٧\١\٢٠٢٤
هاوپشتی بۆ
مامۆستایانی کوردستان!
نۆینەرایەتی
دەنگی کریکار لەدەرەوە بەردەوامە لەڕاکێشانی هاوپشتی بۆ داواکاریەکانی
مامۆستایانی کوردستان
بەریز گەیتان زورکیندێن سکرتیری سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی ناوچەی
فرایبۆرگ SSP - région Fribourg لەسویسرا
لەنامەیەکی نارەزایەتیدا کە ئاراستەی نوێنەرانی باڵیۆزخانەی عێراق و
حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە هاتووە"ئێمە، نوێنەرانی سەندیکای
خزمەتگوزارییە گشتیەکانی فرایبۆرگ، پشتگیری مامۆستایانی کوردستانی
عێراق دەکەین، هەروەها داوا لە سەندیکاکانی کرێکاران و سەرجەم
دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە پەیوەندییان بە مافی
کرێکارانەوە هەیە، پشتگیری مامۆستایانی کوردستانی عێراق بکەن و فشار
بخەنە سەر باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق و نوێنەرانی دەسەڵاتی
هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان..".
هاوکات داوا دەکەن خواستەکانی مامۆستایان لە". دەستپێکردنەوەی
پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تری کەرتی
پەروەردە.،دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.. خەرجکردنی مووچە هەموو
مانگێک و لە کاتی خۆیدا وە ڕاگرتنی دەستوەردانی لایەنە باڵادەستەکان لە
کاروبار و کارەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بە سیستەمی پەروەردەشەوە...."جیبەجیبکرێت.
شایەنی باسە ئەم پشتیوانیانە لەدرێژەی کەمپینی ڕاکێشانی هاوپشتی جیهانی
یە بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی مامۆستایان وە توندکردنەوەی فشار
لەسەر هەردوو حکومەتی عێراق وهەرێم تا وەلام بەخواستەکانی مامۆستیان
بداتەوە..
هەوڵمەتی ئێمە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین پشتیوانی جیهانی بۆ
نارەزایەتیەکانی مامۆستایان وکرێکاران لەکوردستان درێژەی دەبێت.
تەواوی نامەکە
لەخوارەوە بخۆێنەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەری دەنگی کرێکار بکەن:
https://dangikrekar.com
٦\١\٢٠٢٤
هاوپشتی بۆ
مامۆستایانی کوردستان!
نزیکەی ١٧٠ هەزار مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی و ناوەندی لەگەڵ
مامۆستایانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە بەشێوەی هەمیشەیی
دامەزراون، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوامیان وەستاندووە بەهۆی وەرنەگرتنی
مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
ڕەتکردنەوەی حکومەت و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ
جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان، ناچاری کردوون ناڕەزایی
دەرببڕن و خۆپیشاندانی گەورە لە سەرانسەری شارەکانی کوردستان ئەنجام
بدەن، کە تا ئێستاش بەردەوامە. شایانی باسە مامۆستایان لە نێو قەیرانی
تێچووی ژیان لە کوردستاندا جگە لە مووچەکانیان هیچ سەرچاوەیەکی تری
داهاتیان نییە.
ئەوەی مامۆستایانی ناچار کردووە بەردەوام بن لە بایکۆتکردنی زانکۆ و
قوتابخانەکانیان، شکستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە وەڵامدانەوەی
داواکارییە ڕەواکانیان بە بیانووی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ناکۆکی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق هەیە.
ئێمە، نوێنەرانی سەندیکای خزمەتگوزارییە گشتیەکانی فرایبۆرگ، پشتگیری
مامۆستایانی کوردستانی عێراق دەکەین، هەروەها داوا لە سەندیکاکانی
کرێکاران و سەرجەم دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە
پەیوەندییان بە مافی کرێکارانەوە هەیە، پشتگیری مامۆستایانی کوردستانی
عێراق بکەن و فشار بخەنە سەر باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق و
نوێنەرانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی
مامۆستایان، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:
١. دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تری
کەرتی پەروەردە.
٢. دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
٣. خەرجکردنی مووچە هەموو مانگێک و لە کاتی خۆیدا.
٤. ڕاگرتنی دەستوەردانی لایەنە باڵادەستەکان لە کاروبار و کارەکانی
دامودەزگاکانی حکومەت بە سیستەمی پەروەردەشەوە.
سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی ناوچەی فرایبۆرگ (SSP -
région Fribourg)،
گەیتان زورکیندێن -
سکرتێر
|