٢٨\١٠\٢٠١٥
''ھاواری
ئازادیی''؛ نوێترین بەرھەمی ھونەرییم.
ھۆنراوەی:
کارزان جەلال
ئەم بەرھەمەم پێشکەشە بە ھەموو مرۆڤێکی ئازادی خواز لە سەر ئەم گۆی زەویە ...پێشکەش بەھەموو ئەو مرۆڤانەی کەھاوار بۆ ئازادی دەکەن و دژی ستەم ھاتونەتە دەنگ ..پێشکەش بەھەموو ئەو مرۆڤانەی لەپێناو ئازادیدا گیانیان بەخت کرد...پێشکەش بەگیانی بەھەموو ئەو مرۆڤانەی کەلەخۆپیشاندانەکانی ٢٣ ساڵی ڕابووردودا گیانیان لە دەست دا بەتایبەتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات و ئەم خۆپیشاندانانەی ئەم دواییەی کوردستان ...پێشکەش بەھەموو میدیاکارو ڕۆژنامەنووسە ئازادی خوازەکانی کوردستان وجیھان ..پێشکەش بەوڕۆژنامە نووسانەی کە کەگیانیان بەخت کردلەپێناو ئازادیدا ...پێشکەش بەھەموو ئەو مرۆڤانەی کە بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ دێنە سەرشەقام ...پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز ئەی ھاوڕێیان ...بەو ھیوایەی بتوانم لە ئایندەدا بە مۆزیکاو تۆمارکردن و کلیبێکی نوێ ترەوە ئەم بەرھەمەتان پێش کەش بکەمەوە ...بەھیوایەی بەدڵی ھەموان بێت وتوانیبێتم ھاوارێک لە ھاوارەکانی ئازادی خوازان بگەیەنم ...ئەم بەرھەمە ئیتر بەرھەمی من نیە وبەرھەمی ئێوەیە وبەرھەمی ھەموو مرۆڤێکی ئازادی خوازە لەلای خۆتانە وە ئێوەش دەتوانن ئەم بەرھەمە شێر کەن و بڵاو بکەنەوە لەگەڵ ڕێزدا.. هونەرمەند: نەجم محەمەد
ھاواری ئازادیی
|