هاونیشتیمانیی بێ نیشتیمان.

نه‌زار
قه‌بانی
و. جه‌لال ده‌باغ
له فێستیڤاڵی پێنجه‌می (میربه‌د)
پێشکه‌شی کردووه.
هاونیشتیمانیی بێ
نیشتیمانین
وه‌ک چۆله‌که ڕاونراوین
له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی زه‌مانه
کوچکردووی بێ بهڵگهنامهین..
مردووین و بێ کفنین.
ئێمه به‌ربه‌ره‌ڵای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ین
هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک بێت
ده‌مانفرۆشێت
نرخهکهشمان
بۆ خۆی ده‌خاته گیرفان
ئێمه جارییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ین
له‌م ژوور بۆ ئه‌و ژوورمان ده‌نێرن
له مستێکهوه بۆ مستێک
له خاوهندارێکهوه بۆ خاوه‌ندارێک
له بتێکهوه بۆ بتێک
هه‌موو شه‌وێک وه‌کو سه‌گ هه‌ڵدێین
له عه‌ده‌نه‌وه بۆ تهنجهو
له ته‌نجه‌وه بۆ عه‌ده‌ن..
به‌شوێن خێلێکدا ده‌گه‌ڕێین
وه‌رمانبگرن
به‌شوێن په‌رده‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێین
دامانپۆشن
به‌دوای نیشتهجێیهکدا،
منداڵه‌کانیشمان بهدهورمانهوهن
پشتیان چهماوهتهوهو پیربوون
له فه‌رهه‌نگه دێرینه‌کاندا
به دوای به‌هه‌شتێکی وه‌ک خۆیدا
ده‌گه‌ڕێین
به‌دوای درۆیه‌کی گه‌وره... گه‌وره‌دا
به‌دوای شتێیهکدا
ده‌ڵێن ناوی نیشتیمانه..
ئێمه له شاره‌کانی گریاندا
هاونیشتیمانین
قاوه‌مان له خوێنی که‌ربه‌لا
بۆ کراوه
گه‌نمه‌که‌مان به گۆشتی که‌ربه‌لا
شێلراوه
خواردنمان.. خواردنه‌وه‌مان
نه‌ریتمان.. ئاڵامان
گوڵه‌کانمان.. گۆڕه‌کانمان
پێستهکانمان به مۆری که‌ربه‌لامان
مۆرکراون
له‌م بیابانه
که‌سێک نییه بمانناسێ
نه دارخورما.. نهحوشترێ
نه سنگ.. نه به‌رد
نه (هند).. نه (عه‌فراء)..
کاغه‌زه‌کانمان گوماندارن
بیروباوه‌ڕمان نامۆ دیارن
ناوه‌کانمان لهناوناکهن
نه نهوتنۆش ده‌مانناسن
نه ئه‌وانه‌ی فرمێسک‌مان ده‌خۆنه‌وه
به‌ندی ناو ئه‌و دهقهین که‌وا
فه‌رمانڕه‌وا
ده‌ینووسنه‌وه..
ئێمه به‌ندی ناو ئاینین
به‌و شێوه‌یه‌ی که ئیماممان
بۆمانی لێکده‌داته‌وه
ئێمه له‌ناو خه‌مدا به‌ندین..
قه‌شه‌نگترین شتێیهمان
خه‌مه‌کانه
له چایخانه..
له ماڵه‌کانماندا
له منداڵدانی دایکاندا
چاوه‌دێری ده‌کرێینه‌وه
له‌هه‌رکوێ ئاوڕبهینهوه
له چاوه‌روانی ئێمه‌دا
هه‌ر سیخوڕ ده‌بینینه‌وه
له قاوه‌مان ده‌خواته‌وه
له ناو نوێن و جێگه‌ماندا
راده‌کشێ ودهنوێ
ده‌ست له پۆسته‌مان وه‌رده‌دا
نامه‌کانمان ده‌پشکنێ
ده‌چێته ناو لوتمانه‌وه
له‌گه‌ڵ کۆکهمان ده‌رده‌چێ
زمانمان... بڕدراوه
سه‌ریشمان هه‌ر بڕدراوه
نانه‌که‌مان
به‌ترس و به فرمێسک‌مان
ته‌ڕکراوه
ئه‌گه‌ر له‌لای پارێزه‌رمان سکاڵاکه‌ین
پێمان ده‌ڵێن: قه‌ده‌غه‌یه
ئه‌گه‌ر له‌لای خودای ئاسمان پاڕاینه‌وه
پێمان ده‌ڵێن: قه‌ده‌غه‌یه
گه‌ر هاوارکه‌ین..په‌یامبه‌ری خودای گه‌وره
به هاوارمان.. بۆ یارمه‌تیدانمان وه‌ره
ڤیزایهکمان پێ ده‌به‌خشن
توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێ
گه‌ر بۆ نووسینی دوا شیعر
یا نووسینی ئامۆژگاریی
پێش هه‌ڵواسین، پێش خنکاندن
داخوازیی یه‌ک قه‌ڵه‌م بکه‌ین
بۆ گۆڕینی سه‌رباسه‌که
دینه قسه
جا ئه‌ی له‌خاچ دراوی سه‌ر دیواره‌کان
سه‌ر دیواری رق و کینه
ئه‌ی نیشتیمان
ئه‌ی تۆپی ئاگری تلۆر
به‌ره‌وخوارێ
که‌سێک نییه
نه‌له (مهزهر)
نه له (به‌نی سه‌قیف)
تاقه یه‌ک شوشه خوێنی
یان میزی شه‌ریفی
به‌م نیشتیمانه به‌خشیبێ
که‌وا له‌ناو خوێن به‌ربووندا
نوقوم بووه
به‌درێژایی ئه‌م عه‌بایه گوڵگوڵینه
تاقه که‌سێک نه‌بوو رۆژێ
پاڵتۆ یاخود کڵاوێ
بۆتۆ به‌دیاری بهێنێ
ئه‌ی نیشتیمانی شکاوم
وه‌ک گیای پایز
ئێمه وه‌کو دره‌خته‌کان
له‌جێی خۆمان
ههڵکهندراوین
له ئاوات و یادگارمان
کۆچ پێکراوین
چاوه‌کانمان له ده‌نگه‌کانمان ده‌ترسێن
فه‌رمانڕه‌واکانی ئێمه
خودایه‌کن که‌خوێنی شین
به‌ناو ده‌ماری له‌شیانا
دێت و ده‌چێ
ئێمه نه‌وه‌ی جاریهکانین
نه سه‌یده‌کانی حیجاز ده‌مانناسن..
نه هه‌رچی و پهرچییهکانی بیابان
نه (ئه‌بوو ته‌یب) میوانداریمان ده‌کا
نه (ئهبووعهتاهیه)
ئه‌گه‌ر زۆردارێک رۆیشت
ده‌مانداته ده‌ست زۆردارێک
ئێمه له به‌نده‌ره‌کانی ماندوبوونه‌وه
کۆچ ده‌که‌ین
هیچکه‌س ئێمه‌ی ناوێ
له ده‌ریای به‌یروته‌وه بۆ ده‌ریای عه‌ره‌ب
نه فاتمییه‌کان.. نه قهڕمهتییهکان
نه مه‌مالیک.. نه به‌رمه‌کییه‌کان
نه شه‌یتانه‌کان.. نه فریشته‌کان
که‌س ئێمه‌ی ناوێ
که‌س نامانخوێنێته‌وه
له شاره‌کانی خۆیدا
که ساڵانه ملیۆنان کتێب سه‌رده‌بڕن
که‌س نامانخوێنێته‌وه
له‌و شارانه‌دا پڕبوون له هه‌واڵگر
ده‌وڵه‌ت بابهباشهی ئه‌ده‌به
ئێمه له که‌شتییه‌کانی خه‌مدا
کۆچ ده‌که‌ین
سه‌رکرده‌مان دهسهنهخۆره
شێخه‌که‌مان چه‌ته‌ی ده‌ریایه
له‌ناو قهفهزهکانا وه‌کو مشک
گرمۆڵهبووین
نه به‌نده‌رێک وهرماندهگرێ
نه مه‌یخانه‌یه‌ک
هه‌موو پهساپۆرتهکانمان
شه‌یتان ده‌ریکردوون
هه‌موو نووسینه‌کانمان
به دڵی سوڵتان نین
کۆچبه‌رن
له ده‌ره‌وه‌ی کات و شوێن
کۆچبه‌رن
پاره‌کانیان ونکردووه..
که‌ل وپه‌له‌کانیان ونکردووه
کوڕه‌کانیان ونکردووه..
ناوه‌کانیان ونکردووه..
وابه‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌یان ونکردووه..
هه‌ستکردنیان به ئاسایش ونکردووه
نه(بهنوهاشم) ده‌مانناسن..
نه (به‌نوو قه‌حتان)
نه (به‌نو ره‌بیعه)..نه(به‌نو شیبان)
نه (به‌نو"لێنین) ده‌مانناسن
نه (به‌نو"ره‌یحان")
ئه‌ی نیشتیمانم..
هه‌موو چۆله‌که‌کان ماڵیان هه‌یه
جگه له‌و چۆله‌کانه‌ی هه‌میشه
ئازادییان کرد به پیشه
ئه‌وانه له‌ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان
ده‌مرن..
31/10/2009
j_dabagh@hotmail.com
|