه‌به‌ره‌کانی
ده‌که‌م
بیری په‌رده گوێنیهکانی پشت ده‌رگای ماڵه‌کانی
ده‌که‌م
بیری قه‌یره کچه شه‌رمنه‌کانی ده‌که‌م
بیری کانیه چاو بزه‌کانی ( باوه کۆچه‌ک)ی ده‌که‌م
بیریان ده‌که‌م
بیری هه‌موو تووڕه‌بوونه شیرینه‌کانی دایکم
ده‌که‌م
دایکم حه‌زی ده‌کرد من کچێکی کاڵ بم
کاڵتر له‌دار مێوه‌که‌ی حه‌وشه‌و
کاڵتر له (په‌نجه خانم)ه‌که‌ی ماڵی باجی زێباو
کاڵتر له کچانی دراوسێ..
منیش عه‌یار... ...عهیارتر له ورده شه‌پۆله‌کانی چاوگی (باوه
کۆچه‌ک)و
عهیارتر له هه‌ژانه‌وه‌ی دار چناره‌کانی (باخی میر)
عهیارتر له شنه‌بای (مۆردانه)و
عهیارتر، عهیارتر..
بیریان ده‌که‌م..
بیری زه‌ڵمی چاو مه‌ست و تانجه‌ڕۆی پڕ له خورپه..
ئاخ بۆ عه‌بابه‌یلێی سینه واڵا..
که پوورم مه‌رقه‌ده‌که‌ی ماچ ده‌کرد،
باوکم ده‌یوت " نزا ده‌کات مرازه‌که‌ی دڵی حاسڵ بکات"
بیریان ده‌که‌م..
بیری هه‌موویان،
بیری کۆڵانه‌که‌ی ماڵی باپیرم
بیری( چاوشارکێ) و (ده‌ست له دیوار)ی منداڵی ،
بیری یاپراخی مه‌نجه‌ڵه مسه‌که‌ی( دایه جه‌یران)م
بیری قسه‌خۆشه‌کانی(ئایشێی مه‌حموود عه‌ره‌ب) و
بیری قوڕئان خوێندنی حوجره‌که‌ی (داده خان)م ده‌که‌م..
بیریان ده‌که‌م
بیری شه‌وانی گوللهبارین و
دوعا‌و ئایه‌ته‌لکورسی خوێندنی نه‌نکم ده‌که‌م
بیری دروشمه قه‌ده‌غه کراوه‌کانی ده‌که‌م
بیری (که‌م بژی و که‌ڵ بژی) نووسراوی سه‌ر دیواره‌کانی
ده‌که‌م
بیریان ده‌که‌م
بیریان ده‌که‌م
ته‌نانه‌ت حه‌ز به مردنیشم هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌که‌م.
14.3.2010
|