٤\١١\٢٠١٨
چیڕۆک بۆ منداڵان:
هاوڕێیەکی دڵسۆز.

رەزا ساڵح
ماڵی
ئێمە و ماڵی قەشەنگی هـاوڕێم، لە گەڕەکێک داین لە شاری سلێمانی، بۆ
یەکەمین جـار هـەر لـەم قوتابخـانەیەی ئێستمان لە پـۆلی یەکەمی
بنەڕەتـیدا، یەکـتریمان نـاسی و بوویـن بە دوو هـاوڕێی دڵسۆز و
خۆشـەویست.
باوکم کوتاڵفرۆشێکی دەوڵەمەندی ناسراوە، دوو دوکانییەکی گەورە و
کۆگایەی گەورەی کوتاڵی هەیـە، بە تـۆپ و بە مەتـر کوتاڵ دەفـرۆشێت.
پیاوێکی بەرچـاوتێر و یارمەتیدەر و بەخشـندەیە.. باوکی قەشەنگيش
قۆنـاغی خوێندنی ناوەنـدی تەواوکـردووە، شـۆفـێری پاسێک بوو، لە نێوان
سلێـمانی و کەرکـوک ئیـشی دەکـرد. دوو کـچ و کوڕێکـیان هـەیە.
قەشەنگ منداڵی گەورەیانە، بە کرێ دادەنیشتن. ژیـان و گوزەرانیان سەخت
بـوو. بەڵام بە پیاوێکی دڵسۆز و راستگۆ و دەستپاک ناسراوە.. قەشەنگ
کچۆڵـەیەکی ئێسکسووک و رووخۆش و جـوان هێمن و زیرەکە.. هەموو ساڵێک
ئـەو بە یەکەم و من بە دووەمی پۆلەکـانمان دەرچووینە.
ساڵی پـار کە لە پۆلی پێنجەمدا بوویـن، قەشنگ
رووخۆشییەکەی جارانی نەما، دڵتەنگ و غەمگین بوو.. تا دەهات ماتر و
غەمگینتر دەبوو.. ئەوەم زانی کە ئەو پاسەی بـاوكی شۆفـێری بوو،
خاوەنەکەی فرۆشتی.. بێکاری و
قەیـرانی داراییش رووی لە
کوردسـتان کرد.. باوکی لە هەفتەیەکدا دوو رۆژ کرێکاری دەستدەکەوت و سێ
رۆژ دەستی ناکەوت. ژیان و گوزەرانیان زۆر سەخـتربوو.. ئەم نەبوونییە بە
قەشەنگەوە دیـاربوو، جلەکـانی قوتابخـانەی هەمان جلەکـانی ساڵی پاربوون،
کـۆن ببوون و بـۆی تەسکبوون.. زۆریش دەروون بـەرزن، یارمـەتی لە کـەس
وەرناگـرن.. نەمـدەزانی چـۆن یـارمەتیـیان بـدەم.
دە رۆژ بەر لە جـەژنی نـەورۆز، من و قەشەنگ و دوو هـاوڕێی هاوپۆلمان لە
پشووی نێوان وانـەی سێیەم و چوارەمـدا، لە گۆڕەپـانی قوتابخانەکەمـان
وەسـتابووین، ئەو دوو هـاوڕێیەمان هـەریەکەیان سێوێکی گەورەیـان بەر
قـەپ دەدا، باسی ئەوەیان کـرد کە بۆ جەژنی نەورۆز جلوبەرگ و پێڵاوی
تازەیان کڕیوە، لە جەژنی نەورۆزدا بۆ سەیرانگای قەشقۆلی دەچەن.. قەشەنگ
هەناسەیەکی ساردی قـووڵی هەڵکێشا و بە ئەسپایی لێمان دوورکـەوتەوە..
ئاگـام لێـبوو کـە چاوەکـانی پـڕببوون لـە فـرمێسک و دەگـریا.
ئەم دیمـەنە دڵـتەزێنەی قەشـنگی هـاوڕێم، زۆر کـاری تێکـردم، کـزەی
خسـتە دڵـمەوە.
کە هاتمەوە بۆ ماڵ دایکم چێشتێکی خۆشی لێنابوو، دڵم خواردنی نەبرد،
سەرم دەئێشا.
هەموو ئێوارانێک کە باوکم دەهـاتەوە، من و شابازی بـرا بچووکم بە زاق و
زیـق و بە گەشی و پێکەنینەوە، بەرەو پیـری باوکم دەچـووین و دەستمان
لەملی دەکـرد. بەڵام ئەو ئێـوارەیە ئـەو گـەشی و پێـکەنیـنەم نەبـوون..
باوکـم هەسـتی بـە دڵتـەنگییەکـەم کـرد.
باوکـم: شەنگە گیان، کچـە شیرینەکەم بۆ دڵتەنـگی.. چی بـووە؟! تۆ تا
ئێستا هـیچت لە ئێمە نەشاردۆتەوە، بڵـی بـزانم چـی وا دڵـتەنگی کـردووی؟
چاوکـانم پڕبوون لە ئەسرین و بە قـوڕگێکی پـڕ لە گریانەوە.. دیمەنی
گریانی قەشەنگی هـاوڕێـم و باسی نەبـوونیـیان و بێکـاری باوکـیم بـۆ
بـاوک و دایـکم گـێڕایەوە.
باوکم دەستی بەسەرمـدا هێنا و ماچی کردم و ئافەرینی کردم کەوا بە تەنگی
هـاوڕێیەکی دڵسۆزمەوە دێـم. باوکم لە دوای کەمـێک بیرکـردنەوە.
باوکـم: تا سبەینی ئێوارە مۆڵەتم بدەرێ، بەڵـێن بێت بۆ ئەم نـەورۆزە
دڵیان خۆشـدەکەم.
ئەم بەڵێـنەی باوکم دڵخۆشی کردم، پێکەوە نانمان خوارد.. کە چوومە سەر
جێگاکەم، لە دڵی خۆمـدا وتـم: باوکـم چـۆن دڵـیان خۆشدەکـات..؟ گەر
پـارە و جلوبەرگـم بـداتێ بۆیان بەرم.. دڵنیام کە لێم وەرناگرن.. ئەی
چی؟ با تا سـبەینێ ئێوارە چاوەڕێ بکەم و بزانـم.
سـبەی ئێـوارە لە دوای نانخـواردنمان، باوکـم موبـایلـەکەی دەرکـرد و
تەلەفـۆنی کـرد.
باوکـم: هەلۆ.. بەڕێزتان کاک ئـازادی باوکی قەشەنگن؟ ئێوارەتان باش..
مـن نەوزادی باوکی شەنگەی هـاوڕێی قەشەنگی کچتانم.. گەر دەتوانيت هەر
ئێسـتا وەرە بۆ ماڵمان، سوپاسـتان دەکـم.. بەڵـی خـێرە و ئیشێکی گـرنگم
پێـتانە.. ماڵیشمان لە لە کۆڵانی پشت قوتابخانەکەوەیە.. ژمارەی
خانووەکەمان(٢٥) جە، چاوەڕێتان دەکەین.. خواتان لەگەڵ.
زۆری پێنەچوو کاک ئـازادی باوکی قەشەنگ لە دەرگاکەمانی دا، هەموومـان
بە گەرمی بەخێرهـاتنیمان کرد.. دیاربوو ئەو پرسیارە خەیاڵی داگیرکردبوو
کە بۆچی باوکـم بانگی کـردووە..؟ دوای چای خواردنـەوە.
باوکم ( بە روویەکی خۆشەوە): کاک ئازاد گیان.. دەزانـم کە نـازانی بۆ
بانگم کـردووی، من ئەمڕۆ لە سێ هاوڕێی دڵسۆزی خۆمم دەربارەی ئێوە لێم
پرسین، کە باش دەتاناسن. هەرسێکیان بە باشی و بە دڵسۆزی و دەستپاکی
ناوتیان بردن.. ژمارەی تەلەفۆنەكەشتم هەر لەوانەوە وەرگرت.. مـن
کوتاڵفـرۆشێکی دەوڵەمەنـدم، زۆر مانـدوو دەبـم، دەمـێکە بە دوای یەکێکی
وەکو بەڕێزتان دەگەڕام کە بڕوا و متمانەم پێبێت و بە هەمیشەیی کارم
لەگەڵـدا بکات.. جا ئەگەر رازیت و پێتخۆشە لام کاربکەیت.. هەر لە
بەیانییەوە وەرە بۆ دوکانەکەم و دەست بەکارکـردن بکە.. مانگانەیەکی
باشیشت دەدەمی.
کاک ئازاد وایدەزانی کە خەون دەبینێ، کە گوێی لە قسەکانی باوکم بوو،
زۆر گەشایەوە.
کاک ئازاد: بەڵی کاک نەوزاد رازیـم و زۆرم پێخۆشە، گەر ئەم چاکەیەم
لەگەڵدا بکەیت، بەڵێن بێت بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و دەستپاکییەوە کارت بۆ
دەکـەم.
باوکـم: کەواتـە هـەر لە بەیانیـیەوە وەرە بۆ دوکـانەکـەم و دەسـت
بەکـارکـردن بکە.. پیکاپێکی توێتەی تازەشم کڕیوە، ئەو پیکاپەش با هەر
لای تۆبێت، بۆ راپەڕانـدنی ئیش و کارەکانی دوکانەکەمان. من ئۆتۆمبیلی
خۆم هـەیە.. دەربـارەی مانگانەش، مانـگی نـۆ سەد دۆلارت دەدەمـێ،
جلوبـەرگی خـۆت و منـداڵەکـانیشت هـەر لەسـەر دوکـانەکـەمە.. ئەوەشـیان
بـۆ باسکـردم کـە حـاجی نەریمـان ئاگـاداری کـردوویتەوە، کـە دەیـەوێـت
لـە خانووەکەی دەرت بکـات و دەیفـرۆشێت.. بەیـانی بە چەنـد بیفرۆشێت من
ئەو خانووەی لێـدەکڕم.. بەبێ کـرێ بۆ خۆتـان تێـیدا دابنیـشن، وابـزانن
کە خـانووی خۆتـانە.
ئینجا باوکم دەستی کرد بە گیرفانی چۆغەکەی و پارەی دەرهێنا، نۆ سەد
دۆلاری ژمارد.
باوکـم: کاک ئازاد ئەمە مانگانەی ئەم مانگەتە.. دوو بەیانیش با دایـکی
منداڵەکانت بێن بۆ دوکانەکـەم.. بە دڵـی خـۆی جلـوبـەرگ بۆ تـۆ و بۆ
خـۆی و بۆ هـەرسێ منـداڵەکـەت هەڵبژێرێت.. ئەم نەورۆزەش میوانی ئێمەن و
پێکەوە دەچین بۆ سەیرانگای قەشقۆڵی.
کاک ئـازاد، لە خۆشیـیا قسەی بۆ نەکـرا.. هەسـتا و بە بـاوەشی بە
باوکـمدا کـرد... زۆر سوپاسی کـرد.. ماڵـئاوایی لێکـردین و رۆیـی.
منیش چووم باوەشم بە باوکمـدا کرد و تێر ئەمـلاو و ئەولایم ماچکرد، و
وتم: بابە گیان تەمەن زیاتـر لە سەد ساڵ بێت.. چەنـد دڵی کاک ئـازادت
خۆشکـرد.. هێنـدەش دڵـی منت خۆشکرد.. چونکە کـزۆڵەیی و خەمـباری
قەشەنگی هـاوڕێم، خەمێکی گەورەم بوون.
بـۆ بەیـانی کە چـووم بـۆ قوتابخـانە، بینـيم قـەشەنـگ لەبـەر دەرگـای
قـوتابخانەکەمـاندا وەستاوە و چـاوەڕێی منی دەکـرد.. کە منی بینی رای
کرد و باوەشی لێدام.. چاوەکانیشی پـڕببون لـە ئەسریـن.. وامـزانی کـە
دەگـری: قەشەنگ گیـان بـۆ دەگـری..؟ چـی بـووە؟
قەشەنگ: لە خۆشیا دەگـریم، ئێمە ئەمشەو لە خۆشیـیا کەسمان خەومـان
لێنەکـەوتووە، دایکم زیاتـر لە پانـزە رکـات نوێـژی کرد و نـزای خێری
بۆ کـردن.. ئێمەتان رزگـارکرد.
ئەمساڵ من و قەشەنگ، لە پۆلی شەشەم داین، زیاتـر لە هـاوڕێ، خۆمـان بە
خوشکی دڵسـۆزی یەکـتری دەزانـین.
١٠\١٠\٢٠١٨
- نەرویج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|