په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٠\٢٠١٩

گورگـێکی هار.


رەزا ساڵح        


لە کێڵگەیەکی فراوان و بەریندا، پـڕ لە کانی و جۆگەلە و چەم و باخ و دار و دەوەن و سەوزەگـیا، چەند مێگەلـێک ئاسکە و مـەڕ و بـزن و ئەسـپ دەژیـان. بێـوەی بـوون و زیانیان بۆ کەس نەبـوو. کێڵگەکەیان زۆر خۆشدەویست، شوێنی باو و با پیرانیان بوو.

رۆژێک کۆمەڵێکی زۆری چەقەڵ و رێـوی نامۆ، بە هـاندان و یارمەتی گورگێکی هـار، هـێڕشیان کـردە سەر ئاژەڵـەکـانی کـێڵگەکە، بەشـێک لە گـێڵگەکـەیـان لێ داگـیرکـردن.


شەڕێـکی زۆر سـەخـت لـە نێـوان ئـەو چەقـەڵ و ڕێـوییـە داگـیرکـەرانە و ئـاژەڵـەکـان، دەستی پێکرد.. کەڵە ئاسکەکان و مامزەکان بە شاخە تیژەکانیان و ئەسپەکان بە جووتە لـێـدان و سەگەکـانیش بە قەپـاڵگـرتن شەڕیـان دەکـرد.. ژمـارەیـەکی زۆر لـە چەقـەڵ و رێوییەکان لەم شەڕانـەدا کـوژران.. ئەوانەشی کە مانـەوە بەزین و لە تـرسا هـەڵهـاتن. پەنـایـان بـۆ گورگـە هـارەکە بـرد.

گورگە هـار و دڕندەکە هەڕەشەی لە ئاژەڵەکان کرد، کە گێڵگەکەیان چۆڵ بکەن، ئەگینا قـڕتـان دەکـەیـن.

ئاژەڵەکان لە هەڕەشەی گورگە هارەکە نەترسان.. پێکەوە بڕیاریان دا، کە بە ئەوپـەڕی هـێزیانەوە بەرگری لە خۆیان و لە گـێڵگەکەیان بکەن، کە نیشتمانی شیرین و جوانیانە.

سەگـەکـانیش دەیانـزانی، کـە گـورگ لـە دەنـگی دەهـۆڵ زۆر دەتـرسێـت.. چـوون دوو دەهـۆڵـیان پەیـداکـرد. ئاژەڵەکـان کـۆبـوونـەوەو پێکـەوە پـلان و شـێـوازی چـۆنـێـتی بەرگـریکـردنیـان دانـا.

دوای چەند رۆژێک، چەندین گەلەگورگ، لەگەڵ ئەو چەقەڵ و رێـوییە هەڵهاتـووانەدی هاوپەیمانیان، لە چەندین شوێنـەوە، هـێڕشیان کردەسەر ئاژەڵەکـان.. شەڕێکی سەخت هەڵگیرسا.. ئاژەلەکـان قـارەمانانە بەرگریـیان دەکـرد.. سەگەکانیش دەچـوونە پێشەوەی شەڕەکەوە و بە قـایمی لە دەهـۆڵەکـانیان دەدا.. چەنـدین گـورگ و چەقـەڵ و رێـوی لەم شەڕەدا کوژران.. گورگەکان لە بەردەم خـۆڕاگـریی و کۆڵـنەدانی ئاژەڵەکـان و لە دەنگی دەهـۆڵەکـان تـۆقـین و ناچـاربـوون کە پـاشەکشێ بکـەن و لە کێـڵگـەکە بچـنە دەرەوە.

ئاژەڵەکـان بـەم سەرکەوتنانەیـان شـاد و دڵخـۆشـبوون.. لەم شـەڕانەشـدا کۆمەڵـێک لە هاوڕێکانیان بوون بە قوربانی رزگارکردنی کێڵگەکەیان لەو گورگ و رێوی و چەقەڵانە.
ئامادەیی خۆشـیان راگەیـانـد.. کە بە گـوڕ و تینێکی زیاتـر و بەهـێزترەوە، رووبەڕووی هـەر هـێڕشێک دەوەسـتنەوە، گەر ئەو گورگ و چەقـەڵ و رێوییـانە بیکەنە سەریـان.
__________________________________________
* ئـەم چـیڕۆکەم بـۆ منـداڵانی تەمـەن (١١-١٣) سـاڵان نـووسـیوە.

 

١٥\١٠\٢٠١٩ - نەرویج

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک