|
٦\٧\٢٠٢٦
گوزەرێك بە نێو
دووتوێی پەڕتووکی
''بەختی ڕەش یا
كۆمەڵی چەوت''ی نەژاد عەزیز سورمێ.

كرێكار عەبدوڵا
ئەم
پەڕتووکە بە سەنگ سووك بە قەبارە بچووكه‌ی نووسه‌ر رێك پێچەوانەی
ناوەرۆكەكەیەتی چونكە بارتەقای شاخەكانی كوردستان مانای لەخۆ گرتووە و
سەنگی لە سەنگی شاخ كەمتر نیە و قەبارەكەشی لە دیدی مندا گەلێك مەزنترە!،
چونكە نووسەر لەجیاتی هەموو ئەوانەی رۆژگارێك بەشداربوونه لە شۆڕشی
رزگاری نەتەوەیی هه‌روه‌ها لەگەڵ هەموو ئەوانەی هیوایان بەم شۆڕشە
هەڵچنی بوو لە شارەكانی كوردستان و دەرەوەی سنووریش زۆر به‌جوانی و
ڕاستگۆیی وێنای كردوون.
ئه‌م پەڕتووکه پڕاوپڕه لە هەستی ناسك و ڕەوانبێژی لە لایەك و په‌رده
ههڵمالین و خستنەرووی راستیەكان وەك خۆی ئەگەر تاڵیش بن له‌لایه‌كه‌ی
تر و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربرده‌ی به‌شێكی شاراوه‌یه له‌مێژووی دانه‌بڕاوی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
سەرەتا، نووسەر لە هەڵبژاردنی ناونیشانی سه‌ره‌كی و ناونیشان لاوه‌كی
زۆر سەركەوتوو بووە و لە دێڕی (بەختی ڕەش یا كۆمەڵی چەوت) لە لاپەڕە
١٦١ ئاماژە بۆ ئەوە ده‌كات ناونیشانه‌كه، ناونیشانی یاداشتەكانی باوكی
بەرێزیان بووە كە زیاتر لە ٩٠٠ لاپەڕەی لەخۆگرتبوو بەڵام ئەفسوس
نەكەوتە بەردیدەی خوێنەران و به‌هۆی بۆمبابارانی ماڵیان له‌گه‌ڵاڵه
تیاچووه، كه مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ ساڵی ١٩٧٤، بێ
ئەسەرنییه نووسه‌ر له دوای نزیكی پەنجا ساڵ هەمان ناونیشان بۆ ئه‌م
پەڕتووکهی هەڵدەبژێرێت، ئەمەش گەواهی ئەو ڕاستیەیه كە میللەتەكەمان
یا ئەوەتا بەختی سیاهە، یان كۆمەڵگاكەمان راستەڕێ ناڕوات، هەڵبەتە ئەم
ناونیشانە خۆی لە خۆیدا هەڵگری پەیامێكی هزری مێژوویی سایكۆلۆژی یە
رووبەرووی هەموو تاكێكی كورد دەبێتەوە و ده‌رهاوێشته‌ی مێژووه، لێره‌دا
پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و ناونیشانه‌ی
لێرەدا دووبارە بۆتەوە دوای (٥٠) ساڵ ئایا هەمان ده‌رئه‌نجامی پێشوو و
پێشووتری ده‌بێت؟ یان نا؟
له وەڵامی ئەم پرسیارەدا، نووسەر زۆر بەڕاشكاوی و بەئەسپایی لە وێنه‌ی
بەرگی پێشەوەدا وەڵامه‌كه‌ی به‌خوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ئەویش له‌ڕێگای ئه‌و
كۆلاژەیە كە بەرگی پەڕتووکەكەی پێ ڕازاندۆتەوە!. چاوی نووسەر لە
كۆلاژەكاندا هەمیشە ئامادەیی هه‌بووه، ئەوەش دەربڕی زادەی تێگەیشتنی
نووسەر ده‌گه‌یه‌نێت چونكه وەڵامی ناونیشانه سەرەكییه‌كه بە كۆلاژێك
دەداتەوە ، به‌قسه نا به‌ڵام به‌ئاماژه پێمان ده‌ڵێت: بەختی كۆمه‌ڵگا
لە سێ گۆشەیەكدا تەنراوە بە رەش و سپی، ئه‌مه‌شیان ئاماژەیە بۆ میلله‌تێك
كە ساڵەهای ساڵە لە شاخەكاندا داكۆكی لە مافی سه‌ربه‌خۆبون ده‌كات به‌ڵام
قه‌تیسماو له‌چوارچێوه‌ی شاخێكدا لە سەرووی ئهمانیشەوە دەستێك هەیە كە
یاری بە شاخ و سومبلی تاكی كورد ده‌كات و نایه‌ڵێت له‌م سنوره قهتیسماوهدا
په‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كان بهاوێژێت و كێشه‌ی كورد له‌چه‌ق به‌ستوویی
ڕزگار بكات.
ناونیشانی لاوەكی سێیەم بریتییە لە (رۆژگارەكانی دوای كۆربوونەوەی
ئاگردانێكی دی)یە:
ئاگردان و كۆربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌سته بە ژیانی ڕەوەندی نەوەك ژیانی
ژیاری، ئەوەی شارەزا بێت لەم بوارەدا لەكاتی گواستنەوەیان لە شوێنێكەوە
بۆ شوینێكی تر به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان بەدوای بژوێنێكی تر رەوەنده‌كان زۆر
بەئاسانی و به‌ساده‌یی ئاگردان كۆردەكەنەوە و لەو شوێنە تازەیەی كه
خێڵه‌كان بۆی دەچن دوای رەشماڵ هەڵدان لە زۆم و هۆبە یەكسەر ئاگردانێكی
تر دروست دەكەن. لێرەدا ئاگردان بە مانای (ژیان)یش دێت بۆ یەك خێزان لهخێڵدا.
چونكه خێزان بێ ئاگردان نابێت. نووسەر لێرەدا مەبەستیەتی پەیامێك به‌خوێنه‌ر
بدات: سه‌ڕه‌رای باڵه‌خانه‌ی به‌رزو ئۆتۆمبیلی گرانبه‌ها كه ده‌ربڕی
شارستانیه‌ته! به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا، له‌هزردا، له‌چوار چێوه‌ی
بونیاتی عه‌قڵی خێڵه‌كی دهرنهچووین و قه‌تیس ماوین!
ئه‌وه‌تا ؛ تا ئێستاش به‌شێكی زۆر له نووسەرە بیانییەكان لە زۆربەی
پەڕتووکەكانیان لەسەر كورد نووسیوویانە لەم ناوچەیەدا كه مه‌به‌ستی
كوردستانه یەكێتی هۆزەكانی كورد دەژین نەوەك بڵێن نه‌ته‌وه‌ی كوردا!!!
(Nation) بێگومان هه‌ڵبژاردنی ئه‌م چه‌مكه له‌خۆڕانییه!
