په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٠\٢٠٢١

هەڵبژاردن و هەڵوەستەیەک!

 

 

ئێستا پێویستە یەکسانییخوازان و ئازادییخوازانی کوردستان پاش ئەو هەڵبژارادن و رەتکردنەوەی حیزبەکان لە لایەن زۆرینەی خەڵکەوە هەڵوەستە لەسەر ئەو ئەنجامە بکەن و بتوانن وەک دەستکەوتێکی رای گشتیی بیکەنە هێزێک بۆ وەدەستهێنانی ماف و ئازادییە پێشێلکراوەکانی گەل.. ئیدی رێ بەو حیزب و لایەنانەی ئێستا نەدەن کە دەیانەوێ دەسەڵاتی خۆیان بەسەر میللەت دابسەپێنن، ئاخر ئەوانە تەنانەت بە هەڵبژاردنیش - کە هەرگیز لە چوارچێوەی ئەو سیستەمەی ئێستا گوزارشت لە دەنگی میللەت ناکا - شکستیان خوارد.. واتە بێجگە لە کەمینەیەکی زۆر کەم کە کۆیلەی حیزبەکان و بەکرێگیروەکانیانن زۆربەی زۆری خەڵک دەنگیان پێ نەدان.. ئەگەر تا ئێستا ئەو بیانووەیان هەبووبێ کەوا لە رێی هەڵبژاردنەوە رەوایەتییان بە دەسەڵاتی خۆیان دەدا ئەوا ئێستا ئەو بیانووەشیان نەما و بە هیچ جۆر و شێوەیەک مافی ئەوەیان نییە وڵات بەڕێوەببەن و حکومڕانیی خەڵک بکەن.


ناوەندی کاری ئازادیی دەربڕین
rojnamen@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک