١٣\٣\٢٠٢١
ھاوڵاتیانی
کوردستان شەریان ناوێ.

ئهحمهد رهجهب
ئەرێ کۆکردنەوەی ھێز زەنگی شەرێکی خوێناوی نییە پارتی دیموکراتی
کوردستان ( پدک) نیازی وایە خۆی بکات بە جێگرەوەی گەلی کوردستان و
ھەموو شتێک ئەو بریاری لە سەر بدات، راستە پدک گەورەترین حزب بوو لە
ھەڵپژاردنی پێشوو بەڵام ئەوە تا سەر نییەو دوور نییە لە ھەڵپژاردنی
داھاتوو قەوارەی زۆر بچوک بێتەوە بۆیە ھەر لە ئێسادائەیەوێت لە گەڵ
جزبە شیعەکان ھاوپەیمانی درۆست بکات و رێیش بە ھیچ حزبی کوردستانی
نادات.
پارتی ژمارەیەکی زۆر ھێزی پێشمەرگەی بردوەتە سنوری ناحیەی قەسرێ
ھاوشێوەی جولە پێکردنی ھێز بۆ زینی وەرتی وشوێنی ترو ئەو ھێزانە بۆ
گەلە کۆمەکییە دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان ( پکک) و حکومەتی تورکیا
نایشارێتەوەو پشتگری لە سەروی عێراق ئەکات و مەبەستی کوردستانە و بۆ (زانیاری
و ئاگاداری دوژمنان قەت ناوی ھەرێمی کوردستان ناھێنن بەڵکو ئەڵێن سەروی
عیراق ھەر وەک بەعسییە شۆڤننیستەکان ئەیانوت ’’شمال العراق’’).
نابێت رۆژێک لە رۆژان رژێمێکی خوێنرێژو سەرکوتکەری خەڵکی سڤیل و بێ
تاوان لە بیر بکەین و، تورکیا ھەموو کات بە ئاگرو ئاسن وەڵامی
ھاوڵاتیان و پرسەکانی کوردی داوەتەوەو، سەرەرای پێشێلکردنی تەواوی
پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ و، تەواوی یاساکانی رەچاوکراوی جیھانیی
سەبارەت بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ژێر پێ خستووەو، کەس نەیتوانیوە
بەرگری لە مافی ھاوڵاتیبوونی خوێ بکات.
تورکیا ھەرچی کاری خراپە ھەیە لە گرتن و کوشتنی بە کۆمەڵی دانیشتوانی
دێھات و شارەکانی باکوری کوردستان و روخاندن وتێکدانی خانوو
وتەختکردنیان لە گەڵ زەویداو سوتاندنی باخ و دارو پووش و کوشتنی
مەروماڵاتی ھاوڵاتیان ئەنجامداوەو بەوەش نەوەستاوە چەندین شوێن و شاری
لە رۆژئاواو باشور کوردستان داگیرکردووەو ئەوەش حاشا ھەڵنەگرەو بە بێشک
لایەنێکی خۆجێی (محەلی) یارمەتیدەری بووەو سەرانی دەوڵەتی تورکیا
نایشارنەوەو پێشنیاریان بۆ ھەرێم کردووە بەرامبەر بە ھاریکاری و
چاوساغی و کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر (پ،ک.ک) یارمەتی ھەرێم لە رووی
ئابووری و داراییەوە ئەدەن و، بۆ گەیشتن بە مەرامە چەپەڵەکانی داواشیان
لە عێراق کردووە لە رووبەروو بوونەوەی (پ.ک.ک) ھاوکاریان بکات.
بۆردوومانکردنی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لە لایەن فرۆکە
جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا لە ناو خاکی کوردستان بێ رێزی و
سوکایەتییە بە گەل و نیشتمان و، ھەرلایەنێک ڕێگە بەو بۆردومانکردنە
بدات ئەوە بێشک خیانەتێکی نەتەوەییە و جێی ریسواو شەرمەزارییە و، لە
راستیدا بەردەوامی ئەو بۆردوومانانە بە ھەموو شێوەیەکانی کارێکی نارەوا
و نامرۆڤانەیە و ئاسایشی وڵات و خەڵکی گوندەکانی خستوەتە مەترسییەوە بە
جۆرێک ناتوانن لە شوێن و زێدی باوباپیرانی خۆیان بە ئارامی بژێن و،
ئازادانە بەردەوام بن لە کاری رۆۆژانەیان وەک: کشتوکاڵی و بەخێوکردنی
ئاژەڵ و ھەنگ و بایخدان بە باخ و رەزەکانیان.
دۆژمنانی گەلی کوردو کوردستان لە مێژەوە تەراتێن ئەکەن و بە ئارەزوو
سەربەستانە بەناو شارەکانی کوردستان ھاتووچۆ ئەکەن و، وەک بڵێت ئەم
خاکە ھی ئەوانەو، خۆیان کردووە بە خاوەن دەسەڵات و حوکمرانی ئەو خاکەی
داگیریان کردووەو ، بووەتە بریار بەدەستی ناوچە داگیرکراوەکان و زۆر
لووتبەرزانە ئەرواننە خەڵکی ئەم وڵاتەو، وا دیارە لە بن ھەنگڵیان
چەندین نەخشەی گڵاویان شاردووەتەوەو، کەمە کەمە ناچار ئەبن ئاشکرای
بکەن و ئەو کەسانەش پشتگیریان لێئەکەن سەرشۆرانە نەخشەکانیان جێبەجێ
ئەکەن و تا ماون بە زەبوونی و ژێردەستەیی ئەژین و ، بوونی پەیوەندی لە
نێوان ھێزەکانی تورکیای داگیرکەرو ھەرھێزێکی تر ترسی ھەیە لە سەر
سەروەری نیشتمان ومافە رەواکانی گەل و لە باتی سەرکۆنەو ریسواییکردنی
تورکیای داگیرکەر سەرۆکی حکوومەت ستایشی ھاوکاری حکوومەتی تورکیای
ئەکات.
جێی شەرمەزارییە بەرپرسانی کوردستان ھەر لە سەرۆک ھەرێم و سەرۆک حکومەت
بە ئاشکراو نھێنی سەردانی تورکیا ئەکەن و، پێشوازی لە بەرپرسانی
تورکیاو شاندو ھەواڵگیرییەکانی بە گەرمی ئەکەن و، نەخشەکانی تورکیا بە
فەرمانی ئەوان جێبەجێ ئەکرێن و، مەبەستی سەرەکی تورکیا کەنترۆڵ کردنی
خاکی کوردستانە و، بەرپرسێکی حکومەت لە باتی ئەوەی تورکیاو ھێرشەکانی
ریسواو شەرمەزار بکات، پاساو ئەھێنێتەوەو، رووی تورکیا سپی ئەکات و
ئەڵێت:
( ئەو کردەوانەی پەکەکە ئەیکات نە لۆژیک، نە ویژدان قبوڵی ناکات) و،
وادیارە ( ئەوەی تورکیا ئەیکات جێی قبوڵە) و، پێشتر بەرپرسە باڵاکانی
ھەرێم و حکومەت چەندان جار ئەیانوت : ئەبێ میوانەکان، مەبەست پەکەکە)
یە برۆنە دەرەوەو ئێستا پشتیان بە رێکەوتنێک بەناوی شەنگاڵ بەستوەو زۆر
دڵخۆشن کوردو ھێزە کوردستانییەکان لە شەنگاڵ دەربکرێن بەڵام
دانیشتوانی شەنگاڵ دژی ئەو رێکەتنە وەستاون و تورکیا راشکاوانەو بە
بەرچاوی دنیاو بێ شەرمانە ئەڵێت ئێمە شەنگاڵ ئەگرین و کەمپی مەخموریش
تێکوپێک ئەدەێن.
بەرپرسانی حکومەتی کوردستان ھیچ ھەڵوێستێکیان بەرامبەر بە
دەستدرێژییەکانی تورکیاو بوونی ــ ٣٠ ــ بنکەی سەربازی بە تۆپ و
ھەلیکۆپتەرو تانک و چەندین چەکی مۆدێرن نییەو، ھەموو کات بەرپرسانی
حکومەتی کوردستان دەموچاوو روخساری داگیرکەران سپی ئەکەن وپاساو
ئەھێننەوە گوایە گریلاکانی ( پ.ک.ک) بوونەتە ھۆێ پەلکێشی سوپای
دەوڵەتی تورکیا بۆ ناوخاکی کوردستان و، لەم بارودۆخە دژوارەدا خەڵک لە
نیازی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان ئەترسێت.
کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا دەست درێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی ھەرێمی
کوردستان بە گشتی و دەڤەری شنگال بە تایبەتی و دەستتێوەردانە لە
کاروباری ناو وڵاتێکی ترو ئەمەش پێشێل کردنێکی ئاشکرای یاسا و رێسا
نێودەوڵەتیەکانە و، بۆیە پێویستە ھەموو خەڵکی بە شەرەف و مرۆڤدۆستانی
ئازادیخوازی دونیا ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان ریسواو
شەرمەزار بکەن و، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سنورێک بۆ ئەو
دەستدڕێژیانەی تورکیا دابنێت و چیتر ڕێگەی پێ نەدرێ بە ئارەزووی خۆی لە
ناو خاکی باشوری کوردستان تەراتێن بکات.
بەڵێ ، لە بەرامبەر کارە قیزەونەکانی تورکیا پێویستە خەڵکی کوردستان و،
ئازادیخوازان و ھەموو دڵسۆوانی گەل و نیشتمان بێنە دەنگ و ، ئەو کارە
ملھورانەی تورکیا ریسواو شەرمەزار بکەن و، رێگە بە شەری کوردکوژی نەدەن
و، وڵاتەکەمان بپارێزین و، ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە ھەڵوێستی
بتەوو تەواوی ھەبێت لە ئاست پاراستنی ھاووڵاتیانی کوردستان و ئاسایشیان
و، لێرەوە داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەکرێت دۆسیەی
دەستدرێژییەکانی تورکیاو بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان و، خاپور
کردنی دێھات و، سوتاندنی پوش و دارستان وباخەکانی وڵاتەکەمان بگەیەنێتە
نەتەوە یەکگرتووەکان و، بە فەرمی سکاڵا بەرامبەر بە تورکیا تۆمار بکات
و، ھاوکات داوا لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەکرێت ھەڵوێستی
راشکاوانە بەرامبەر بەم تاوانانە دەرببڕن و ئەم تاوانانە ریسوا بکەن کە
بەرامبەر بە گەل و نیشتمان ئەکرێن.
١٢\٣\٢٠٢١
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|