په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٦\٢٠١٢

ھەڵبژاردنەکانی میسر ھەڵکشان و داکشانی ئیسلامی سیاسی.


عەلی مەحمود محەمەد    

- بەشی دووەم -


لە ٢٨ مانگی کانوونی دووەمی پار ساڵ ٢٠١١ و پاش تێپەڕ بوونی ٣ رۆژ بەسەر راپەڕیندا ئیخوانەکان تێکەڵ بەڕاپەڕین بوون، تا ئەو مێژووە ئیسلامییەکان ھیچ ھەڵوێستێکیان بەرامبەر شۆرشێک نەبوو کە لاوانی چەپگەرا و نەتەوەیی و لیبراڵ ھەڵیان گیرساندبوو، لە دوای ١٨ رۆژ راپەڕینی بەردەوام و بەخشینی ٨٥٠ شەھید، توانرا موبارەک لە ١١ی شوباتی ٢٠١١ لە دەسەڵات دوور بخرێتەوە، بەڵام ئیسلامییەکان بەھۆی دەزگایەکی زەبلاحی حیزبی، بەکار ھێنانی نزیک ١ ملیۆن مزگەوت و شوێنی نوێژ و فتوای پیاوانی ئاینی و بەرتیل و دەنگ کرکین و ئیمکاناتی مادی بێ سنوور، رێکخراوی خێرخواز بودجەیەکی زەبلاح کە بە داھاتی ساڵانەی سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت،پشتیوانی مادی و سیاسی وڵاتانی کەنداو توانیان ئاراستەی روداوەکان بە قازانجی خۆیان بگۆڕن، گۆڕانکارییەکان ئیخوانیان بەرەو رووی واقعێکی سیاسی کردەوە کە ھیچکە نایتوانی لە پەنای مەزڵومیەت و دروشمە ئاینیەکان خۆی بشارێتەوە، رێگای پێ درا لە ھەوای روناکدا بفڕیت بەرنامە خەیاڵییەکەی پیادە بکات ، کە تا ئەو چرکە ساتە بیری لێ نەکردبوەوە وا بە خێرایی بەرەو روی واقعێکی سیاسی وا ببێتەوە .


یەکەم ئەزموونی ئیسلامی سیاسی و بەرەو روبونەوەیان لە گەڵ تەوژمە سیاسییەکانی تر لە راپرسیەکەی دەستوردا بوو ،سەرەتای کەرتبوونی بەرەی شۆرش بوو .


راپرسیەکە دوو مانگ و ھەفتەیەک پاش لە دەسەڵات لادانی حوسنی موبارەک ئەنجامدر، لە کۆی نزیک لە ٤٥ ملیۆن ھاووڵاتی میسری ،١٨٥٣٧٩٥٤ ھاووڵاتی پشکداریان لە دەنگدانەکە کرد کە دەیکردە ٤١،٢٪ی کۆی دەنگدەران.


لەوانە ١٤١٩٢٥٧٧ کەسیان کە رێژەی ٧٢،٢٧٪ی دەنگدەران بوون دەنگیان بە بەڵێ بۆ گۆڕانکاری لە دەستوور د، کە دەیکردە ٣٢،٥٢١٥٪ی کۆی دەنگدەرانی کۆماری میس، زۆربەی زۆری دەنگدەرانی بەڵێ لە ئیسلامییەکان و ھاوسۆزانیان پێک ھاتبوون، ھاوکات لە پرۆسەی دەنگدانەکە لەسەر دەستوور ٤١٧٤١٨٧ کەس دەنگیان بە نا د، کە ٢٢،٧٣٪ی کۆی دەنگدەرانە، ھەروەھا لەناو دەنگدەراندا ١٧١١٩٠ یان دەنگیان فەوت، لە شاری قاھێرەی پایتەختی میسر ٥٩،٩٪ی دەنگدەران دەنگیان بە بەڵێ د، وەک دووەم شار کە کەمترین دەنگدەر دەنگ بدات بە پرۆژەی ئیسلامی سیاسی:


Governorate[٣٤]
Total votes Valid votes Invalid votes "Yes" votes "Yes" ٪ "No" votes "No" ٪
Cairo
٢،٣٠٦،٥٦١ ٢،٢٨٣،٣٦٣ ٢٣،١٩٨ ١،٣٨١،٧٣٨ ٥٩.٩٪ ٩٠١،٦٢٥ ٣٩.١٪

لە راپرسییەکە دروشمە دینییەکان بەشێوەی پەڕگیرانە کاریان دەکرد ((بڵێ بەڵێ دەڕۆیتە بەھەشتەوە)) بڵێیت نا لە گەڵ نەسارە کافرەکاندا دەبیت. کیسی بەتاتە و بوتڵی رۆنی زەیت و چای و شەکر بەسەر دەنگدەرانی بەڵێ بۆ دەستوور دابەش دەکر،بە مۆبایلیش وێنەی کارتە پڕ کراوەکانی راپرسییەکە دەگرتر، بۆ ئەوەی پارەی دەنگ فرۆشتنەکەی پێ وەربگرترێت(الإخوان.. وماژا لو ڕن؟ -رفعت سعید ) ، لە کەش و ھەوایەکی وادا بوو ئیسلامی سیاسی لە میسر کە بە لانکەی ئیسلامی سیاسی سونی دێتە ژماردن ،لە یەکەم تاقیکردنەوەدا بە رێژەی ٧٢،٢٧٪ بردییەوە .


ئەوانەی دەنگیان بە بەڵێ دا لە گەڵ ئەو ھەموار کردنانەدا بوو ن کە لیژنەی یاسایی لە ٩ بڕگەی دەستووردا ئەنجامیان دا .

دووەم تاقیکردنەوە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل ((پارلەمان)).


لە ٢٨ی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١١ و ١١ جەنیوەری ٢٠١٢ ھەڵبژاردنی پارلەمانی میسر بە دوو قۆناغ ئەنجامدر،لە سەرەتاوە ئیخوان موسلمین بانگەشەیان دەکرد تەنھا لە ٣٠٪ی بازنەکانی ھەڵبژاردن پاڵێوراویان دەبێت و پێشبڕکی دەکەن، بەڵام دوایی لە ١٠٠٪ی بازنەکان پێشبڕکێیان کرد و ئەو ھێزەی ھەیان بوو خستیانە گەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی پارلەمان.


لە ھەڵبژاردنی پارلەمانی میسردا ئیسلامی سیاسی توانی سەرکەوتنی مێژوویی گەورە تۆمار بکات، لە دروستبوونییەوە تا ئەو چرکەیە نەیتوانیبوو بەو ژمارە زۆرەوە نوێنەرانی بچێتە پارلەمانەوە، ئەم سەرکەوتنە گەرم و گوڕییەکی زۆری بە ئیسلام سیاسی لە وڵاتانی عەرەبی و سونی د، لە ھەڵبژاردنەکە ٢٧،٨٣٢،٩١٩ کەس بەشداریان کرد، کە دەیکردە ٥٤٪ی کۆی دەنگدەران( وەک بڵاو کرایەوە بەڵام بە بڕوای من رێژەکە ھەڵەیە چونکە ژمارەی دەنگدەران دەگاتە نزیک بە ٥١،٥٥٤ملیۆن ئەمەش زیاترە لە کۆی دەنگدەرانی وڵات لەو کاتە) ، لەم ھەڵبژاردنە پارتە ئیسلامییەکان رێژەیەکی باش دەنگ بھێننەوە((ئیخوان موسلمین١٠،١٣١،٥٤٢ دەنگیان بەدەست ھێنا کە ٣٦.٤ ٪ی کۆی دەنگەکان و لە کۆی ٣٣٢ کورسی لیستی رێژەیی ١٢٤کورسییان ھێنایەوە ، لەکۆی ١٦٦ کورسی بازنەییش ١٠٨ کورسییان بەدەست ھێن، بەمەش ژمارەی کورسیەکانیئیخوان لە کۆی ٤٩٨ کورسی پارلەمان گەیشتە ٢٣٢ کورسی ،پارتی وەسەت ٣،٦٪ی دەنگەکانی ھێنایەوە کە دەکاتە ٩٨٧،٤٨٤ دەنگ،ھاوکات ١٠ کورسییان ەَینایەوە، لیستی نور(سەلەفی) ٢٧،١٪ی دەنگەکانیان ھێنایەوە کە دەیکردە ٧٥٣٢٦٩٤ دەنگ، بەمەش ٩٤ کورسی لە لیستی رێژەیی و ٢٧ کورسی لە لیستی بازنەییان ھێنایەوە کە کۆی گشتی کورسیەکانی گەیشتە ١٣١ کورسی (ئیسلامیەکان لە کۆی ١٦٦ کورسی بازنەیی ١٣٥یان بردەوە))، کۆی گشتی کورسی بە دەست ھاتووی ئیسلامییەکان گەیشتە ٣٦٣ کورسی لە کۆی ٤٩٨ کورسی، کە دەکاتە ٧٢،٨٩٪ی سەرجەم کورسییەکانی پارلەمان، ھاوکات ٦٧،١٪ی دەنگی دەنگدەران ، کۆی ژمارەی دەنگەکانیان گەیشتە ١٨٦٥١٧٢٠ دەنگ ، ئەمە وێڕای دەنگی چەند پارت و لایەنێکی دیکەی ئیسلامی بچوکتر کە بە لیستی جیا پشکداری ھەڵبژاردنەکەیان کردبوو، بەسەرجەمیانەوە رێژەی کورسییەکانیان گەیشتە نزیک بە ٧٥٪ی کۆی کورسیەکانی پارلەمان.


٣ لایەنە ئیسلامییەکە جگە لە گروپە بچوکەکانی تر، توانیان ٦٧،١٪ی دەنگی بەشداربووانی ھەڵبژاردنەکە بھێننەوە، کە دەیکردە ٣٦،٢٣٤٪ی کۆی دەنگدەرانی میسری.


لە نێوان ١٩ی ئازار بۆ ھەڵبژاردنی پارلەمان کە نزیک ٨ مانگە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆن دەنگدەر زیادی کردووە ،ئەمەش لە گەڵ رێژەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و خانەنشینی ئەندامانی ھێزە چەکدارەکان لە سەربازان و پۆلیس و دەنگدەرانی دەرەوە (نزیک نیو ملیۆن ناو خۆیان نووسی) نایاتەوە ( لە دایک بووانی ١٩٩٣ ژمارەیان بە ٧٩٥ ھەزار مەزەندە دەکرێت، دەنگدەرانی دەرەوە ٥٨٦٨٢٠ کە ٤٧٪یان دەنگیان دا ) ،ئەمەش گومانی درووست کرد ،بەوەی مردووەکان و سەرجەم ھێزە چەکدارەکانیش پشکداری دەنگدانیان کردبێت.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای میسری دابەزین لە لوتکە.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای میسری بە دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە نێوان ٢٩-٣٠ کانوونی دووەم بۆ ٢١-٢٢ی فیبریوەری ٢٠١٢ ئەنجامدر، لە ھەڵبژاردنەکە ١٨٠ کورسی ئەنجومەنی شورا راستەوخۆ بە لیستی بازنەیی بۆ پارت و لیستەکان (١٢٠) و (٦٠) کورسیشی بۆ کەسایەتیەکان دیاریکراوە، ھاوکات سەرۆک کۆمار ٩٠ ئەندامی شورا دیاریدەکات، بەمەش کۆی گشتی کورسییەکانی شورا دەگاتە ٢٧٠ کەس .


لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورادا کۆی گشتی ٦٤٢٧٦٦٦ ھاوڵاتی پشکداری دەنگدانیان کرد کە دەیکردە تەنھا ٢٣،٠٩٣٧٪ی دەنگەکانی بەشدار بوو لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل ، لەو دەنگانە ئیخوان مسلمین ( ٢٨٩٤٩٢٢) دەنگیان ھێنایەوە کە دەیکردە ٤٥،٠٤٪ کۆی دەنگدەران، ھاوکات ١٠٥ کورسییان لە کۆی ١٨٠ کورسی ئەنجومەنی شورا ھێنایەوە، کە ٥٨،٣٣٪ی کۆی کورسییەکانی ئەنجومەنی شورای میسری دیاریدەکرد .


ھەرچی لیستی نووری سەلەفییەکانە توانیان (١٨٤٠٠١٤ ) دەنگ بەدەست بھێنن کە دەکاتە ٢٨،٦٣٪ دەنگدەران و ٤٥ کورسی کە چارەکی کورسییەکانی شورایە.


بەمەش ھەردوو لایەنی ئیسلامی بە تەنھا توانیان ٨٣،٣٣٪ کورسیەکانی ئەنجومەنی شورا و ٧٣،٦٧٪ی دەنگی دەنگدەران بە دەست بھێنن.

ھەلبژاردنی ئەنجومەنی شور،سەرکەوتن یان سەرەتای دابەزین.

ھەردوو لیستی ئیتلافە ئیسلامییەکەی بەشداربوو لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای میسریدا (ئیخوان- نور) ھەموو کەناڵەکانیان خستە گەڕ بۆ ھاندانی ھاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شوراو دەنگدان بە خودی لیستەکانیان، لە گەڵ بانگەوازەکاندا دەستیان لە بەرتیل دان و دەنگ کرین و فتوا بەخشینەوە نەپاراست، بۆیە دەبوایا بە پێی ویستی ئەوان ژمارەیەکی زیاتری ھاووڵاتیان بچونایەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری ھەڵبژاردنیان بکردبایا و دەنگیان بە لیستەکانی ئەوان بدایە، کەچی رێژەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی شورا گەیشتە ٢٣٪ی رێژەی دەنگدەرانی پارلەمان، ھاوکات ژمارەی دەنگی ئیخوانەکان تەنھا ٢٨،٥٥٤٧٪ی دەنگەکانیان بوو لە ھەڵبژاردنی پارلەمان، ٧٢٤٣٢١٢ دەنگ کەمتر بوو لە دەنگەکانیان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل، ھەرچی لیستی نورە ژمارەی دەنگەکانی ٥٦٩٤٢٥٢ دەنگ کەمتر بوو لە چاو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل ،کە تەنھا ٢٤،٤٢١٪ی دەنگەکانی بەدەست ھاتووبوو لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل .


چاودێران پێیان وایە ژمارەی دەنگەکان بۆ ئەنجومەنی شورا ھێزی راستەقینەی پارتە سیاسییەکانی میسر بوو بە زیادەوە، چونکە لەو ھەڵبژاردنە حیزبیەکان و لایەنگرە سەرسەختەکان زیاتر پشکداریان تێدا کرد.


لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورادا ئیسلامییەکان کۆی گشتی ٤٧٣٤٩٣٦ دەنگیان ھێنایەوە، بەمەش دەنگە بەدەستھاتووەکانی ئەنجومەنی گەلی ئیسلامییەکان جگە لە لایەنە بچووکەکان دەکاتە ٣٩٣،٩١٪ی دەنگەکانی ئەنجومەنی شور، واتا دەنگەکانی بەدەست ھاتووی لایەنە ئیسلامییەکان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورا تەنھا ٢٥،٣٨٦٪ی دەنگەکانی لایەنە ئیسلامییەکان لە ئەنجومەنی گەل بوو ، وەلێ بەھۆی بەشدار نەکردنی ھاووڵاتیانەوە ، ئیسلامییەکان توانیان لەم ھەڵبژاردنە رێژەی کورسییەکانیان بە کورسی پارتە ئیسلامییە بچوکەکانەوە ٨-١٠٪ سەربخەن ، رێژەی دەنگەکانیشیان ٦،٥٧٪ بەرنە سەر .


ئەم سەرکەوتنە رووکەش بوو ، لە ناوەڕۆکدا پاشەکشەی گەورەی ژمارەی دەنگی بەدەست ھاتوو بوو، چونکە سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی ژمارەی دەنگی بەدەست ھاتوو دیاری دەکات و نیشانەی رەزامەندی ھاووڵاتیانە لە ئەدای حیزبی سیاسی.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وێستگەیەکی تری پاشەکشە.

لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری میسردا ئیسلامی سیاسی بە ٣ کاندید بەشدارییان لە ھەلبژاردنەکە کرد، کاندیدەکان بریی بوون لە ھەریەکە: محەمەد سەلیم العوا بیرمەندی ئیسلامی و ئەمینداری گشتی پێشووی زانایانی جیھانی ئیسلامی کە لە سەردەمی عەبدوالناسر زیندانیکراوە، ناوبراو دکتۆرای لە یاسا لە لەندەن ھێناوەتەوە، ھاوکات ئەندامی دیالۆگی کریستان - ئیسلامییە.


کاندیدی دووەم د.عەبدوالنەعیم ئەبو الفتوح کە سەرۆکی ساندیکای پزیشکانی عەرەبە، کاندید سێیەم محەمەد مورسی یە کە دکتۆرای لە ئەندازیاری ھەیە و ئەندامی ئەنومەنی نوێنەرانی میسری بووە لە خولی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٥، کاندیدی فەرمی ئیخوان موسلمینە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری میسر.

لە بەرواری ٢٣ و ٢٤ی ئایاری ٢٠١٢ قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە میسر ئەنجامدرا ،کە ئەنجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە بوو: لە کۆی ٥٠٩٩٦٧٤٦ دەنگدەر، ٢٣٦٧٢٢٣٦ کەسیان بەشدارییان لە ھەڵبژاردنەکەدا کرد و دەنگیان د، کە دەکاتە ٤٦،٤٪ی کۆی دەنگدەران، لە ناویاندا ٤٠٦٧٢٠ کەسیان دەنگەکانیان سوت، کە دەکاتە ١،٧٪ی کۆی بەشداربووانی دەنگدانەکە .

٣ کاندیدە ئیسلامییەکە ئەوانەی شەریعەت مەرجەعیانە ، ئەم دەنگانەیان ھێنایەوە ((محەمەد مورسی ٥٧٦٤٩٥٢ دەنگ، عەبددالمنعم ئەبو الفتوح ٤٠٦٥٢٣٩ دەنگ ،محەمەد سەلیم العوا ٢٥٣٣٧٤ دەنگ ))، کۆی گشتی دەنگەکانیان گەیشتە ١٠٠٨٣٥٦٥ دەنگ، کە دەکاتە ١٩٪ی کۆی سەرجەم دەنگدەران و ٤٢،٥٩٦٥٪ی دەنگی بەشداربووانی ھەڵبژاردنەکە، ئەم رێژەیەش زۆر لە خوار رێژەی بەدەست ھاتووی لایەنە ئیسلامییەکانە لە سەرجەم ھەڵبژاردنەکانی پێشوو، بە ژمارەش زۆر کەمترە لە دەنگە بەدەست ھاتووەکان لە راپرسی بۆ دەنگدان لەسەر دەستوور و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل .


ھەرچەندە بەشێک لە دەنگدەرانی ئەبو الفتوح و پاڵێوروەکانی دی لە دەرەوەی تەوژمی ئیسلامی سیاسییەوە بوون، بۆ نموونە بەشێک لە چەپگەرا ترۆتسکیستەکان دەنگیان بە ئەبو فتوح دا لە ھەڵبژاردنەکە.


چاودێران پێیان وایە ئەوەی چاوەنوار نەکرا بوو لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ،ئەو دەنگە بوو کاندیدەکانی رژێمی پێشوو ھەروەھا کاندیدەکانی شۆڕش بە تایبەتی کاندیدی چەپی ناسری حمدەدین سەباحی ھێنایەوە، دەنگی بەدەست ھاتووی کاندیدەکان لە لە ھەڵبژاردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

محمد مرسی : ٥،٧٦٤،٩٥٢
احمد شفیق :٥،٥٠٥،٣٢٧
حمدین ێباحی : ٤،٨٢٠،٢٧٣
عبد المنعم ابو الفتوح :٤،٠٦٥،٢٣٩
عمرو موسی :٢،٥٨٨،٨٥٠
محمد سلیم العوا :٢٥٣،٣٧٤
خالد علی : ١٣٤،٠٥٦
ابو العز الحریری :٤٠،٠٩٠
ھشام البسگویسی : ٢٩،١٨٩
محمود حسام جلال :٢٣،٩٩٢
محمد فوزی :٢٣،٨٨٩
الفریق حسام خیر اللە : ٢٢،٠٣٦
عبداللە الاشعل :١٢،٢٤٩

بەراورد لەگەڵ ھەڵبژاردنەکان پێشوتر ،براوەو دۆڕان لەم ھەڵبژاردنە.

پاڵێوراوە ئیسلامیەکان بە ھەر سێکیانەوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری میسردا ژمارەی دەنگە بەدەست ھاتووەکانیان گەیشتە ١٠٠٨٣٥٦٥ دەنگ، ،کە دەکاتە ١٩٪ی کۆی سەرجەم دەنگدەران و ٤٢،٥٩٦٥٪ی دەنگی بەشداربووانی ھەڵبژاردنەکە، ئەم رێژەیەش لە چاو ٨١٪ی سەرجەم ھاووڵاتیانی میسری و ٥٨٪ی ئەو ھاووڵاتیانەی دەنگیان بە کاندیدەکانی رژێمی پێشوو (ئەحمەد شەفیق ،عومەر موسا ٨٠٩٤١٧٧ دەنگ ) و چەپ و نەتەوەیی و لیبراڵەکان داوە ژمارەیان ١٣٥٨٨٦٧١ کەسن ، کە سەرجمیان لایەنگری دەوڵەتی مەدەنین .


دەنگەکانی دەرەوەی ئیسلامییەکان و لایەنگرانی رژێمی پێشوو لە نەتەوەیی چەپ و لیبراڵەکان لەم ھەڵبژاردنە زۆر سەرکەوت گەیشتە ٥٤٩٤٤٩٤ دەنگ کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو ئەم ھێزو قەوارەیەیان نەبوو .


لە خوارەوە نەخشەی ھەڵبژاردنەکان و دەنگی ئیسلامییەکان تیایدا ببینن :

مێژوو ژمارەی دەنگدەران رێژەی دەنگی لایەنە ئیسلامییەکان ژمارەی دەنگی لایەنە ئیسلامییەکان:
١٨-٤-٢٠١١ ١٨٥٣٧٩٥٤ ٧٢،٢٧٪ ١٤١٩٢٥٧٧
٢٨-١١-٢٠١١ ٢٧،٨٣٢،٩١٩ ٦٧،١٪ ١٨٦٥١٧٢٠
٢٩-١-٢٠١٢ ٦٤٢٧٦٦٦ ٨٣،٣٣٪ ٤٧٣٤٩٣٦
٢٣-٥-٢٠١٢ ٢٣٦٧٢٢٣٦ ٤٢،٥٩٦٥٪ ١٠٠٨٣٥٦٥

بەم شێوەیە وێڕای زیادبوونی ژمارەی دەنگدەران کە نزیک بە ٦ ملیۆن دەنگ سەرکەوت لە ماوەی نزیک بە ئەم ١٥ مانگە ، لێ لە لایەکەوە رێژەی بەشداربووانی ھەڵبژاردنەکان لە دابەزینە ، لە لایەکی دیکەوە رێژەی دەنگی بە دەستھاتوی لایەنە ئیسلامییەکان و ژمارەی دەنگەکانیان روو لە نشێوە تەنھا لە ماوەی ٥ مانگی نێوان ھەڵبژاردنی پارلەمان و خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ژمارەی دەنگە بەدەست ھاتووەکانی لایەنە ئیسلامییەکان ٨٥٦٨١٥٥ دەنگ دابەزیووە ، ئەمە لە کاتێکدا ژمارەی دەنگدەران زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگ زیادی کردووە.


بەم شێوەیە دەبینین دابەزینی جەماوەری ئیسلامی سیاسی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شوراوە دەستی پێکردووە ، ھەرچەندە لەو ھەڵبژاردنە بەرزترین رێژەی دەنگەکان و زۆرترین ژمارەی کورسییەکانی بەدەست ھێناوە ، ئەمەش ئەوە دەردەخات :


- گەشەی ئیسلامی سیاسی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلدا گەیشتۆتە لوتکە .
- جێگیری باڵا دەستی ئایدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی لە راپرسییەوە بۆ ئەنجومەنی گەل بەردەوامی ھەبووە .
- ھەنووکە ھاووڵاتیانی میسری بەدوای ئەلتەرناتیفی دەرەوەی موبارەک-ئیخوان دەگەڕێن، دەنگی حەمەدین و خالید عەلی چەپگەرا ئەم راستیە دەسەلمێنن .

میسرییەکان ئێستا لە ھەڵبژاردنی شێوازێکن بۆ دەوڵەتەکەیان ئاینی یان مەدەنی ((دەوڵەتی مەدەنی واتە ئاین بۆ خوداو نیشتمانیش بۆ ھەموان، واتە دەستاودەستکردنی دەسەڵات، سەرکردە بەناوی گەلەوە فەرمانڕەوایی دەکات، بەپێی یاسا، بەرپرسیشە لەوەی ئەنجام دەدرێت و ئەوەشی دەیڵێت، ئەرکیشی دابینکردنی ئاسایش و ئۆقرەیی و گوزەرانی ھاوڵاتیانە. دەوڵەتی ئاینیش واتە سەرکردە بەناوی خوداوە فەرمانڕەوایی دەکات و گەلیش پێویستە لەسەریان گوێڕایەڵ و جێبەجێکاربن، دەستاودەستکردنی دەسەڵاتیش نیە، باشترین فەرمانڕەواش ئەو رابەرەیە کە دیاریکراوە. ))(( پرسیاری میسریەکان ھەڵەیە! گارق الحمید -لە عەرەبیەوە: سەریاس سەمین )).


میسری دوای ١٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ یان ئەوەتە ئەحمەد شەفیقە کە سەربازان ھەڵیدەسوڕێنن، یان ئەوەتە محەمەد مورسییە مورشیدی ئیخوان ھەڵیدەسوڕێنێت وەک حەماسی خالید مەشعەل و ئێرانی خامنەئی ، عێراقی سیستانی کە قسەی کۆتایی لای ئەوانە ،سەرۆکەکانی لە بوکە شوشەیەک زیاتر نین .

پاشە کشە لە ناوچەکانی نفوز.


لەو پارێزگایانەی کە ٥ مانگ لەمەو پێش لە ھەڵبژاردنی پارلەمان و ئەنجومەنی شورادا ئیخوان توانی بە پشکی شێر تیایدا سەربکەوێت و بە مەعقەلی ئەوان دەھاتە ژماردن،پاش ٥ مانگ لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پاشەکشەیان تێیدا کرد، لە پارێزگای شەرقییە کە شاری محەمەد مورسیە،لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل ئیخوان لە کۆی ٣٠ کورسی پارێزگاکە ١٨ی بردبووەوە ، کە دەکاتە ٦٠٪ی کورسیەکانی شارەکە، کەچی لەم ھەڵبژاردنە تەنھا ٢٧٪ی دەنگەکانی ھێنایەوە ، واتا بە رێژەی نیوە پاشەکشەی کرد ئەمە بێجگە لە دەنگی سەلەفییەکان.


لە پارێزگای غەربیە کە لە کۆی ٣٠ کورسی شارەکە ئیخوان لە ھەڵبژاردنی پارلەمان بە تەنھا ١٤ کورسی بردەوە ، کەچی لەم ھەڵبژاردنە تەنھا ٢٠٪ی دەنگەکانی ھێنایەوە .لە شارەکانی قلوبیە و دقھلیە، غەربیە، منوفیە شەفیق کەوتە پێش محەمەد مورسییەوە، لە ئەسکەندەریەش کە پێگەی بەھێزی ئیسلامییەکانە، حەمەدین سەباحی ٢٠٠٪ی محەمەد مورسی دەنگی ھێنایەوە(٦٠٢٠٠٠ بەرامبەر ٢٩١٠٠٠).ئیسلامییەکان کۆی گشتی ٦٥٧٢٠٢ دەنگیان ھێنایەوە ، لە بەرامبەردا عەلمانییەکان ١١٠٦٨٠٣ دەنگیان ھێنایەوە ، ئەم ئامارە تەنھا دەنگی ٥ کاندیدەکەی یەکەم دەگرێتەوە.


ھەرچی شاری قاھیرەی پایتەختە کە لە راپرسیدا زیاتر لە ٥٩،٩٪ی دەنگی بە بەڵێ دابوو وەک ئیسلامییەکان دەیانوویست، کەچی لەم ھەڵبژاردنە ٥ کاندیدەکەی یەکەم ھەر یەکەیان ئەم دەنگەیان ھێنایەوە ( محەمەد مورسی ٥٨٩٧١٥ ،ئەحمەد شەفیق ٩٣٤١٨٩،حەمەدین سەباحی ٩٩٣٧٦٤، ئەبو فتوح ٥٥٣٢٠٠، عومەر موسا ٣٩٣٤٦١ )، بەم شێوەیە ژمارەی دەنگدەرانی دەرەوەی پرۆژەی ئیسلامی سیاسی گەیشتە ٢٣٢١٤١٤ دەنگ ،لە بەرامبەردا دەنگی کاندیدە ئیسلامییەکان گەیشتە ١١٣٩٩١٥ دەنگ، بەمەش دەنگی ئیسلامییەکان دەگاتە ٠،٤٩١٪ی دەنگی عەلمانییەکان.


کەواتە پارسەنگی ھێزەکان لە پایتەخت لە راپرسییەوە تا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تەواو پێچەوانە بۆتەوە، دەنگی ئیسلامییەکان لە ٥٩،٩ ٪ی دەنگەکانەوە دابەزیووە بۆ تەنھا ٣٢،٩٣٢٪ی دەنگەکان ، واتا لە قاھیرە نزیک بە نیوەی ھێزی ھەڵبژاردنی خۆیان لە دەست داوە .


ئایا ئەمە مانای بەدیھاتنی وتە بەناو بانگەکەی شەھید فەرەج فودە نییە کە وتی (ئیخوان بە دەرچوونە دەرەوەی بۆ بەردەم خۆر کۆتاییان دێت ).


لە کۆتایی نووسینی ئەم بەشە بومەوە بڕیاری دادگای دەستووری میسری دەرچوو لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی گەل بەھۆی نا قانوونی یاسای ھەڵبژاردنەوە ،لە کاتی جێبەجێبوونیدا کاریگەری لەسەر نەخشەی سیاسی وڵات لە پارسەنگی نوێی سیاسی ھێزەکانی ناو پارلەمان و لیژنەی دامەزراندنی نووسینەوەی دەستوور دادەنێت ، واتا میسری ١٤ی حوزەیران بەدواوە جیایە لە میسری ١٣ی حوزەیران ،باشترین چارەسەر جێبەجێکردنی پەیامەکەی غەنوشییە کە درەنگ گەیشتە قاھیرە کە دەسەڵات لە گەڵ عەلمانییەکان دابەش بکەن بۆ ئەوەی ھەموویان لە دەست نەڕوات، ئەو خەونەی مورسی بینی لە دامەزراندنی خەلافەی ئیسلامی و ولایەتی یەکگرتووی عەرەبی پایتەختەکەی قودس بێت رێگاکەی دوورە((
http://www.elaph.com/Web/opinion/2012/6/742108.html?entry=opinion ))، تەنھا درووشمی کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنە ، دەبێت لە ھەڵبژاردنی داھاتوو چاوەڕوانی پشکی کەمتر بێت .
 

 

 

------------------------------------------------------------------------------

يجرى الاستفتاء على ما يأتى :

-
تعديل المواد أرقام 75 ، 76 ، 77 ، 88 ، 93 ، 139 ، 148 من الدستور .
-
إلغاء المادة 179 من الدستور .
-
إضافة فقرة أخيرة للمادة 189 ، ومادتين جديدتين برقمي 189 مكررا ، 189 مكرر " 1 " إلى الدستور .

مواد الدستور المطلوب تعديلها | مواد الدستور المطلوب تغييرها
بعد النجاح الذي حققته ثورة الخامس والعشرين من يناير، اتخذ المجلس الأعلى للقوات المسلحة قرار بتشكيل لجنة فنية من أساتذة القانون الدستوري، لتعديل 9 مواد في مدة لا تتجاوز العشرة أيام، على ان يتم طرح هذه التعديلات في أستفتاء شعبي خلال شهرين.

واختار المجلس الأعلى للقوات المسلحة المستشار طارق البشري رئيسا للجنة وعضوية 4 من رجال القانون، هم الدكتور عاطف البنا أستاذ ورئيس قسم القانون العام بجامعة القاهرة، والدكتور محمد حسنين عبد العال أستاذ القانون الدستورى بجامعة القاهرة ووكيل الكلية الأسبق لشئون الدراسات العليا بالإضافة إلى المحامي الإخواني صبحى صالح عضو مجلس الشعب السابق عن جماعة الإخوان المسلمين والدكتور محمد باهى أستاذ القانون بجامعة الإسكندرية، بالإضافة إلى 3 مستشارين بالمحكمة الدستورى العليا هم: المستشار ماهر سامى والمستشار حسن بدراوى والمستشار حاتم بجاتو.

والمواد التي تم الأستقرار على تعديلها هي:
مادة (76): ينتخب رئيس الجمهورية عن طريق الاقتراع السرى العام المباشر، ويلزم لقبول الترشيح لرئاسة الجمهورية أن يؤيد المتقدم للترشيح مائتان وخمسون عضوا على الأقل من الأعضاء المنتخبين لمجلسى الشعب والشورى والمجالس الشعبية المحلية للمحافظات، على ألا يقل عدد المؤيدين عن خمسة وستين من أعضاء مجلس الشعب وخمسة وعشرين من أعضاء مجلس الشورى، وعشرة أعضاء من كل مجلس شعبى محلى للمحافظة من أربع عشرة محافظة على الأقل. ويزداد عدد المؤيدين للترشيح من أعضاء كل من مجلسى الشعب والشورى ومن أعضاء المجالس الشعبية المحلية للمحافظات بما يعادل نسبة ما يطرأ من زيادة على عدد أعضاء أى من هذه المجالس.

وفى جميع الأحوال لا يجوز أن يكون التأييد لأكثر من مرشح، وينظم القانون الإجراءات الخاصة بذلك كله.

ولكل حزب من الأحزاب السياسية التي مضي علي تأسيسها خمسة أعوام متصلة علي الأقل قبل إعلان فتح باب الترشيح، واستمرت طوال هذه المدة في ممارسة نشاطها مع حصول أعضائها في آخر انتخابات علي نسبة (3%) علي الأقل من مجموع مقاعد المنتخبين في مجلسي الشعب والشوري، أو ما يساوي ذلك فى أحد المجلسين، أن يرشح لرئاسة الجمهورية أحد أعضاء هيئته العليا وفقا لنظامه الأساسي متي مضت علي عضويته في هذه الهيئة سنة متصلة علي الأقل.

واستثناء من حكم الفقرة السابقة، يجوز لكل حزب من الأحزاب السياسية المشار إليها، التي حصل أعضاؤها بالانتخاب على مقعد على الأقل في أى من المجلسين في آخر انتخابات، أن يرشح في أى انتخابات رئاسية تجري خلال عشر سنوات اعتبارا من أول يو ٢٠٠٧، أحد أعضاء هيئته العليا وفقا لنظامه الأساسى متى مضت على عضويته في هذه الهيئة سنة متصلة على الأقل.

وتقدم طلبات الترشيح إلى لجنة تسمى "لجنة الانتخابات الرئاسية" تتمتع بالاستقلال، وتشكل من رئيس المحكمة الدستورية العليا رئيسا، وعضوية كل من رئيس محكمة استئناف القاهرة، وأقدم نواب رئيس المحكمة الدستورية العليا، واقدم نواب رئيس محكمة النقض، واقدم نواب رئيس مجلس الدولة، وخمسة من الشخصيات العامة المشهود لها بالحياد، يختار ثلاثة منهم مجلس الشعب ويختار الاثنين الآخرين مجلس الشورى وذلك بناء على اقتراح مكتب كل من المجلسين وذلك لمدة خمسة سنوات، ويحدد القانون من يحل محل رئيس اللجنة أو أى من أعضائها فى حالة وجود مانع لديه.
وتختص هذه اللجنة دون غيرها بما يلى:
1-
إعلان فتح باب الترشيح والإشراف على إجراءاته وإعلان القائمة النهائية للمرشحين.
2-
الإشراف العام على إجراءات الاقتراح والفرز.
3-
إعلان نتيجة الانتخاب.
4-
الفصل فى كافة التظلمات والطعون وفى جميع المسائل المتعلقة باختصاصها بما فى ذلك تنازع الاختصاص.
5-
وضع لائحة لتنظيم أسلوب عملها وكيفية ممارسة اختصاصاتها.

وتصدر قراراتها بأغلبية سبعة من أعضائها على الأقل، وتكون قراراتها نهائية ونافذة بذاتها، غير قابلة للطعن عليها بأى طريق وأمام أية جهة، كما لا يجوز التعرض لقراراتها بالتأويل أو بوقف التنفيذ.

ويحدد القانون المنظم للانتخابات الرئاسية الاختصاصات الأخرى للجنة، كما يحدد القانون القواعد المنظمة لترشيح من يخلو مكانه من أحد المرشحين لأى سبب غير التنازل عن الترشيح فى الفترة بين بدء الترشيح وقبل انتهاء الاقتراع.

ويجرى الاقتراع فى يوم واحد وتشكل لجنة الانتخابات الرئاسية اللجان التى تتولى مراحل العملية الانتخابية والفرز، على أن تقوم بالإشراف عليها لجان عامة تشكلها اللجنة من أعضاء الهيئات القضائية، وذلك كله وفقا للقواعد والإجراءات التى تحددها اللجنة.

ويعلن انتخاب رئيس الجمهورية بحصول المرشح على الأغلبية المطلقة لعدد الأصوات الصحيحة، فإذا لم يحصل أى من المرشحين على هذه الأغلبية أعيد الانتخاب بعد سبعة أيام على الأقل بين المرشحين الذين حصلا على أكبر عدد من الأصوات، فإذا تساوى مـع ثانيهما غيره فى عـدد الأصوات الصحيحة اشترك فى انتخابات الإعادة، وفى هذه الحالة يعلن فوز من يحصل على أكبر عدد من الأصوات الصحيحة.

ويتم الاقتراع لانتخاب رئيس الجمهورية حتى ولو تقدم للترشيح مرشح واحد، أو لم يبق سواه بسبب تنازل باقى المرشحين أو لعدم ترشيح أحد غير من خلا مكانة، وفى هذه الحالة يعلن فوز المرشح الحاصل على الأغلبية المطلقة لعدد من أدلوا بأصواتهم الصحيحة.

وينظم القانون ما يتبع فى حالة عدم حصول المرشح على هذه الأغلبية.

ويعرض رئيس الجمهورية مشروع القانون المنظم للانتخابات الرئاسية على المحكمة الدستورية العليا بعد إقراره من مجلس الشعب وقبل إصداره لتقرير مدى مطابقته للدستور.

وتصدر المحكمة قرارها فى هذا الشأن خلال خمسة عشر يوما من تاريخ عرض الأمر عليها. فإذا قررت المحكمة عدم دستورية نص أو أكثر من نصوص المشروع رده رئيس الجمهورية إلى مجلس الشعب لإعمال مقتضى هذا القرار.

وفى جميع الأحوال يكون قرار المحكمة ملزما للكافة ولجميع سلطات الدولة، وينشر فى الجريدة الرسمية خلال ثلاثة أيام من تاريخ صدوره.
التعديل:
يفتح باب الترشيح فى انتخابات الرئاسة للمستقلين بشرط الحصول على 30 ألف توقيع مؤيد لترشيحه من جموع المواطنين الذين لهم حق الترشيح، يكونون موزعين على 12 محافظة أو الحصول على موافقة 150 من أعضاء مجلسي الشعب والشورى على الترشيح مع إلغاء أى دور للمجالس الشعبية المحلية.

يجوز لكل حزب سياسى له تمثيل برلمانى (حتى لو بمقعد) فى أحد مجلسى الشعب والشورى ترشيح أحد أعضائه للرئاسة، بغض النظر عن موقعه داخل الحزب.

تتشكل اللجنة العليا للانتخابات الرئاسية من قضاة فقط يرأسهم رئيس المحكمة الدستورية العليا بصفته وبعضوية رئيس محكمة استئناف القاهرة وأقدم نواب رئيس المحكمة الدستورية العليا وأقدم نواب رئيس محكمة النقض وأقدم نواب رئيس مجلس الدولة، وتكون قراراتها قضائية نهائية غير قابلة للطعن.
مادة (77): مدة الرئاسة ست سنوات ميلادية تبدأ من تاريخ إعلان نتيجة الاستفتاء، ويجوز إعادة انتخاب رئيس الجمهورية لمدد أخرى. التعديل:
مدة الرئاسة أربع سنوات ميلادية تبدأ من تاريخ إعلان نتيجة الانتخابات، ويجوز إعادة انتخاب رئيس الجمهورية لمدة أخرى واحدة فقط.
مادة (88): يحدد القانون الشروط الواجب توافرها في أعضاء مجلس الشعب، ويبين أحكام الانتخاب والاستفتاء، ويجري الاقتراع في يوم واحد، وتتولي لجنة عليا تتمتع بالاستقلال والحيدة الإشراف علي الانتخابات على النحو الذي ينظمه القانون .

ويبين القانون اختصاصات اللجنة وطريقة تشكيلها وضمانات أعضائها علي أن يكون من بين أعضائها أعضاء من هيئات قضائية حاليين وسابقين، وتشكل اللجنة اللجان العامة التي تشرف علي الانتخابات علي مستوي الدوائر الانتخابية واللجان التي تباشر إجراءات الاقتراع ولجان الفرز علي أن تشكل اللجان العامة من أعضاء من هيئات قضائية، وأن يتم الفرز تحت إشراف اللجان العامة، وذلك كله وفقا للقواعد والإجراءات التي يحددها القانون.
التعديل:
تتولى لجنة قضائية مشكلة من قضاة المنصة فقط (أعضاء محاكم الدستورية العليا والنقض والاستئناف ومجلس الدولة) الإشراف على الانتخابات التشريعية بما فيها إعلان فتح باب الترشيح وإعلان النتيجة على النحو الذى ينظمه القانون، وتكون قراراتها إدارية قابلة للطعن أمام القضاء الإدارى.

تتشكل اللجان العامة على مستوى الدوائر الانتخابية من قضاة المنصة أيضا.

يمكن الاستعانة فى الإشراف على اللجان الفرعية بأعضاء الهيئات القضائية الأخرى وهى هيئة قضايا الدولة والنيابة الإدارية.
مادة (93): يختص المجلس بالفصل فى صحة عضوية أعضائه وتختص محكمة النقض بالتحقيق فى صحة الطعون المقدمة إلى المجلس بعد إحالتها إليها من رئيسه ويجب إحالة الطعن إلى محكمة النقض خلال خمسة عشر يوما من تاريخ علم المجلس به، ويجب الانتهاء من التحقيق خلال تسعين يوما من تاريخ إحالته إلى محكمة النقض.

وتعرض نتيجة التحقيق والرأى الذى انتهت إليه المحكمة على المجلس للفصل فى صحة الطعن خلال ستين يوما من تاريخ عرض نتيجة التحقيق على المجلس.

ولا تعتبر العضوية باطلة إلا بقرار يصدر بأغلبية ثلثى أعضاء المجلس.
التعديل:
إلغاء دور مجلس الشعب نهائيا فى الفصل فى صحة عضوية النواب، وإسناد هذا الدور كاملا لمحكمة النقض بعد التحقيق فى الطعون الانتخابية، وتكون نتيجة التحقيق بمثابة حكم قضائى واجب النفاذ.
مادة (148): يعلن رئيس الجمهورية حالة الطوارئ على الوجه المبين فى القانون ويجب عرض هذا الإعلان على مجلس الشعب خلال خمسة عشر يوما التالية ليقرر ما يراه بشأنه.

وإذا كان مجلس الشعب منحلا يعرض الأمر على المجلس الجديد فى أول اجتماع له.

وفى جميع الأحوال يكون إعلان حالة الطوارئ لمدة محدودة، ولا يجوز مدها إلا بموافقة مجلس الشعب.
التعديل:
حالة الطوارئ لمدة 6 شهور فقط بطلب من رئيس الجمهورية بعد موافقة مجلسي الشعب والوزراء عليه.

تجديد مدة حالة الطوارئ يستدعى إجراء استفتاء شعبى عام.
مادة (151): رئيس الجمهورية يبرم المعاهدات، ويبلغها مجلس الشعب مشفوعة بما يناسب من البيان، وتكون لها قوة القانون بعد إبرامها والتصديق عليها ونشرها وفقا للأوضاع المقررة.

على أن معاهدات الصلح والتحالف والتجارة والملاحة وجميع المعاهدات التى يترتب عليها تعديل فى أراضى الدولة أو التى تتعلق بحقوق السيادة أو التى تحمل خزانة الدولة شئيا من النفقات غير الواردة فى الموازنة، تجب موافقة مجلس الشعب عليها.
لتعديل:
لا يتم إبرام جميع المعاهدات إلا بعد استفتاء مجلس الشعب عليها وتكون لها قوة القانون بعد التصديق عليها.
مادة (179): تعمل الدولة علي حماية الأمن والنظام العام في مواجهة أخطار الإرهاب‏,‏ وينظم القانون أحكاما خاصة بإجراءات الاستدلال والتحقيق التي تقتضيها ضرورة مواجهة هذه الأخطار‏,‏ وبحيث لا يحول الإجراء المنصوص عليه فى كل من الفقرة الأولى من المادة 41 والمادة 44 والفقرة الثانية من المادة 45 من الدستور دون تلك المواجهه، وذلك كله تحت رقابة القضاء.

ولرئيس الجمهورية أن يحيل أية جريمة من جرائم الإرهاب إلي أية جهة قضاء منصوص عليها في الدستور أو القانون‏.
ونص المواد المذكورة أعلاه هو:
مادة (41):
الحرية الشخصية حق طبيعى وهى مصونة لا تمس، وفيما عدا حالة التلبس لا يجوز القبض على أحد أو تفتيشه أو حبسه أو تقييد حريته بأى قيد أو منعه من التنقل إلا بأمر تستلزمه ضرورة التحقيق وصيانة أمن المجتمع، ويصدر هذا الأمر من القاضى المختص أو النيابة العامة، وفقا لأحكام القانون.

مادة (44):
للمساكن حرمة فلا يجوز دخولها ولا تفتيشها إلا بأمر قضائى مسبب وفقا لأحكام القانون.

مادة(45):
لحياة المواطنين الخاصة حرمة يحميها القانون.

وللمراسلات البريدية والبرقية والمحادثات التليفونية وغيرها من وسائل الإتصال حرمة وسريتها مكفولة، ولا تجوز مصادرتها أو الإطلاع عليها أو رقابتها إلا بأمر قضائى مسبب ولمدة محددة ووفقا لأحكام القانون.
تم إلغاؤها بالكامل
مادة (189): لكل من رئيس الجمهورية ومجلس الشعب طلب تعديل مادة أو أكثر من مواد الدستور، ويجب أن يذكر فى طلب التعديل المواد المطلوب تعديلها والأسباب الداعية الى هذا التعديل.

فإذا كان الطلب صادرا من مجلس الشعب وجب أن يكون موقعا من ثلث أعضاء المجلس على الأقل.

وفى جميع الأحوال يناقش المجلس مبدأ التعديل ويصدر قراره فى شأنه بأغلبية أعضائه فإذا رفض الطلب لا يجوز إعادة طلب تعديل المواد ذاتها قبل مضى سنة على هذا الرفض.

وإذا وافق مجلس الشعب على مبدأ التعديل يناقش، بعد شهرين من تاريخ الموافقة المواد المطلوب تعديلها، فإذا وافق التعديل ثلث أعضاء المجلس عرض على الشعب لاستفتائه فى شأنه.

فإذا وافق على التعديل اعتبر نافذا من تاريخ إعلان نتيجة الاستسفتاء.
التعديل:
إتاحة اقتراح تعديل الدستور لعدد معين من جموع من لهم حق الانتخاب. حذف الفقرتين الثالثة والرابعة وإحالتهما لقانون مجلس الشعب.
مادة (190): تنتهي مدة رئيس الجمهورية الحالى بانقضاء ست سنوات من تاريخ إعلان انتخابه رئيسا للجمهورية.
التعديل:
تنتهي مدة رئيس الجمهورية الحالى بانقضاء أربع سنوات من تاريخ إعلان انتخابه رئيسا للجمهورية.


المصدر: منتدى بنات مودرن - من قسم: الثورة المصرية ائتلاف شباب ثورة 25 يناير

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک