گورگه‌بۆره‌كان چیان له كورد ده‌وێ؟ ئایا توركیا شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات ده‌كات؟ ئامانجه‌كانی توركیا چین؟ ئه‌وهێزه نه‌خۆشانه كێن كه ده‌یانه‌وێ توركیا خڵتانی خوێن بكه‌ن؟
هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
پلانی په‌لامارو هێرشی گورگه‌چاوبرسیه‌كانی كه‌مالیزم بۆ سه‌ركوردو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شتێكی نوێ نیه له ساڵی ١٩٩٨ به‌رنامه‌كه‌ی داڕێژراوه،چونكه پێشتر هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵچنیبو،هه‌میشه به ئاراسته‌ی خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕه‌كه ره‌فتاریان ده‌كرد و جگه له وه‌ی ده‌سه‌نده‌خۆره‌كانیان له‌كوردستان ڕاگه‌یاندنی توركیا له‌خزمه‌تی درێژه‌دان به‌و شه‌ره‌دا بوون. له‌وه‌تی كورد ماڵی كردۆته‌وه یه‌ك تورك به‌رنامه‌ی تێكدانی داده‌ڕێژێ ،له‌وه‌تی به‌ری توركمانیش دروست بووه داوای بنچینه‌یی و هه‌میشه‌ییان له هه‌موو دانیشتنه سێ قۆڵیه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سوپا‌و ده‌زگای میت ئه‌وه بووه له‌توركیاكه هێرش بهێنێته سه‌ركوردستان وكه‌ركوكیان بۆ وه‌رگرێته‌وه،ڕاستیه‌كی تری به‌ڵگه نه‌ویست هه‌یه كه كه‌م وكورت باسی لێوه ده‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توركیا هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ شه‌ڕی ناوخۆی(ناوكه‌ركوك) چڕكردبووه وكادری كارامه‌و پاره‌ی زۆری بۆ ته‌رخان كردبوو ،ئه‌م هێرشه‌ی ئێستا كه خه‌ریكه ده‌بێته ڕاستیه‌ك بڕیاره‌كه‌ی له‌مانگی٦ شه‌شی ساڵی ٢٠٠٦ ده‌رچووه‌و جێبه‌جێكردنه‌كه‌یان هێشتبووه بۆ به‌یاسایی كردنی بریاره‌كه له رێی ده‌نگدانی په‌رله‌مانه‌وه٭!! ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه شاره‌زای حكومه‌ته سێبه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌زانێ كه ئه‌م ڕژێمه خاوه‌ن ئه‌جندایه‌كی ئابووریه سه‌ركه‌وتنه‌كانی ٢٢/٧ به‌ڵگه‌ی ئه‌وڕاستیه‌ن وئه‌م شه‌ڕه‌نه‌خوازراوه‌ی چه‌نراله‌كان هه‌موو به‌رنامه‌ئابوریه‌كانی ئاكه‌په هه‌ڵده‌په‌سێرێ وكه‌لێنێكی گه‌وره‌ده‌خاته نێوان توركیا وئه‌وروپاوه بوونه ئه‌ندامی له ئه‌وروپادا ده‌بێته خه‌وێك كه هه‌رگیز نایاته‌دی،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام رووبه‌روی ره‌خنه‌و گازنده‌ی جه‌نراله‌كان ده‌بێته‌وه‌وته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار حیزبه‌كۆنه‌پارێزه‌كانی وه‌ك ومه‌هه‌په وجه‌هه‌په به‌خائن ناوزه‌دی ده‌كه‌ن .له‌ڕاستیدا ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی جه‌نراڵه‌كان وگورگه‌بۆره‌كانی توركیایه،له ووڵاتێكی وه‌ك توركیادا كه‌مناڵه‌كانی له‌ته‌مه‌نی ساوایی وه به‌پێ ی ماده‌ی ٤ی په‌روه‌رده‌ی مێشكیان به‌خۆشه‌ویستی توركپه‌رستی كه‌مالیستی زاخاو ده‌درێ هێشتا زۆر ئه‌سته‌مه هێزه سیاسیه ناكه‌مالیستی٭ه كان بتوانن به‌رنامه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و مێتۆدی په‌روه‌رده‌ییه به ره‌فتاروگوفتاری سه‌ره‌ك وه‌زیران وسه‌ره‌كۆماریشه كاریگه‌ری جێهێشتووه ،په‌رله‌مانه‌كه‌شیان ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان سه‌لماند كه‌به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون كورد بوونی نه‌مێنێ!!هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه كۆمه‌ڵێ نوسه‌ری فاشتی وه‌كو حسن جلال له رۆژنامه‌ی ڕادیكال ئه‌مین پازارجی له‌رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ (بوگوێن) به‌ئاراسته‌ی قولكردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی تورك وكورد ده‌نوسن وهه‌موو پێشنیارێكیان بۆ میلله‌تی تورك وحكومه‌ت وسوپا ئه‌وه‌یه‌كه له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كورد له هه‌ولێر ته‌نها ڕێگه‌چاره‌یه،ئه‌مه له كاتێكدا سوپایه‌كی به‌ناو پرۆفیشنه‌ڵی توركی كه‌هیچ مه‌رجێكی مانه‌وه‌ی نه‌ماوه ملهوڕانه بێ گوێدانه یاسا‌و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان خۆی گرۆده‌ی شه‌ڕێك ده‌كات كه له هیچ روویه‌كه‌وه له‌ئاستی تێچووه‌كه‌یدا نیه جگه‌له‌وه‌ی ئارامی ناوچه‌كه ده‌شێوێنێ،هێزێك هه‌یه ده‌یه‌وێ توركیا بكاته گۆمی خوێن وهه‌موو پێداویستیه فسیۆلۆجیه‌كانی شه‌ڕی خستۆته‌كار ته‌نها چه‌ند ته‌كانێكی تر توركیا خۆی له شه‌ڕێكدا ده‌بینێته‌وه كه به‌دۆران ومه‌رگی سوپاكه‌ی كۆتایی دێت وسه‌دان لاو ده‌بنه قوربانی ئاره‌زووی شه‌ڕخوازانه‌ی جه‌نراڵه‌خوێڕێژه‌كان،ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌م جاره‌ی توركیا به‌ڕای هه‌موو توێژه‌ره‌وه سه‌ربازیه‌كان ئامانجه‌كانی نادیارن،ئه‌ردۆغان خۆشی چه‌ند جارێ بێبه‌رنامه‌یی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌و دیو سنوری دركاندووه به‌وه‌ی گوتی ئه‌م هێرشه هه‌ر ده‌كه‌ین گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ینه‌وه،وورده‌كاریه‌كانیشی چیبن به‌دوایدا ده‌ڕۆین. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك خۆیان ده‌سه‌پێنن. ئایا توركیا سوپاكه‌ی لێ بۆته ته‌وق؟،یا توركیا ده‌یه‌وێ كێشه‌ناوخۆییه‌كانی بنێرێته ده‌ره‌وه؟،ئایا ئه‌م شه‌ڕه بۆ كێ باشه وبۆچی وله‌به‌ر كێ؟ئایا توركیا سه‌فه‌ربه‌لك دوباره‌ده‌كاته‌وه؟له رووی ئیداره‌ی سوپاوه هه‌ر وه‌ك ساڵی ١٩١٤ سوپای عوسمانی ئه‌وسا دزی راووروتی ده‌كرد گه‌نم ودانه‌وێڵه‌ی جوتیارانیان بۆ به‌شه تۆویش نه‌هێشته‌وه،ئێستاش سوپاكه‌یان ناتۆ‌و (مریشكه‌كانی ئه‌وروپایان مه‌سره‌فی ده‌كه‌ن٭) ته‌نها كاته‌كه ٩٣ساڵ له‌مه‌وپێش بوو یه‌نیچه‌ری بۆته جه‌ندرمه!ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌م رۆژانه‌دا چه‌نراڵ یه‌شاربه‌یوك كانیت وئولكه‌ر باشبوغ بۆ زیاتر له خشته‌بردنی ڕای گشتی مییلله‌تی تورك وبه‌ئاسانی به‌فیڕۆدانی خوێنی لاوه‌كانی پروپاگه‌نده‌كانیان په‌ره‌پێداوه به‌راده‌یه‌ك ووشه‌ی حه‌ماسه خوڵقێنی وایان داتاشیوه‌كه‌له كاتی ئاسایی‌دا ئه‌م ووشه‌و چه‌مكانه ته‌نها به‌رانبه‌ر ناوی خوا‌و په‌یامهێنه‌ر به‌كارده‌برێن.ئه‌م شه‌ڕه زۆر گران ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر توركیاچونكه تا ئێستا له راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ناوی ڕاونانی په‌كه‌كه وه پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرێ،له ڕاستیدا ئامانجی توركیا په‌كخستنی ماده‌ی ١٤٠و لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی كورده. ________________________________________ ٭ووته‌یه‌كی( تۆرگۆت ئۆزال)ه سه‌باره‌ت به‌و كرێكاره‌توركانه‌ی كه‌به‌ناوی كرێكاری میوانه‌وه په‌رته‌وازه‌ی ووڵاتان بوونه سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌تی یه‌كه‌می توركیا پێك دێنن.(مریشكن وهێلكه‌ی ئاڵتونیمان بۆده‌كه‌ن) ٭مناڵێك كه چاوی ده‌كاته‌وه كه‌له سه‌ری ئه‌تاتورك ده‌بێته هاوده‌می ژیانی،كۆمه‌ڵگاو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی گیرۆده‌ی ئه‌و ئایدیالۆژیه قسرو نه‌زۆكه‌ی ده‌كه‌ن كه‌به درێژایی ژیانی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ. ٭له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌م دا په‌رله‌مانێك به كۆی ده‌نگ،گووتی به‌ڵێ بۆ شه‌ڕ ده‌بێ چاوه‌ڕێی چی لێبكرێ!!
|