٢٩\٦\٢٠١٣
گومانی
زیندووبوون!

رەوشەن بەلقیس
هۆ ژنە ماتەکەی
نێو گۆماوی گەمژەیی
هۆ ئافەریدە بێ خاوەن ماف و جەستە و...
هۆ بارەفڕە بێ بارەکەی
نێو خەزانی پایزی
تەمەن،
ئەی زیندووە بێ جوولە مردووەکەی نێو دژواریی ژیان
چاوکراوە و بە ناو زیندووی؟
خۆ بە دڵیش مردووی!
چاو هەڵبڕە، پڕ وە گەروو هاوار بکە...
نهـا چەرخی بیست و یەکە
هەر هیچ نەبێ پاشماوەی تەمەنە کوشتارییەکەت
بە قیچە مافێ ئاشنا بکە،
وەخۆکەوە...
لێوە نەترووکاوەکەی چەندین سەدەت
لۆ دروشمەکانی
مافت و..
دەستە ماندووەکەی گیانت لۆ خەنجەری بەرگرییت
پێکانیشت لۆ هەنگاونانی مەیدانی شۆڕش ئامادەکە.
تەمەن رابوو...
دروشمی پلە دووییت و جیاوازیی هێزی لەشولار
ئافەریدەییت لە پەراسووی چەپ،
کۆتاییان بە مێینەت هێنا؟
هەستە لە خەو هۆ شۆڕە ژن...
هاوتای شۆڕشگێڕەکان....
وەک دەسەڵات لە خەمی مانەوەی؟
وەک کرێکار لۆ پیشەکەی
وەک مندار لۆ نازی دایکەکەی،
تۆش تێکۆشە لۆ ماف، سروشتی جوانی ژیان
راپەڕین دژ بە گیان کوژەکان
-
پاشاکان
ئەی نابینی بە زیندووییش لۆ نەبوونت یاسای جەنگەڵ بەرهەم دێنن؟؟!!!!
ماڵپهڕی
رەوشەن بەلقیس
|