٢٣\١١\٢٠١٣
گوندی زێوەی
خۆشناوەتی سەر بە شارۆچکەی بێتواتە پێویستی بە ٣٨٠٠ مەتر رێگا هەیە.
بۆ بەرێز سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
بۆ بەرێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
دوای سلاو ..
بەرێزان
ئێمە چەماوەری گوندی زێوەی خۆشناوەتی سەر بە شارۆچکەی بێتواتە پێوستمان
بە ٣٨٠٠ مەتر رێگا ھەیە بۆ باخەکانی زێوە، بە ھۆی نەبوونی رێگا بۆ
بەشێک لە گوندەکەمان بەرەو چۆلبوون دەچێ، ئێستاش بە سوپاسەوە
بەرێوبەرایەتی ئاوەدنکردنەوەی رانیە کەشفیان بۆ کردوویون کتابیان بۆ
بەرێوبەرایەتی گشتیی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بۆ کردووین بە ژمارە
(٢٦١٧) لە بەرواری ٢٥\ ٩\٢٠١٢ بەلام کتابەکەمان لە بەرێوبەرایەتی گشتیی
ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی راگیراوە بۆیە داواکارین لە بەرێزتان کە
ھاوکارییمان بکەن بۆ ئەوەی پڕۆژەکەمان بۆ جیبەجێ بکرێ کە نزیکەی
(١٠٠) مال سوودمەند دەبێ لەو رێگایە.
لەگەل ریزماندا
جەماوەری گوندی زیوەی خۆشناوەتی
khoshnaw1988@yahoo.com
|