٢\٧\٢٠١٠
هه‌ڵه‌بجه.

ئه‌رسه‌لان
عه‌بدوڵا
کاتێک پێڵووی چاوه‌کانیان
به هێمنیی له‌سه‌ر یه‌ک نا
له خه‌وێکی درێژ و چاوه‌ڕوان نه‌کراو
هه‌موو پێکه‌وه.. گه‌وره و
بچووک
له سه‌رده‌مێکی شووم
له رۆژێکی رۆناک
ماڵئاواییان له وه‌رزی گوڵه پهمبهکان
کرد.
ئه‌و هه‌سته بێ نازانه
بێ گوێگرتن له ئاوازی باڵنده‌کان و
بینینی کۆلکه‌زێڕینه و
بۆنی گوڵه نێرگزه‌کان
دوا کۆچ له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانیان
ئاشنا بوو!
مه‌مله‌که‌تی سپی تێکه‌ڵ به ته‌مێکی ره‌شی ژه‌هراویی
بێده‌نگیی سه‌رتاپای زه‌وی و ئاسمانی داپۆشی..
په‌پووله بێ نازه‌کانی وه‌رزی خه‌زان
پاکتـــر له فریشته
جوانتر له مانگ
له جریوه‌جریوی سپێدان
له زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی ئاشقان
فرمێسکی دایک و باوکان..
هه‌ر هه‌مووی تێکه‌ڵ
به گیانی منداڵیکی شیره‌خۆره‌ی
شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه بوو.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
|