١٧\٢\٢٠١٠
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران
بۆ په‌رله‌مانی عێراق
به قازانجی کام
چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو ده‌بێت؟
تاهیر حاجیحه‌سه‌ن
دیسان بۆ خولێکی دیکه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان له عێراقدا،
به پێی یاسایه‌ک که له ساڵی 2005 دا دانراوه، ئه‌م په‌رله‌مانه به
هه‌ماهه‌نگی شێوازه چه‌واشه‌کاریه‌کانی هاوشێوه‌ی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی،
واته سیستمی قازانج په‌رستی سه‌رمایه‌داری. له نێو هه‌لهه‌له‌ی دنیای
دیموکراسی و به‌رقه‌رار کردنی ئازادی سیاسی تا ده‌گات به باشترین شێوه
ژیان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له نێو ده‌یان قه‌واره‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی
تائیفی و دینی و قه‌ومیدا، بۆ جارێکی دیکه که‌وتنه‌وه گیانی خه‌ڵکی
ڕه‌شوڕوت و هانا بۆ هینانیان تا بتوانن بێن ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌ڵبژیرن
که ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه دیاری کراون و به ناڕاسته‌وخۆش
خۆیان وه‌ک کاندیدی سه‌ره‌کی نێو خه‌م و گرفته‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه چه‌وساوه‌یه
نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م به‌ڕێزانه هه‌روا به‌ئاسانی و زۆر ڕووقایمانه
درۆکانی خۆیان بۆ ده‌وره‌یه‌کی دی به‌و خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته ده‌فرۆشنه‌وه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردویان به تۆزقاڵیک هه‌ڵوێسته
کردنه‌وه چاولێبکه‌ن، که ئاخۆ ئه‌وان توانیان چی بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن
که داوایان لێکردن هه‌ڵیان بژێرن و ده‌نگیان پێبده‌ن؟ ئاخۆ نابێت هه‌روا
ئه‌و ڕابردوه‌ی تێپه‌ڕێنرا خوێندنه‌وه‌یه‌کی زۆر ساده‌شی بۆ بکرێت که
ئه‌م عالی جه‌نابانه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌ن،
ئه‌وه کامه هۆکاره وای له‌م نوینه‌رانه کرد ئاوا بێده‌نگه‌ییان
بپارێزن به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕێژه بێئه‌ژماره‌ی که له نێو خودی ئه‌و
داموده‌زگا به‌ناو مرۆڤ دۆستانه‌یانه‌وه کاتێک ئیعلانی ئاستی ئه‌و
ڕێژه زۆره ده‌کرێت که خه‌ڵکی عێراق به‌ڕێژه‌ی %34 له ژێر خه‌تی هه‌ژاریه‌وه‌ن؟
تۆ بڵێی ئه‌م عالی جه‌نابانه‌ی خۆیان به‌نوێنه‌ری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان
ده‌زانن وه باتایبه‌تی چینی چه‌وساوه و کارگه‌ری عێراق، بۆخۆیان بۆ
ڕۆژێکیش بیریان له گیرفانی پڕی خۆیان و گیرفانی به‌تاڵی ئه‌و ملیۆنان
زه‌حمه‌تکێشه کردبێته‌وه تا بێن له‌سه‌ریان بێنه مه‌یدان و به‌رانبه‌ر
به‌و حیزبانه‌ی که‌ته‌نها خۆیان ڕه‌قیب و هه‌ڵسوڕێنه‌ری سه‌رجه‌م کایه
بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ژیانن له عیراقدا؟
ئاخۆ ئه‌م به‌ڕێزانه تاکه‌ی هه‌روا له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژه ڕۆشنبیره هه‌لپه‌رسته‌ی
هه‌رده‌م به شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکبینه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن، تاکه‌ی
ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ناسڕن، چونکه ئه‌گه‌ر ژیان ته‌نها به وتن
بوایه ئه‌وا جۆرێکی دیکه ده‌توانرا لێکدانه‌وه‌کان هه‌ڵبسه‌نگینرێن،
به‌ڵام کاتێک له باری کرداریه‌وه چاوێک به‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی
خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی عێراقدا بگێردریت بۆ هه‌ر که‌سێک بڕێک دوور که‌وتبێته‌وه
له به‌رژه‌وه‌ندیه که‌سیه‌کانی خۆی تێده‌گات له‌و وڵاته‌دا چ جۆره
مه‌رگه‌ساتێک به‌ڕێوه ده‌چێت.
من تێناگام له وڵاتێک‌دا کاتێک به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی له ساڵی 2005 دا
دایانڕشت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه دینی و تائیفی و قه‌ومیه‌کانی، ئیتر
له‌کام جێگایدا ده‌توانرێت بیر له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و
کراوه بکرێت؟ فه‌رموون سه‌یری به‌نده‌کانی یاسای عێراقی نوێ بکه‌ن که
له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانه‌وه دانراون، بزانن له کام
خاڵیدا ده‌توانرێت بنه‌ماکانی یاسایه‌کی مۆدێرنی تیادا ببینرێت. له
کاتێکدا له ماده‌ی(2)دا به‌ره‌سمی ده‌ڵێت؛ ئیسلام ئاینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته
و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانانه. هه‌رله‌م ڕسته‌یه‌دا زۆر به
ئاسانی ده‌توانرێت ئه‌و په‌تی سێداره‌یه ببینرێت که هه‌ڵواسراوه بۆ
گه‌ردنی مانای (ئازاد)ی ئه‌گه‌ر بێت و وته‌یه‌کت هه‌بێت له‌سه‌ر ئازادی.
هه‌رله‌م ماده‌یه‌دا بۆخۆی ده‌که‌وێته نێو هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌وه
کاتێک ده‌ڵیت؛ نابێت یاسایه‌ک دابنرێت له‌گه‌ل حوکمه جێگیره‌کانی
ئیسلام ناته‌با بێت. هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێت؛ نابێت یاسایه‌ک دابنریت له‌گه‌ڵ
بنه‌ما دیموکراسیه‌کان ناته‌بابێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م سێ ڕسته‌یه‌دا که پێکهاته‌یه‌کن له ئه‌سڵی ناوه‌ڕۆکی
ته‌واو کۆنه‌په‌رستانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناگونجێت بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌ده‌نی، ناکرێت له‌مه زیاتر ئینسان کاتێک به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
بخوازێت بێته ژێر باری ئاوا یاسایه‌کی ته‌واو دواکه‌وتوانه‌وه. ئاخۆ
ئه‌گه‌ر به‌پێی خودی ئه‌و بنه‌ما به‌ناو دیمووکراسیانه‌ی بۆرژوازیشه‌وه
سه‌یر بکرێت، هێشتا له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که‌خاوه‌ن شارستانین و خۆیان
به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌زانن، به‌هه‌رچ مانایه‌ک وا هاتوه‌ته‌وه که
دین له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی نێو یاسای ده‌وڵه‌ت به‌جیایه و ئاین
ئیتر وه‌ک پایه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کارگێڕ نیه له نێو به‌نده‌کانی ئه‌و
یاسایانه‌دا، واته هه‌رکه‌س بۆخۆی ئازاده دینی هه‌بێت یا نه‌یبێت.
چونکه کاتێک دین کاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بوو به‌سه‌ر یاسا و رێساکانه‌وه
ئه‌و کات ڕاسته‌وخۆ مۆرکی ته‌واو سه‌پێنراوی ئاینی ده‌درێت له‌و یاسایه.ده‌بێت
بپرسین له نێو ئه‌و ده‌رگا داخراوانه‌دا کام قه‌واره‌ی سیاسی ده‌توانێت
گۆڕانێک به‌دی بێنێت له ئاوا هه‌لومه‌رجێکدا ئه‌گه‌ر بێت و ڕاسته‌وخۆ
ته‌سلیم به‌و به‌ندانه نه‌بێت که له‌و یاسایه‌دا هه‌یه؟
تا ئێره کافیه بۆ هه‌رچ لایه‌نێک کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی گرێ
ده‌دات به‌و هه‌لومه‌رجه‌وه و ده‌ستور و یاسای عێراق له‌گه‌ڵیدا ده‌پارێزێت،
ناکرێت هیچ ئومێدێک له‌م قه‌واره سیاسیانه ببینین که ببن به‌و داینه‌مۆ
و مۆمه‌ی هه‌میشه داگیرساو بن بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی ئینسان بۆ
تاکی ئه‌و وڵاته. که‌واته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و سه‌روسیمادان به دنیای
په‌رله‌مان و داموده‌زگاکه‌ی، ته‌نها ده‌توانرێت ئه‌و ڕه‌گه‌زنامه ڕه‌سمیه
بێت که له خزمه‌ت چینی چه‌وسێنه‌ری کۆمه‌ڵگایه و ته‌نها له نێو ئه‌و
ده‌ستور و یاسا سه‌پێنراوانه‌دایه که دنیای چینه‌کانی هێشتۆته‌وه و
خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی بره‌و پێده‌دات و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا سه‌رجه‌م
سوپا‌و سیخوڕ و پۆلیسیشی به‌رهه‌م هێناوه. لێره‌دایه ئه‌رکی سه‌ره‌کی
به‌ناو په‌رله‌مان، واته پاراستنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و خۆڵکردنه
چاوی ئه‌و چینه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌ی که‌ته‌نها به فرۆشتنی هێزی بازوی
خۆی ده‌توانێت بژێوی خۆی په‌یدا بکات، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که هاوڵاتیه‌کی
نێو ئه‌و سنوره دیاری کراوه‌یه که کۆمه‌ڵگه پێک دێنێت.
ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌کانی نێو ئه‌م گه‌مه شاخداره هه‌ر لایه‌و به‌پێی
ئه‌و بیروبۆچونه‌ی بوه‌ته باوک بۆی خه‌ریکی قه‌رزار بار کردنی ئه‌و خه‌ڵکه
ڕه‌وشوڕوته‌یه تا بچن ده‌نگی بۆ بده‌ن. لایه‌نی ئیسلامی خه‌ڵکی قه‌رزار
بار ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌هه‌ق نه‌ده‌ن ئه‌وا له ڕۆژی قیامه‌تدا له
به‌رده‌رکه‌ی خودا یه‌خه‌یان ده‌گرێت که بۆچی ده‌نگیان به‌م عالی جه‌نابانه
نه‌داوه تا زوڵم و سته‌میان زیاتر بکه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکی ره‌شوڕوته‌وه!!
لایه‌نی نه‌ته‌وه‌په‌رستیش به‌ناوی نیشتمان و موقه‌ده‌ساتی ئه‌و سنوره
ده‌ستکردانه‌وه خه‌ڵکی قه‌رزار بار ده‌که‌ن و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر
ده‌نگیان پێنه‌ده‌ن ئه‌وه دایکی نیشتمان لێیان خۆش نابێت!! ئاخۆ بۆ هه‌قێکیش
به‌و خه‌ڵکه قه‌رزبارکراوه ناده‌ن کاتێک له‌سه‌ر دابین کردنی ئاوی
خواردنه‌وه یان دابین کردنی سوته‌مه‌نی یان هه‌رچ پێویستیه‌کی سه‌ره‌تایی
هاتبێتنه مه‌یدان، ئێوه‌ی نوێنه‌رانی به‌ناو ئه‌و خه‌ڵکه کامه
ناوناتۆره نه‌ما پێیان نه‌ڵێن، هۆکارچیه وا ئیستا به‌شانوباڵیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن
و موژده‌ی درۆینانه‌یان بۆ هه‌ڵده‌ڕێژن؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئێوه نوێنه‌ری
خه‌ڵکن چ پێویستده‌کات خه‌ریکی پاره‌به‌خشین و خه‌ڵک کڕین بن؟ ئه‌و خه‌ڵکه
ئه‌گه‌ر ئازادی ته‌واوی هه‌بێت و بڕێک له‌و ئیراده به‌هێزه‌ی خۆی به‌ئاگا
بێت ئه‌وکات خۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت به‌نوێنه‌ری خۆی، نه‌ک له‌لایه‌ن
حیزبه‌وه نوێنه‌ریان بۆ دیاری بکرێت.
کۆمه‌ڵگای عێراق وه‌ک هه‌رچ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه
دابه‌ش کراوه به پێکهاته‌یه‌کی چینایه‌تیه‌وه، بۆیه له‌م نێوه‌دا
ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدایه هه‌رده‌م سه‌ر به چینی چه‌وسێنه‌ری کۆمه‌لگایه
و دزی ڕاسته‌وخۆی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌شه، چونکه ئه‌گه‌ر
چینی چه‌وسێنه‌ر نه‌بێت ئه‌وا چینی چه‌وساوه‌ش نابێت. لێره‌دا ده‌کرێت
ڕابردووی چه‌ند ساڵی پێشوو باشترین گه‌واهی ده‌ربێت، که وڵاتێک چۆن هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه
له پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی خۆی، وه‌به‌چ ئه‌ندازه‌یه‌ک تێکشکان و
نه‌فسیه‌ت نزمی له نێو تاکی کۆمه‌ڵگا بره‌وی پێدرا، له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی
عێراق دوای رژێمی فاشیست و دیکتاتۆری به‌عس به په‌روه‌رده‌یه‌کی دوور
له عه‌قڵیه‌تی تائیفی و مه‌زهه‌بی و تێکشکان په‌روه‌رده بکرایه، به‌پێچه‌وانه‌وه
هه‌رچی زیاتر کار له‌سه‌ر ئه‌و نه‌هجه کرا به‌ده‌یان جار له ڕابردوو
چه‌وساندنه‌وه و تێکشکاندنی که‌رامه‌تی ئینسانیان زیاتر بره‌وی پێدرا.
ئیتر به‌کامه فه‌لسه‌فه‌ی لیبراڵ و نیشتمان په‌روه‌ری و مه‌زهه‌بگه‌ری
ده‌توانرێت جارێکی دیکه حورمه‌تێک بدرێته‌وه به به‌های ئینسانی بوون
له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا؟ ناکرێت هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کی پۆزه‌تیفانه له
ئاینده‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه حیزبیه به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵکیه بکرێت؟
بۆ ئه‌وه‌ی چینی چه‌وساوه و خه‌ڵکی ئازادی خوازی عێراق و کوردستان به‌ره‌و
بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، خه‌باتی ڕێکخراو
بوونی خۆی ده‌توانێت ئه‌و هیمه‌ت ده‌ره‌ی بێت که، حورمه‌تی ئینسانی
بوونی (خۆی) بۆخۆی بهێنێته‌وه، نه‌ک له ڕێگای په‌رله‌مانێکی هه‌ر
چوارساڵه‌ییه‌وه که به‌ده‌ستی نه‌شاره‌زاییه‌وه په‌تی کۆیله بوون
بکاته گه‌ردنی خۆی!!!!
هۆڵه‌ندا
15/02/2010
|