په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٥\٢٠١٨

ھەڵبژاردن وەرزی ھەڵخەڵەتاندن.


نەجم محەمەد     


دیسان وەرزی ھەڵبژاردن ھاتەوەوگاڵتەجاڕی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن دەستی پێکردەوە دیسان وەرزی ڕشتنی ژەھری فریودان دیسان وەرزی پیسکردنی ژینگە بەپەڕۆبڵاوکراوەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن دیسان پیسکردنی ژینگەی چاو ژینگەی گوێ ژینگەی ھەوا دیسان وەرزی شەڕەجوێن و شەڕەپەڕۆو بێڕێزیکردن وسوکایەتی وشکاندنی شکۆی ئینسان دیسان وەرزی ھاتنە ناوبازاڕی بەناو سەرکردەوبەرپرس وکاندیدەکان وکۆمەڵایەتی بوون وقسەخۆشبوونیان دیسان وەرزی ڕاخستنی پەڕۆی سواڵکرنی دەنگ لەنێو بازاڕوشەقام ودوکان وکوچەو کۆڵان وماڵان دیسان تەقەدان لەدەرگای ماڵان بۆسواڵی دەنگدان دیسان وەرزی گەڕان دێ بەدێ شاربەشار دیسان وەرزی ھەڵبژاردن وەرزی درۆی گەورەوبەڵێنی قەبەوەرزی فریودانی خەڵکی وەرزی بەرنامەو پرۆژەی خەیاڵی کەیەک سەدە دوورە لەواقیعەوە دیسان وەرزی دروستکردنی ھیواو ئومێدی ساختە لەدڵ ودەرونی خەڵکی دا وەرزی خوڵقاندنی بەھەشتێک لەخەونی خەڵکیدا لەسەرگڕی دۆزەخی ژیانی پڕنەھامەتیان.


دیسان وەرزی گاڵتەکردن بەھەست ومەشاعیرو بەھاو شکۆی خەڵکی ویاری کردن بە چارەنووسیان دیسان فریودانی خەڵکی بەدروشمی گۆڕانکاری و چاکسازی ودادپەروەری وعەدالەتی کۆمەڵایەتی وئازادی ویەکسانی و مافی مرۆڤ ومافی مناڵان وژنان وخاوەن پێداویستی تلیبەتی وپاراستنی ژینگەو سەوزکردنی شاروقووتی خەڵکی وگرنگیدان بەکەس وکاری شەھیدان وخانەنشینان وپێشمەرگە دیسان وەرزی ھەڵبژاردن وەرزی وەک کارتی دەنگدان وفریودان بەکارھێنانی جینۆسایدی ھەڵەبجە وئەنفال ووەرزی بەکارھێنانی دۆسیەی کەرکوک وناوچەدابڕێنراوەکان وەرزی یاریکردن بە موعانات وڕەنجی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش وەرزی بەکارھێنانی ناوی خانوە قوڕەکان وگەڕەکە ھەژارەکانخەڵکینە ھوشیاربن پەرلەمان وھەڵبژاردن وکاندیدو نوێنەرەکانی ھیچ لەژیان وگوزەرانی خەڵکی ناگۆڕێت بەرەو ژییانێکی باشترو شیاوتربەڵکو ژیان وگوزەرانتان خراپ وسەختردەکات ئەوەی ژیانی دەگۆڕێت وباشتر دەبێت تەنیا کاندیدو نوێنەرەکانن کەدوای ھەڵبژاردنیان وەک پاشا دەژین دەبنە خاوەنی مووچەیەکی زۆر خەیاڵی دەبنە خاوەنی خانوو وشوقەو نەسریەو حیمایە وسەیارەو باخ وکۆمپانیا ونەلەئاویان کەم دەبێت نەلەنان نەلەکارەبا نەلەکارنەلە پارە ئەوی لەم پرۆسەدا زەرەردەکات وژیانێکی پڕ مەینەتی بەنسیب دەبێ تەنھا خەڵکی کرێکارو ھەژارو زەحمەتکێش ودەستەنگە.


ھەربۆیە داوا لەخەڵکی کوردستان دەکەم کەفریووی ئەم شانۆگەری وگاڵتەجاڕیەی ناویان ناوە ھەڵبژاردن نەخۆن ٢٧ساڵە لەکوردستان و١٥ ساڵە لەعێراق ئەم شانۆگەریە گاڵتەجاڕیە نمایش دەکرێ وئەنجام دەدرێ کە جگەلەدەسەڵاتداران و حیزبەکان و پەرلەمانتاران زیاتر کەسی ترلێ ی سوود مەند نەبووە خەڵکی کوردستان پەرلەمان کلینک ونەخۆشخانەنیە تانەشتەرگەری نەھێشتنی ناعەدالەتی تیادا بکرێت تا حەبی نەھێشتنی برسێتی وشروبی نەھێشتنی نەداری وھەژاری ودەرزی خۆشگوزەرانی وخزمەتگوزاری وەک عیلاج بدرێتە خەڵکی پەرلەمان دەستگایەکی تری سەرکوتکردن و لێ سەندنەوەی ئازادی ومافەکانی خەڵکە لەلایەن دەسەڵاتداران وحیزبەکانەوەھەربۆیە حیزبەکان بەکۆن وتازەکانیانەوە ھەرھەموویان شەڕی دەسەڵات وکورسی وبەرژەوەندیەکانی خۆیان دەکەن نەک شەڕی خۆشگوزەرانی وخزمەتگوزاری بۆئێوە ئەوان شەڕی خۆیان دەکەن نەک شەڕی خەڵکی ولەپێناو گەیشتن بەدەسەڵات وکورسیوپلەرژەوەندیەکانیاندا ئێوە دەکەنە پردوپەیژەو کارت وقوربانی بەشداریکردنی ھەڵبژاردن شەرعیەتدانە بەدەسەڵاتداران وحیزبەکان کەئێوە برسی وبێ ماف و سەرکوت دەکەن دەنگدان واتە درێژکردنەوەی دەسەڵاتی شوم ودزێوی دەسەڵات وحیزبەکان بەسەرخۆتان وژیان وگوزەرانی خۆتان و ماڵ و منداڵ و نەوەکانتان ھوشیاربن بەشداری ھەڵبژاردن مەکەن ودەنگ مەدەن وبایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکەن .


بەوحیکایەتەکۆنانە مەخەڵەتێن کەحیزبەکان ٢٧ساڵە لەکوردستان و١٥ساڵە لەعێراق بەردەوام بۆفریودانتان دەیگێرنەوەبەوقسانە مەخەڵەتێن کەدەڵێن دەم وچاوەکان دەگۆڕین ئاگاداربن ئەقڵیت و کلووتورو بیرکردنەوە ی ھەموو دەموو چاوە کۆن و نوێکانی سیاسیەکانی کوردستان وعێراق وەک یەک وچوونیەکە بەوقسانە مەخەڵەتێن کەدەڵێن ئەگەر نەچی بۆدەنگدان لەبری تۆ دەنگدەدرێ ساڵەھای ساڵە دەسەڵاتداران و حیزبەکان لەبری ئێوە بڕیاردەدەن لەبری ئێوە بیردەکەنەوە ئەوەی لەم عێراق وکوردستانەدا خاوەن دەنگ و بڕیارو بیرکردنەوە نەبێ خەڵکیە ھوشیاربن بەقسەیەنەخەڵەتێن کەدەڵێن ئەم ھەڵبژاردنە ھەڵبژاردنێکی جیاوازە لەوانی ترچارەنوس سازی ویەکلایکەرەوەیە وھاوکێشەکان دەگۆڕێ وقسەی تری فریودەرانەی لەم بابەتە ھەرھەمووی درۆیە ھیچی بچووکترین ئاڵوگۆڕ لەژیان وگوزەرانی ئێوەدا ناکات ئەو قسانە بۆخۆیان وبەرژەوەندیەکانیان ڕاستە وچارەنوس سازە نەک بۆ ئێوە کەژیانتان خراپتر دەبێ نەک باشتر ھوشیاربن بەم درۆو فریوانە مەخەڵەتێن دەسەڵاتداران وحیزبەکان ھەرھەموویان دواجار خاوەنی دەسەڵا ت و بەرژەوەندی ھاوبەشن دونیایە تەوافق و مساوەمە دەکەن دوای ھەڵبژاردن لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا باشترین بەڵگەو گەواھی ڕابووردووو مێژوویانە ھوشیاربن سەردەمی حیزب و حیزبی ڕزگاریکەرو مونقیز بەسەرچوو سەردەمی سەرکردەی کاریزمی و خاکی وپێشڕەوبەسەرچوسەردەمی لینین وماوو گیڤارا بەسەرچووودەبێت ھەرھاولاِتی و تاکێکی ئەم کوردستان وعێراق وجیھانە بۆخۆی لینین وماو وگیڤارایەک بێت وئیرادەی گەورەی ئینسانی خۆی بنوێنێت وچاوەڕوانی ھیچ سەرکردەیەکی کاریزمی وحیزبێکی ڕزگار کەر نەبێتکەڕزگاری بکات دەبێت خۆی کاریزماو ڕزگارکەری خۆی بێت وخەون و خەباتی خۆی نەبەستێتەوە بەسەرکردەو حیزبەکانەوە کە لەئایندەدا بۆی بەدیبھێنن دەبێت تەنیاخۆی بەیەک ڕیزی و یەک دەنگی و ڕێکخراوبوون و کۆبوونەوە لەدەوور یەکترو فراوانکردنی فشاروناڕەزایەتیەکان خەونەکانی خۆی بەدی بھێنێت دەبێت خۆی خۆبەخشانەببێتە نوێنەری خۆی لەکوچەو شەقام وکۆڵان وشوێنی کاریدا نەک خەڵکی حیزبی بەرژەوەندخواز بەدەیان ملیۆن دینار بکاتە نوێنەری خۆی لەپەرلەمان نوێنەری خەڵک دەبێ خۆبخشانەلەناو خەڵکدابێت لەکوچەو شەقام نەک نوێنەری پەرلەمان بەکرێی مانگانەی دەیان ملیۆنی وسیارەی ئاخر مۆدێل ولەشکرێ حیمایە و شوقە وخانوو باخەوەئەمە نوێنەر نیە بەڵکوئەمە دەرەبەگی نوێ یەئێستا لەتەواوی دونیاداسەردەم سەردەمی ھاتنە مەیدانی خەڵکە ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان ومانگرتنەلەپێناو مافە ئینسانیەکانیدا لەپێناو دابینکردنی خۆشگوزەرانی وخزمەتگوزاریدا دیارە ئەم مافانەش بەخەبات وشۆڕش و مانگرتن وخۆپیشاندان وەردەگیرێت ودەسەندرێت ئەم مافانە ھەرگیز لەلایەن حوکمەت ودەسەڵاتداران و حیزبەکان ونوێنەرەکا ن وپەرلەمانەوە نابەخشرێت ونادرێت ئێستا لەتەواوی دونیادا کێشەو داواکاری خەڵک ماف و خزمەتگوزاری وخۆشگوزەرانیە نەک دەنگدان وھەڵبژاردن وپەرلەمان نەک نەتەوە وڕەگەزو مەزھەب و تایفەگەری و حیزبایەتی وگۆڕینی دەم وچاوەکان و شەڕو مللملانێ سیاسیەکان وھتد ھەربۆیە خەڵکی کوردستان وعێراقیش لە ئێستادا دەبێت بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکەن وماف و سەرتاسەری فراوانەوەبەدەست بھێنن ئەمە باشترین ئەڵتەرناتیڤە نەک ھەڵبژاردن و پەرلەمان و دەنگدان.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک