په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٣\٢٠١٢

هه‌ڵه‌بجه‌ داوای لێبووردنت لێ دەکەم، لەوە پترم بۆ نانووسرێ.

فه‌رشید شه‌ریفی    


دیمەنێکی خەمناکە... کاک نەجیب لە شەقامێکی قەرەباڵگدا (لە هەورامانی ژۆژهەڵات) بە خۆی و جێبەکەیەوە، لەسەر نرخی ئۆتۆمبیلەکەی دەدوێ... بە چل هەزار دینار! کەمتر نایفرۆشم... منداڵه‌کانم چل ژۆژە گۆشتیان نەخواردووە... نا برا گیان بە چل هەزار کەمتر نایفرۆشم...


روخساری زەردهەڵگەراوی منداڵەکانیشی کە لە جامی جێبەکەوە سەریان دەرهێنابوو، شایەتحاڵی قسەکانی بوون.


نازانم ئاخرەکەی توانیی بیفرۆشێ بە چل هەزارەکە یان نا!


ئێستا دوای بیست و چوار ساڵ بیر لە منداڵەکانی کاک نەجیب دەکەمەوە، داخۆ توانیبێتیان گۆشتەکە بخۆن یان نا!! هەرچەند ئێستا تەمەنیان لە سەروو بیست و پێنج ساڵە... بیست و شەش و بیست و حەوت و بیست و هەشت و...


ئێستاش بیر لەوە دەکەمەوە داخۆ لەم ئان و ساتەدا گۆشتیان دەست بکەوێ! داخۆ چۆن بیر لە بیرەوەرییەکانی بیست و چوار ساڵی بەر لە ئێستا دەکەنەوە!؟؟

 

داخۆ ئێستا ئەوان دەتوانن گۆشت بۆ منداڵەکانی خۆیان بکڕن!! یان ئەوانیش ناچارن جێبەکانیان بفرۆشن!!

تێبینی: ئەم نووسینە، بیرەوەرییەکی راستەقینەیە کە لەوە باشتر نەمتوانی بیگێڕمەوە... بۆیە داوای لێبووردن لە هه‌ڵه‌بجه‌ و کاک نەجیب دەکەم کە تەنها ناوەکەیم لە بەر ماوە و هەرگیزیش نەمبینیوەتەوە و ئێستاش نایناسم.
 

ماڵپه‌ڕی فه‌رشید شه‌ریفی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک