په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١١\٢٠١٨

    هایکۆی باران.

سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شید

تابلۆیێکی تۆقێنەر
پۆلێک کۆتری سەر بڕاو
شێوەکارێکی تیرۆریست
   ..........
کۆڵان کۆڵان
موزیک بە خۆڕایی دەفرۆشێت
ماشێنی غاز
   ..........
درەنگانێکی شەو
بیری دەکەوێتەوە بمرێت
تووشبوێکی زەهایمەر
   ..........
کە دادەکات
تەڕ و شک بەیەکەوە رادەمووسێ
تاوە باران
   ..........
گەڕەکە قوڕاوییەکەمان
بوون بە گۆماو
شوێن پێکانم
   ..........
هەوری سکپڕ
فرمێسکی شادی تێزاوە
چاوی جوتیار
   ..........
کەرەستەی ئاسن
بەردیش دەخاتە پێکەنین
پەیکەرساز
   ..........
وەک با
دەڕواو ئاوڕ ناداتەوە
بارانبڕەی تەمەن
   ..........
لە مەریەم دەچێ
بێ ئەوەی هاوسەرگیریی بکات
بۆتە دایک نیشتیمان.

 

 

smkoahmad3@yahoo.com


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک