١٨\٦\٢٠١٨
گۆشاری
ئاسایشی هەرێم
بۆ سەر بنەماڵەی
چالاکێکی مافی مرۆڤ لە سلێمانی.
موحەممەد
هوژەبری چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ، لەمانگی ڕابردووەوە سێ جار
لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە هۆشداری پێدراوە کە ئەبێت هەرێمی کوردستان
بەجێ بهێڵێت.
موحەممەد هوژەبری لەپەیوەندیەک لەگەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گوتی:
«لەگەڵ هاوژێنم شکوە کەریمی بە هۆی گوشاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە
سەرەتای نەورۆزی ۲۰۱۵ ناچار بووین کە رۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ بهێڵین و
ڕوو لە باشووری کوردستان بکەین، لە دوای نزیک بە ۹ مانگ مانەوە لە
باشوری کوردستان، لەلایەن UN وەک پەناخواز وەرگیراین بەڵام بە پێی
بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویست بوو داوای ئیقامەی پەنابەری
سیاسیمان لە حکومەتی هەرێمان بکرداێیت. بەو پێیە حێزبی کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕانی کوردستان وەک چالاک و ئەندامی ئەو حیزبە پشتگیری سیاسییان
کردین. مخابن لە دوای نزیک بە یەک ساڵ کەیسەکەمان لە لایەن ئاسایشی
سلێمانیەوە هەڵسەنگێندرا، هەرچەند وڵامی ئەرێنیمان لە لایەن ئاژانسی
زانیاریەوە وەر گرتبوو، بەڵام لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە پێمان
ڕاگەیاندرا کە ناتوانین لە هەرێمی کوردستان بمێنینەوە ودەبێت خاکی
باشوری کوردستان بە جێبهێڵین.»
موحەممەد هوژەبری بەردەوام بوو و گوتی: «لە سالی ٢٠١٥ منداڵەکەمان
بەناوی عەگید لێرە لەدایک بوو و ئێستا بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری
توانای دەرچوونم لە هەرێمی کوردستان نییەو و بەهۆی مەترسی ئەمنیەتیش
ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمە لە حاڵێکدایە کە من
پشتگیری سیاسیم لەلایەن حزبی کۆمەڵەوە هەیەو و لە ماوەی هاتنە دەرەوەم
لە رۆژهەڵاتی کوردستان بنەماڵەکەم لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە
سەبارەت بە رادەست کردنەوەم کەوتوونەتە ژێر گۆشارەوە.»
ئەم چالاکە کوردە لە کۆتاییدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک
ڕێکخراوی کاروباری پەنابەران و حکومەتی هەرێمی کوردستان و گشت دام و
دەزگا ئاسایشی و ئەمنیەەیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد: «ئێمە وەک
بنەماڵەیەکی سیاسی و وەک چالاکی بوارەکانی مافی مرۆڤ لە لایەنە
پەیوەندیدارەکان داواکارین کە هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی ئێمە لەم مەترسیە
دەرباز ببین و بتوانین لە دوای بە جێهێشتنی زێدەکەمان، لە باشووری
کوردستان بە بێ داڵغە و مەترسی ئەمنی وەک پەنابەری سیاسی بمێنینەوە.»
جیگەی ئاماژەیە، ئاسایشی هەرێم گوتویەتی لەئەگەری دەرنەچوونی موحەممەد
و بنەماڵەکەی لە باشووری کوردستان لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە
ڕووبەڕوی هەر ئەگەرێكی توند دەبنەوە.»
بەپێی ڕاپورتێکی (KMMK) پێشتر چندد جار هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە
مەریوان و سنە چوونەتە بەر ماڵ برای موحەممەد هوژەبری و هەروەها ماڵی
دایکی «شکوە کەریمی» وپێیان ڕاگەیاندوون کە ئەبێت بگەڕێنەوە با
دۆسیەکەیان لەوە قورستر نەبێت.»
موحەممەد و شکوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی مافی مرۆڤ و ژنان بوون و
هەروەها ماوەیەک ئەندامی دەستەی نووسەرانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
|