١٤\٥\٢٠١٣
هەڵبژاردنەکان لە
ئێران شەڕی دەسەڵات یان بەهێزبوونەوەی رژێم؟
هێمن
بێگومان بارودۆخی ئابووری و سیاسی ئێران ئەوەند شێواوەو شەپڕزەیە کە
رەفسنجانی کۆنە سیاستمداری کۆماری ئیسلامی ئیران چاوەڕوانی وەڵام لە
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئیرانی نەکرد و لە ئاخرین ماوەکانی مۆڵەت بۆ
کانداید بوونی سەرۆک کۆمار ناوی خۆی تۆمارکرد، هەروەها رەحیم مشاعیش
یاریدەری یەکەمی مەحمود ئەحمدی نەژاد بوو بە کاندیدای بەرەی سەرۆک
کۆمار لە هەڵبژادنەکانی داهاتوودا.
بەرلە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئیستا و داهاتوی ئێران بەپێویستی دەزانم
ئاماژە بەوە بکەم کە جیاوازییەک لە نێوان بەرەی ئۆسولگرا، و ئیسلاح
تەلەب لە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ئارادا نیە. بە چەند هۆکار:
یەکەم کۆڵەکە و ئاساسی رژێمی ئیسلامی ئێران فەقی شیعەی دوازدە ئیمامە و
سەرچاوەی بڕاو بە ئیسلامییەت ولایەتی فەقییە.
دووهەم، بە پێی یاسای رژێمی ئیسلامی ئێران کەسێک دەتوانێ خۆی کاندید
بەکا بۆ سەرۆک کۆماری یەک شیعە بێ، و دوو ئیمانی بە وڵایەتی فەقی بێ.
سێهەم، هێچ بیروباوەرێکی غێر شیعەی ئیسلامی لە رژێمی ئێران دا پەسەند
نیە، مافی مروڤ لەسەر پێکهاتەی ئیسلامی شیعەیە و هیچ چاکسازییەکی غێر
ئیسلامی شعیە نایتە ئەژماردن و حیسابی بۆ ناکرێ.
کەوابوو بەرەی ئیسلاح تەلەب و ئوسوڵگەرا و هتد لە رژێمێکی ئاوادا نەکە
هەر مانایان نیە بەڵکو لێک جیاکردنەوەیەکی پۆچەڵە، ماڤی کەم نەوەکان
میللی و ئائینی پێشیل دەکڕێ و تەنها بنەماکانی ئیسلامی شیعە دێنە
پێوەرکردن نە کۆنوانسیۆنەکانی ماڤی مروڤی نێودەوڵەتی.
لەو ڕەوانگایەوە دەتوانیین بەڵێین کە هەریەک لە کاندیداکان دەبێ بە
یاسای رژێمی ئیسلامی شیعەی ئێران و وەلایەتی فەقی پابەند بن و ناتوانن
هیچ چاکسازییەک و گۆرانکاری سەرەکی لە بنەماکانی یاسای رژێمی ئیسلامی
ئێران دا بەخٶڵقێنن.
بارودۆخی ئیستای ئێران بەهۆی ئابلوقەی داسەپاوی ئابووری نێودەوڵەتی
بەسەر ئەو وڵاتەدا وەزعێکی نالەباری سیاسی و ئابووری لە ئێران درووست
کردوە و خەراپی باری ژیانی توێژی مام ناوەندی لە ڕادە بەدەرە.
ئەوەش مەترسی ئەگەری کۆتایی هێنان بە تاکە رژێمی شعیەی ئێرانی هێناوەتە
ئاراوە، و سەر جەم سیاستمدارن و ڕۆشنبێرانی ئیسلامی شعیە لە ئێران
بەگرە بە مەلا و غێرەوە لە دەوری یەکتر کۆکردۆتەوە بۆ دەربازکردنی
رژێمی ئیسلامی شیعەی ئێران لەو بارودۆخە ئەستەمە.
لە لایەک وەێ دەچێ کە شەڕی دەسەڵات نێوان هاشمی رفسنجانی و ڕێبەری
ئیسلامی ئێران علی خامنەی بێتەکایەی سیاسی هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین
خۆلی سەرۆک کۆماری و لەلایەکی تەرەوە ئەو کێشەیە دەتوانێ بەبێتە
هۆکارێکی سەرەکی بۆ دەربازکردنی ئێران لەو وەزعە نالەبارە.
دروشم و هەوڵی کاندیداکانی سەرۆک کۆماری داهاتوو بەگرە بە هاشمی و
ئۆسولگرا و بەرەی ئەحمدی نەژاد واتە رەحیم مشاعیشەوە گۆرانکاری سەرەکی
رژێم و باشتر کردنی ماڤی تاک و کەمە نەتەوەکان نییە، بەڵکو هەر
هەموویان پیڕوەن لە سیاسەتی دەربازکردن و پێشگری لە هەرەس هێنانی رژێمی
ئیسلامی ئێران لە داهاتوودا.
دەسەڵاتداران رژێم لە ئێران لە هەشت ساڵی ڕابردوودا بە گێرانی سیاسەتی
فەرتوفێل و گەمەکردن بە ئابووری و داراوی ئێرانی واتە تەمن، بارودۆخێکی
وەهایان خۆڵقاندوە کە هێچ دەرفەتێکی نەهێشتۆتەوە بۆ چاکسازی و
گۆرانکاری سیاسی.
بۆیە جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بەکرێ چ رەفسنجانی، چ مشاعی و چ وەڵایەتی
یان هەر دارو دەستەیەکی تر لە هەڵبژادنەکاندا سەرکەوتو بێ لە مەسڵحەتی
رژێم دایە و ئەگەر هاشمی رەفسنجانی بەبێتە سەرۆک کۆماری لە ئێران هەر
ئەو پەنەدە بەسەر خەڵکی بێدەسەڵاتی ئێران دێت کە محەمەد خاتەمی لە دوو
دەورەی چوار ساڵەی سەرۆک کۆماری بەرامبەر بە ڕای خەڵکی کرد.
لە نەهایەتدا کێ سەرۆک کۆمار بێتەوە گرنگ نییە لە بارودۆخی ئابووری و
سیاسی ئیستای ئێران دا، مەترسی سەرەکی ئەوەیە کە بەرژەوەندی ئاکامەکان
بۆ رژێم دەبن، ئاواش بۆ هەشت ساڵی تر بەردەوامی تاکە رژێمی ئیسلامی
شیعە ئیران گەرانتی دەکرێ.
کە وابوو، دۆرا خەڵکە و بڕاوەش دەسەڵات، ئەوەش هۆشتارییەک بۆ سەر جەم
حیزبە سیاسییەکانی ئێران، و بە تایبەت ئی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە نەبنە
بەشێک لەو گەمە سیاسییە مەلاکان لە هەڵبژادنەکادا.
١٢\٥\٢٠١٣
ماڵپهڕی هێمن
|