١١\٩\٢٠١٠
هەدیە گوزێل
بهرنامهی من داکۆکیی له ههژاران و منداڵان و
پیروپهککهوته، ئازادی
سیاسی. یهکسانی ژنان و پیاوان، جوولانهوی
رزگاریخوازی گهلان.. دهکا.
-
هەدیە گوزێل کێیە بۆ ئەوەی کوردان دەنگی بۆ بدەن
-
وهرگێڕانی: چاودێری کوردۆساید
من
ناوم هەدیە گوزێل تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی باکوری کوردستانم و ماڵی باوکم
لە قۆنیا ی تورکیا ژیاون . لە ولاتی سوێد لەدایک بومە باوکم بۆ
پڕۆگرامی ئابوری لەساڵی ١٩٦٤ هاتە ولاتی سوێد، خێزاندارم و دو زارۆکم
هەیە ئێستاش خۆم بۆ پەرلەمانی سوێد لەسەر ئاستی پارێزگای ستۆکهۆلم
هەڵبژاردوە کەلەلیستی ههشتهمم.
١٥ سالە لەناو پارتی چەپ کاردەکەم ، زانیاری سیاسیم لە زانکۆی ستۆکهۆلم
خوێندوە و زانکۆی یاسایم لە فەرەنسا تەواو کردیەوە ٦ زمان دەزانم (
کوردی ، تورکی ئەلمانی ، سوێدی ، فەرەنسی ، ئینگلیزی ... لەسالی ٢٠٠٢
بومە سکرتێری چاپەمەنی ( راگەیاندن) لارش ئۆهلێ سەرۆکی پارتی چەپ ،
بەڵام لەساڵی ١٩٩٥ لەناو ڕێکخستنەکانی پارتی چەپ و خوێندکارانیان کارم
کردوە ، هاوکات راوێژکاری سەرۆکی پارتی چەپم بۆ یەکێتی ئەوڕپا.
بەرنامەی من هەمان بەرنامەی حیزبە ، کەداکۆکی لەهەژاران و خزمەتی
زیاتری منالان و پیروپەککەوتە و داکۆکی لەئازادی سیاسی و یەکسانی مافی
ژن و پیاوان دەکات ... هاوکات دژ بەوەین
جولانەوەی ڕزگاریخوازی گەلان بەتیرۆریست بناسێت ، کەئەمەریکا لیستێکی
١٢ لایەنی هەیە کەبەداخەوە ولاتی سوێدیش هەمان پێناسەی هەیە کە
لەنێویاندا پارتی کرێکارانی کوردستانە، کەئێمە نەک بە هێزێکی تیرۆریستی
ناناسێنین بەلکو خەباتیش دەکەین کە ئەو تۆمەتە لەسەر هەمویان لە ولاتی
سوێد و یەکێتی ئەورپا لابچێت.
دیارە پارتی جەپ بۆیەکەم جار لەڕێگای پەرلەمانیتاری Oswald Söderquist
، لەسالی ١٩٧٦ کێشەی کوردی لەپەرلەمانی سوێد کردۆتە پرسیار و داوای
پالپشتی بۆ کردوە . دواتر لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەکارەساتی
کیمیابارانی هەلەبجەدا سەرۆکی ئەوکاتی پارتی ئێمە ( سێهۆ هەرمانسۆن )
گروپێکی لەپەرلەمانی سوێد دروستکردبوو ، بۆداکۆکی لەمەسەلەی کورد و
ناساندنی کۆمەلکوژی کوردان .
هاوکات ئێمە کێشەی کورد لەهەرچوارپارچە بەیەک چاو سەیردەکەین و
خەباتیشمان بۆکردوە ، دژ بەلەسێدارەدانی کوردان لەرۆژهەلات کە چەندین
جار نامەو یاداشتمان داوە بەوەزیری دەرەوەی سوێد و یەکێتی ئەورپا و
سەفارەتی ئێران . هاوکات چەندین جار وەفدی ئێمە بەفەرمی چۆتە وە باکوری
کوردستان و کێشەی کوردی کردۆتە راپۆرت لەمیدیای سوێدی وپەرلەمان باسی
کردوە . کەدواترینی سەردانی ئێمە بوو بۆ دیاربەکر و شارۆچکەکانی
کوردستان لە ٢٨ /٠٦/٢٠١٠ بۆ ٣/٠٧ /٢٠١٠ کە لەنزیکەوە کەوتینە دوای
ئازاری کورد بەگشتی ومنالان بەتایبەتی و هاتینەوەش کۆنفرانسێکمان لەگەڵ
چاک پێکەوە ئەنجام دا وەئەم کێشە یە تائێستاش کاری لەسەر دەکەین.
لەسەر مەسەلەی بەکۆمەلکوژی ناساندنی کوردان .
خۆتان ئەگەر سەیری بەرنامەی پارتی چە پ بکەن ، دەزانن کەئێمە خەبات دژ
بەکۆمەلکوژی هەموو ئەو گەلانەمان کردوە کەروبەروی بونەتەوە ، کوردیش
کەنەتەوەیەکە روبەروی لەهەموو بەشەکان روبەروی بۆتەوە ، بۆیە ئێمە
بەردەوام کارمان لەسەر کردوە . خۆتان دەزانن سالی ٢٠٠٧ لەگەل چاودێری
کوردۆساید /چاک کۆنفرانسێکمان لەپەرلەمان ئەنجام دا بەهاوبەشی ٤ پارتی
سوێدی تر . دواتر ئێمە ٢ جار بەهاوبەشی لەگەل پارت و هەندێ ئەندام
پەرلەمانی تر دۆسیەی ئەنفال بە جینۆساید ناسینمان داوەتە پەرلەمان
کەبەداخەوە بەتەواوی سەرکەوتونەبوین . وەکار لەسەر بەجینۆساید ناسینی
دەرسیمیش دەکەین.
هاوکات دەمەوێت ئەوەت پێ بلێم کاتێک سالی ٢٠٠٨ ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی
تورکیا هاتە ولاتی سوێد بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئێمە ( هانس لیندە )
مەسەلەی کۆمەلکوژی کوردان لەدەرسیم و هەلبەجە و ئەرمەنەکانی کردە
پرسیار و ئاراستەی کرد.
وەک بەرپرسی چاپەمەنی سەرۆکی پارتی چەپیش دەمەوێت بڵێم .
دیارە سەرۆکی پارتی جەپ و پارتەکەمان خۆمان پێ داکۆکیکەری کێشەی کوردە
، بەلام لەتەک ئەوەش بەردەوام زانیاریم لەسەر کێشەی کورد پێ داوە ،
وەهاوکات بەردەوام یادی نەورۆز و سالیادی هەلەبجە بەیبیری دەهێنمەوە
کەبەشدار بیت وە بەشداریش بوە ئەوا کوردانی سوێد دەزانن . وەزیاتر لە
٣٠٠٠ ئمێلم لایە بەردەوام مەسەلەی کورد و خەباتی پارتی چەپ بۆ ئەو
مەسەلەیە لەڕیگای ئەو ئمێلەوە دەنێرم.
خەباتی من بۆ مەسەلەی ژنان .
بەردەوام لەناو پارتی چەپ هەر کۆنفرانس و داوەتنامەیەک بێت بۆ مەسەلەی
ژنان ، ژنانی کوردیشم لەگەل داوە ، هاوکات ئێمە پەیوەندیەکی توندو
تۆڵمان لەگەل ژنانی دەتەپە هەیە و هاریکاریان دەکەین وکردومانە لە
کردنەوەی کۆڕش بۆ داکۆکی لەخۆکردن دژ بەتەعەدای سێکسی ، مۆلەتی لێخوڕنی
ئۆتۆمەبیل ، شیوازی خەباتی جەماوەری ... هاوکات ئێمە سندوقێکمان هەیە
یارمەتی ژنان دەدەین کەبەردەوام هەولمان داوە یارمەتی ژنانی کوردیش
بدەین کە ئامینە کاکە باوە وئان مارگریتە زیاتر پێی هەلدەستن .
دەنگدەرانی کوردی سوێد .
دەنگدانی ئێوە بۆمن گرنگە ، چونکە پێویستم بە ٣٠٠٠ بۆ ٣٥٠٠ دەنگی
ئێوەیە کە دەربچم ، بەلام هەمو ئەوانەی
لەنزیکەوەش دەمناسن و دلنیاتان دەکەمەوە دەریش نەچم درێژە بەخەباتی
رەوای گەلەکەم لەناو پارتی چەپ و ولاتی سوێد دەدەم.
chakswed2@googlemail.com
|