١٦\١٠\٢٠١١ هه‌ژاریی، راستییه‌کان و ئاماره‌کان.*
ئاماده‌کردن و وه‌رگێرانی: هه‌ورامان عه‌لی
نزیکه‌ی 160 سال له مه‌وبه‌ر مارکس گه‌وره بیریار و فه‌یله‌سوف له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و لێکۆلینه‌وه‌و تێز زانستیانه‌ی له‌سه‌ر رژێمی سه‌رمایه‌داری گه‌شه‌کردووی سه‌رده‌می خۆی دایرشتبوو، رایگه‌یاند که ئه‌و رژێمه تازه‌یه‌ش له سه‌ر بناغه‌ی کۆیله‌تی ئینسان دامه‌زراوه و درێژکراوه‌ی رژێمه چه‌وسێنه‌ره‌کانی پێش خۆیه‌تی و نه‌ک هه‌ر ناتوانێت وه‌لامی نیاز و خولیا هه‌میشه‌یه‌کانی مرۆڤایه‌تی بۆ ئازادی و یه‌کسانی و داد په‌روه‌ی کۆمه‌لایه‌تی بداته‌وه به‌لکه خودی ئه‌م په‌یوه‌ندیه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوریانه سه‌رچاوه‌ی به‌د به‌ختی مرۆڤ و قولکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری قلشت و جیاوازیه چینایه‌ته‌کانی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی یه . ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی سه‌لماندی مادام ئامانجی به‌رهه‌م هێنان له رژێمی سه‌رمایه‌داریدا ،نه‌ک وه‌لام دانه‌وه به پێداویستیه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤایه‌تی ، به‌لکه قازانج و سود و که‌له‌که‌ی سه‌رمایه‌یه،. کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی رووه‌و هه‌لومه‌رجێک مل ده‌نێ که‌تێیدا تادێت هه‌ژاره‌کان هه‌ژارتر ده‌بن و ده‌وله‌مه‌نده‌کانیش ده‌وله‌مه‌نتر ده‌بن. میکانیزمه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و یاساکانی بازار به جۆرێکه ئۆردوی سه‌مایه له جه‌مسه‌رێکی گۆی زه‌وه‌ی چه‌ق ده‌به‌ستێ و هه‌ژاریی و کوێره‌وه‌ریش له جه‌مسه‌رێکی تر. ئه‌مرۆ دوای نزیکه‌ی 160 سال به‌سه‌ر ئه‌و تیۆریه‌که‌ی مارکسدا خودی دام‌و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی بورژوازی له رێگه‌ی ئاماره‌کانه‌وه تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌که مارکس ده‌سه‌لمێنن.
هه‌ژاریی:
نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان که نزیکه‌ی 3 ملیار مرۆڤ ده‌کات، داهاتیان له رۆژێکدا که‌متره له 2 دۆلار1. له80% دانیشتوانی جیهان له ولاتانێکدا ده‌ژین، که تادێت جیاوازیه‌کان تیایاندا زۆرتر و زۆرتر ده‌بنه‌وه و رێژه‌ی داهاته‌کان که‌متر ده‌بێته‌وه2. له 40% دانیشتوانی گۆی زه‌وی ئه‌وانه‌ن که به هه‌ژاره‌کان ده‌ژمێردرێن، ته‌نیا 5% کۆی سه‌روه‌تی مرۆڤایه‌تیان به‌ر ده‌که‌وێت، له کاتێکدا 20% دانیشتوانی ده‌وله‌مه‌ندی جیهان له 75% داهاته‌کانی گۆی زه‌وی به‌هره‌مه‌ندن 3. به‌پێی ئاماره‌کانی یونیسێف له‌نێوان بیست‌و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د