په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٣\٢٠١٠

               حه‌فت تابلۆ.

ناڵە عەبدولڕەحمان

-1-

ژنیک لەبەرامبەر ئاوێنەدا
قژى ڕِِەشى شانەدەکا
گوێى هەڵخستووە بۆ تەقەى دەرگا.

-2-
ژنێک ویستى کێشى جەستەى
کەمکاتەوە
نەوەک مێردەکەى لەشەوێکا
چاوببڕێتە ژنى دراوسێکەى.

-3-
ژنێ کتێبەکانى
جامخانەکەى توڕ هەڵدەدا
هەندێ شوشەى بەهادار
دەخاتە شوێنیانەوە.

-4-
ژنێک لەنوێترین گوڵدانى پلاستیکى دەپرسێ
ئاخۆ لە کوێ دەست دەکەوێ ؟

-5-
لەجانتاى ژنێکدا
شووشە عەترێکى بەتاڵ هەیە
(یادگارەکانى ئەوێى هەڵگرتووە).

-6-
ژنێک سەبەتەیەک نان
بە ماڵان دەگێڕێ:
مناڵى نۆبەرەى کوڕە.


-7-
ژنێک بۆ عاشقە هەرزەکارەکەى
دەنووسێ:
(لە ووشک بوونم مەترسە
من هەمیشە ڕەگێکم هەیە بۆ ژیانەوە...).