ئه‌یوب ڕه‌حمانی : هاتنی پاسدار بۆ مه‌رزه‌کان ته‌نیا ترسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌له چاره‌ڕه‌شه‌یه،نه‌ک هێزه‌کانی په‌که‌که.
سازادنی: بیلال جه‌عفه‌ر
بیلال جه‌عفه‌ر: ترافيكی به‌غداو ئه‌مريكا و توركيا له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد چۆن ده‌بينی؟ ئه‌یوب ڕه‌حمانی: وێڕای سڵاو و به سپاس بۆ پرسیاره‌کانتان، با من له وڵامی پرسیاری یه‌که‌می ئیوه‌دا له کوردستانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م! گه‌لی کوردستان به درێژایی نیزیک به یه‌ک سه‌ده‌یه که بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی مافیی چاره‌ی خۆ نوسین و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری وڵاته ئه‌ژدا و ئاباییه‌که‌ی خۆی به شێوه‌گه‌لی جۆربه‌جۆر و له پسان نه‌هاتو شۆڕشی کردوه و ده‌یکات. ئه‌وه‌ش که ئه‌م شۆڕشانه هه‌ر به دوای کۆماری کوردستانه‌وه و به تێپه‌ڕینی کات و به هۆی لێنه‌زانین و پشت به گه‌ل نه‌به‌ستن و هه‌روه‌ها ناسه‌ربه‌خۆ بوونی هێندێک له ڕێبه‌رانی کورد، ورده ورده ستڕاتێژیه‌که‌ی له سه‌ربه‌خۆییه‌وه کرا به ئۆتۆنۆمیی و خودموختاری و دواتریش فیدڕاڵی، ئه‌مه خۆی ئه‌گه‌ر چی داخوازیه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستانی له سه‌ر ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لادا، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ له گرنگی شۆڕشی کوردستان که‌م ناکاته‌وه و ته‌نیا هێندێک له مه‌به‌ست دوری خستۆته‌وه که پێویسته بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاستی خۆی واته سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردستان. له ناوچه‌که‌دا تورکه‌کان له سه‌روو کوردستانه‌وه، عه‌ره‌به‌کانی عێڕاق و سوریه له ڕۆژئاوا و باشوره‌وه و ئێرانیه‌کان له ڕۆژهه‌لاته‌وه هه‌ر هه‌مویان چاویان به بینینی تاقه بستێک له کوردستانی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ به‌رایی نایات و زۆر یه‌کگرتوانه و به هه‌مو هیزیانه‌وه به شوێن لاواز کردنی ناوه‌ندی کوردستانه‌وه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دژه کوردستانیه‌یان هه‌ر هه‌مو دوژمنایه‌تیه‌کانی خۆیان وه‌لا ده‌نێن و دژی کوردستانیان یه‌ک ده‌گرن، هه‌ر بۆیه‌ش ڕون و ئاشکرایه که ئه‌م چوار وڵاته داگیرکه‌ره له ناوچه‌که دژی به‌ستنیی هه‌رجۆره به‌رژه‌وه‌ندی یا خۆ په‌یمانێکن که به قه‌ده‌ر نوکه ده‌رزیێک قازانج به کورد بگه‌ینێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که وه‌ها شتێک هه‌رگیز سه‌ر نه‌گرێت. له بابه‌ت بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان ده‌بێت بڵێم که ئه‌وان هێزێکی ده‌ره‌کین که به شوێن قازانجیی مادیی و مه‌عنه‌وی خۆیانه‌وه‌ن. به شوێن پاراستنی خۆیان و هیزه‌کانیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و به‌رز ڕاگرتنی هێژمۆنیی خۆیانن له‌و ناوچانه و به کورتیی به شوێن بردنه‌وه‌وه‌ن و نه‌ک دۆراندن! ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و که‌س و حکومه‌تانه به دوژمنیی خۆیان ده‌زانن که دژایه‌تییان بکه‌ن و ئه‌وانه‌ش به دۆستیی خۆیان ده‌زانن که به‌رژه‌وه‌ندیان بپاریزن. تورکیه له مێژه ئه‌ندامی ناتۆیه و له 26ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مسال واته 17ی ئۆکتۆبه‌ر بوو به ئه‌ندامی غه‌یره داییمی شۆڕای ئه‌منیه‌ت له مه‌جمه‌عی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و بۆیه‌ش له‌و هه‌ل و پێگه‌یانه‌ی خۆی زۆر که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که هه‌ر جۆره په‌یمانیک که ئه‌گه‌ر له گۆڕێ دا بێت، به قازانجی خۆی و دژی کورد ته‌واوی بکات. ئه‌ندامانی ناتۆ و له‌وانه ئه‌مریکایه‌کانیش ئه‌م خاڵه‌یان بۆ تورکه‌کان له به‌ر چاوه و تا ئیستاش له‌م بواره‌دا زۆریان یارمه‌تی