٢٦\٥\٢٠١٢
هاودەنگیی لەگەڵ
کەمپینی رێگرتن لە دانانی یاسا بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رادەربڕین.
کۆمەڵێک
لە کەسایەتی سیاسی و نووسەران و خەڵکی کوردستان کەمپیینێکیان لە
بەرامبەر پرۆژەیەکی پێشبینیکراو بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکانی
دەربڕین بەڕێخستووە. ئەم پرۆژەیە لە زاری سەرۆکی حکومەتی هەریمی
کوردستان بڵاوبوەوەو وا چاوەڕوان دەکرێ پەرلەمانی کوردستان گەڵالەی بکا
و بیکاتە یەکێک لە یاساکانی. پوختەی بابەتەکەش لە ژێر ناوی
رەخنەنەگرتنە لە پیرۆزییەکانی ئایین.
ئازادیی دەربڕین یەکێک لە بنەماکانی گەشەکردنی فکرو داهینانەکانە.
ئازادیی ڕەخنەگرتن و لیکۆڵینەوە ڕێگای گەیەیشتن بە ڕاستیەکان و
دەرککردنی ماناکانی ژیانە و بەم شێوازەش، خەڵک دەتوانی لە دۆست و
نەیارانی وردتر بناسێ و سەرپشک بێ لە هەڵوێستی.. ئێمە ئاگاداری ئەو
مانۆڕ و پیلانانەیەین کە لە دژی ئازادییەکان بە گشتی و ئازادیی دەربڕین
بەڕێخراوە و یەکەم براوەش لەو نێوەدا خودی بەرەی کۆنەپەرستین.
ئیمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی هاودەنگیی و هاوخەباتیی
خۆمان لە کەمپینی بەرگرتن بە سنووردارکردنی ئازادیی رادەربڕین
رادەگەیەنین و هاوخەباتیی خۆمان لەگەڵ ئەو کەمپینە بۆ شکست پێهێنانی
ئەم هەوڵانەی دژی ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان دەدرێ دووپات دەکەینەوە
و داوادەکەین کە ئەو پڕۆژە پیشنیارکراوە لەپەرلەمان رەت بکرێتەوە.
پەرلەمان بە یاسایەکی دواکەوتوانە کە لە دژی ئامانج و ئاواتە
مەدەنییەکانی خەڵکە، مل نەدا.
ئازادیی دەربرین، مافێکی بنەچینەیی مرۆڤە بەر لە ٢٠٠ ساڵ و خەڵکی
کوردستان وەک خەڵکێکی ئازادییخواز و مۆدێرن ئازادیی رادەربڕین بە مافی
سەرەتایی بێ ئەملاوئەولای خۆی دەزانێ و رێگا بە پێشێلکاریی ئەم مافە
نادا.
سکرتاریەتی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی
عێراقی
٢٥\٥\٢٠١٢
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
|