په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١\٢٠٢٠

ھاوڕێی ژینگەپارێز.

 

  فازیل ئەلکەعبی

وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: فەرھاد ئەحمەد


سان لەگەڵ دایکیدا بە شەقامێکی گشتییدا دەڕۆیشتن، چاویکەوت بە پیاوێک لەسەر شۆستەکە وەستابوو بە جلوبەرگێکی تایبەتەوە، تەماشای زەوییەکەی دەکرد. سان بە تەواویی سەرنجی دەدا و بە وریایی لێی نزیکبووە. بینی گسکێکی درێژی بە دەستەوەیە وەک ئەوەی خەریکی خاوێنکردنەوەی زەوییەکە بێ، بەڵام بە بێ جوولە وەستاوە.


سان بە سەرسوڕمانەوە روویکردە دایکی و پێیوت: ئەوە چییە؟ بۆچی ئەو پیاوە وەستاوە وەکو بەردێکی بێدەنگ و بێ جوڵە؟! دایکی بە پێکەنینەوە وتی: ئەوە پەیکەرە، بەڵێ ئەوە تەنھا پەیکەری ھاوڕێیەکی ژینگەپارێزە لە لایەن بەڕێوەبەرێتی شارەوانیی ئەم شارەمانەوە دانراوە وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو پیاوە و کارە گەورە و پیرۆزەکەی کە خاوێنکردنەوە و جوانکردنی ئەم شارەیە.

 

سان زەردەخەنەیەکی کرد و وتی: بە راستی جێگەی شانازییە دایە گیان. منیش حەزدەکەم کە گەورە بووم ببمە ھاوڕێی ژینگەپارێز و بەشداریی بکەم لە خاوێنکردنەوە و جوانکردنی شارەکەم بۆ ئەوەی ھەمیشە لە ژینگەیەکی خاوێن و جواندا بژین.

 

 

٢٨\٨\٢٠١٩
farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک