٢٧\٣\٢٠١٨
هاوارێک لە
پەنابەرانی کورد لە گرتوخانەکانی بەریتانیاوە.
لە لێدوانێکدا ژمارەیەک پەنابەری کورد لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی (کۆلن
بروک، مۆرتن هۆل، هارمۆندۆرس..) لە رێگەی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقیەوە لەسەر دۆخی نالەباری گرتوخانەکان و مامەڵەی
کاربەدەستان و ژیانیان لە بەریتانیا، پەیامیک ئاڕاستەی رای گشتیی خەلکی
کوردستان دەکەن و داوا دەکەن "گوشار بهێنن بۆ حیزب و لایەنە سیاسی و
پەرلەمانتارەکان لە بەغدا کە رێگە نەدەن حکومەتی عێراقی هاوکاریی
حکومەتی بەریتانیا بکا بۆ ناردنەوەی پەنابەران و وەرگرتنەوەی
پەنابەرانی بەزۆر نێراوە لە فرۆکەخانەی بەغدا و ئەو رێکەوتننامانە
هەڵبوەشینەوە بە ژیانی پەنابەرانەوە..."
هەروەها ئەوەش دەڵین "زۆربەیان سالانێکی زۆرە لە بەریتانیا ژیان بەسەر
دەبەن و بە هۆی مامەلەی نادروست و گوشاری دەزگەکانی ئاسایشی
بەریتانیاوە چەند پەنابەر رووبەرووی تێکچوونی دەروونیی و خۆکوژیی
کردۆتەوە..".
ئەم لیدوانانە لە لایەن لوقمان حەمەرەش هەڵسوراوانی فیدراسیۆن لە
بەریتانیاوە سازدراوە تەواوی پەیامی پەنابەران بۆ رای گشتی خەلکی
کوردستان لەم تۆمارەی خوارەوە گۆێ لێبگرن:
٢٥\٣\٢٠١٨
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
_______________________________________________________________________________________
IFIR:
00447856032991,
009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633
Fax:08715288651
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|