په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٥\٢٠٢٣

    گومان.

ئیلهام مورادی

وەکو حەسرەتێکم لە قۆرووی گڕێکا
کە بۆ مانگ دەلووڕێنێ
لە بوونی گوڵێکا
بۆ پەیکەری خوداوەند نە کڕنۆش
نە کڕنۆش بۆ کێلێک ئەبەم
کە ناڵەی حەزێکی ناکامە
کە کەوتنێکە لەسەر جەستەی هەڵسانەوە
خەون ''ئەسەر'' لەسەر ''کەشافە''ی خوێن
سەرپۆشێکی شلم لەسەر ئافرەتێکی روو بە با
ئەندێشەیەکم لە دامێنی بۆن
ئاواتەکانم لە ئەنجامی ئەزموونێکی تاڵ
خۆیان بەتاڵکردەوە
لەسەر پێخەفی ژوورەکەم
رووناکیی
بێ گومان ژیان بۆ تاقیکردنەوەم دەکۆشێ
کەچی من هەر لە سەرتاوە سەرقاڵم
لە ئاسمانی منا هەموو شتێک گومان.


هەورامانی تەخت

ماڵپه‌ڕی ئیلهام مورادی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک