١٥\١\٢٠١٢
هه‌ڵبژاردنی ئێران و ئۆپۆزیسیۆن!

جه‌مال
عهلیالی
پارله‌مانی ٩هه‌می ئێران خه‌ریکه به‌ره‌و ڕۆژه‌کانی کۆتایی ده‌روات.
جارێکی‌تر باسی "کۆمه‌ڵ و دێمۆکراسی" ده‌خاته ژێر وتوووێژ. هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مان له کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو واتای تایبه‌تی هه‌یه. له‌و ڕێگه‌وه
کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو چاره‌نووسی خۆی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا که له ده‌ستی
دێ و به گۆێره‌ی خۆێندنه‌وه‌ی له سه‌ر ڕاستییه‌کان، داده‌ڕێژێ. له‌و
کاته‌دا ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
به شایه‌تی مێژوو هه‌ر له چه‌ند ڕۆژێ کوتاییدا زۆر ئاڵوگۆڕ و وه‌رچه‌رخان
له لایه‌ن دانیشتووانی کۆمه‌ڵگه‌وه هاتۆته ئاراوه. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه
به‌تایبه‌ت و زیاتر به هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی هیزی ئۆپۆزیسیۆن هاتۆته
ئاراوه. له‌و بواره‌دا به چاوپێخشاندنێک ده‌توانین مه‌زه‌ندی ئه‌وه
بکه‌ین که ئایا ئۆپۆزیسیۆنی کوردی له ڕۆژهه‌ڵات (هه‌ر به‌و پێوه‌ره
ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانیش هه‌روه‌تر) توانیوێتی ڕۆڵی به رهو
ئاڵوگۆڕو وه‌رچه‌رخاندنی ڕووداوه‌کانی هه‌بێ یان نا؟
له‌و چوارچێه‌وه‌یه‌دا ده‌کرێ باسی زۆر خاڵان بکه‌ین به‌ڵام من ته‌نیا
یێکیان هه‌ڵده‌بژێرم و ده‌یخه‌مه به‌ر چاوی خۆێنه‌ر. به لای منه‌وه
ئه‌و تاقه خاڵه وه‌کی کورد وته‌نی باوکی هه‌مو خاڵانه. دێمۆکراسی وا
ده‌خوازێ که هه‌ر که‌س مافی خۆ به‌رئه‌ندام کردن و هه‌ڵبژاردنی هه‌بێ
بۆ ئه‌وه‌ی که له بڕیاردان له‌سه‌ر داڕشتنی یاسا به‌شدار بێت، ئه‌و
یاسایه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ڕژێمی ئێران مه‌به‌ستی له هه‌ڵبژاردنی
٩ههم، هاوده‌نگ کردنی نۆێنهرهکانه
بۆ ئه‌وه‌ی که "سیستمی تاکه‌که‌سی بۆ بڕیاردان" واته دیکتاتۆرێکی پته‌و،
مسۆگه‌ر بکات. به گۆێره‌ی خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه، خه‌ڵک گشتیان
"ێغیر"ن و "کبیر"ێکیان پێویسته، ئه‌وان توانایی بڕیاردانیان نیه. به‌و
شێوه‌یه ڕژێمی ئێران ده‌خوازێ هێزومافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له سه‌ر
نووکی هره‌می قودره‌تدا کۆ کاته‌وه. ئێستا که مه‌به‌ستی ڕژێم گه‌یشتن
به‌و ئامانجه‌یه که‌واته ته‌نیا که‌سانێک ده‌توانن پاڵێوراو بن که
١٠٠٪ی ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌یان لا پیرۆز بێت. که‌واته به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا
زه‌برێکی قورسه له دژی دێمۆکراسی، به‌و پێوه‌ره‌وه، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره.
به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆنی کورد (ته‌نانه‌ت ئێرانیش هه‌روه‌تر) له‌و باره‌وه
هه‌ڵوێستی چ بووه؟ زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان بڕیاری به‌شداری نه‌کردنیان
داوه به بێ هاوده‌نگی کاریگه‌ر له ته‌ک یهتکرا. ئه‌و هه‌ڵوێسته له
دۆخی هه‌نووکه‌ییدا باری پێشکه‌وتووانه‌ی نیه. له بڕی ئه‌وه ده‌بوایه
و ده‌بێ هاوده‌نگ به یه‌که‌وه ئه‌و بڕیاره بهگۆێی نه‌ته‌وه‌ی کورد
و گه‌لانی ئێران بگه‌یێنن. هه‌ر ئێستاکه‌ش به هۆی گرینگی بابه‌ته‌که
دره‌نگ نه‌بووه، ده‌بێ له هه‌نگاوی دووهه‌م دا به کۆده‌نگییه‌وه
بانگه‌وازی به‌شداری نه‌کردن ده هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بڵیند بکه‌نه‌وه.
دۆخی سیاسی له ئاستی جیهان و ناوچه‌که، به تایبه‌ت له ئاستی ئێران
و له‌و ناوه‌دا نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی، ده‌خوازێ که ئۆپۆزیسیۆن به
کۆده‌نگییه‌وه هه‌ڵوێست بگرێ ئه‌گینا ده‌که‌ونه خانه‌ی جیاواز له
پێشکه‌وتوویی.
١٣\١\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عهلیالی
|