هه‌ڵبژاردن
و لیسته‌کان به‌ره‌وکوێ؟!

جه‌لال ده‌باغ
له‌م رۆژانه‌دا دیارده‌یه‌کی سه‌یر له
کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و
لیسته‌کانه‌وه‌یه.
هێشتا به‌پێی یاسا‌و ئامۆژگارییه‌کانی ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردن
پڕۆپاگانده بۆ لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌کردووه! ته‌نانه‌ت
لیسته‌کانیش دانه‌نراون و ئه‌گه‌ر داشنرابن هێشتا ئاشکرا نه‌کراون.
من نوسیومه پڕۆپاگانده، به‌ڵام له راستیدا پڕۆپاگانده نییه بۆ هه‌ڵبژاردن
وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، یان ده‌بێ بکرێ! به‌ڵکو له راستیدا پڕۆپاگانده‌یه
له‌دژی یه‌کتری، که ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو مانای وشه‌که لادانه له
یاسا‌و ئامۆژگارییه‌کان و له نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
ئه‌م بیره‌ی سه‌ره‌وه سه‌رقاڵی کردبووم، له‌ناکاوێکدا خۆم له‌ناوبازاری
سه‌وزه‌که‌ی سلێمانیدا دیته‌وه‌و، له ده‌نگ و هات و هاواری سه‌وزه‌و
میوه‌فرۆشه‌کان که پڕۆپاگانده‌یان بۆ کاڵاکانیان ده‌کرد راچڵه‌کیم.
گوێمدایه هات و هاواری به‌قاڵه‌کان،هه‌رکه‌س به‌شان و باڵی کاڵای
خۆیدا هه‌ڵێده‌داو، به چاک و نایاب و بێ هاوتا ناوی ده‌برد، به‌ڵام
گوێم له تاقه یه‌ککه‌سیش نه‌بوو، باسی گه‌نیویی و بۆگه‌نیـی
وخراپیـــی کاڵاکانی دیکه‌ی ناوبازاڕی سه‌وزه‌و میوه‌فرۆشیـــــــی
بکات.
راسته ئه‌م به‌راورده ساده‌یه، به‌ڵام مایه‌ی سه‌رنجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستانه که سیاسه‌تیش له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا وه‌ک بازاڕی
لێهاتووه که هه‌ندێکجار به "بازاڕی سیاسه‌ت" ناوده‌برێ. هه‌ندێک
لایه‌ن وا ئه‌مڕۆ، له‌م رۆژگاره‌ی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردندا، پێده‌چێ
جارێکی‌تریش خۆیان له‌بیر بکه‌ن و، له‌بری یه‌کخستنی ریزه‌کان و،
قوڵکردنه‌وه‌ی دیموکراسی، هه‌وڵبده‌ن بۆ به‌دناوکردنی یه‌کتری و دیسان
بۆنی خوێن له‌م ده‌مه‌قاڵێیه‌وه دێت که هیچ که‌سێکی نیشتیمانپه‌روه‌رو
دیموکرات ئاواته‌خوازی نییه.
ئاخۆ باشتر وانییه خاوه‌ن لیسته‌کان به به‌رنامه‌ی لیسته‌کانییانه‌وه
بێنه خواره‌وه‌و، به ناوه‌رۆکی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌و زانستانه‌و رۆشنی
ئامانجه‌کانیان مونافه‌سه‌ی یه‌کتر بکه‌ن؟ نه‌ک به‌جوێن و تانه‌و ته‌شه‌رو،
ته‌یارکردنی جه‌ماوه‌ر به "کوڵتور"ی له‌و چه‌شنه‌و ئاماده‌کردنیان بۆ
چاوسوورکردنه‌وه‌و به‌یه‌کدا کێشان، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌و شتی له‌وچه‌شنه.!
هه‌موو نیشتیمانپه‌روه‌رو دیموکراسی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ران، له هه‌ر
حزب و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تاقمێکبن، ویڕای جیاوازیی بیروبۆچوونیان،
له زۆربه‌ی ئامانجه‌کانیاندا نزکی یه‌کن ئه‌گه‌ر هاوئامانجیش نه‌بن.
پێموایه به‌شی هه‌ره‌زۆریان ته‌نانه‌ت له ئامانجه ستراتیژییه‌کانیشدا
هاوبیرن و رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌ل ونیشتیمانه‌ن و ساڵانی زۆر له پێناو
ئامانجی دیموکراتیدا خه‌باتیان کردووه‌و قوربانییان داوه. ئیتر چۆن ده‌شێ
له‌م قۆناغه‌دا به‌رگری له داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، پاراستن و
قوڵکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان، به‌ربه‌ره‌کانیی گه‌نده‌کی، راوه‌ستان
له‌دژی سه‌رقاڵکردنی خه‌ڵک به کێشه‌ی لابه‌لاوه، خه‌بات بۆ هێنانه‌وه‌ی
که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، کۆچی به‌راوه‌ژوی
جوتیاران و لادێنشینه‌کان له‌شاره‌وه بۆ دێهات، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
کوردستان، ده‌رهێنانێ سامانه سروشتییه‌کان و به‌تایبه‌تی نه‌وت،
پاراستنی ژینگه، پیشه‌سازدارکردنی کوردستان، چاری کێشه‌ی نیشته‌جێبوون
و، گۆڕان به‌ره‌وپێشه‌وه‌و ده‌یان ئامانجی گرنگی له‌وچه‌شنه هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه
نه‌کاته هاوپه‌یمانی یه‌کتر؟ یان به‌لای که‌مه‌وه هاوکاری یه‌کتر له‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌دا، به‌ره‌و هێنانه سه‌رکاری په‌رله‌مانێکی چالاکترو
کاریگه‌رترو ره‌نگاوره‌نگترکه له ئاستی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیدابێ
و، ئه‌و ئه‌رکانه بگه‌یه‌نێته‌سه‌ر که تائیستا په‌رله‌مانه‌که‌ی هه‌رێمی
کوردستان کارێکی زۆری له‌پێناودا کردووه.. جا ئه‌گه‌ر وانه‌بێ بۆمان
هه‌یه بپرسین:
هه‌ڵبژاردن و لیسته‌کان به‌ره‌وکوێ؟!
|