په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١١\٢٠١٢

ھەڵبژێردراوانی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئامێد دیاریکران.

 

مەنسوور جیهانی


ھەڵبژێردراوانی بەشە جۆراوجۆرەکانی بەشی پێشبڕکێی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئامێد" لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی چاندی جگەرخوێن لە شاری ئامێد لە باکووری کوردستان دیاریکران.


بە پێی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئامێد"، کاتژمێر ھەشتی دوێشەو ٤ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری ٢٠١٢ ڕێوڕەسمی کۆتایی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئامێد" بە ئامادەبوونی "سری سورەیا ئوندەر" سینەماکار و پەرلەمانتاری کورد، "ئیرۆل باڵچی" سەرۆکی کۆمەڵەی سینەمای رۆژھەڵاتی ناڤین، "موحەڕەم جەبە" (مەم میرخان) راوێژکاری سەرۆکی دایرەی چاندی و ھەڵبەستڤان و وێژەساز، "ئیلھام باقر" ئەندامی کۆمەڵەی سینەمای رۆژھەڵاتی ناڤین و ئاکادمیسییەنی جگەرخوێن، "ئەدیپ پاشا" سەرۆکی کۆنگرەی جڤاتا دیمۆکراتێک (KJD)، ئەندامانی لێژنەی دادوەری بەشە جۆراوجۆرەکانی فیستیڤاڵ، سینەماکارانی کوردی ئامادەبوو لە سەرتاسەری جیھان و ھۆگرانی ھونەری سینەما لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی چاندی جگەرخوێن لە شاری ئامێد لە باکووری کوردستان بەڕێوەچوو.


ئەندامانی لێژنەی دادوەری بەشی فیلمی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئامێد" کە بریتی بوون لە: میکائیل ئەسڵان، ئایش پۆلات، یوکسێل یاووز، ڕووگەش کریجی و مستەفا گوندوگدۆ و ھەروەھا ئەندامانی لێژنەی دادوەری بەشی سیناریۆی ئەم فیستیڤاڵە کە بریتی بوون لە: ئەحمەد حوسەینی، مزگین بینگول، دێنز گوندۆز، ئیلھام باقر و ئیرۆل باڵچی، دەنگەکانی خۆیان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە بەم شێوەیە راگەیاند:

بەشی کورتە فیلم:
ـ کورتە فیلمی "مەملەکەتی پاڵەوانەکان" لە دەرھێنانی سەھیم عومەر خەلیفە.
ـ کورتە فیلمی "پیادەڕێی" لە دەرھێنانی بێریڤان بنویسە.
ـ کورتە فیلمی "توروسی جانەوەری" لە دەرھێنانی فیرات یاووز.
بەشی فیلمی دیکۆمێنتاری: ڕ
ـ فیلمی "من ڕاستی نویساند" لە دەرھێنانی ئێرسین چلیک.
ـ فیلمی "ئەز فریام تۆ ما لە چیە" لە دەرھێنانی مزگین موژدە ئەرسەلان.
بەشی سیناریۆ:
ـ سیناریۆی فیلمی "مزگین" لە نووسینی عومەر لوێنتۆگلۆ.
سیناریۆی فیلمی "ئۆھار" لە نووسینی تەیموور ئۆدیکی.
بەشی باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی:
ـ سیناریۆی فیلمی سینەمایی "مێش" لە نووسینی سێلامۆ.
بەشی باشترین فیلمی سینەمایی:
ـ فیلمی سینەمایی "لەوێ" لە دەرھێنانی ھاجۆ چەکۆ.
ـ فیلمی سینەمایی "کیریک میدیلەر" لە دەرھێنانی سەیفەتین توکماک.

جێی ئاماژەپێدانە لە رۆژانی بەڕێوەچوونی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئامێد" کۆمەڵێک فیلمی کوردی و بیانی لە ھۆڵەکانی سەرەکی، سینەما ئەورووپا، سینەما ھاڵ و پارپۆس ھاڵی ناوەندی جگەرخوێن و ھەروەھا ناوەندی کەلتووری دیجلە و فوراتی شاری ئامێد و چەندین گوندی سەر بە شاری ئامێد نمایشکران، کە بریتین لە:
ـ رۆژی یەکەم: ٢٩ی تەشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبر:
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "پۆنکت مانێن" لە دەرھێنانی فوئاد ئارام بە ماوەی ٢٣ خولەک، کورتە فیلمی "ئەمشەو کاتێکی باش بۆ مردن نییە" لە دەرھێنانی عەلی ئەسغەری بە ماوەی ٤ خولەک و ١٥ چرکە، کورتە فیلمی "لادێ" لە دەرھێنانی تامتا گابریچیدزێ بە ماوەی ٥٩ چرکە، کورتە فیلمی "پاسکڵ" لە دەرھێنانی رزگار حوسێن بە ماوەی ١٧ خولەک و کورتە فیلمی "وێستگەی تەلەفوون" لە دەرھێنانی بێرڤان بنویسە بە ماوەی ١٦ خولەک.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی دیکۆمێنتی "سینەما عاموود" سەبارت بە سووتانی سینەمای شاری عاموود لە رۆژئاوای کوردستان کە تیایدا ٢٨٣ زارۆک مردن.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ھۆڵی سینەما ئەورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "ئیشکناجی گوردۆک" لە دەرھێنانی ھاوبەشی زەیناڵ کۆچ و چێنک جینک ئۆرتۆلوو بە ماوەی ٣٤ خولەک.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە ھۆڵی سینەما ئەورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی "ئیشکناجی گوردۆک" لە دەرھێنانی بینگول ئیلماس بە ماوەی ٥٦ خولەک.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی کەلتووری دیجلە و فورات:
فیلمی "دایە دیبێ ئاشتی" لە دەرھێنانی عەزیز چاپکورت بە ماوەی ٤٧ خولەک.

ـ رۆژی دووەم: ٣٠ی تەشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبر:
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "مێش" لە دەرھێنانی شیار عەبدی بە ماوەی ٩٠ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ: کورتە فیلمی دیکۆمێنتی "ئاوازێن ئاخێ" لە دەرھێنانی رێکێش شەھباز بە ماوەی ٢٥ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٣٠/٧ی شەو: فیلمی سینەمایی "بەندیر" لە دەرھێنانی مورات سێرجان سوباشی بە ماوەی ٨٥ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "مەوتا و زمان" بە ماوەی ١٥ خولەک، کورتە فیلمی "پێلیستۆک" لە دەرھێنانی ئێرسین چێلیک بە ماوەی ١٨ خولەک و ٤٥ چرکە، کورتە فیلمی "کیدا" لە دەرھێنانی ئۆزگۆر دێمیرجی بە ماوەی ٩ خولەک و ٣٠ چرکە، کورتە فیلمی "جامداکی سیس" بە ماوەی ٢٠ خولەک، کورتە فیلمی "١٩٨٢" لە دەرھێنانی ئیلدرای ئیلدریم بە ماوەی ٧ خولەک و ٣٠ چرکە و کورتە فیلمی "بێدەنگی" لە دەرھێنانی عەزیز چاپکورت بە ماوەی ١٣ خولەک.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی "بێدیا نین ئیزێندێ" لە دەرھێنانی قودرەت گونێش بە ماوەی ٦٣ خولەک.
کاتژمێر ٦ی ئێوارێ: فیلمی "رێنجیدە ئدیلین کادینلار" لە دەرھێنانی قودرەت گونێش بە ماوەی ٧٨ خولەک.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی کەلتووری دیجلە و فورات:
فیلمی "بەھەشتی بەڕێز: ئەنویر مایی" لە دەرھێنانی شینوار کەماڵ بە ماوەی ٤٣ خولەک.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ھۆڵی سینەما ئەورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "تارا" لە دەرھێنانی فەرھاد عیوازی بە ماوەی ٢٠ خولەک.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ: فیلمی "یووا" لە دەرھێنانی ئەبووبەکر چێتین کایا بە ماوەی ٥٢ خولەک.
کاتژمێر ٧ی شەو: فیلمی سینەمایی "گێلێجیک ئۆزۆن سورێر" لە دەرھێنانی ئوزجان ئاڵپێر بە ماوەی ١٠٨ خولەک.