تورکه‌کان داوه بۆ سه‌رکوتی پ‌ک‌ک و گرتنی عه‌بدوڵا ئه‌وجالان سه‌رۆکی پ‌ک‌ک و ڕاده‌ست کردنی بۆ تورکیه و به تێرۆریست ناوزه‌د کردنی ئه‌م پاڕته و بلۆکه کردنی حیسابات و چالاکیه‌کانیان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها چاو نوقاندن له هێرشی سه‌ربازی و بۆمبارانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیه و ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی کوردستان و کوشتن و بڕینی ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و ژن و منداڵی بێ تاوانی کورد. له لاێکی دیکه‌وه کورده‌کانیش لانیکه‌م له باشور یا ناوه‌ندی کوردستان له‌م 17 ساڵه‌ی ڕابردودا نیه‌ت پاکی و دۆستایه‌تی خۆیانیان به ئه‌مریکیه‌کان و ناتۆ نیشان داوه و هه‌ندێک جار له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌شیان گوزه‌راون بۆ ڕازی کردنی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانیش ئه‌مه ده‌زانن و تا ئێستاش ئه‌گه‌ر چی نه‌ک به ته‌واوی به‌ڵکو به نیوه چڵی ڕێزیان له‌م هه‌لوێسته‌ی کوردستانیان له ناوه‌ندی کوردستان گرتوه و له‌و لایشه‌وه چرای سه‌وزیان بۆ تورکه‌کان لێداوه که هێرش بکه‌نه ناو خاکی ناوه‌ندی کوردستان. بێجگه له‌مانه هیزه هاوپه‌یمانه‌کان ده‌زانن که کوردستانیان نه فارس و شیعه و ئیرانین، نه عه‌ڕه‌ب و سونه‌ن و نه تورک و عه‌له‌وی و نه عیسایی و نه موسایی و نه کومونیستن، به‌ڵکو کوردستان کۆمه‌ڵگه‌ێکه له هه‌مو یا خۆ به‌شێک له‌مانه و به‌رژه‌وه‌ندی زلهیزه‌کانیش ده‌پاریزێت و نیه‌ت پاکی و ئاشتی خوازی خۆی تا ئێستا به هه‌موان ئیسبات کردوه. که‌واته کوردستان بۆ ئه‌وانیش گرنگه و ده‌شتوانن له داهاتودا وه‌ک هیزێکی هاوپه‌یمانی چالاک و دلسۆز له سه‌ری حیساب بکه‌ن. له بابه‌ت پرسیاره‌که‌تدا ده‌توانم بڵێم که ئه‌م ترافیکی تورکیه و ئێڕاق و ئه‌مریکایه، هه‌ر هه‌مو به به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه گرێیان خواردوه و له‌م بواره‌شدا کوردستان ئه‌مڕۆکه پێویستی به سیاسه‌تمه‌داری لیزان و به باوه‌ڕ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌ی و پشت ئه‌ستور به گه‌له‌که‌ی هه‌یه، گه‌ل له‌م ناوه‌دا ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاو له ئه‌مڕۆ و داهاتودا ده‌توانیت و ده‌شبێت بیگێڕێت. گه‌ل ده‌توانیت هه‌ر په‌یمانێکی دژه کورد پرۆتێستۆ و بایکۆت و ته‌نانه‌ت وێتۆ بکاتن، هه‌ر وه‌ک چۆن لێبڕاوانه ماده‌ی 24یان بۆ که‌رکوک وێتۆ کرد. که‌واته پۆخته‌ی ولامه‌که‌م ئه‌مه‌یه که ڕێبه‌رانی کورد پیویسته که وشیارتر بن له جاران و تاقه هه‌نگاوێکیش کورت و که‌م هاتن بۆ مافیی گه‌له‌که‌ی، شتی زۆر ناخۆشی دیکه‌شی به دوادا دێت و هه‌رگیز نابێت کورد که نه‌ته‌وه‌ێکی مافخوراوه له ئاستێکی نزمدا داواکاریه‌کانی خۆی بخاته به‌ر باس و خواست، به‌ڵکو پێویسته دایمه زۆرترین و فره‌ترین به‌رژه‌وه‌ندی و مافی گه‌له چه‌وساوه و داگیرکراوه‌که‌ی له به‌ر چاو بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی که زۆری ده‌ست که‌وێت، ئه‌گه‌ر بێت و که‌م داوا بکات، به حه‌تم که‌متری ده‌ده‌نێ و دوژمنانی ئه‌م گه‌له‌ش هه‌م به‌هێز و به ئه‌زمونن، هه‌م دڵڕه‌ق و خوێن تاڵن و هه‌میش له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌ی خۆیان ناگوزه‌رێن و ئه‌مڕۆکه به ناوی بڕیاری لۆزان ڕه‌سمیه‌تی یاساییان به خۆیان داوه که کوردستانیان به ناوی هاووڵاتیانی خۆیان سه‌رکوت بکه‌ن و ئه‌مه له کاتێکدایه که هیچ مه‌به‌ستیان نیه که ئه‌گه‌ر تاقه کوردێکیش له سه‌ر عه‌رز نه‌مینیت و بۆیان بکرێت خاکی کوردان به توره‌که ده‌بێژن هه‌ر وه‌ک له رابردودا ده‌یان کرد، ئه‌مڕۆکه سه‌ر کوتی ئاشکرای کورد و کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کوردستان ئاسان نیه بۆیان، بۆیه به شێوه‌گه‌لی دیکه ئه‌م کاره دزیوانه‌یان درێژه پێ ده‌ده‌ن!
بیلال جه‌عفه‌ر: دوای چالاكييه‌كانی ئه‌م دواييه‌ی په‌كه‌كه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی توركيا چۆنه، به‌رێزت چۆن هه‌ڵيده‌سه‌نگێنێ؟ ئه‌یوب ڕه‌حمانی: حکومه‌تیی تورکیه له مێژه به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌ییوه که به کوشتن و ڕاونان و سه‌رکوت و قه‌ده‌غه کردنی زمانی کوردی و ئه‌مانه نا‌توانیت چاوپۆشی له بونی گه‌لی کوردستان به داخوازیه ره‌واکانی خۆیه‌وه بکات. حکومه‌تی تورکیه ده‌زانێت که نا‌توانیت وه‌ک رابردو چاوبه‌ستی له گه‌لانی جیهان بکات و گه‌لیکی وه‌ک کورد به نه‌بو و تورکی کێوی و ئه‌مانه ناو لێ به‌رێت. تورکه‌کان ده‌زانن که به گرتنی ڕێبه‌رانی کورده‌کان و پاڕلێمانتارانی کورد له تورکیه و ڕاگرتنیان له به‌ندیخانه‌کان بۆ ماوه‌ی دور و درێژ، توند و تیژی و بی حورمه‌تی به کوردستانیان و هه‌مو ئه‌مانه ئیتر نه ته‌نیا بۆ ئه‌وان وڵام وه‌رناگرێت و چاوی خه‌لکی جیهانیشیان پێ نابه‌سترێت، به‌ڵکو واوه‌تر ده‌روات و خۆیان لای گه‌لانی جیهان ڕسواتر ده‌که‌ن و له هه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر تورکێک ئه‌م ئیدیعایانه به‌رز بکاته‌وه، خێرا له لایان ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و کۆڕ و کۆمه‌ڵانه‌دان و غه‌یره کوردیشن به‌ر په‌رچ ده‌درێنه‌وه و وڵامی شایسته و پڕ به بێستی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه و بێده‌نگیان ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێکی پایه‌به‌رزی حکومه‌تی تورکیه به ڕه‌سمی هاتبێت بۆ وڵاتێک و کورد به نه‌بو ناو لێ به‌رێت، ئه‌گه‌ر چی له باری عورف و عاده‌تی ڕاگرتنی دیپلۆماسی ڕه‌نگه ڕاسته و خۆ وڵامی پێ نه‌درێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر شه‌وه‌که‌ی و سبه‌ینێکه‌ی له لایه‌ن ڕۆژنامه نوسان و میدیا بی لایه‌نه‌کانه‌وه ئه‌و به‌رپرسه ره‌سمیه‌ی تورکیه ده‌که‌نه په‌ڕۆ. که‌واته دواچالاکیه‌که‌ی پ‌ک‌ک ئه‌وه‌ی به تورکه‌کان سه‌لماند که به تۆپ و فڕۆکه و ساته‌لیتی ئیسرائیلیش نا‌توانیت به‌ر به ئیراده‌ی گه‌لێک بگرێت و له میژیشه به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌ییوه که وتووێژ بکات له گه‌ل پ‌ک‌ک، به‌ڵام جارێکه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که پ‌ک‌ک بێ قه‌ید و بێ شه‌رت چه‌ک دابنێن، ئه‌وجار وت‌ووێژیان له گه‌ل ده‌کات، به‌لام ئه‌گه‌ر پ‌ک‌ک هه‌ر وا خۆراگر بمێنێت که تا ئێستا بوه، له داهاتودا ده‌وڵه‌تی تورک ناچار ده‌بیت به وتووێژ و بۆخۆیشی ئه‌مه به باشی ده‌زانێت. ڕۆژنامه‌کانی تورکیه و ئوروپاش له سه‌ر ئه‌م چالاکیه‌ی ئه‌خیری پ‌ک‌ک زۆر دوان و به تێکڕا وتیان که پ‌ک‌ک به‌م چالاکیه هیزی خۆی نیشان داین.
بیلال جه‌عفه‌ر: پێتان وايه ئێران رۆڵی هه‌بێت له‌و ئاڵۆزييه‌و كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆری سپای پاسداران له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان؟ ئه‌یوب ڕه‌حمانی: ئه‌م پرسیاره چه‌ند ڕووی هه‌یه که پێویسته شیی بکرێنه‌وه. یه‌که‌میان دژایه‌تیی ئێران و ئه‌مریکایه له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران و ئه‌گه‌ری هێڕشی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان بۆ ئێرانه که ئێرانیه‌کان شه‌ڕه‌که‌یان خستۆته ناو ئێڕاقه‌وه و دوهه‌میشیان ترسی ئێران و تورکیه بۆ دروست بوونی حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه له‌و هه‌رێمه و ترسی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی خوازی کورده‌کانی باکوری بنده‌ستی تورکیه و کوردستانیانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری بنده‌ستی ئێران واته پاریزگاکانی کوردستان و هه‌ر دوک ئازه‌ربایجان و ئیلام و کرماشانه بۆ په‌ره‌گرتنی هه‌ستیی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له‌و هه‌رێمانه. له گه‌لی کوردستان و هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌ریمی ناوه‌ندی کوردستان و حکومه‌تی ئێڕاقیش شاراوه نیه که کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌مو ئاڵۆزیه‌کانی ناوچه‌که‌دا ڕۆڵێکی باڵای گێڕاوه و هه‌نۆکه‌ش هه‌ر ده‌یگێڕێت و به‌رده‌وامه. بۆیه ده‌توانین بڵێین که ئه‌م ده‌ست تێوه‌ردانانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا له‌م سالانه‌ی دوایدا نیه، به‌لکو ڕابردووه‌ێکی کۆنتری هه‌یه. وه‌ک ده‌زانین له دوای شه‌ڕی دوهه‌مه‌ی خه‌لیج یا شه‌ڕی کویت، کاتیک که حکومه‌تی به‌عسی ئێڕاق له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌کان توشی هه‌ره‌س و لاوازی هات، ئه‌مه خۆی بوو به هه‌لێکی زۆر هه‌ڵکه‌وتو بۆ گه‌لی زوڵم لێکراوی کوردستان له‌و هه‌رێمه و خه‌ڵک به ڕاپه‌ڕینه خوێناویه‌که‌یان که له شاری ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه واته ڕانیه‌ی خۆڕاگر ده‌ستی پێ‌کرد، توانیان له زۆربه‌ی شاره‌کانی هه‌رێمی ناوه‌ندی کوردستان ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرن و ئه‌م ده‌سه‌لاته تا به ئه‌مڕۆش بپارێزن. پاسدار و به‌کریگیراوه شاراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی ڕاپه‌ڕینه‌وه له ناو شاره‌کانی هه‌رێمی ناوه‌ندی کوردستان بڵاو بونه‌وه و به به‌کرێ گرتنی هێندێک کوردی خۆفڕۆشی دیکه‌ش هه‌مو هه‌وڵ و توانای خۆیان ده‌دا که هه‌م له دژی کورده ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چالاکی و تێرۆر به جێ بگه‌ێنن و هه‌میش ناوچه‌که ئاڵۆز بکه‌ن. دوای له ناو چونی حکومه‌تی به‌عس و گیرانی سه‌دام له کونه‌که‌یدا و حزور و مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و بریتانیا و هێندێک له هاوپه‌یمانه‌کانی ناتۆیان له ئیڕاق، ئه‌م ترسه‌ش له کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یدا بوو که دوای ئه‌فغانیستان و ئێڕاق، ئیتر نۆره‌ی ئێڕانه و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به دوا به‌هانه‌ێکدا ده‌گه‌ڕێن که هێڕش بکه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گۆڕینی ئه‌و حکومه‌ته‌ش. ئه‌م ترسه کاتێک له کۆماری ئیسلامی زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و بوو به باسێکی جیدی و جێگای مه‌ترسی بۆ ئێران که ئه‌مریکایه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانی باسی دروست کردنی بۆمبی ناوه‌کی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها پێویستی و پێداگری کردنی ئه‌وان له‌مه‌ڕ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیوم له لایه‌ن ئه‌و رژیمه‌وه بوو. ئێران له سه‌ره‌تاوه زۆر به ئیحتیاته‌وه و هاوکاتیش زۆر زیره‌کانه کێشه ناوه‌کیه‌که‌ی کرد به ناموسی خه‌لکی ئێران و هه‌ر جۆره راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمیشی کرد به خه‌تیی سووری غه‌یره قابیلی تێپه‌ڕاندن. دیاره ئێران له‌م سیاسه‌ته‌دا به ته‌نیا نه‌بو و هه‌مو ده‌زانین که ڕوسه‌کان و چینیه‌کان که ئێستاش هه‌ر خۆیان له به‌ره‌ی دژی ناتۆ و دژی ئه‌مریکادا له ناوچه‌که ده‌زانن و به تایبه‌ت ڕوسه‌کان ئه‌مڕۆکه‌ش به دوا کۆتایی شه‌ڕی سارد و کۆتایی سوسیالیزمی بازاڕ له‌و ولاته هێشتا خۆیان به هێزی سه‌ره‌کی دووهه‌م له جیهاندا ده‌زانن و هاتنی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان بۆ ئێران که وڵاتێکی زۆر ستڕاتیژیک و ده‌وڵه‌مه‌ند له باری زه‌خیره فوسیلیه‌کانی وه‌ک نه‌وت و گاز و هه‌روه‌ها ڕیگای به‌رده‌می روسه‌کان بۆ گه‌یشتن به زه‌ریای ئازاده و بۆیه ئه‌وان بوونی ئه‌مریکایان له ئێران و پاڵ ده‌ستی ڕوسیه پێ قه‌بول ناکرێت و به هه‌ڕه‌شه له دژی خۆیانی ده‌زانن، هه‌ر بۆیه‌شه که بۆ ڕوسه‌کان زۆر گرنگه که ئه‌مریکا جارێکی‌تر دوای 30 ساڵ نه‌یاته‌وه بۆ ئێران و ته‌نیشت ڕوسیه. هه‌مو ئه‌م فاکته‌رانه و هێندێک شتی لاوه‌کیش ده‌ستیان دا به ده‌ستی یه‌که‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له ئێڕاق بچه‌قێنن یا خۆ شه‌ڕی ڕوسه‌کان و ئێرانیه‌کان وه‌ک دوو هاوپه‌یمانی ناوچه‌یی و ئه‌مریکاییه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیان له ئێڕاقدا په‌ره پێ بده‌ن، بۆیه که ئێرانیه‌کان به هێزی خۆیان و پلانی ڕوسه‌کان زۆر زوو دوای ڕوخان و نه‌مانی حکومه‌تی به‌عس له ساڵی 2003دا که‌وتنه خۆ و به ڕژاندنیی میلیارده‌ها دۆلار پوڵ و هه‌روه‌ها چه‌ک و چۆڵ و ئه‌مانه بۆ شیعه‌کان و کۆنه به‌عسیه‌کان له ئێڕاق، شه‌ڕی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌مریکا له ئێڕاق بکه‌ن. که‌واته ده‌بوو ئێڕاق ئاڵۆز و ئاڵۆزتر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکیه‌کان جارێکه بیر له شه‌ڕێکی دیکه نه‌که‌نه‌وه و سه‌رقاڵی سه‌رکوت کردنی شیعه‌کانی ئێڕاق و کۆنه به‌عسیه‌کان بن و له دیدی خه‌ڵکی جیهانیشه‌وه وا بنوێنن که ئه‌مریکا نه ته‌نیا ئه‌منیه‌تیی بۆ ئێڕاق و خه‌لکه‌که‌ی نه‌هێناوه، به‌ڵکو ئه‌و ولاته‌ی توشی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌کانی مێژوی خۆی کردوه، بۆیه ده‌ست تێوه‌ردانی ئێرانیه‌کان له ئێراق حاشا هه‌ڵنه‌گره. له بابه‌ت هێنانی هێزه‌کانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر سنوره‌کان و هه‌روه‌ها تۆپباران و بۆمبارانیی ئه‌و ناوچه ده‌ستکرده مه‌رزیانه له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه و به به‌هانه‌ی بوونی هێزه‌کانی پ‌ک‌ک له‌و ناوچانه، ئه‌م هێز بڵاوکردنه‌وانه ته‌نیا به‌هانه‌یه و مه‌به‌ست ده‌ست تێوه‌ردان و هاتنه ناو خاکی هه‌رێمی ناوه‌ندی کوردستانیشه بۆ ئه‌وه‌ی که ئێرانیه‌کان و تورکه‌کان که سه‌ره‌ڕای هه‌مو ناکۆکیه‌کانی به‌ینی خۆیان به‌ڵام له دژایه‌تی گه‌لانی کوردستاندا دایمه یه‌کده‌ست و یه‌ک ده‌نگ بوون، به هاتنه ناو خاکی هه‌رێمی ناوه‌ندی کوردستان ئه‌و ناوچه‌ش ئاڵۆز بکه‌ن و به‌ر به بیر کردنه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان له‌م هه‌ریمه له دروست کردن و ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی ناوه‌ندی کوردستان بگرن و هه‌مو ئه‌م تۆپباران و بۆمبارانانه‌ش بۆ چاوترسێن کردن و مانه‌وه‌ی هیزه‌کانیان له ناوه‌وه یا خۆ له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رزه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌دایه و ئاماده باشێکه له دژی هه‌ر جۆره جم و جۆڵێکی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له هه‌رێمی کوردستان. ئیران و تورکیه سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ له لایه‌ن ناتۆوه و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌فخازیا و ئۆسیتیای باشور له لایه‌ن روسه‌کانیان له گورجیستان به چاوی خۆیان بینی و ده‌زانن که له چاو تروکانیکدا، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی یا خۆ ڕوسه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانی بیان هه‌وێت ده‌توانێت له‌مه‌ڕ کورده‌کانیش هه‌ر به‌و جۆڕه ڕو بدات. بۆیه نایانهه‌وێت که گه‌وره‌ترین گه‌لی بێ ده‌وڵه‌تی جیهان واته کورده‌کان ببنه خاوه‌نی ولات و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان که مافی بێ ئه‌م لاو لای خۆیانه، بۆیه هاتنی پاسدار و ئه‌سکه‌رله‌ر بۆ مه‌رزه‌کان ته‌نیا ترسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌له چاره‌ڕه‌شه‌یه و نه‌ک ته‌نیا هیزه‌کانی پ‌ک‌ک.
بیلال جه‌عفه‌ر: هه‌نووكه قه‌يرانی ئه‌تۆمی ئێران به‌كوێ گه‌شتووه؟ ئه‌یوب ڕه‌حمانی: ئێرانیه‌کان تا ئێستا 4 بڕیاری شۆڕای ئه‌منیه‌تیان که له دژییان دراوه پشت سه‌ر ناوه و هه‌نۆکه‌ش له لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان که پابه‌ندن به شۆڕای ئه‌منیه‌ت و بڕیاره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه، ته‌حریم و بایکۆت خراوه‌ته سه‌ر ئێران. چواره‌مین بڕیار واته بڕیاری 1835 له ڕێکه‌وتی 27ی سیپتامبری 2008 له دژی ئێران ده‌نگی پێ درا و له‌وێ ئه‌گه‌ر چی شتیکی نوێ باس نه‌کراوه، به‌ڵام ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بریارنامه‌کانی پێشوتر و داوای زۆر جیدی له کۆماری ئیسلامی ئێران کراوه که به‌شه هه‌ره حه‌ساس و گرینگه‌کانی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی و یه‌کێک له‌وانه ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم رابگریت. هه‌روه‌ها ده‌کوترێت که بڕیارنامه‌ی چواره‌م 2 په‌یامیشی تێدایه بۆ ئێران، یه‌که‌مینیان ئه‌وه‌یه که ئێران نابێت و ناتوانێت له سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی که له به‌ینی ولاتان 5+1 له‌مه‌ڕ گورجیستان ڕوی داوه که‌ڵک وه‌رگرێت یا خۆ سوئیستیفاده بکات و سێرگێی لاوروفیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه له چاو پێکه‌وتنه‌که‌که‌ی خۆی له گه‌ڵ کاندۆلیزا ڕایس ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کاته‌وه. دیاره ئه‌مه‌ش بزانین که ڕوسه‌کان کایه ده‌کن به وه‌زعه‌که! ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی وه‌ک هه‌میشه ئه‌م بریاره‌شیان به نا یاسایی و سیاسی و نامه‌شروع ناو لێ بردوه. ئه‌گه‌ر چی کاریگه‌ری ته‌حریمه‌کان هه تا دێت قورس‌تر و دژوارتر ده‌بنه‌وه بۆ ئیرانیه‌کان، به‌لام ئه‌و حکومه‌ته تا ئیستا نه‌چۆته ژێر باری هیچکام له بڕیارنامه‌کان و گۆیا ئه‌و ته‌حریمانه‌ش هیچ زه‌ره‌رێک به ئیران ناگه‌ینن و به قسه‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد هه‌ر هه‌مویان کاغه‌زه دڕاوی بی نرخن. هه‌روه‌ها سعید جلیلی سه‌رپه‌ره‌شتی شۆڕای عالی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتبوی که بڕیاری 1835 بڕیارێکی چه‌ند خه‌تی به بێ شتێکی نوێیه و عه‌لی لاریجانیش که خۆی پێشتر سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌ڕشه‌دی وتووێژی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 بو و ئێستا ڕه‌یسی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامیه وتبوی که ئه‌م بڕیارنامه نوێیه ئاڵ و گۆڕی فیکری و موزییانه‌ی ولاتانی 5+1 نیشان ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵاتانه کردبو که ماتڵی عاقیبه‌ته‌که‌یشی ببن!! ئه‌مه له ئه‌ساسدا ڕاست نیه که گۆیا ئه‌و ته‌حریمانه له دژی ئێران کاریگه‌ر نه‌بونه به‌ڵکو بو پێچه‌وانه ته‌حریمه‌کان کاریگه‌ری خۆیان داناوه و ڕۆژ له گه‌ل ڕۆژیش باشتر خۆی نیشان ده‌دات به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که ئیران وڵاتێکیی بێ سه‌ره و به‌ره و که‌س له که‌سه و به ئینشائه‌ڵلا و ماشائه‌ڵلا ده‌ڕواته پێش و نه‌ک به سیسته‌مێکی مۆدێڕنی ئابوری و ڕێک و پێک و زانستی، و هیچ کات ته‌نانه‌ت له کاتی ئاشتیشدا هیچ شتێک له سه‌ر جێگای خۆی نه‌بوه، هه‌ر بۆیه ئه‌م شتانه وه‌ک پێویست دیار نین و خه‌ڵک واده‌زانن که جارانیش وا بوه و ئیستایش هه‌ر وایه، به‌لام له ولاتیکی با بڵێین ئوروپایی که هه‌مو شتێک پا‌به‌نده به یاسا و زانست و نه‌ک له سه‌دا سه‌د به‌ڵکو زۆر شت ڕێک و پێک له سه‌ر جێگای خۆیه‌تی و زۆر شت حیساب و کیتابی خۆی له‌سه‌ره، هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕێکی هه‌ر چه‌ند چکۆله و که‌م بایه‌خیش به‌لام هه‌ر دیاره و خه‌لک پێی ده‌زانن، بۆیه له ئێران ئه‌و ئاشوفته بازاڕه هه‌ر بوه و ئێستاش هه‌ر هه‌یه و خه‌ڵک که‌متر هه‌ستیی پێ ده‌که‌ن. خه‌ڵک هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانن که شت گران ده‌بێت و ئه‌مڕۆ نه‌ی کڕی، سبه‌ینێ ده‌بێت به دوقات بیکڕیت، هه‌ر بۆیه خه‌ڵک له مێژه مشوریان بۆ خواردوه و هه‌ر وا ژیاون تا ئێستا، واته به کڕین و فڕۆشتن خه‌ڵک ده‌ژین، له‌و