هه‌ڵبژاردن
ده‌سه‌ڵاتی ''فیرعه‌ونه‌کان'' به‌سه‌رسه‌ری خه‌ڵکه‌وه ده‌هێڵێته‌وه!

موحسین که‌ریم
هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه ناسیۆنالیستی وئیسلامیه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌یه
که خه‌ڵک راکێشنه ناو گاڵته‌جاری هه‌ڵبژاردنه‌وه. ئه‌مه‌شیان بۆئه‌وه‌یه
که به‌شێک له‌ده‌نگی خه‌ڵک بۆخۆیان بپچڕن تا چه‌ند کورسیه‌کی دیوه‌خانه‌که‌ی
کوردایه‌تی بۆخۆیان دابین بکه‌ن و له‌م رێگایه‌شه‌وه له داهاتی
کوردستاندا به‌شی خۆیان به‌رکه‌وێت!
سه‌یر نیه که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بازاری سیاسه‌ت و واده‌و به‌ڵێنی
حیزب و گروپ و ده‌سته‌و تاقمی ووردو درشتی ناسیۆنالیستی و ئیسلامی گه‌رم
بێت و وانیشانی کۆمه‌ڵگا بده‌ن که ته‌نها یه‌ک ده‌روازه‌ی سیاسی هه‌یه
که ده‌بێ هه‌مووان پێیداتێپه‌ڕن، له‌ودیویشه‌وه کلیلی باڵه‌خانه‌ی ده‌سه‌ڵات
و گه‌نجینه‌ی کۆمه‌ڵگا بده‌نه ده‌ستی ئه‌وان. پاشان خه‌ڵکه‌که‌ش بچنه‌وه
ماڵی خۆیان و بێده‌نگ و رازی دانیشن و چاوه‌ڕێی ره‌حمه‌ت و ویژدانی ئه‌و
مفته‌خۆرانه بکه‌ن که کیسه‌یان بۆ به‌ری ره‌نج و خوێنی خه‌ڵک هه‌ڵدوریوه.
ئه‌وانه‌ی که هیچ شه‌رمێکیش ناکه‌ن خوێنی قوربانیه‌کان بکه‌نه بابه‌تی
پڕوپا‌گه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و موزایه‌ده به‌سه‌ر یه‌کتریدا!
بێگومان ئه‌وه‌ی که بارودۆخی هه‌ڵبژاردنی ئێستا له‌وانه‌ی پێشوو جیاده‌کاته‌وه
ئه‌وه‌یه که به‌شێکی خودی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی کوردستان به‌ره‌و مه‌وقعیه‌تی
ئۆپۆزیسیۆن خلیسکاوه! ئه‌م ئاڵوگۆڕه له ریزبه‌ستنی ناوخۆیی لایه‌نی
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست جورئه‌تی داوه‌ته لایه‌نه ئیسلامی و ناسیۆنالیستیه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی وپارتی تا خه‌سڵه‌تی ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆیان تۆختر
بکه‌نه‌وه. ئێستا چ باڵی ناسیۆنالیستی جیابوه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات و چ ئه‌و
لایه‌نانه‌ی دیکه هه‌مویان ده‌یانه‌وێ له‌ژێر دروشمی گۆران و چاکسازی
له بارودۆخی سیاسی وئابووریی ژێرده‌سه‌ڵاتی ره‌های یه‌کێتی وپارتی دا،
خۆیان وه‌کو فریشته‌ی نه‌جات به‌خه‌ڵک بناسێنن! به‌ڵام له‌راستیدا هه‌موویان
خه‌ریکن په‌یامێکی چینایه‌تی جێبه‌جێ ده‌که‌ن که ئه‌ویش ده‌ربازکردنی
ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورده له ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان که ئێستا له هه‌موو کاتێکی دیکه
زیاتر راسته‌وخۆ خۆی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تیدا ده‌بینێته‌وه.
ئینسان ئه‌گه‌ر بگه‌رێته‌وه بۆچه‌ند مانگیک له‌مه‌وبه‌ر،نه‌ک زۆریش
دوور، به‌روونی ئه‌وه‌ی بۆده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو ئه‌و لایه‌نه
ئیسلامی و ناسیۆنالیستیانه‌ی که ئێستا بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌که‌ن،
به‌ئاشکراو به پێشکه‌شکردنی پێشنیار‌و پرۆژه‌ی جۆراوجۆری( چوار حیزبه‌که
و سیناریۆکانی نه‌وشیروان) بۆ یه‌کێتی وپارتی، دڵسۆزیی خۆیان بۆ
ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا –ناسیۆنالیستی کورد نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسی
ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک و له‌ده‌ستچونی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی
بۆرژوازیی کورد دا. هۆشیاریان به‌و دوو حیزبه دا که بۆ
ئه‌وه‌ی"ئه‌زمونی کوردستان"( که ده‌ربرینێکی مه‌جازییه بۆ ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و لایه‌نه ناسیۆنالیستی وئیسلامیه
ته‌لقیحکراوه‌کان به‌ناسیۆنالیزم به‌کاری دێنن) له‌ده‌ست نه‌چێ باشتره
لایه‌ک له‌خه‌ڵک بکه‌نه‌وه و "زه‌کات"ی سامانه‌کانیان بگێڕنه‌وه
بۆ‌خه‌ڵک تا ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر به"به‌زه‌یی و میهره‌بانی" خاوه‌ن
سامان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردستاندا دڵیان نه‌رم بێت و واز له
ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تیه‌کانیان بێنن و ده‌ستی نزا‌و ستایشیشیان بۆ
به‌رزبکه‌نه‌وه!
به کورتی و به دانپێدانانی خودی ئه‌م ره‌خنه‌گره نیوپایده‌رانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنال میلیشیایی کورد، ده‌سه‌ڵات وخه‌ڵک لێک دوور
که‌وتونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به زمانی سیاسی واته به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی
خه‌ڵک له ناسیۆنالیزمی کورد، که ده‌یان ساڵه هه‌ژمونی به‌سه‌ر هۆش
وبیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکدا کردوه، لێک دوورکه‌وتونه‌ته‌وه‌و یان ووردتر
بڵێێن لێک جیابونه‌ته‌وه. ئێستا ناسیۆنالیزمی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
به ئاشکرا نوێنه‌رایه‌تی بۆرژوازیی کورد و خۆشی وه‌کو به‌شێکی ئه‌م
بۆرژوازیه له‌به‌رامبه‌ر ژیان و گوزه‌ران و خواست و ئاواته‌کانی
خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای
کوردستان پێک ده‌هێنن، راوه‌ستاوه. کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستانیش
به ناره‌زایه‌تیه‌کانیان و به خواست وداواو ته‌وه‌قوعاته‌کانیان بۆ
ژیان که‌وتونه‌ته به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆرژوا مشه‌خۆرانه‌وه و ئیتر ئاسان
نیه که له‌یه‌ک "خانه‌ی میللی"دا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارانی کوردا
کۆبکرێنه‌وه. قوڵبونه‌وه‌و شه‌فافبونه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی
وململانێی چینایه‌تی له کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی وا به‌رچاو
ده‌رکه‌وتوه که به‌شێکی خودی سه‌رانی ناسیۆنالسیتی ده‌سه‌ڵاتداری
دوێنی ی خستۆته مه‌وقعیه‌تی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه. ئۆپۆزیسیۆنێکی
هاوبنه‌ماڵه‌یی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی که خه‌ریکه
له‌ژێرناوی"گۆڕان"دا که‌شتی کونبووی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی له نقوم
بوون له زریانی ناره‌زایه‌تی یه‌کسانیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و
زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا رزگار بکات!
ئاشکرایه که هاتو هاواری هه‌ڵبژاردن، لیسته جۆراوجۆره‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن، ناسیۆنالیست و ئیسلامی، هه‌موویان له
به‌ره‌ی ریزبه‌ستنی چینایه‌تی بۆرژوازی کوردا قه‌راریان گرتووه و
ده‌یانه‌وێ کۆنترۆڵی خه‌ڵک و ناره‌زایه‌تی یه‌کانی بکه‌ن، ده‌یانه‌وێ
تیژیی ره‌خنه چیانیه‌تیه‌کانیان کول بکه‌ن و له‌چوارچێوه‌ی ئامانجه
بۆرژواییه‌کاندا قه‌تیسیان بکه‌ن. ده‌یانه‌وێ پێش به رادیکاڵبونه‌وه‌ی
ره‌خنه‌کان و خواسته‌کانیان بگرن و ئومێد‌و ئاواته‌کانیان له
چوارچیوه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌کی چه‌کوشکاریکراوی بۆرژوا
ناسیۆنالیستی نیوه‌ئیسلامیدا جڵه‌وبکه‌ن.
ئه‌و خه‌باتو ناره‌زایه‌تیه‌ی خه‌ڵک که ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێ
جڵه‌وی بکه‌ن، خه‌بات وناره‌زایه‌تیه له دژی ده‌سه‌ڵاتی مشه‌خۆری
بۆرژوازی خۆماڵی. ده‌سه‌ڵاتێک که بوه‌ته مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتربوونی
ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دارانی کورد وهه‌ژارتربوونی جه‌ماوه‌ری
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان. ده‌سه‌ڵاتێک که له‌ژێر سایه‌یدا
ژماره‌ی سه‌رمایه‌داره‌کانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی مووشه‌کی به‌ره‌و
ئاسمان ده‌فڕێت و خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشیش ته‌نانه‌ت بۆ ئاو‌و
کاره‌با موحتاجن! ئه‌و جیابونه‌وه‌یه‌ی که له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و
خه‌ڵکدا رووی داوه مانای ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک ده‌سه‌ڵات به نوێنه‌ری
خۆیان نازانن و بگره به نوێنه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندان و بۆرژوازی کوردی
ده‌زانن. زۆریشی ویستوه‌و پێیچوه تا ئه‌م جیابونه‌وه‌یه روویداوه.
ئه‌م خه‌باته هیچکاتێک له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و بیروبۆچونی
ناسیۆنالسیتی به‌رواڵه‌ت نارازی و ئۆپۆزیسیۆن و ئیسلامی سیاسی‌دا نه
جێگای بۆته‌وه و نه گیرساوه. ئه‌م خه‌باته له‌ده‌ره‌وه‌ی
خه‌باتی"په‌رله‌مانی" و"هه‌لوربلوری" کوردایه‌تی و ده‌عوه‌ت و
کۆبونه‌وه سیاسیه"دۆستانه‌کان"ی ئه‌و لایه‌نانه‌و ده‌سه‌ڵاتدا
گیرساوه و گه‌شه‌ی کردووه. ئه‌و لایه‌نانه تازه‌و پاشئه‌وه‌ی
مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتوه که ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک رووبه‌رووی
سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیی کورد ده‌بێته‌وه، ئینجا هاتوون و
به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆن و"دژی گه‌نده‌ڵی" و" پلاتفۆرمی خزمه‌تگوزاری و
عه‌داله‌ت" وئه‌م شتانه‌وه ئه‌م ناره‌زایه‌تیه به‌لاڕێدا به‌رن و
چه‌واشه بکه‌ن.
خه‌باتێک که چه‌ندین ساڵه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی خۆماڵیدا
به‌رێکه‌وتوه و رۆژبه‌رۆژیش زیاتر رادیکاڵ و شه‌فاف بۆته‌وه ، ده‌بێ
رێگای سروشتی خۆی ته‌واو بکات. نابێت رێگا بدرێ که ببرێته‌وه ناو
کایه‌ی چه‌واشه‌کاریی بۆرژوایی کورده‌وه و بۆ ده‌وره‌یه‌ک لاوازی
بکه‌ن. ئه‌م خه‌باته‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بۆئه‌وه نیه که ریفۆرم
له‌ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا ناسیۆنالیستی کوردا بکات تا ته‌مه‌نی خۆی له‌سه‌ر
حسابی مژینی شیله‌ی گیان و دزینی پارووی سه‌رسفره‌ی خاڵیان
درێژبکاته‌وه، به‌ڵکو بۆئه‌وه‌یه که ئاڵوگۆڕ له ژیان و گوزه‌رانی
خۆیاندا به‌دی بێنن. بۆئه‌وه‌یه که له‌لایه‌که‌وه کۆشکی
ده‌وڵه‌مه‌ندان و له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ژاری و نه‌بوونی کرێکاران
به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵنه‌کشێ! به‌کورت خه‌باتی ئه‌و خه‌ڵکه بۆ یه‌کسانی
کۆمه‌ڵایه‌تیه، بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له ئازادی و پارێزراوبوونی
که‌رامه‌تی ئینسانی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشه. ئه‌وه‌تا ئه‌و
به‌شانه‌ی بۆرژوازی کورد که تازه خۆیان له سه‌رسه‌کۆی ئۆپۆزیسیۆندا
بینیوه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێ خۆیان به‌م ده‌سته‌واژانه‌وه پێناسه بکه‌ن
تا سه‌رنجی خه‌ڵک به‌لای خۆیاندا چه‌واشه بکه‌ن!
که‌واته ده‌کرێ بڵێین بابه‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن بۆ بۆرژوازی
کورد‌و ئه‌و رۆشنبیره نارازیانه‌ی ناسیۆنالسیتی کورد بێت که فریشته‌ی
نه‌جاتی خۆیان له نه‌وشیروان مسته‌فادا به‌رجه‌سته کردوه، با خۆیانی
پێوه سه‌رگه‌رم بکه‌ن. به‌ڵام درێژه‌دانیش به خه‌باتی
یه‌کسانیخوازانه له‌رێگای ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌و
میتینگی جه‌ماوه‌ری؛ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی: له‌رێگای خه‌باتێکی سیاسی
جه‌ماوه‌ری هوشیارانه‌و شه‌فافه‌وه کاری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی
کوردستان وهه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیستی کرێکاری و رابه‌رانی کرێکاری و چه‌پ
و ئازادیخوازان بێت بۆبه‌دیهێنانی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجامدانی
ریفۆرم له ژیان و گوزه‌ران و مافه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی
کوردستاندا. بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به ژیانێکی هاوچه‌رخ و شایسته‌ی
ئینسانی سه‌رده‌م، بۆ سڕینه‌وه‌ی جیاوازی نێوان "فیرعه‌ونه‌کان" و
خه‌ڵکی"عامه"، بۆ له‌نێوبردنی جیاوازی نێوان"دۆلاراواکان" و"خانوه
بێتاپۆکان" یش بۆ خه‌ڵکی نارازی له"فیرعه‌ونه‌کان" و" دۆلاراوه‌کان"!
13-05-2009
|