تا سی هه‌زار مندال رۆژانه به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ده‌مرن، ئه‌وانه له دێهاته دوره‌ده‌ست و هه‌ژار نشینه‌کانی دنیادا ده‌مرن بێ ئه‌وه‌ی مه‌رگی ئه‌مانه سه‌رنجی که‌سێك له‌م جیهانه‌دا ڕاکێشێت، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی که داماو و هه‌ژارن ، هه‌روه‌ك چۆن به داماوی و دوور له هه‌ر جۆره سه‌رپه‌رشتاریه‌کی ته‌ندروستی له دایك ده‌بن، به‌هه‌مان بێده‌نگی و دوور له چاوی کامێرا و هه‌رای رۆژنامه‌کان به‌بێده‌نگیش ده‌مرن! 4. له‌نێوان 27% تا 28%ی کۆی ئه‌و مندالانه‌ی که له ولاتانی تازه‌پێگه‌شتودا له دایك ده‌بن، له کێش و قه‌باره‌دا ئاسایی نین. ئه‌م رێژه‌یه زیاتر له باشووری ئاسیا و ناوچه‌ی باشووری بیابانی ئه‌فریقا به‌رچاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ر به‌م شێوه‌یه درێژه بکێشێت رێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن، که زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و مندالانه، واته نزیکه‌ی 30 ملیۆن مندال به‌هۆی که‌می کێشیانه‌وه گیانیان له ده‌ست بده‌ن5 . ته‌نیا له سالی 2005 دا له ولاتانی تازه‌گه‌شه‌کردودا ژماره‌ی ئه‌و مندالانه‌ی که له ته‌مه‌نی چونه قوتابخانه دان و ناچنه قوتابخانه ژماره‌یان زیاتر له 72 ملیۆن مندال ده‌بێت، له‌م ژماره‌یه رێژه‌ی 57%ی کچان پێکی ده‌هێنن، لێپرسراوانی یونیسێف هێشتا گه‌شبینانه ئه‌نوارننه ئه‌م ژماره‌یه!6. نزیکه‌ی ملیارێك مرۆڤ به ئاستێکه‌وه پێی نایه سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مه‌وه، که نه‌ك هه‌ر نه‌یانده‌توانی ده‌ستیان به هیچ جۆره پێشکه‌وتنه ته‌کنیکی و ته‌کنۆ‌لۆ‌ژیه‌کانی شۆرشی زانیارییه‌کان ڕا بگات، به‌لکو نه‌یانده‌توانی ناوی خۆیان بنوسن7. جێگه‌ی ئاماژه‌یه تا سالی 2000 ئه‌و سامانه‌ی که سالانه له جیهاندا به قورگی پیشه‌سازی مه‌رگدا ده‌کرێت، واته بازاری گه‌رمی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی 1% به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خوێده‌واری بنه بر بکرێت8. سه‌ره‌رای پێشکه‌وتنه گه‌وره‌کان له بواری نه‌خۆشی و ده‌رماندا، نه‌خۆشیه ترسناکه‌کان بێبه‌زه‌ییانه گیانی هه‌ژاران له دونیادا دروێنه ده‌کات، ته‌نیا ژماره‌ی توشبووانی نه‌خۆشی ئایدز به چل ملیۆن نه‌خۆش ده‌خه‌ملێنرێت و له سالی 2004 دا سێ ملیۆن که‌س قوربانی ئه‌م به‌لایه بوون. هه‌موو سالێك له نێوان 350 تا 500 ملیۆن که‌س توشی مه‌لاریا ده‌بن، که زیاتر له یه‌ك ملیۆنیان ده‌مرن. کیشوه‌ری ئه‌فریکا 90% توشبووانی مه‌لاریا له خۆده‌گرێت و له‌م نێوه‌دا مندالان 80% توشبوه‌کان پێکدێنن9.
گرفته‌کانی ئاو کارایی له‌سه‌ر نیوه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نێن:
له ولاتانی تازه‌پێگه‌یشتوودا 1.1 ملیار که‌س توانای ده‌ستراگه‌یشتن به ئاویان نییه، نزیکه‌ی 2.6 ملیار که‌سیش ئه‌و ئاوه‌ی له ژیانی رۆژانه‌یاندا به‌کاری ده‌هێنن، مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستی تێدا نییه. دوو له سێی ئه‌وانه‌ی که له ئاوی پاك بێبه‌شن، رۆژانه به دوو دۆلار ده‌توانن درێژه به زیندومانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن، له راستیدا سێیه‌کی ئه‌م که‌سانه داهاتی رۆژانه‌یان که‌متره له یه‌ك دۆلار. 660 ملیۆن که‌س له هه‌لومه‌رجێکی ناته‌ندروست و به داهاتێکی که‌متر له دوو دۆلار له رۆژێکدا ده‌ژین و زیاتر له 385 ملیۆن مرۆڤ به که‌متر له یه‌ك دۆلار له رۆژێکدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. ده‌ستڕاگه‌یشتنی له 85%ی دانیشتوانی ده‌وله‌مه‌ند و له 20% کۆی دانیشتووانی به‌گشتی له رێگه‌ی تۆڕی بۆرییه‌وه به به‌راورد به رێژه‌یه ته‌نیا له25%ی له 20%ی هه‌ژارترینی دانیشتوان داده‌نرێت. 1.8 ملیار مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به سه‌رچاوه‌کانی ئاو ڕا بگات ناچارن کیلۆمه‌ترێك ڕێ ببرن، واته دوور له مال و شوێنی نیشته‌جێ بونیان، ئه‌م مرۆڤانه له رۆژێکدا بۆ وه‌لامدانه‌وه به پێداویستیه‌کانی ژیانیان ته‌نیا 20 لیتر ئاو به‌کار ده‌هێنن، (له کاتێکدا هاولاتیه‌کی ئاسایی له به‌ریتانیادا رۆژانه زیاتر له 50 لیتر ئاو له ته‌والێتدا به‌کار ده‌هێنێت و زیاتر له 150 لیتر بۆ پێداویستیه‌کانی تری رۆژانه‌ی ده‌وێت. هاولاتیه‌کی ئه‌مه‌ریکی رۆژانه نزیکه‌ی 600 لیتر ئاو به‌کار ده‌هێنێت). 1.8 ملیار مندال سالانه به‌هۆی سکچوونه‌وه ده‌مرن. 443 ملیۆن مندال له خوێندن و قوتابخانه داده‌برێن به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌نیان به ئاوه‌وه هه‌یه. نزیکه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی ولاتانی تازه‌پێگه‌یشتوو به‌ده‌ست گرفتی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنن، که هۆکه‌ی بۆ که‌می ئاو و تۆڕه ته‌ندروسییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ملیۆنه‌ها ژن رۆژانه چه‌ندین کاتژمێری ته‌مه‌نیان له ڕاکێشانی ئاودا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
منداڵان:
ژماره‌ی مندالان له جیهاندا 2.2 ملیارده. ئه‌و مناڵانه‌ی که له هه‌ژاری‌دا ده‌ژین، ژماره‌یان یه‌ك ملیارده (له هه‌ر دوو مناڵێك یه‌ك مناڵ). سه‌رپه‌نای پارێزرا و ئاوی ته‌ندروست، بۆ 1.9 ملیارد مناڵ له جیهانی تازه‌پێگه‌یشتوودا: 1- 640 ملیۆن مناڵی بێبه‌ش له سه‌رپه‌نای گونجاو ( سێیه‌كیان). 2- 400 ملیۆنیان ده‌ستیان به ئاوی پاك راناگات (پێنیه‌کیان). 3- 270 ملیۆنیان له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بێبه‌شن (حه‌ویه‌کیان). ژماره‌ی ئه‌و مندالانه‌ش که ئه‌ورۆکه له جیهاندا ناچنه قوتابخانه 121 ملیۆن مندال ده‌بێت.
ژیانی منداڵان له جیهاندا:
10.6 ملیۆن مناڵ له سالی 2003 دا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی 5 ساڵی مردوون (ئه‌م ژماره مناڵانی وڵاتانی فه‌ره‌نسه، ئا‌ڵمانیا، یونان، ئیتالیا ده‌گرێته‌وه). 1.4 ملیۆن مناڵ ساڵانه له‌به‌ر نه‌بوونی ئاوی پاکژ و شیاو بۆ خواردنه‌وه و به‌کارهێنانی ته‌ندروستی ده‌مرن.
ته‌ندروستی مناڵان له جیهاندا:
سالانه 2.2 ملیۆن مناڵ به هۆی نه کوتانه‌وه ( تلقیح) ده‌مرن. 15 ملیۆن مندال سالانه به‌هۆ نه‌خۆشی (ئایدز)ه‌وه ده‌مرن (ئه‌م ژماره‌یه مناڵانی ئا‌ڵمانیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێته‌وه) سه‌رچاوه 11. له‌و وێرانه‌یه‌ی که پێی ده‌وترێت جیهانی سێ 2ملیار و 500 ملیۆن مرۆڤ بۆ ئاماده‌کردنی خواردن و خۆراکی رۆژانه‌یان، ناچارن که پشت به سوته‌مه‌نی ئۆرگانی – واته دار، خه‌لوزو پاشه‌رۆی ئاژه‌ل- ببه‌ستن. له ئه‌فه‌ریقیا له بیابانی خوارو 80% دانیشتوانه‌که‌ی پشت به پاشه‌رۆکی ئاژه‌ل ده‌به‌ستن وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه له چێشتخانه‌کانیاندا. له هندستان و چین نیوه‌ی دانشتوانه‌کانیان بۆ ئاماده‌کردنی خۆراکی رۆژانه‌یان پشت به سوته‌مه‌نی ئۆرگانیک به هه‌رسێ شێوه‌که‌یه‌وه ده‌به‌ستن 14 . به‌رزی رێژه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و مالانه‌ی سوته‌مه‌نی ره‌ق به‌کار ده‌هێنن، هۆکاری سه‌ره‌کی مردنیانه. سودوه‌رگرتن له‌و جۆره سوته‌مه‌نییه سالانه ملیۆن و نیوێك مرۆڤ ده‌کوژێت، واته رۆژانه چوار هه‌زار که‌س، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌م قوربانیانه مندالان پێکی ده‌هێنن، ئه‌م رێژه‌یه زیاتره له‌و رێژه‌یه‌ی که نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌یان کوژێت و نزیکه‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌کانی نه‌خۆشی سیله 15 . سالی 2004 له ولاتانی تازه پێگه‌یشتودا نێوه‌ندی به‌کاربراوی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پێنجیه‌کی دانیشتوانه هه‌ژاره‌که‌ی ته‌نیا 3.9% به‌رهه‌میان به‌رکه‌وتووه 16 .
ملیارێک و 600 ملیۆن که‌س ( چاره‌کێکی مرۆڤایه‌تی) به‌بێ کاره‌با ده‌ژین.
بۆ فره‌تر روونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه:
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌بێ کاره‌با ده‌ژین، به‌پێی ناوچه‌کان:
باشووری ئاسیا 706 ملیۆن که‌س. باشووری بیابانی ئه‌فریکا 547 ملیۆن. خۆرهه‌لاتی ئاسیا 224 ملیۆن. شوێنه‌کانی ترا 101 ملیۆن که‌س، سه‌رچاوه‌ی 17 .
کۆی سه‌روه‌تی به‌رهه‌مهاتوی ولاته قه‌رزاره‌کان که بریتین له 41 ولات (567 ملیۆن که‌س) که‌متره له سامانی حه‌وت گه‌وره سه‌رمایه‌داری دوو کۆمه‌ڵگه! 18 . کۆی سه‌روه‌ت و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی جیهان ) دانشتوانی جیهان نزیکه‌ی 6.5 ملیارد که‌سه) له سالی 2006 دا 48.2 ترلیۆن بوو. ده‌وله‌تانی فره‌تر ده‌وله‌مه‌ندی (دانیشتوانیان نزیکه‌ی ملیاردێك مرۆڤ ده‌بێت) له ساڵی 2006دا، 36.6 ترلیۆن دۆلار واته 76% پێکهێناوه.
بلیۆنێره‌کان (که‌سانی خاوه‌ن ملیارده‌کان) ته‌نیا 497 که‌س ( واته 0.000008% له دانیشتوانی جیهان) بڕی نرخی سامانه‌کانیان ده‌گاته 3.5 ترلیۆن (زیاتر له 7% تێکرای به‌رهه‌می جیهانی). سالی2004 نزیکه‌ی 0.13% دانیشتوانی جیهان ده‌ستیان به‌سه‌ر چاره‌کێکی سه‌روه‌تی مالی دنیادا گرتووه 21 . له ولاتانی هه‌ژارنشین و قه‌رزاردا تا رێژه‌ی هه‌ژاریی به‌رز تربێت، راسته‌وخۆ باجی قه‌رزه‌کان له قوتی هاوولاتیان ده‌بڕدرێت ، ئه‌و مرۆڤانه نه‌ك هه‌ر رۆلیان له وه‌ر‌گرتی قه‌رزه‌کاندا نه‌بووه به‌لکو زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان یه‌ك فلس له‌و قه‌رزانه سودمه‌ند نه‌بوون 25 . 20% دانیشتوانی ولاتانی پێشکه‌وتوو 86% سه‌رجه‌م به‌رهه‌می جیهان به‌کار ده‌به‌ن 26 . له ساڵی 1960دا 20% دانیشتووانی ولاتانی ده‌وله‌مه‌ند رێژه‌ی داهاتی سالانه‌یان 30 جار له بڕی داهاتی 20% دانیشتووانی وڵاتانی فره‌تر هه‌ژار، زیاتره. ئه‌م رێژه‌یه له سالی 1997 دا، جیاوازی له داهاتدا 74 جار بوو 27 . له شیکردنه‌وه‌ی درێژماوه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه‌کاندا، قلشت و جیاوازی نێوان ولاتانی فره‌تر هه‌ژار و فره‌تر ده‌وله‌مه‌ند، به‌م جۆره ده‌رکه‌وت: 3 بۆ 1 له‌ساڵی 1920دا 11 بۆ 1 له ساڵی 1913دا 35 بۆ 1 له‌ساڵی 1950دا 44 بۆ 1 له‌ساڵی 1973دا 72 بۆ 1 له ساڵی 1992دا. 28 نزیکه‌ی 790 ملیۆن مرۆڤ له ولاتانی تازه پێگه‌ی‌شتوودا به‌ده‌ست که‌مخۆراکی و هه‌ژاریی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه ده‌نالێنن، سێیه‌کی ئه‌مانه له ئاسیا و باسیفیك دا ده‌ژین 29 . ____________________________________________________ سه‌رچاوه‌کان: 1. ئه‌م ژماره‌یه له سه‌ر بناغه‌ی رێژه و توانای کرین دیاری کراوه. 2. پێویسته ئه‌وه له به‌رچاو بگیرێت که به‌کارهێنانی یه‌ك دۆلار وه‌ک پێوه‌رێک بۆ هه‌ژاریی له لایه‌ن بانکی نێو ده‌وله‌تیه‌وه له‌ژێر پرسیار‌و ره‌خنه‌دایه و زۆرێک له ره‌خنه‌گران پێیان وایه ئه‌م پێوه‌ره دروست و واقعی نیه. پێوه‌ری هه‌ژاریی له دنیادا زۆر له‌وه له سه‌رتره ، بۆ نمونه که‌مترین داهاتی که‌سێکی بێکار له رۆژێکدا له وولاتانی ئه‌وروپا که به هه‌ژار ده‌ژمێردرێت له نێوان 10 تا 15 یۆردایه ، واته 15 تا 22 دۆلار. 3. تقرير النمو البشري HDR برنامج الامم المتحدة للانماء، تشرين الثاني 27 2007 صفحة 25. 