ـ رۆژی سێیەم: ٣١ی تەشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبر:
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "وڵاتی پاڵەوانەکان" لە دەرھێنانی سەھیم عومەر خەلیفە بە ماوەی ١٨ خولەک و ٤٤ چرکە لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ، کورتە فیلمی "خودیکا ڕەش" لە دەرھێنانی کامەران بەیتاسی بە ماوەی ٨ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ و کورتە فیلمی "یەک دیمەن" لە دەرھێنانی ھاوڕێی بەھجەت بە ماوەی ٨ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی دیکۆمێنتی "ھەڵەبجە" لە دەرھێنانی ئەکرەم ھیدۆ بە ماوەی ٧٢ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی دیکۆمێنتی "ماسیوانێن بێژییە" لە دەرھێنانی محەمەد گۆزوتوک بە ماوەی ٥٨ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٧ی شەو لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "دە چرکە" لە دەرھێنانی محەمەد بە ماوەی ٥٨ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "ھەجبیر کارانلیک ئانتوراماز" لە دەرھێنانی محەمەد بە ماوەی ١٠ خولەک.
کاتژمێر ٦ی ئێوارێ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی "ئەز کوردم" لە دەرھێنانی ئانتۆنیۆ لۆرێنت و نیکۆلاس بێرتراند بە ماوەی ٥٨ خولەک.
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "دز" لە دەرھێنانی ئیبراھیم یۆلدرم بە ماوەی ١٣ خولەک و ٤٩ چرکە، کورتە فیلمی "دە ناو تاریکیدا" لە دەرھێنانی رەمەزان قزلئیرماک بە ماوەی ٥ خولەک و ٥١ چرکە، کورتە فیلمی "تەنیا یەکجار" لە دەرھێنانی ئەوراز کورکی بە ماوەی ١٥ خولەک و ٤٠ چرکە و کورتە فیلمی "ژین و ژن" لە دەرھێنانی قودرەتین جەبە بە ماوەی ١٢ خولەک و ٢٦ چرکە.
کاتژمێر٤ی دوانیوەڕۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "یەراڵیتی" لە دەرھێنانی زەکی دەمیرقوبوز بە ماوەی ١٠٧ خولەک.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی کەلتووری دیجلە و فورات:
کورتە فیلمی "جل و بەرگی موکوریان" لە دەرھێنانی شیلان سەعدی بە ماوەی ٢٠ خولەک.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ھۆڵی سینەما ئەورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "دەفتەر" بە ماوەی ١٤ خولەک.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە ھۆڵی سینەما ئەورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "ھەلە" لە دەرھێنانی وەیسەل ئاکشاھین بە ماوەی ٢٠ خولەک.
کاتژمێر ٣٠/٧ی شەو لە ھۆڵی سینەما ئەورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "پرێس" لە دەرھێنانی سەدات یەلماز بە ماوەی ١٠٠ خولەک.

ـ رۆژی چوارەم: ١ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەر:
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "پیادەڕێی" لە دەرھێنانی بێریڤان بنەوشە بە ماوەی ٧ خولەک و ١٧ چرکە لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ و کورتە فیلمی "عەلی ئەتا بەک" لە دەرھێنانی ئۆرھان ئینجە بە ماوەی ١٢ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی "ئانلات بەنا" لە دەرھێنانی محەمەد ساعیدتونچ و ئوبراش سەلمان بە ماوەی ٥٠ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی "من فڕیم و تۆ لە جێی خۆت ماوی" لە دەرھێنانی مزگین موژدە ئەسڵان بە ماوەی ٨٠ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٣٠/٧ی شەو لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی "لێرە" لە دەرھێنانی حەجۆ چەکۆ بە ماوەی ٧٢ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی دیکۆمێنتاری "٧٧ ستێپس" لە دەرھێنانی ئیبتیسام ماراعانا بە ماوەی ٥٦ خولەک.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی "وڵاتی ئافرەتان" لە دەرھێنانی دەحنا عەبدوڵڕەحمە بە ماوەی ٤٥ خولەک.
کاتژمێر ٦ی ئێوارێ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "کوێستانی قەندیل" لە دەرھێنانی تەھا کەریمی بە ماوەی ٩٠ خولەک.
کاتژمێر١ی نیوەڕۆ لە ھۆڵی سینەما ئەورووپای ناوەندی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "شیلھۆتە" لە دەرھێنانی کامەران بەیتاسی بە ماوەی ٩ خولەک، کورتە فیلمی "بەرک" لە دەرھێنانی عومەر چەکان بە ماوەی ١٧ خولەک و ٢٥ چرکە، کورتە فیلمی "مەلی بێ ماڵ" لە دەرھێنانی ئینگین چێتین کایا بە ماوەی ١١ خولەک، کورتە فیلمی "گێرایش" لە دەرھێنانی چێتین بلسکین بە ماوەی ١٥ خولەک و ٥٨ چرکە و کورتە فیلمی "ئەسمەر چکۆکلار" لە دەرھێنانی عەبدوڵلڵا مەمیش بە ماوەی ١٠ خولەک و ٢٧ چرکە.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی کەلتووری دیجلە و فورات:
کورتە فیلمی "رێزۆنسێ" لە دەرھێنانی پیران بایدەمیر بە ماوەی ٢٢ خولەک.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "ئیرۆ دۆیە" بە ماوەی ٢٣ خولەک.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "مەملەکەتی موسەلەسی" لە دەرھێنانی عیسا یەلدیز بە ماوەی ١٠٥ خولەک.
کاتژمێر ٧ی شەو لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "گوزەل گونلەر گورجێگیز" لە دەرھێنانی حەسەن تولگە پۆلات بە ماوەی ١١٢ خولەک.
کاتژمێر ٧ی شەو لە گوندی مەزریک:
فیلمی سینەمایی "مێش" لە دەرھێنانی شیار عەبدی بە ماوەی ٩٠ خولەک.

ـ رۆژی پێنجەم: ٢ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەر:
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "بێ بەرسیڤ" لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن بە ماوەی ١٨ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ، کورتە فیلمی "تۆرۆس جانەوەری" لە دەرھێنانی فیرات یاووز بە ماوەی ٨ خولەک و ٤٠ چرکە لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ و کورتە فیلمی "قیسم" لە دەرھێنانی ئایھان سەریگول بە ماوەی ٧ خولەک و ١٥ چرکە لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی "بێکلیمەک" لە دەرھێنانی بلێنت ئۆزتورک بە ماوەی ٥١ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن سێمینارێک بە ناونیشانی "سینەمای ئالتێرناتیڤ" بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک سینەماکار و کارناسی بواری سینەما بەڕێوەچوو.
کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی "دوشومدێکی ئودورتما" لە دەرھێنانی گولشون سەریگلوو ئیلکینۆن بە ماوەی ٥٨ خولەک.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "لۆرینا کێون میرێ" لە دەرھێنانی بە ماوەی ١٧ خولەک و ٤٨ چرکە لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ و کورتە فیلمی "کۆڵانێک لە پشت " لە دەرھێنانی شیلان سەعدی بە ماوەی ١٢ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "یەنجیک گۆنۆندێن بیر مانزەرە" لە دەرھێنانی ئای بەیار بە ماوەی ١٣ خولەک و ٥١ چرکە و فیلمی "من و تۆ" لە دەرھێنانی ساڵح چێلیک بە ماوەی ٤٥ خولەک.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی کەلتووری دیجلە و فورات:
کورتە فیلمی "دیسا ژئاشتی" لە دەرھێنانی ئاسمین بایرام بە ماوەی ٢٩ خولەک.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "سەیدەوان" بە ماوەی ٢٨ خولەک.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "ھاوار" لە دەرھێنانی یەڵماز گونای بە ماوەی ٩٠ خولەک.
کاتژمێر ٣٠/٧ی ئەو لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "ئەستەنبووڵ من لە یاد مەکە" بە ماوەی ١١٨ خولەک.

ـ رۆژی شەشەم: ٣ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەر:
کاتژمێر ٣٠/٧ی شەو لە ھۆڵی سەرەکی ناوەندی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "کیریک میدیالەر" لە دەرھێنانی سەیفەدین توکمۆک بە ماوەی ٩٣ خولەک لە بەشی
پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی "من راستی نویساند دەفتەرا لەجێیە" لە دەرھێنانی بە ماوەی ٤١ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ.
کاتژمێر ٦ی ئێوارێ لە پارپۆس ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی "ئارمیلێرین دۆنۆسۆ" لە دەرھێنانی ئانجا ریب بە ماوەی ٦٠ خولەک.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "شاژن تاجی نییە" لە دەرھێنانی تومێر ھێمان بە ماوەی ٨٥ خولەک.

کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی کەلتووری دیجلە و فورات:
فیلمی "بێ وەتەن: کوردراک" لە دەرھێنانی ھادی سوومەر و فیرات یازەر بە ماوەی ٤٤ خولەک.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "شەیتان" لە دەرھێنانی یەڵماز گونای.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "بیرئایلاک ئادەم" لە دەرھێنانی فیرات چەگری بیاز بە ماوەی ٨٥ خولەک.
کاتژمێر ٣٠/٧ی شەو لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
فیلمی سینەمایی "ئۆلۆ بۆلگدێن فیشیتلەر " لە دەرھێنانی ئۆزگور شەیبن بە ماوەی ٨٦ خولەک.

ـ رۆژی حەوتەم: ٤ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەر:
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لە سینەما ھاڵی جگەرخوێن:
کورتە فیلمی "ئێوارێ حەلەزوونی" لە دەرھێنانی ئازاد محەمەدی بە ماوەی ١٨ خولەک و ٣٢ چرکە، کورتە فیلمی "دیوار" لە دەرھێنانی تەحسین فایق، کورتە فیلمی "دەنگە نەبیسراوەکان" لە دەرھێنانی فەرزین کەریم بە ماوەی ١٤ خولەک و ٣٠ چرکە، کورتە فیلمی "مرۆڤەکان" لە دەرھێنانی ماشەڵڵا محەمەدی بە ماوەی ٣ خولەک، کورتە فیلمی "بریشک" لە دەرھێنانی سەربەست رەزا گەرمیانی بە ماوەی ١١ خولەک و کورتە فیلمی "جووخە" لە دەرھێنانی ئازاد محەمەدی.

ھەروەھا لە تەنیشت بەرنامەکانی رۆژانەی ئەم فیستیڤاڵەدا چەندین سیمینارێ پسپۆڕانە بە بەشداری دەرھێنەران، سینەماکاران و شارەزایانی بواری سینەما بەڕێوچوو و لە دوای نمایشی ھەر فیلمێکی سینەمایی کۆڕی ڕخنە و ھەڵسەنگاندن بە ئامادەبوونی دەرھێنەری فیلمەکە بەڕێوەدەچوو کە بە وردی وڵامی پرسیاری بینەرانی دەدایەوە.
یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئامێد" بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە دەرھێنانی سینەماکارانی کورد و بیانی لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە رۆژانی ٢٩ی تەشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبری ٢٠١٢ تاکوو ٤ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری ٢٠١٢ لە چەندین شوێنی شاری ئامێد لە باکووری کوردستان بەڕێوەچوو.

 


راگەیاندنی گشتیی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئامێد"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک