هه‌ڵبژاردن و چاوه‌ڕو‌انییه‌کانی
خه‌ڵک..!

دارا مه‌حمود
ئه‌م ڕۆژانه که‌به‌ره‌به‌ره‌له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان نزیک ده‌بینه‌وه‌و لایه‌نه‌کان پێش مۆڵه‌تی
یاسایی، ده‌ستیان به‌پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان کردووه، شتێکی زۆر
چاوه‌ڕوانکراو، و لۆژیکییه، که ده‌بینین هه‌ر لایه‌نه‌ڕابردووی خۆی
به‌پێی دڵخواز ده‌ڕازێنێته‌وه‌و له‌به‌ڵێنه‌کانی ئاینده‌شدا درێغی
ناکات.
به‌ڵام جارێ با ئێمه‌له‌به‌ڵێنه‌کان گه‌ڕێین. چونکه‌داهاتوو بڕیارده‌دات
داخوا ئه‌و به‌ڵێنانه‌چه‌نده‌واقیعین و یانیش خاوه‌ن به‌ڵێنه‌کان چه‌نده‌ڕاستگۆن..!
به‌ڵکو باچاوێک به‌ڕابردوودا بخشێنینه‌وه، که‌مه‌گه‌ر له‌ڕێگای درۆ‌و
به‌هه‌ڵه‌دابردنه‌وه، ده‌نا ناکرێ گومان له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵبگرێت. و
ڕابردوو، به‌هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌که له‌خۆی ده‌گرێت بریتییه‌له‌هه‌بوونێکی
ڕه‌هاو جێگای شیمانه‌ی تێدا نابێته‌وه.
بۆیه‌له‌کاتێکدا که‌ده‌خوازین ڕابردووی چه‌ندساڵه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئێستا هه‌ڵسه‌نگێنین، و ئه‌و پرسیارانه‌ی که داخوا چه‌نده‌کاری باش ئه‌نجامدراون
و ده‌ستکه‌وته‌کان کامانه‌ن و ئه‌دای په‌رله‌مان و حکومه‌ت له‌چ
ئاستێک‌دا بووه، به‌گشت وه‌ڵامه‌کانیشه‌وه‌ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و ڕابردووه‌یه
و‌هێشتا هێنده‌ی تر پرسیارماون که‌به‌دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێن.
بۆ نموونه‌کاتێک ده‌گوترێ له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌دا
چه‌نده‌پاره خه‌رج کراوه، ده‌بێ بپرسین ئه‌دی چه‌نده‌ش پاره‌له‌ڕێگای
گه‌نده‌ڵی و دزی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سیسته‌می دارایی له‌لایه‌ن حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه‌لرفی
لێدراوه.
هه‌روا له‌کاتێکدا که‌ده‌پرسین ڕێژه‌ی بێکاریی له‌کوردستاندا چه‌نده‌و
ده‌بینین له‌چاو ناوچه‌کانی تری عیراق له‌ئاستی هه‌ره‌خواره‌وه‌دایه‌و
ده‌سه‌ڵات به‌یه‌کێک له‌شانازییه‌کانی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
پێویستیشه‌بپرسین، له‌ناو ئه‌مانه‌دا که‌به‌ناو کارده‌که‌ن چه‌نده‌یان
مووچه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌و ته‌مبه‌ڵخانه‌یه‌وه‌رده‌گرن که‌ناوینراوه حزب.؟.
و چه‌نده‌ی تریش له‌وانه‌ی که‌به‌ڕاستی کارێکی دیاریکراوده‌که‌ن، به‌لێوه‌شاوه‌یی
له‌سه‌رکاردامه‌زراون و چه‌نده‌شیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیمای حزبایه‌تی
و خزم خزمێنه‌و واسیته‌و بڕوانامه‌ی ساخته‌وه....؟
دیسان که ده‌پرسین ئه‌م داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییانه‌کامانه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی
دوو حزب دروستی کردوون. ده‌شبێ بپرسین ئایا به‌ڕاست ده‌زگای پێشمه‌رگه،
ئاسایش و هه‌واڵگریی، دارایی.. ده‌زگای حزبن یان حکومه‌ت و به‌گشتی
که‌سێک هه‌یه‌له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا سنووره‌کانی نێوان حزب و حکومه‌ت
نیشانی خه‌ڵک بدات...؟
یان کاتێک که‌ئاستی ئازادییه‌کان به‌به‌رز ده‌نرخێندرێت، خۆ ده‌بێ
سۆراخێکی ئاستی به‌رابه‌ریی و په‌یڕه‌وکردنی عه‌داله‌تیش بکه‌ین.
ئه‌مانه‌و چه‌ندان پرسیاریی تری هاوشێوه‌یان که‌لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات
ئه‌م ڕۆژانه‌هه‌رگیز به‌لای وه‌ڵامدانه‌وه‌یاندا ناچن، ده‌سه‌ڵاتێکمان
دێنێته‌به‌رچاو که گه‌نده‌ڵی، ساخته‌کاریی، په‌یڕه‌وکردنی نابه‌رابه‌ریی
و بێ عه‌داله‌تی له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا سیمای هه‌ره‌دیارو ئاشکرایه‌تی.
خراپترین ده‌سه‌ڵاتێک که‌له‌جیهاندا هه‌یه‌به‌شی ئه‌وه‌نده‌کاری باش
هه‌رده‌کات که له‌کاتی پێویستدا توانای ژماردنیانی هه‌بێت. گه‌رچی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌به‌خراپترین نازانین، به‌ڵام ئایا له‌هه‌موو جیهاندا ده‌سه‌ڵاتێک
هه‌یه‌دانی به‌مه‌دا نابێت که‌گه‌نده‌ڵی له‌ناو سیسته‌مه‌که‌یدا هه‌یه،که‌چی
له‌ناو ئه‌م هه‌موو داموده‌زگاو میکانیزمانه‌ی به‌رده‌ستیدا داوا له‌خه‌ڵک
بکات به‌ڵگه‌بهێننه‌وه‌و بیسه‌لمێنن..؟
ده‌سه‌ڵاتی دوو حزب، ئه‌وه‌ی له‌هه‌گبه‌که‌یدا بوو پێشکه‌شی کرد، و
سیسته‌می حزبایه‌تی کلاسیکیش گه‌یشتۆته‌دوا مه‌نزڵگای خۆی. نه‌به‌ڕیفۆرمی
ڕواڵه‌تی خۆی پێ نوێ ده‌کرێته‌وه‌و نه‌خوازیاری گۆڕانیشه‌له‌نێوه‌رۆکدا.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، سه‌رکه‌وتنی ئه‌م
لایه‌نه‌و ژێرکه‌وتنی لایه‌نێکی تر نییه. به‌ڵکو گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی
له‌م سیسته‌مه‌کلاسیک و په‌ڕپووته‌یه‌که‌له‌ئه‌سپێکی پیری ماندوو ده‌چێت
و چیتر توانای ڕاکێشانی گالیسکه‌ی کۆمه‌ڵگای نه‌ماوه. هه‌ر لایه‌نێکیش
بانگاشه‌ی نوێ بوونه‌وه‌و گۆڕانکاریی بکات، له‌م قۆناغه‌دا لانیکه‌م په‌یامی
ئه‌نجامدانی سێ ئه‌رکی سه‌ره‌کی ده‌که‌وێته‌سه‌رشان: 1- جوێکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی حزب و حکومه‌ت له‌یه‌کتر. 2- په‌یڕه‌وکردنی شه‌فافییه‌ت. به‌تایبه‌تی
له‌بواره‌کانی دارایی و ئابووریدا. 3- چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت و به‌رابه‌ریی،
و سه‌وه‌ریی یاسا.
darachimen@hotmail.com
|