٢٩\١١\٢٠١٥
گومان دەکرێ باوک
و کوڕەکە لە ژیاندا مابن.
ئاری جەلال بەرپرسی نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" دوای ئەوەی ڕۆژی
٢٨-١٠-٢٠١٥ خێزانێکی دانیشتوی شاری سلێمانی بەناوی (مەنسور ئەحمەد) کە
پێک ھاتبوون لە ٥ کەس لەوڵاتی تورکیا بەرەو یۆنان بە دەریای ئیجەدا
بەڕێ دەکەون بەڵام لە دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان وا ڕاگەیەنرا کە
٤ ئەندامی خێزانەکەیان گیانیان لەدەست دابێت بەڵام لەکاتی ڕوداوەکەدا
بەوتەی پەنابەرێک بەناوی (زەم زەم) کە لەگەڵیاندا ھاوسەفەربووە وە
ئێستا دانیشتوی وڵاتی ئەڵمانیایە ئەو بینیونی کە (مەنسور احمد) لەلایەن
پۆلیسی دەریایی یۆنان لە نزیک جزیرەی ڕۆدۆس ئەزێت دراوە وە جیایان
کردونەتەوە لەمان ، بۆیە ئیستا گۆمانێکی زۆر دەکرێت کە مەنسور ئەحمەد و
محەمەدی کوڕی مابن لە ژیاندا، ناوبراوان لە کاتی ڕوداوەکەدا تەنھا ٥٠
مەتریان ماوە بگەنە وشکانی بەڵام لە لایەن پۆلیس دەستگیر دەکرێن، لە
ئیستادا نازانرێت کە لەچی شوێنێکی ئەو جزیرەیە بەندکراو".
ئاری ئەوەشی ووت" مەستی تەمەن ١٥ ساڵا کە کچی مەنسورە لەو کارەساتەدا
ڕزگاری دەبێت ئیستا لەیەکێک لەخانەی سەرپەرشتیارانی یونانە و لەژێر
چاودێری حکومەتەدایە وھێشتا چارەنوسی نادیارە لەوەی کە لە یۆنان
دەمێنێتەوە یان لەلایەن وڵاتێکی ئەوروپیەوە وەک پەنابەر قبوڵدەکرێت".
ئاری جەلال سەبارەت بە گێرانەوەی تەرمەکانی ئەو ھاولاتیانە ووتی" لەگەڵ
بالۆیزخانەی عێراق لە یۆنان بەتەلەفونی قسەمان کرد وتیان کاریی یاسایی
لەلایەن ئێمەوە بۆ ئەنجامدراوە ھیچ کێشەیان نەماوە، تێچوی گەڕاندنەوەی
تەرمەکان لەلایەن کەسوکاری مەنسور احمد لەئەستۆگیراوە ".
ئامانج عەبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتارێتی
فیدراسیۆنی ڕاگەیاندن "لەبەرواری ١٥-١١-٢٠١٥ تەرمی ھەریەک لە (شەھلا
تۆفیق و مەستانە مەنسور) گەڕێندرانەوە شاری سلێمانی.ئێمە بەناوی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستانە پرسەو سەرەخۆشی
ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکانی ئەو تراجیدیا خەمناکە دەکەین ھیوای دوا
ناخۆشیان بێت"
ھەروەھا ئاری جەلال ووتیشی"دۆێنێ شەو تەرمی ٦پەنابەری سوری
گەیشتوونەتەوە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی ھەولێرکە ٣یانیان مناڵ بوون".
٢٧\١١\٢٠١٥
- سلێمانی
فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|