ئا لێرەدا نووسەر بە دیوێكی تر ئەم بابەتە وەبیر هەموو كورد
دەهێنێتەوەو پێمان ده‌ڵێت: كە ئاگردان و شاخ راستە لە قۆناغی گوزەری
كۆمەڵایەتیدا بۆ كورد پێویست و په‌یوه‌ست بووە، بەڵام لە سه‌رده‌می
ئێستاماندا ئاگردان لەگەڵ گۆڕانكاریه‌كانی جیهان و تەكنەلۆژیا و
شارنشین بوون، ناگونجێت و ده‌بێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، بۆیه
پێویستە چیتر تاكی كورد، خێزانی كورد، ڕوویان لهئاگردان نه‌بێت به‌ڵكو
پێویسته ناندین بونیات بنێت به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی!. ، چونكه تا
كورد ناندینی نەبێت و واز لە ئاگردان نەهێنێت بزووتنەوەی ژیاری دەست
پێناكات لەمەشیان چاوی نووسەر لە بەرگی پەڕتووکەكەدا زۆر به‌دیقەت وه‌ك
هه‌ڵۆ چۆن سه‌یری نێچیری ده‌كات پێمان ده‌ڵێت: ئەوانەی یاری (قومار) بە
شاخ و جامانەی كورد دەكەن هەمیشە لە هەوڵدان بۆ زیندووكردنەوەی هزری (ئاگردان
و خێڵ و هۆز و تەكیە و خانەقا) تەنانەت لە شارە هەرە پێشكەوتووەكانی
هەرێمی كوردستاندا. كه ئێستا به‌ڕوونی به‌رجه‌سته ده‌كرێت بەداخەوه
له‌مه‌ش زیاتر، بگره بۆتە دیاردە. مخابن!، دەبووایە تا ئێستا ئێمە بۆ
جیهان بمان سەلماندبووایە كە بنه‌ماكانی میلله‌تێكی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه
نه‌وه‌ك یەكێتی هۆزەكانی كورد!. به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی گه‌لێك له
نووسه‌ره بیانیه‌كان كه نووسیهكانیان له‌ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانی
سیاسه‌تی جیهان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن.
مێژوو پێمان دەڵێت تا كورد وه‌ك (نەتەوە) لە دیدی وڵاتانی زلهێزەوە خۆی
نمایش نه‌كات ناتوانێت قه‌ناعه‌ت به‌ده‌وروبه‌ر بهێنێت كه ئه‌و
ناندینهی هه‌یه‌تی ئاگردان نییه!
له‌نێو سۆما چاوه‌كانی سەر بەرگی پەڕتووکەكەدا نووسه‌ر زۆر بە تیژی
دەڕوانێت و پێمان دەڵێت كورد دەمێكە دەبوایە (شاخ و دەوار هۆبه‌و
زووم)ی هه‌ر به‌ته‌نها تاكه هاوڕێی خۆی نەزانیبوایە! بەڵام دیاره
قەدەر وایە ئەوەتا زینەفون یان زەیزەفون لە دەوروبەری ساڵی 333ی پێش
زایین له‌كاتێكدا ڕوو له ناوچەكانی كوردنشین ده‌كات له‌نامه‌یه‌كدا بۆ
ئەلكسەندەری مەكدۆنی دەنووسێت: قەومێك لێرە دەژین پێیان دەڵێن كارەكاس
یان كاردۆس كە (مەبەست لێی كورد بووە هەروەك مێژوونووسان خوێندنەوەیان
بۆ كردووە)، پێشنیار بۆ ئەلكەسەندەر دەكات كە لە شەڕەكاندا ئەگەر بەم
ناوچانه‌دا گوزەر بكات بەكاریان بهێنێت چونكە (شەڕكەری ئازان).
داخەكەم چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك (ترمپ) سەرۆكی ولایەتە
یەكگرتووەكان ئەمریكا دوو سەركردەی كوردی بینی یەكسەر ووتی (Good
Fighter) واتە شەڕكەری باشن (ئازان). دیاره دیدگای بیانییەكان تا
ئێستاش هه‌ر به‌چاوی زه‌یزه‌فون سه‌یری كورد ده‌كه‌ن! دید و بۆچونیان
نه‌گۆڕاوه! یان ئه‌وه‌تا له به‌ختی ڕه‌شی ئێمه‌یه نه‌مانتوانیوه
جگه له‌م سیفه‌ته جه‌سته‌یی یه، لێهاتوویی هزری تاكی كوردیان پیشان
بده‌ین! بەداخەوە دەیڵێم نەمانتوانی لەبەر هەر هۆكارێك بێت وەك پێویست
خۆمان به‌نه‌ته‌وه نیشان بدەین زیاتر وەك له‌وه‌ی (یه‌كێتی هۆز و
عەشیرەت و حزب و گروپ) ! ئا لێرەدا دەستە دیارەكە بە سەر مانەوە وەك
یاری قومار یاری بهچارهنووسمان ده‌كات و هه‌ر رۆژه‌ی بگره ترسێك
نیشانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌دات كه ههڵچێنیووی نه‌یارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن
وناحهزانی ئه‌م میلله‌ته‌ن!
لەسەر ناوەرۆكی ئەم (ڕۆمانه)! ناوازەیە كە دەتوانم بڵێم هەر لاپەڕەیەك
چیرۆكێكی ناخ هەژێنە بۆ خۆی و دەتوانرێت گەر شی بكرێتەوە هەزاران
لاپەڕە لەسەری بنووسرێت. بەڵام سوپاس بۆ نووسەر كە توانیوویەتی
مێژوویەك لە دەردەسەری و نەهامەتی گەلەكەمان بەم شێوازە جوانە وه‌ك عه‌ره‌ب
ده‌ڵێت: (السهل الممتنع والسرد السلسل) تۆمار بكات.
لە راستی دا ئەم پەڕتووکە لە هەر وڵاتێكی تر بووایە دەكرا بە سیناریۆ
چەندین سیناریست دەورەیان لە نووسەر دەدا بۆ ئه‌وه‌ی رێگایان پێ بدات
بیكه‌ن بە بابەتی فیلمێك یان زنجیرە درامایەك كە هیچی كەمتر نییە، له‌زنجیره
دراما باوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ نموونە لە زنجیرە درامای
عەرەبی (التغریبة الفلسطینیة)! دیسانەوە لێرەوە دەڵێم بەداخەوە كورد وه‌ك
پێویست رێز لە مێژووی خۆی ناگرێت ئەگینا دەبوایە خەمخۆرانی مێژووی كورد
ئەم دەرفەتەیان بە هەل زانیبووایە و بیان كردبووایە بەرهەمێكی هونەری
گەورە هه‌م له ئاست گەورەیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌م لە ئاست چیرۆكی
ناخ ههژێنهی كارەساتی داڕمانی یه‌كێكی دیكه له شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی
نەتەوەكەمان، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پەڕتووکهدا خوێنەر دەچێتە ناو
دونیایەكی تر، دونیایەك پڕ لە ئازار و مەینەتی كە پێویستە هەموو تاكێكی
كورد هەڵوەستەی لەسەر بكات و لە بیری نەكات و واباشه نەوە دوای نەوە
وه‌بیر كوڕ و كچانی ئەم میللەتە خێر لە خۆ نەدیووە بهێنرێتەوە، ئه‌مه
له‌لایه‌ك و لەلایەكی تر خوێنەر دەچێتە بیركردنه‌وه له ژیانی پڕ لە
ئێش و ئازار و خەفەت بۆ ئێستا و داهاتوومان به‌هۆكاری زیادبوونی ترس له‌سه‌ر
داهاتووی میلله‌ته‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه
نەخوازیا رۆژێك دابێت ئەم ئازادیەی كە ئەمرۆ لە كوردستانی باشور بە
دەست هاتووە لە دەستمان بچـێت و خوانه خواسته ئه‌م ئاگردانهشمان
كۆرببێتهوه!، چونكه هه‌موومان ده‌بێ ئه‌وه بزانین: ئەم هەرێمە
تەنها به‌شان و باڵی چەند كەس وحزب و لایەنێك دروست نه‌بووه!، بەڵكو
ئەم هەرێمە زادەی خوێنی هەزاران شەهید و دەربەدەری هەزارانی دیكە و
سەرگەردانی هەزارانی تر لە رێگای رزگاری خوازی نەتەوەییدا كه خۆیان
كردۆتە سەرە ڕم و له‌پێناو ئازادی وڵات خه‌باتی نه‌پساوه‌یان كردوه‌و
بە ناخی پڕ كەسەرەوە سه‌ریان ناوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئەم ئازادیە
ببینن!. له‌لایه‌كی دیكه، ئەم پەڕتووکە لایەنێكی شاراوەشی تیایە
ئەویش ئه‌وه‌یه چەندە پەناهەندەیی لە خوارەوەی عێراق ئازار بەخش بووه
بۆ گوێزراوەكان له‌به‌رامبه‌ریشدا سەدان جار بارتەقای ئەوانیش ئازار
بەخش و جەرگ بڕ بوون بۆ كەسوكاریان ئه‌وانه‌ی لە كوردستان مابوونەوە
ئەمەشیان ئه‌گه‌ر له‌م دیدگایه‌وه سەیر بكرێت چیرۆكێكی ناوازه‌ی لێ
دروست دەكرێت كە لێوان لێو ده‌بێت لە ئازاری ئافرەت و مناڵی كورد بە
دەست ئەو دەستە نادیارانه، كە یاریان بە چارەنووسی میللەتەكەمان كردوه‌و
ده‌كه‌ن.! ئه‌و ده‌سته‌ی كه له‌به‌رگی پەڕتووکهكهدا ئاماژه‌ی بۆ
كراوه!
كاتێك ئەم پەڕتووکە دەخوێنیته‌وه لەگەڵ یەكەم رستەدا نا‌توانیت وازی لێ
بهێنیت تا هەمووی تەواو نەكەیت! بەڵام لێرەدا نووسەر وەك نموونەی كەسی
خۆڕاگر و قارەمان و رۆشنبیر ئەوە نیشان دەدات كە لە هەموو بارە
سەختەكانی ژیان كە تەنگیان پێ هەڵچنیووه وازی لە خوێندنەوە نەهێناوە.
لە رووی كەسایەتەیەوە دیاره زادەی پەروەردەی دروستی خێزانەكەشی بووه
لەكاتێكدا نووسه‌ر زۆر پێویستی به‌هاوكاری بۆ پەیداكردن بژێوی ژیانی
هەبووە یارمەتی نووسەرێكی گەورەی كورد مامۆستا (مسعود محمد)
رەتكردۆتەوە، ئەمەشیان نموونەی خۆڕاگری و جوامێری نووسەر نیشان دەدات،
وەك خۆی دەڵێت بە نان و پیاز و هێلكەیەك هێزی داوەتە بەرخۆ بۆ ئه‌وه‌ی
ئەم زاتەی لێ دەرچێت كە ئەمرۆ ئێمە لە خزمەت نووسنیەكانیدا بین جا چ بە
پەڕتووک، شیعریان، وەرگیران هتد بێت. بۆیە نووسه‌ر پێمان ده‌ڵێت: (بۆ
ئەوەی كە لێشمان دەقەومێ هەمیشە كارەسات و نووشوشتیەكان بە جل ئاوێزی
خەڵكی ترەوە هەڵنه‌واسین!) وە (نەخۆشی (دەردە كورد) و یەكتر تاوانبار
كردن هەمیشە دووبارە و سه‌د بارە نه‌بێته‌وه) هیوادارم ئەم ده‌ربڕینه
ببێـه پەند بۆ هه‌موومان و له‌به‌رچاومان بێت هەمیشە بە تایبەت سه‌ركردایه‌تی
به‌رێزی میلله‌ته‌كه‌مان.
بۆیه لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم كه بڵێین: تكایە تا كار لە كار
نەترازاوە، تا دەرفەت نه‌ده‌ین به‌ده‌ست ناحهزو دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان
با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین واز له دووبه‌ركی و ناحه‌زی
نێوان خۆمان بهێنین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان داهاتوویه‌ك
فه‌راهه‌م بكه‌ین ، كه دووره په‌رێز بن لهچاوچنۆكی دووژمنان وله‌لایه‌كی
دیكه ژیانێكی ئاسووده و خۆشگوزه‌رانییان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ین گومانی
تیا نییه ئه‌مه‌ش پێویستی به‌یه‌كگرتوویی و پلانسازی و به‌رنامه‌سازی
هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌م میلله‌ته به‌بێ
جیاوازی له‌ره‌نگ و بۆچون و ئایدیۆلۆژیه‌كان.
muhamedhawlery804@gmail.com
|