هاوکێشەکە چۆن
پێچەوانە دەبێتەوە.
ئەو گەنجانەى پەراوێزخرابوون
کۆتایى بە ملهوڕیبەکانى یەکێتى و پارتى دەهێنن.

پێشڕەو حەمید
گەنجانى کورد ئەگەر لە سەردەمە جیاوازەکاندا
لەلایەن سەرکردە و سەرۆک هۆزەکانەوە لە
ڕابردوودا
و پاشان لەلایەن سەرکردەکانى هەردوو شۆڕشى (ئەیلول
و نوێ ) وە، وەک زەخیرەیەکى سەربازى
بەکارهێنرابنن و لەپرسە سیاسى و ئابووریى و
کۆمەڵایەتیەکاند پەراوێزخرابنن و تەنها وەک سەرمایەیەکى ( بەرگرى و
قوربانیدان ) بەکارهێنرابن ، ئەوا لەسەردەمى ئەمڕۆماندا بەتایبەت لە
دواى ڕاپەڕینەوە (گەنج ) لەلایەن دەسەڵاتى سیاسیى یەوە بۆ هەمان مەبەست
بەکارهێنراون و بەکوشت دراون لەپەراوێزى هەمو پرسە هەنوەکەیەکانەوەبووە
.
هەزاران کەنجى کورد لەشەڕى ناوخۆى پارتى و یەکێتیدا لەناو چون
دەربەدەرى وڵاتان بوون و وەک بوونەوەرێکى تێکشکاو خاوەن ئیرادەیەکى
لاواز بەتەنها لە گۆِرەپانەکەدا بەجێمان و ئێستاش بەناوى یەک دونیا
دروشمى وەهمیەوە ئەو دوحیزبە نیوەى گەنجى ئەم وڵاتەیان
دەستەمۆکۆردوە،بەتایبەتى ئەوگەنجانەى کەهەمیشە لەلایەن خێزان وخێل و
حیزبەوە وەک بوونەوەرێکى شەڕکەرتەماشاکراون و هەمیشە دەسەڵات سالارى
هەیمەنەى خۆى واسەپاندوەکەگەنج نەتوانێـت لەئاست هیچ شتێکدا ڕەئى خۆى
هەبێـت و هەرگەنجێکیش ویستبێتى لەبرى ڕەزامەندى ( ناڕازى بووبێت ) ئەوا
لە عەقڵیەتى دیوەخانى و سونەتى ئەو چەند پێکهاتە جیاوازەى کۆمەڵگادا
بەیاخى و نابەرپرس ئەژمارکراوە و هەمیشە بەنەوەگەڵێکى نابەرپرس
شوناسیان بەباڵادا بڕاوە، وەک ئەوەى تائێستاش ڕۆژانە سیاسیى یەکانى
کورد و بەرپرسە گرگنەکانى ئەم دەسەڵاتە لە لێدوانەکانیان دا گەنج بە
بوونەوەرێکى یاخى و فەوزەوى پێناسەدەکەن و لەهەمو پۆستێکى سیاسیى
وحکومى دوریان دەخەنەوە و لە چەندڕێکخراوێکى حیزبى نائەکتیڤ و پاشکۆیدا
کۆیان دەکەنەوە و بەردەوام درێژە بە سایسەتى چەواشەکارى گەنجان ئەدەن
بەناوى نیشتمان پەروەرى و یەک دونیا شتى بیماناى ترەوە.
دواى بەگابوونەوەى زۆربەى گەنجان لەسیاسەت و
شارەزابوونیان لەمێژوى پڕ لەشانازى
وشکستى حیزبەکان ، هاوکێشەکان پێچەوانەبوونەوە
و لەدیدىگەنجانەوە (حیزب وێنەیەکى شەیان)ى وەرگرت و
کۆبوونەوەو شوێنکەوتنى موژدەکانى حیزب بوونەحیکایەت وئیدى پردى
پەیوەندى نیوان حیزب وبەشێکى زۆرى گەنجانى ئەم وڵاتەتائێستا بە وێرانى
ماوەتە وهەرواش دەمێنەێتەوە ئەگەرحیزب هەمان وێنە شەیتانییکەى هەبێت
لەدیدى گەنجانەوە؟!
چونکە حیزب و سیاسیە باڵادەستەکانى حیزب سەرەڕایى دروستکردن و
قوڵترکردنەوەى جیاوازى چینایەتى و درێژکردنەوەوى هەناسەى پرۆژەکانى
گەندەڵى کارى بەردەوامى پەراوێزخستنى ئەو
بوونەوەرە سەرکێشەبوو کەناوى (گەنج) ە؟! بەبێ ئەوەى دەسەڵاتى کوردى
کاربۆ سارێژکردنى برینەسەختەکانى گەنجان بکات و وێنەى خۆى جوانبکات
وتائێستاش بێباکانەهەوڵى پەراوێزخستنى گەنجان ئەدات وبەگومانەوە لێى
دەڕوانێت؟ چونکە ئەودەسەڵاتە سیاسى یەى ئەمڕۆ لەوە تێدەگات کە
لەدەرەوەى ئەم پانتایە پڕلە بێ ئومیدەى خۆیەوە دونیایەکى ترهەیە وپڕە
لەخۆشنودى بۆ بەشەریەت و ( گەنجان ) یش درکیان بەو پانتایە
جیاوازەوەکردو وەو دەیانەوێت فەزاکەیان هەمان ئەو فەزایەبێت کە
تموحەڕۆحى و مەعنەویى یەکانى خۆیان دەیخوازێت و دەسەڵاتەکایان هەمان
ئەو دەسەڵاتە لیبراڵانەبێـت کە لەدەرەوەى جیهانى سێهەمى دوواکەوتودا
دروستى کردوە بۆ مرۆڤەکانى ناو خۆیى و ڕێز لە ئیرادەى گەنجان دەگرێت ؟!چونکە
دەسەڵاتى کوردى دەزانێت گەنج بوونەوەرێکى تموحى یەوەو تا ژیانى ئاسو
دەترو خۆشتربیت زیاتر داوادەکات و ترسى گەورەى دەسەڵاتیش لەو مرۆڤ
گەلەى کەناوى گەنجە لەوەدایە بەشدارى بڕیاردان بکات و سیاسەتى وڵات
بکەوێتە دەستیان و دەستکارى پیرۆزى یەکانى دەسەڵات بکات ، کە (
لەڕەوانگەى دەسەڵاتەوە هەموو حەرامێک پیرۆزەو هەموو پیرۆزیى یەکى
سەردەمیانەش حەرامە ) بەومانیایەى گەنج دەیەوێت ( پیرۆزکردن لە
ناپیرۆزى یەکان وەربگرێتەوە و پیرۆزى بداتەوە بەو شتانەى کە دەسەڵات
لەگەنجى حەرام کردوە ) .
سەرەڕاى چەوساندنەوەو پەراوێز خستنى گەنجى کورد لە ناوەندەکانى
بڕیاردان و بەشدارى پێ نەکردنیان لە دەسەڵاتدا ، ئەمڕۆ گەنجى کورد بە
ناڕەزایەتیە بەردەوامەکانى و بەدەنگ هەڵبڕینیان دژ بە سیاسەتى
پەراوێزخستن و کەپتکردنى گەنجان ، ترسێکى گەورەیان خستو وەتە نێو
هەناوى دەسەڵاتى کوردیى یەوە ،ئەو دەسەڵاتەى کە هەمیشە ئیش لەسەر
کوشتنى تموحەکانى گەنجى کورد دەکات و لە دواى ڕاپەرێنەوە تائەمڕۆ بە
بەخشینى موژدە وەهمیى یەکانى خۆیى گەنج فریو ئەدات وێنەیەکى شەیتانى
بەگەنج دەبەخشێت.
لەدواى ئەو هەمو ناعەدالیەتەیى کە حیزب و دەسەڵاتى کوردى بەرامبەر بە
گەنجان دریغیان نەکردو لە خۆپیشاندانەکانیاندا لەبرى ئەوەى گوێیان
لێبگرن و بە ( گوللە و لێدان و سوکایەتى پێکردن ) وەڵامیان نەدەنەوە و
چارەسەرى کێشەکانیان بکەن و لە ناوەندەکانى بڕیارداندا باڵادەستیان
بکەن و ..هتد، هێشتا گەنجان بەرپرسانە بەشداریانکرد لە ڕاستکردنەوەى
ئەوهەڵانەى کە گەمە نەزانەباڵا دەستەکانمان لەگۆڕەپانى سیاسى عێراقیدا
کردیان و بەدەنگ هەڵبڕینیان و ڕژانەسەرشەقامەکان بەرامبەر بەپیلانە
ناوخۆى و ئیقلیمیەکان ، قورساى یان بۆ سەرکردەکان گەڕاندەوە و پیلانى
دوژمونانیان پوچەڵکردەوە ، بەڵام ئەو گەنجانەى کە تائێستا لەلایەن
حیزبەکان و دەسەڵاتەوە مۆنۆپۆل نەکراون و بەئەوانى ترەوەکە لە
بازنەکانى حیزبدا هاتنەدەرەوە و بەبایەکۆت کردنى کارکردن لەنێو
ڕێکخراوە نــاگەنجانەکانى حیزبدا ژمارەیان زیادبوو ، کۆدەنگی یەکى
مەزنیان دروست کردو وە و ناڕەزایەتى و بێزارییى یەکانى گەنجى کورد
ئەمڕۆ لەهەموکات زیاتر ڕو لەهەڵچونە و دورلە توندو تیژى و لە پرۆسەى
هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا ئەگەر ئەنجام بدرێت و ( گەنجان )
خۆیان ڕێک بخەن و بەلیستێکى یەکگرتوە بەشداریبکەن ، دڵنیام کە هاوکێشە
سایسەکە پێچەوانە دەبێتەوەو ( یەکێتى و پارتى ) لە ملهۆڕى خۆیان دەکەون
و فیردەکرێن کە درێژەپێدان بە پرۆسەى گەندەڵى و سوکایەتى کردن
بەئیرادەى میللەت چەندکارێکى ناتەندروستە و یارى کردن بەچارەنوسی
گەنجان و پەراوێزخستنیان چى کاردانەوەیەکى مەترسیى دارى دەبێت .
peshrawhameed@googlemail.com
|