4. سه‌رچاوه‌ی پێش‌و. 5. انظر اليوم هناك 26500 طفل يموتون حول العالمhttp://www.globalissues.org/TradeRelated/Poverty/death 6. انظر التالي: تقرير النمو البشري HDR برنامج الامم المتحدة الانمائي ، تشرين الثاني 2007 صفحة 25تقرير تطوير الاهداف للالفيةhttp://www.un.org/millenniumgoals/pdf/mdg2007.pdf 7. حالة اطفال العالم ، منظمة اليونيسيف 1999 8. حالة العالم، العدد 287 شباط 1997 من جريدة الاممي الجديد http://www.un.org/millenniumgoals/pdf/mdg2007.pdf 9. تقرير النمو البشري HDR برنامج الامم المتحدة للانماء، تشرين الثاني 27 2007 صفحة 25. 10. تقرير النمو البشري لبرنامج الامم المتحدة للانماء 2006 صفحة 6،7، 35 11. حالة اطفال العالم، منظمة اليونسيف 2005 12. تقرير النمو البشري HDR برنامج الامم المتحدة للانماء، تشرين الثاني 27 2007 صفحة 25. 13. تقرير تطوير الاهداف للالفية الثالثة http://www.un.org/millenniumgoals/pdf/mdg2007.pdf 14. سه‌رچاوه‌ی پێش‌و ل45 15. سه‌رچاوه‌ی پێشول45 16. تقرير تطوير الاهداف للالفية الثالثةhttp://www.un.org/millenniumgoals/pdf/mdg2007.pdf 17. سه‌رچاوه‌ی پێش‌و. 18. سه‌یرێکی رابۆرتی بانکی نێو ده‌وله‌تی بکه به‌شی به‌رهه‌م هێناو گه‌شه‌کردن http://web.worldbank.org/WBSITE/EXTERNAL/DATASTATISTICS/0,,contentMDK: 20535285~menuPK:1192694~pagePK:64133150~piPK:64133175~theSitePK:239419,00.html 19. معلومات التجارة، معلومات واحصاءات البنك الدولي، حصل عليها في اذار 3 ، 2008 20. أيلين ال‌ت باول، 600000 ينظمون الى صفوف المليونيرات 2004، اسسوشيتد برس حزيران 9 ، 2005 21. مبنية على معلومات واحصاءات البنك الدولي – انظر المصدر 18 22. سه‌رچاوه‌ی پێش‌و. 23. انظر القمة 200: نهوض القدرة العالمية للشركات، ساره اندرسن وجون كافانا، معهد دراسات السياسة، تشرين الثاني 2000 24. كوكب ارض الشركات، مراقبة الشركات، 1997 25. الديون، الحقائق، العدد من جريدة الاممي الجديد ، ايار 1999 26. برنامج الانماء البشري 1998، برنامج الامم المتحدة الانمائي 27. برنامج الانماء البشري 1999، برنامج الامم المتحدة الانمائي 28. سه‌رچاوه‌ی پێش‌و. 29. معهد المصادر العالمية، تحليل للانظمة البيئية العالمية شباط 2001 ————–——————————————————— * ده‌توانی سه‌یری زۆرێک له‌و راپۆرتانه بکه‌ی به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت له‌م مالپه‌ره، به‌شی مه‌سه‌له‌کانی جیهان: + تێبینیی: ئه‌و بابه‌ته پێشتر له ٢\٦\٢٠٠٨ له ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگیی بابه‌ته‌که بۆ ئێستا به باشمان زانی به بۆنه‌ی (١٥ی ئۆکتۆبه‌ر - رۆژی جیهانیی راپه‌ڕینی چه‌وساوان دژ به سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی) دووباره بڵاویبکه‌ینه‌وه. ئه‌مڕۆ
|