په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٢\٢٠٢١

ھاوڕێیەتی دوو بەرهەمهێنەری فەرەنسی و ئەڵمانی

لەگەڵ نوێترین پرۆژەی کەیوان کەریمی.

 

مەنسوور جیھانی


نوێترین پرۆژەی سینەمایی سینەماکاری کورد "کەیوان کەریمی" بەشدارییەکی بەرچاویی لە بەشی "سینەماڕت"ی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ڕۆتێڕدام" لە وڵاتی ھۆڵەندا ھەبووە و بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ دوو بەرھەمھێنەری فەرەنسی و ئەڵمانی بەرەو پێشەوە ھەنگاو ھەڵدێنێت.

بەشی "سینەماڕت" کە یەکەمین، گرینگترین و گەورەترین بازاڕیی بەرھەمی ھاوبەش لە جیھان دێتەئەژمار؛ ئەمساڵ سی و ھەشتەمین خولی بە ھۆی بڵابوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕۆژانی ١ تا ٥ی فێبریوەری ٢٠٢١ لە تەنیشت پەنجاھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ڕۆتێڕدام"  لە وڵاتی ھۆڵەندا بەڕێوەچوو و "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟"نوێترین و دووھەمین پرۆژەی سینەمایی سینەماکاری سەبەخۆی بانەیی "کەیوان کەریمی"، لە نوێترین و دووھەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا وەکوو تەنیا پڕۆژەی سینەمای ئێران، لە نێوان ١٧ پرۆژەی ھەڵبژاردەی سینەمای جیھان لەم ڕووداوە سینەماییەدا بەشدارییەکی سەرکەوتووانەی ھەبوو و کەریمی لە تەنیشت بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە جۆراوجۆرە پسپۆڕانە لەگەڵ بەرھەمھێنەران، سەرمایەداران، نوێنەرانی فرۆش و ... سەبارەت بەم بەرھەمە، دوو وتووێژیی لەگەڵ گۆڤاری بەنرخی "ئسکرین دەیلی" و ماڵپەڕی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ڕۆتێڕدام" ئەنجامدا.

ماڵپەڕی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ڕۆتێڕدام" لە وتارێکدا ئاماژەی بە پڕۆژەی سینەمایی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟" کردووە و ئەوەی کە دەرھێنەری ئەم پڕۆژەیە کە ئەویی لە بەشی "سینەماڕت" پێشکەش کردووە و لە ڕێگای لێھاتووییەکانیی خۆیەوە، لەم قۆناغەدا بەشدارییەکی بەرچاویی ھەبەووە.

لە درێژەی ئەم وتارەدا ھاتووە: ئەم متمانەیە، "کەیوان کەریمی" سەبارەت بە کار و چالاکی خۆی یەگجار زۆر بە ھیوا کردووە، کارێک کە بۆخۆی دەڵێت بۆ ئەو بایەخێکی ئەوتۆی ھەیە. ئەو دوای سەردانی بۆ شاری پاریس، لەسەر ئەم سیناریۆیە بە باشی کاریی کردووە. کەریمی بە مانای ھونەر بەوەفایە، ئایدیایەک کە متمانەی پێدەبەخشێت؛ دەتوانێت ئەم پڕۆ ژەیە لە شاری تارانی پێتەختی ئێران وێنە بگرێت.

ھەروەھا گۆڤاری بەنرخی "ئسکرین دەیلی" لە وتارێکدا بە ئاماژە بەوەی کە پڕۆژەی سینەمایی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟" لە بەشی "سینەماڕت"ی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ڕۆتێڕدام" بەشداریی ھەیە، نووسیەییەتی: پڕۆژەی کەریمی بە خێرایی بەرەوپێشەوە ھەنگاو ھەڵدێنێت. ئەو بە بەشداریی لە بەشی La Fabrique حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا توانی دوو بەرھەمھێنەری ھاوبەش لەوانە: کۆمپانیای Promenades Films لە وڵاتی فەڕەنسا و ھەروەھا کۆمپانیای Germany’s 2 Pilots Filmproduction لە وڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ خۆی ھاوڕێیا بکات. لە بەشی "سینەماڕت"دا یارمەتیدەرانی بەھێز کە بۆ یەکەمین جار لە بەشی La Fabrique حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "کان" لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە ڕووبەڕوو بوون، ھێشتاش ئەم پڕۆژەیەیان لە ژێر چاودێریی دایە.

"ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟" کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتیی سینەمایی لە ھاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیا پیشەگەڕییە جیھانییەکان دێتەئەژمار؛ ڕچاویی نەریت و شیاوەکانی بەرھەمھێنانی فیلم لە ئاستی نێودەوڵەتی دەگرێت، کە قۆناغە جۆراوجۆرەکان، لەوانە: نووسینی سیناریۆ بە پێی ئیستانداڕدە نێودەوڵەتییەکان، بەشداریی لە بازا’ڕە جیھانییە پڕبایخەکانی بەرھەمھێنان، ھاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی فیلمسازی وڵاتانی جۆراوجۆر، داواکردنی فاند و وەرگرتنی پشتیوانی ئابووریی نێودەوڵەتی و ھەروەھا دەستنیشانکردنی بڵاوکەرەوەی فیلم، پێش قۆناغی وێنەگرتن لەخۆدەگرێت.

پڕۆژەی سینەمایی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟" کە لە قۆناغی سەرەتایی بەرھەمھێناندایە؛ بە ھێواشی و بە وردیی، قۆناغی ھەڵبژاردنی لۆکەیشێن لە تاران و ھەروەھا دەستنیشانکردنی ستافی فیلم تێپەڕ دەکات.


ڕاگەیاندنی گشتیی پڕۆژەی سینەمایی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک