
هەفتەی داهاتوو
سەرۆکی جینۆساید ۆچی جیهانی سەردانی گەرمیان دەکات.
بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی جینۆساید ۆچی جیهانی بەڕێز پرۆفیسۆر
گریگۆر ستۆن بە یاوەری ناوەندی چاک و بە داواتی ئیدارەی گەرمیان
سەردانی کوردستان بکات .
شایانی باسە ناوەندی جینۆسایدۆچ پێش زیاتر لە 2 ساڵ لەمەوپێش
ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی بە جینۆساید ناسی لەسەر داوای کۆمیتەی بەریتانیای
ناوەندی چاک .
سەردانی بەڕێزی پاش ناسینی ئەنفال بە جینۆساید لە لایەن هەردوو
پەرلەمانی کوردستان و عێراق و دادگای باڵای عێراقییەوە گرنگی خۆی دەبێت
، بۆ بەجیهان ناساندنی پرۆسەی ئەنفال .
جینۆسایدۆچی جیهانی ناوەندێکی جیهانییە بۆ پرسی جینۆساید کاردەکات .
زیاتر لە 2 ساڵە ناوەندی چاک ئەندامە لەو ناوەندە ، زۆربەی نەتەوە
قڕکراوەکانی جیهان ئەندامن تیایدا .
چاکنیوز
www.chaknews.com
www.chak.be
|