لا زه‌ره‌ر بکه‌ن، له‌م لاوه قازانج ده‌که‌ن و ده‌ژین و ڕازین، ته‌نیا فشارێکی زۆر که هه‌یه ده‌چێته سه‌ر چینی که‌م داهات و کرێکاری بی ده‌سمایه و بێکار و ئه‌م چینه بی ده‌ره‌تانه! ئه‌مه له ئوروپا فاجیعه‌یه و له وڵاتیکی وه‌ک ئیران نۆڕمال و عادیه! بێجگه له‌م خاڵانه، ده‌زانین که سیعری نه‌وت له‌و ماوه‌ی پێشودا له سه‌د دۆلار لایدا و ئه‌مه‌ش بو به هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌سکه‌وت و داهاتی نه‌وت و گاز زۆر بڕواته سه‌ره‌وه و به‌مه‌ش ئێران تۆزێک نرخی ته‌وه‌ڕوم له وڵاته‌که‌یدا که‌م بکاته‌وه و به‌ر به ته‌قینه‌وه‌ی خه‌ڵک بگرێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین که نه‌وت یه‌کێک له‌و چه‌کانه‌یه که ئێران به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی و تا ئێستا فریای کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وتوه هه‌م له دژی نه‌یاره‌کانی خۆی و هه‌میش بۆ ڕاگرتنی خه‌ڵکه‌که‌ی ناو خۆی و ڕاگرتن و به‌رزنه‌بونه‌وه تا حه‌دی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌وه‌ڕوم. ئێران تا ئێستاش پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕانه‌گرتوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش بردنی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی خۆی. ئه‌مه‌ش که زۆر گرنگه له بیر نه‌که‌ین که ماوه‌یکه جیهانیی ده‌سمایه‌داری که‌وتۆته قه‌یرانیی ماڵیه‌وه و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی خه‌ریکی راست و ڕو کردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ناوخۆییه‌ن که هه‌مو ولاته ده‌سمایه‌داره‌کانی له جیهان گرتۆته‌وه. له لاێکی دیکه‌وه ئێران له گه‌ڵ ژاپۆن خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامه‌تی غه‌یره دایمی شۆرای ئه‌منیه‌تی به‌شی ئاسیا کاندید کردبو که له ڕێکه‌وتی 17ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ واته 26ی ڕه‌زبه‌ر ده‌نگ به ئێران نه‌درا و ره‌ت کراوه و وڵاتی ژاپۆن بۆ ده‌یه‌مین جار هاته سه‌ره‌وه و ئه‌ندامه‌تیی وه‌رگرت. ئێران 53 ساڵ له‌مه پێش یه‌ک جار ئه‌ندامی غه‌یره ڕه‌سمی بوه و تا ئیستا هه‌رگیز بۆ دووهه‌مین جار ده‌نگی نه‌هێناوه‌ته‌وه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وڵاتانی ئۆگاندا(بۆ ئه‌فریقا)، مکزیک(بۆ ئه‌مریکای لاتین)، ئوتریش(یا نه‌مسا بۆ ئوروپا) تورکیه(دوژمنی کوردان بۆ ئوروپا) و ژاپۆن(بۆ ئاسیا) وه‌ک ئه‌ندامگه‌لی غه‌یره دایمی نوێی هه‌ڵبژێردران. شایانی باسه که ئه‌م شۆڕایه 15 ئه‌ندامی هه‌یه که 10 له‌وان دایمین و و نه‌گۆڕن و 5 له‌وان غه‌یره دایمین که ده‌گۆردرێن. که‌واته هه‌مو ئه‌مانه ده‌ستیان داوه به یه‌که‌وه و کێشه‌ی ناوه‌کیی ئێران، ئه‌گه‌ر چی وڵاتانی 5+1 باسی له سه‌ر ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و وڵاته ده‌سمایه‌داریانه جارێکه زۆرتر سه‌رقاڵی کێشه‌کانی دیکه‌ی خۆیانن و ئێرانیش له هه‌ردوک ئاشوفته بازاڕیه‌که که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، هه‌م له‌مه‌ی که وڵاتانی جیهانی توشی هاتون و هه‌میش له‌وه‌ی ناوخۆی ئیران که خه‌ڵک له ترسی گران بوننی سبه‌ینێ، ئه‌مڕۆکه سه‌رقاڵی کار و کاسبیی خۆیانن و مه‌لاکانی ئێرانیش به باشترین شێوه ئه‌م هه‌لانه بۆخۆیان ده‌گوێزنه‌وه و تا ئێستاش هه‌ر وا بردویانه‌ته سه‌ره‌وه و به قسه‌ی یه‌کێک له مه‌لاکانی ئێران ئه‌وه کاری خوا بو که ئه‌مریکا توشی ئه‌م قه‌یرانه هات، به‌ڵام ئه‌و مه‌لایه ئه‌وه نازانیت که قه‌یرانی گه‌وره‌ترین ده‌سمایه‌داری جیهان (خۆشمان بوێت یا ناخۆش) ئاسه‌واری له سه‌ر هه‌مو ولاتان و بانکه‌کانی جیهان داناوه و له سه‌ر ئیرانیش دای ده‌نێت، ئه‌وان ده‌ڵێن و باوه‌ڕیان به‌مه هه‌یه که "عدو شود سبب خیر اگر خدا خواهد" واته دوژمنایه‌تی ده‌بێته هۆی خێر و به‌ره‌که‌ت، ئه‌گه‌ر خوا پێی خۆش بێت! بۆیه له وه‌ها وڵاتێک که وه‌ها حکومه‌تێک له ده‌سه‌ڵاتدا بێت، خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته هه‌رگیز ئاشتیی به خۆیانه‌وه نابینن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می حکومه‌تی و به قه‌ولی ئه‌مریکایی و ئینگلیسیه‌کان ڕژیم چێنج ڕو بدات!
بیلال جه‌عفه‌ر: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک ڕێکخراوێکی چالاک و نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خواز وه‌زعی ئه‌مڕۆی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ڕای له‌سه‌ر داهاتو چیه؟ ئه‌یوب ڕه‌حمانی: تا ئێستا له وڵامه‌کاندا ته‌حلیل و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زعه‌ی که هه‌نۆکه هه‌یه باس و شی کراوه‌ته‌وه و ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕای خۆمان له‌مه‌ڕ ئیستای کوردستان باس بکه‌م. به‌ڵام با له پێشدا هه‌ندێک خۆمانتان پێ بناسینم. پاڕتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به هه‌ڵگرتنی شیعار و ستڕاتێژیێکی مۆدێڕن و ئه‌م ڕۆیی و مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ی، پیی وایه که تاقه ڕێگای چاره‌ی گه‌لی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی و دروست کردنی ولاتێک و ده‌وڵه‌تێکی مۆدێڕن و ئه‌مڕۆیی و یاسامه‌ند و سێکولار و دێمۆکڕاته، وه‌ک زۆربه‌ی وڵاته سه‌ربه‌خۆ و پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که کوردستان ولاتێکی زه‌نگین و ده‌وله‌مه‌نده و خه‌ڵکه‌که‌شی هه‌م شایسته و هه‌میش تینوی ئازادی، پێشکه‌وتن، سه‌رئه‌فرازی و مۆدێرنیته‌ن. بێ‌شک هیچکام له‌م ته‌وه‌رانه‌ی که ئێمه پێمان وایه شایسته‌ن بۆ گه‌له‌که‌مان به فیدڕاڵی و خودموختاری پێک نایه‌ن و ته‌نیا گه‌لێک له جیهاندا ده‌توانێت سه‌رئه‌فراز بژی که سه‌ربه‌خۆ بێت. که‌واته ته‌نیا سه‌ربه‌خۆییه که سه‌ربه‌ستیی یا خۆ ئازادی ده‌بخشێت به مرۆڤه‌کان. که‌س نا‌توانیت ئیدیعا بکات که سه‌ربه‌خۆ نیه به‌لام ئازاد و سه‌ربه‌سته. بۆیه به بێ سه‌ربه‌خۆ بون ئازادی و سه‌ربه‌ستیی هیچ مانا و مه‌فهومێکی نیه. بێجگه له هه‌مو ئه‌مانه مافی چاره‌ی خۆ نوسین و مافی سه‌ربه‌خۆیی، مافی مرۆڤه و ئه‌م مافه له کونوانسیونی جیهانی ژمارهA 217 که له ڕێکه‌وتی 10ی دێسامبری 1948 له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان په‌سه‌ند کراوه دیاری کراوه و ده‌توانم بڵێم که هه‌مو ولاتانی سه‌ربه‌خۆی جیهان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که ئه‌مڕۆکه که‌مایه‌تیه ئێتنیکیی و ئایینیه‌کان سه‌رکوت ده‌که‌ن و مافی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆییان لی زه‌وت ده‌که‌ن و به دڕندانه‌ترین شێوه کۆمه‌ڵکوژییان ده‌که‌ن، ئه‌وانیش واژۆیان کردوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م مافانه بۆ خۆیان قایلن نه‌ک بۆ گه‌لانی دیکه، که ئه‌مه خۆی دووڕوویی و ناڕاستیی ئه‌وان نیشان ده‌دات و هه‌مو جیهانیش ئه‌مه ده‌زانێت. که‌واته ڕای ئێمه له‌مه‌ڕ وه‌زعی ئه‌مڕۆ و داهاتوی کوردستان ڕون و ئاشکرایه که سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی مافی بێ که‌م و کوڕی و له پسان نه‌هاتویی گه‌له‌که‌مانه و ئیمه‌ش به گه‌یشتن به‌م قه‌ناعه‌ته، بۆ ئه‌م مافانه هه‌وڵی بێ وچان ده‌ده‌ین. ئێمه له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان پێویسته که یه‌کم ستڕاتێژی خۆیان که وه‌ک له ولامی یه‌که‌م پرسیاریشدا ئاماژه‌م پێ کردوه بخه‌نه‌وه سه‌ر ڕێگای راسته‌قینه‌ی خۆی که سه‌ربه‌خۆییه و کۆماره جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی کوردستانیش هه‌ر ئه‌م ستڕاتیژیه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبو و ڕێبه‌رانی بلیمه‌تیی کورد خوێنی سور و گه‌شی خۆیان له‌م پێناوه‌دا فیدای گه‌له‌که‌یان کرد. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان هه‌مو یه‌ک بگرین و به‌ره‌ێکی به هێزی کوردستانیی دروست بکه‌ین و واز له شیعاری "هه‌موی بۆ من به ته‌نیا" بێنن، چونکه ئه‌مه نه سه‌ر ده‌گرێت و نه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان ده‌پاریزیت و نه ڕێز له خوینی شه‌هیدان ده‌گرێت و ته‌نیا دوبه‌ره‌کیی و ده‌یان به‌ره‌کیی دروست ده‌کات و ئه‌مه‌ش کاری دوژمنانی گه‌له‌که‌مان زۆر ئاسانتر ده‌کاته‌وه و تا ئێستاش ئه‌وان هه‌ر به‌مه بردویانه‌ته‌وه که کوردستانیان "هه‌زار جار به داخه‌وه" نا یه‌کگرتوو و نا یه‌کده‌نگ و خۆخۆرن!! سێهه‌م ئه‌وه‌ی که به تایبه‌ت بۆ کوردستانیی بنده‌ستیی ئێران و سوریه و تورکیه پێمان زه‌رور و کاریگه‌ره ئه‌وه‌یه که ڕێکخراوه چالاکه‌کانی کوردستان له‌و 3 به‌شه‌ی کوردستان به‌دوای یه‌کگرتن پێویستیان به ده‌وڵه‌ت و پاڕلیمان و ئه‌ڕته‌شی تاراوگه هه‌یه که له تاراوگه دروستیان بکه‌ن و به ئاماده‌یی کوردستان به‌ده‌سته‌وه بگرن. هه‌نۆکه سه‌دان و بگره هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دێرینی گه‌لی کوردستان که زه‌مانێک ده‌یان چالاکی بێوێنه‌یان خوڵقاندوه و به ده‌یان داستانیی سه‌رئه‌فرازیی و شۆڕشگێڕیان بۆ مێژوی گه‌له‌که‌یان نوسیوه‌ته‌وه و دوژمن ئێستاش له ناویان سڵ ده‌کات، وا به داخه‌وه له تاراوگه خه‌ریکی تاکسیی لێخوڕین و کرێکاری و پیتزا دروست کردن و خاوێن کردنه‌وه و په‌ست ترین و که‌م داهات ترین کاره‌کانن، پێویسته که ئه‌م هێزه به بیر و باوه‌رانه دووباره ببزوێندرێنه‌وه، ڕه‌گی غیره‌تییان هه‌ڵسێندرێته‌وه و فه‌رمانده‌ییه‌کانی هیزی پێشمه‌رگه‌یان پێ بدرێته‌وه و شۆڕش له هه‌مو لاێک زیندو بکرێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا پ‌ک‌ک له باکور چالاک بێت، به‌ڵکو هه‌مومان چالاک بین! چواره‌م ئه‌وه‌ی که با ده‌ست له چاوه‌روانیی هێزی ده‌ره‌کی هه‌ڵگرین که ئه‌وان بێن و ئازادمان که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی گه‌لی کوردستان ئه‌و تێبینیانه‌ی سه‌ره‌وه ڕه‌چاو بکه‌ین و واز له ده‌یان به‌ره‌کیی بینین، هه‌ر خۆمان به شانازیه‌وه ده‌توانین سه‌رکه‌وین و ئه‌گه‌ریش خۆمان سه‌رکه‌وتین ئه‌وجار له دواڕۆژدا ژێرده‌ستیی هیزیکیی ده‌ره‌کی نابین. به‌م شێوه ئاسۆی ئێمه ده‌توانێت ڕونتر و شه‌فافتر و هیوابه‌خشتر بێت تا ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان بین ڕزگارمان که‌ن. ئێمه باوه‌ڕمان به‌مه هه‌یه که گه‌لی چه‌وساوه و تینوی ئازادی له ناوخۆی کوردستان ئه‌مڕۆکه زۆر ئاگاتر، تێگه‌یشتوتر، ئازاتر له جاران بیر ده‌که‌نه‌وه و له هێندێک بواردا له ڕێکخراوه سیاسیه‌کان له پێشترن و 47 ڕۆژ مانگرتنیی به‌ندکراوه سیاسیی و مه‌ده‌نیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان که سه‌ربه‌خۆ سه‌ری هه‌ڵدا و خۆیان سازمانیان دا ئه‌مه‌یان پێ سه‌لماندین. ئه‌م ڕیکخستنیی مانگرتنه‌ی ئه‌وان نه ته‌نیا کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵکو هه‌مو ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌شیان خسته شۆکه‌وه و پییان سه‌لماندین که با هه‌مومان به‌شدار بین له‌م شۆڕشه‌دا، نه ڕێکخراوه‌کان به ته‌نێیا و جیا جیا و نه ئیمه‌ی به‌ند کراو له به‌ندیخانه‌کان، به‌ڵکو هه‌مو پیکه‌وه و ئه‌مڕۆکه ڕۆژی وه‌لانانی دوبه‌ره‌کیه‌کانه و پیویست ناکات بۆ ئه‌وه‌ی که تۆ موسولمانی و ئه‌وه‌یتر مه‌سیحی و ئه‌ویتر کافر و یه‌کمان دێمۆکڕات و ئه‌وه‌ی دی کۆمه‌ڵه و یه‌کی دی پارتی سه‌ربه‌ستیی و یه‌کی دی پ‌ک‌ک و هتد... بخوینینه‌وه، به‌ڵکو هه‌مومان کوردستانین و به یه‌کسان زوڵممان لێ ده‌چێت و نا سه‌ربه‌خۆ و نا سه‌ربه‌ست و بنده‌ست و وڵات داگیر کراوین، پێویسته هه‌مومان پێکه‌وه و یه‌کگرتوانه ولاته‌که‌مان بگرینه‌وه ده‌ستی خۆمان و هه‌مومان بی جیاوازی له سه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری سه‌هیم بین. ئه‌مانه ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتن له دیدی ئێمه وه‌ک پارتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه‌ن و داهاتوش به‌م شێوه دیاری ده‌کرێت. نه‌ک به چاوه‌روانی!!
بیلال جه‌عفه‌ر: دوا وته‌تان چييه بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و راديۆی ناوخۆ له‌باشووری كوردستان وه‌ك ئاژانسێكی خه‌به‌ری رۆژانه هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ‌و جيهان بلاوده‌كاته‌وه؟ ئه‌یوب ڕه‌حمانی: زۆر سپاس بۆ پرسیاره‌کانتان، هیوادارم توانیبێتم وڵامه‌کان به ڕوونی بده‌مه‌وه و ده‌شزانم که ڕه‌نگه هێندێک بابه‌تم له یاد کردبن و ئه‌مه‌ش تا حه‌دێک ئاساییه و له کۆتاییدا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و سه‌ربه‌خۆییش بۆ وڵاته‌که‌م کوردستان به ئاوات ده‌خوازم.
________________________________
Ayub Rahmani
Switzerland
www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|