١٢\٦\٢٠١٠
گوشارى دەسەڵات و
ناپیشەییبوونى کارى رۆژنامەنووسى.

پێشڕەو حەمید
قورسە لە لەنێو ئەو هەمو ڕاگەیاندن کارەى لە کوردستاندا کاردەکات ،
بتوانرێت بەمانا جیاوازى لەنێوان جۆرى کارکردنیاندا بدۆزرێتەوە
بەتایبەتى کە تائێستاش زۆربەى ڕۆژنامەکان لەسەر یەک سکێچ کاردەکەن و
ستراتیژى کارکردنیش لەزۆربەیاندا بەلێڵى دەردەکەوێت و هەریەکەیان لاى
خۆیەوە کارى سەربەخۆبون بەخۆى دەبەخشێت و لە زۆر ڕوداویشدا بى سڵمینەوە
دەبنە بەشێک لە هێز لە دژى هێزێکى تر ، ئەو جۆرە کارکردنە ى ئەمڕۆ
لەنێو دونیاى ڕۆژنامەنوسى کوردیدا دەبینرێت جۆرێک لە دوفاقیەتى پێوە
دیارە و زۆربەى ڕۆژنامەکان لەپێناو زیادکردنى تیراژدا توشى چەندین
کێشەى یاساى دەبن و لە ئیتیکى کارى ڕۆژنامەوانى دەچنە دەرەوەو لەبیرى
دەکەن کە پێشتر بەڵێنى پاراستنى ئەداى سەردەمیانەى خۆیان داوە و ڕێزى
پیشەکەیان بگرن .
ڕاگەیاندن لەهەمو فۆرمەکانیدا جگە لەوەى مومارەسەکردنى شێوەیەکە
لەشێوەکانى دەسەڵات ، بەهەمان شێوەش لەکردارە پراکتیکیى یەکانى خۆیدا
تەواوى دەسەڵاتەکان دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەو چاودێریان دەکات ، بەم
پێوەرش ناوزەندکردنى ڕاگەیاندن بە ( دەسەڵاتى چوارەم ) لەکۆمەڵگە
دیموکراسیە یەکاندا ناوزەندکردنێکى تەندروستانەیە .
کارکردنى ڕۆژنامە ئەهلى و ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆکان لەکوردستاندا لەنێوان
سیستەمێکى دیکتاتۆرى ناکامڵ و دیموکراسیەتێکى ناتەندروستانەدا ، گەلێک
سەختەو دەسەڵاتى کوردیش چەندین جار لەڕێگەى میدیا کانى خۆیەوە و
لەڕیگەى ڕاگەیاندنەکانى حیزبەوە هێرشى بێ بەڵگەیانە دەکاتە سەر ڕۆژنامە
و گۆڤارە ئەهلیەکان و بەجاسوس پێناسەیان دەکات ، بەدەرلە لە بەرگرى
کردن بۆ فەراهەم کردنى ئازادى وفراوان کردنى مەوداکانى ئازادى دەربڕین
و یەکتر خوێندنەوە و دەرکەوتنى جۆرێکى نوێ لەمیدیاى بینراو وەک ( KNN )
کە جیاوازتر ڕۆدەچێتە نێو کێشەو گرفتە سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوریەکان
و ئەوەى میدیاکانى دەسەڵات وحیزب بەشەرمەوە باسى دەکەن ( knn ) ئەو
میدیا بینراوە نیمچە سەربەخۆیە باشتر گوزارشتیان لێدەکات هەرچەندە
لەهەندێک دەربرین و گوزارشتکردن لە گرفتەکاندا جۆرێک لادانى ڕونى
تێدایە لە ئیتیکى کارى ڕۆژنامەوانى .
هەربۆیە کاتى ئەوەهاتەوە کە دەزگا ئیعلامییە سەربەخۆکان بەرەو پیشەى
بوون هەنگاو بنێت و تەواوى ئەو بەربەستانە بشکێنێت کە ڕێگرە بۆ
دروستکردنى فەزایەکى کراوەتر و سەربەستانەتر لە دەربڕین و ئاراستەکردنى
گوتارێکى سەردەمیانەى بى دەمامک .
کارى ڕۆژنامەنسى لەکوردستاندا سەرەڕاى بوونى چەندین بەربەرست هێشتا
چەندین هەنگاوى باشى هەڵناوەو هەوڵی شێلگیرانەى چەندین دەزگاى ئەهلى
بەرزدەنرخێنم و داواى کۆششى زیاتر دەکەین بۆ ئەوەى بتوانرێت لەئایندەدا
بەرەو پیشەى بون هەنگاو بنێن و زیاتر کۆمەڵگاى کوردى هۆشیاربرکێتەوە لە
و گۆڕانکاریانەى ڕو ئەدەن و تاکى کوردى بەماف و ئەرکەکانى خۆى ئاشنابێت
و خودى ڕۆژنامەیش بە کردار ببێتە چاودیرێکى سەرسەخت بەسەر کردارگەلى
دسەڵات و تواناى ئەوەى هەبێت شەقامى کوردى یەکبخات و لەپێناو
بەرژەوەندى باڵاى میللەتدا بیان جوڵێنێت بەئاراستەى پاراستنى کەرامەت و
مافە کانى خۆى لەبەرامبەر هەر هەرزان فرۆشتنێکى لەلایەن هێزەکانەوە
لەپێناو بەرژەوەنى خۆیاندا .
هێشتا هیچ هەنگاوێکى ئەرێنى بەرەو پیشەى بون بەدى ناکرێت و ئەوەى هەیە
هێشتا خۆفەرزکردنە لەلایەن دەزگا و ڕۆژنامەکانەوە و لەو پێناوەیشدا زۆر
هەوڵ دراوە بەڵام دواجار تەسلیمى واقیعێک بونەتەوە کەلەبەر ڕیگرى و
دروسیتکردنى بەربەستى بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتەوە زۆرى ئەو هەوڵانە
بەهەدەرچون ؟ چونکە ئەوەى ئەمڕۆ دەزگا و ڕوژنامەکان ئیشى بۆدەکەن
ئەوەنەدەى مەبەستایەنە کە بەرگرى لە سەرەخۆبون و وەدەستخستنى زیاترى
بکەن لەڕوى لایەنە ئابوریەکەیەوە ، ئەوەندە گرنک نەبوە بەلایانەوە
لەیەک کاتدا بتوانن چەندین شەڕى سپى بکەن بۆ مانەوەیان لەنێو جەنگیى
دەرونى و پیشەیدا، هەرچەندە لەڕوى سەربەخۆبونەوە تاڕادەیەکى
دڵخۆشکەرانە تائێستا براوەى جەنگەکان بون و لەزۆر لایەنەوە نەبونەتە
لایەنگرى هێزێکى تر لەدەروەى ئەو هێزەى بەردەوام بە جاسوس و فەوزەوى
تۆمەتبارى دەکات ، کە دیارە ئەوەش لە نائامادەبونى هێزێکى ئۆپۆزیسێوندا
چەندین ڕۆژنامەى ئەهلى توشى ئەو جەنگانەبونەتەوە لەگەڵ گوشارى هێزە
سەرسەختەکەى دەسەڵاتدا .
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|