په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٢\٢٠٢٢

هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چیڕۆک.


رەزا سـاڵح       


بێ جیاوازی هەموو منداڵان لە تەمەنی سێ ساڵییەوە، حەز لە چیڕۆک دەکەن و چـێز و خۆشی لێوەردەگرن، گەرچـیش زۆربەیان لە مەبەستە شارەوەکانی چیرۆکە هـێماییەکان تێناگەن. چیڕۆک هـۆکارێکی گرنگ و شـێواز و رێبـازێکی ئاسانە لە پەروەردەکـردن و فـێرکـردنی منـداڵان، لە گەشەکـردنی خەیـاڵ و هـزر و زمـان وتـوانی گوزارشتکردنیان.

نووسینی چیڕۆک لە لایەن منداڵانەوە، یارمەتییان دەدات بۆ رێکخستنی بیرۆکەکانیان و گوزارشکـرن لێیان بەزمـانێکی نووسراو و گەیاندنی ئەم بیرۆکەکانەیان بە منـداڵانی تر. شارەزایان دەڵێن، هاندانی منـداڵان بۆ گـێڕانەوە چیـرۆک یەکێکە لە گرنگترین وانەکان، کە پێویسـتە دایـکان و باوکـان فـیری ببـن. گـێڕانـەوەی چیڕۆک هـەستـێکی خـۆش بە منـداڵان دەبـەخـشـێـت. بـەڵام بەشـێکی زۆری دایـکان و بـاوکـان، شـارەزاییـان نیـیە و نازانن، چـۆن یارمەتی منـداڵەکانیان بـدەن بـۆ گـێڕانەوە چیڕۆک و نووسینی چیڕۆک.

مامۆستایانی قـوتابخانەی بنەڕەتی، بە تایبەتیش مامۆستایانی زمانی کوردی، لە وانەی داڕشـتـن دا، وەکـو هـەنـگاوی یەکـەم، دەتـوانـن داوا لـە قـوتـابیـیەکـانیـان بـکەن بـۆ گێڕانەوەی چیڕۆک، دوایش بە نووسین بە کورتی و پوختی ئەو چیرۆکانە بنووسنەوە. دواتریش هـانیان بـدەن کە چیڕۆکی داهـێنراوی زادەی خەیـاڵ و بیـری تایبـەتی خۆیـان بنووسـن، با سادە و ساکار و کورتیش بن. مەرجیش نییە هەموو چیرۆکێک یا کارێکی ئەدەبی بۆ منـداڵان لـۆژیـکی بێـت. بەڵکـو دەشـێت خەیـاڵـئامـزیـش بێـت.

تا ئێسا نووسەرانی گەورە چیڕۆک بۆ منـداڵان دەنووسن و گوزارشت لە هـیوا و خەون و خواستەکانی منـداڵان دەکـەن. لە جیهـانـدا منـداڵانی بەهـرەمەنـدی چیڕۆکنـووس زۆر کەمن. ئەمەش بۆ سـنووری دیاریی خەیـاڵ و زمـان و توانای دەربـڕینیان دەگەڕێتەوە. زۆربەی منداڵان دەتوانن بە شێوازێکی ئاسان و کـورت چیڕۆکەکانی روژانەی ژیـانیان بە زارەکی بگـێڕنەوە. یا بە وێنەکـێـشان و رەنـگەکان گوزارشـتیان لـێبکەن. بەڵام زۆر کەمیان دەتـوانـن بە شـێوازێـکی ئـەدەبی بە نـووسـین چیڕۆکەکـانیان بنـووسـن.

چۆن دەتوانن هـان و یارمەتی منـداڵەکانتان بدەین، بۆ ئەوەی فـێربـن چیڕۆک بنووسـن و ببـن بە چیڕۆکنووس؟ منـداڵان خـاوەنی خەیـاڵـێکی فـراوان. لەوانـەیە بـۆ نـووسـینی چیڕۆک بـۆ منـداڵان، پـێـویـسـتـیان بـە هـەنـدی یـارمـەتـیـدان هـەبـێـت بـۆ بە جـوانی رێکـخستنی بیـرۆکەکـانیان و داڕشتنی چیڕۆکەکانیـان بە شـێوەیەکی ئـەدەبـیی ئاسـان. هـەنگاو بە هـەنگاو چـۆن یارمەتی منـداڵەکەتان دەدەن، تا هـۆگـری نووسینی چیڕۆک بـێت بۆ منـداڵان. یارمەتیدانی منـداڵەکەتان لە سەرەتاوە تا کـۆتایی، رێگایەکی نایابە بۆ ئەوەی ئارەزووی نووسینی چیڕۆک بۆ منداڵان بکات و خـۆی تاقی بکاتەوە. دەتـوانـن سـوود لەم هـەنگاوانە وەربگـرن. دەشێـت ئەم یەکەم هـەنگاوانە بۆ نووسینی چیڕۆک لە لایەن منـداڵانەوە، لە سەرەتاوە چالاکییەکی قـورسبێت، لە هەمان کاتیشدا خۆشبێت:

١ـ پێویستە چیڕۆکی کورت و ئاسان بە وردی و بە شێوازێکی فانتازی بۆ منـداڵەکەتان بگـێڕنەوە. باشتریش وایە کە لە پەرتووکێکـدا لەگەڵ منداڵەکەتاندا، پێکەوە چیڕۆکێک بخـوێنـنەوە. دوای خـوێنـدنەوەی کـۆمـەڵـێک پرسـیار لـە منـداڵەکەتـان بکـەن. وەکـو: چیڕۆکەکە چـۆنە بە لاتـەوە؟ پاڵـەوان یا کارەکـتەری سـەرەکی چیڕۆکـەکە، چـۆنە بە لاتـەوە؟ ئـایە چیڕۆکنـووسەکە بە باشی کـۆتـایی بە چـيرۆکـەکەی هـێـناوە؟ ئامـانـجی پاڵەوانی چیرۆکەکەی هـاتۆتەدی؟ وشە و رستەکان قـورس نین بە لاتەوە؟ قـسە و رای تۆ دەربارەی ئەم چیرۆکە چییە؟ پرسیار گەلێکی لەم جۆرە. داواشی لێبکەن بە زارەکی چیڕۆکەکە بگـێڕێتەوە. تا بـزانـن تا چەنـد لەگـەڵ چیڕۆکەکەدا بـووە و وەریـگـرتـووە. خـوێنـدنەوەی چیڕۆکی بـاش، یـارمـەتی منـداڵانی ئـارەزوومەنـدی نووسـینی چیڕۆک دەدات، کە چـۆن خـەیـاڵ و بیـرۆکەکـانیـان رێکـبخـەن و چـۆن لە نووسـینی چیڕۆکـدا ئـەم بیـرۆکانەیـان دابـڕێـژن و بە منـداڵانی تـری بـگەیـەنـن.
٢ـ دەشـێـت دۆزینـەوەی ئیـلهـام و بـیرۆکـەی بـاش بـۆ نـووسـینی چیڕۆک، لـە لایـەن منـداڵان و گەورەکـانیشەوە کـارێکی ئاسـان نەبێـت. دەکـرێت منـداڵی چیڕۆکـنووس لە بەسەرهاتەکانی و لە ژیـانی رۆژانەی ئیلهـام و بیرۆکەی نووسینی چیرۆکی بۆ بێت. یا لە رووداو و بەسەرهـاتێکی راستییەوە. بۆ نموونە: یەکەم رۆژی یەکەم جـاری چوونی بۆ قـوتابخانە. یا گەشتێکی لە بەهـاردا لەگەڵ هـاوڕێکانی بۆ سەیـرانگایەکی کوردستان، نووسینی چیرۆکێک کە داپیرەی یا باپیـرەی بـۆێ گـێڕاوەتەوە، دەتـوانێـت بە دەستکاری و بـە کـورتی بـینـووسـێـت. یا چیڕۆکـێک لە بیـرۆکـەیـەکی داهـێـنانی زادەی خـەیـاڵ و بیـری خـۆی بێت. هەردەمیش بیـرۆکەی باش هـیوا و گەشبینی بە منداڵان دەبەخـشێت.
٣ـ دیاریکـردنی پاڵەوان یا کارەکـتەری سەرەکی چیڕۆکەکە. لەگەڵ دیاریکردنی رۆڵیان. گەر تێ نەگەیشت پاڵەوانی سەرەکی چییە. تێی بگەیەنە پاڵەوان یا کارەکتەری سەرەکی لە چیرۆکدا، ئەو کەسەیە کە لە بەشێکی زۆری رووداوەکانی چیرۆکەکە بەشدار دەبێت. مەرجیش نییە پاڵەوان یا کەرەکتەرەکان مـرۆڤـبن، دەشـێ ئاژەڵ یا باڵنـدە یا دار و شـتی بێ گیـان بـن. باشـتریش وایـە لە پـێشا دەسـت بە نووسـینی ئـەو چیڕۆکـانە بـکات، کە پاڵەوانێک یا دووان رۆڵیان تێیدایە، پاڵەوان و کارەکتەرەکانیش نامۆ نەبن و لە ژینگەی منـداڵانی کوردەوە دوورنـەبـن.
٤ـ ملمـلانـێی نێـوان کارەکتـەرەکـان، مەبەستیـش لە چەمـکی ملمـلانێ، ئـەو گـرفـت و کۆسـپانەیە کە دێنـە رێی پاڵـەوان و کارەکتەرە سەرەکـییەکان. بـۆ نمـوونە لە رێگای چـوونی بۆ سەردانی ماڵی داپـیرەی تووشی زریانێک بـوو. لە منـداڵەکەت بپرسە چـۆن پاڵەوانی چیڕۆکەکەت خـۆی لەو زریـانە دەپارێـزێـت و دەگات بە مـاڵی داپـیرەی. دوای گەیـشـتن بە ئامـانج. چـی پەنـد و وانـەیەک لـەم چیڕۆکـەدا هـەیە؟.
٥ـ دیاریکـردنی کـات و شـوێـن لە چیڕۆکـدا. ئایا کـاتی رووداوەکـانی چیڕۆکـەکە، لە رابـردوو یا لـە ئەمـڕۆ دایـە، لە زســتان یا لـە هـاویـن دایـە. لە دێ یا لـە شـارێـکی کوردسـتان دایـە، لە قـوتـابخـانە یا لە سـەیـرانگا یا لە باخچـەیـەک دا بـوو... هـتد.
٦ـ پێویستە منداڵی چیڕۆکنووس ئەوە بـزانێـت، هەمـوو چیڕۆکێکی باش سەرەتـا و ناوەڕاست و کـۆتـایی هـەیە. بە زۆریش خاڵێکی وەرچەرخان لە ناوەڕاست چیڕۆکدا روودەدات، چیڕۆکەکە خۆشـتر دەکـات و بەرەوە چـارەسـەری گـرێی چیڕۆکـەکە و کۆتـاییەکی باش دەبێتـەوە.
٧ـ کۆتـایی لە چیڕۆکـدا زۆر گـرنگە. هەموو چیڕۆکێکی باش بۆ منـداڵان بە کۆتاییەکی باش کۆتایی دێت. بە خۆشی و بە شادی و بە سەرکەوتنی پاڵەوانی چیڕۆکەکە کـۆتـایی دێـت.. هەرگـیز نابێت بە تـراژیـدیـا و بە ناخۆشی و نائـومێـدی کـۆتـاییان پێ بێـت. هەر کۆتـاییەکیـش وانـە و پەنـدێـکی لەخـۆگـرتـووە.
٨ـ دیالـۆک لە نێـوان کارەکتەرەکاندا، رەگەزێـکی گـرنگی چیڕۆکی منـداڵانە. دیالـۆگ چێـژ و خۆشـییەکی زیـاتر بە گـێڕانەوەی چیڕۆک بۆ منداڵان بە نووسین دەبەخـشێت.
٩ـ پێویستە منـداڵی چیڕۆکنووس، لە سەرەتای چیڕۆکەکەیدا، پاڵەوان یا کارەکتەری سـەرەکی چیڕۆکـەکەی بناسێـت.
١٠ـ لە سەرەتـادا لە نووسی چیڕۆک، تەنیا مەبەسـتێک یا ئامانجـێک دیـاری بکات.
١١ـ دانانی نیشانەکانی خاڵبەنـدی لە نووسینی چیڕۆکـدا لە شـوێنی دروستی خۆیـانـدا.
١٢ـ پێویستە زمـانێکی سـووک و ئاسانی کـوردی، لە نووسینی چیڕۆک بـۆ منـداڵان بەکاربهـێنرێـت. دووربێـت لە وشـە و لە رسـتەی گـران. لە پەرەگـرافـی درێـژ.
١٣ـ نووسینی چیڕۆک بۆ منـداڵان، پـرۆسەیەکە هـەمیـشە لە پێـشکەوتن و داهـێنان و ئافـرانـدن دایـە. هـەنگاو لە دوای هـەنگاو، ئاستی منـداڵانی چیرۆکنووس لە نووسینی چیڕۆکـدا بەرزتـر دەبـێـتەوە.
١٤ـ لە ئینتەرنێتدا ئیمێلێک بۆ منـداڵەکەتان بکەرەوە و هـانی بدەن، کە ئەو چیڕۆکەی نووسیوێتی، لەسەر ئینتەر نێـت بینووسـێت. چونکە نووسـین لە ئینتەرنێتـدا سەرەڕای خۆشی، شارەزایی تەکـنیکی نووسینی پێـدەبەخـشـێت. ئێـوەش بە وردی چیڕۆکـەکەی بخـوێننەوە و تێبینییەکـانتانی پێ بڵـێن. بەڵام رای خـۆتـان نەسـەپێـنن بە سـەریـدا.
١٥ـ دوای دەستکاریکردن و راستکـردنەوەی هـەڵـە رێنـووسـییەکانی و پـوخـتکـردنی چیڕۆکـەکەی، هـانی بـدەن کە لەگـەڵ وێنـەیەکی خـۆیـدا چیڕۆکـەکەی بـۆ گـۆڤـارێـکی منـداڵانی بنـێرێـت. بڵاوبـوونەوەی چیڕۆکەکەی لـەو گـۆڤـارەدا، سـەرەڕای ئـەوەی کە خۆشییەکی زۆری پێدەبەخـشێت. دەبێتە هاندەریشی بۆ درێژەدان بە نووسینی چیڕۆک.


٢٠٢٢ - نەرویـج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک