١٨\١\٢٠١٠
هه‌ڵه‌بجه ئه‌مجاره‌ش بووه‌وه قوربانی ئه‌وانه‌ی کردیان به که‌ربه‌لا!

عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ دوا بڕیار له سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه درا،ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌موو
ئه‌وانه‌ی کاتی خۆی بوونه کۆڵوانه سوری به‌ر له‌شکری سوپای ئێرانی
نووزه‌یان لێوه نه‌هات و به‌شێک له بڕیاره‌که که په‌یوه‌سته به
سزاکان به باشیان زانی و ئه‌وه‌شی تایبه‌ته به حه‌قیقه‌ته یاساییه‌کان
به نا ته‌واویان زانی، بێ ئه‌وه‌ی نووزه‌یه‌ک له‌سه‌ر هۆکاره‌که‌ی قسه
بکه‌ن،چونکه خۆیان باش ده‌زانن که‌ماسییه‌که له کوێوه‌یه .
من چه‌ندین ساڵه و له چه‌ندین بۆنه‌و کاتدا وتوومه کیمیابارانکردنی
هه‌ڵه‌بجه جینۆساید نییه،به‌ڵکه تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به
مرۆڤایه‌تییه،ئه‌مه ڕاستییه‌که و خۆمان له گێلی نه‌ده‌ین،له
دادگای بازرگانی چه‌کی کیمیاوی هۆڵه‌ندی فرانس ڤان ئانراتیش به تاوانی
جه‌نگ ناسێنرا"وه‌لێ ئه‌مجاره به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ناسێنرا،له‌مه‌ش
نهێنییه‌ک هه‌یه".
ڕاسته له دوای هیرۆشیما کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه تراژیدیانه‌ترین
تاوانه و دڵته‌زێنترین قوربانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژه، هه‌ڵه‌بجه‌ش له
مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زۆرترین قوربانی چه‌کی کیمیاوی داوه.
ڕاسته تاوانه‌که گه‌وره‌یه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش زوڵمی زۆری لێکراوه و
بڕیاره‌که به پێی مه‌زنی تاوانه‌که نییه.به‌ڵام ئه‌م زوڵمه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چرکه ساته‌ی شار کرا به که‌ربه‌لا و ناوی شه‌قامه‌کانی
گۆڕا .
ئه‌م زوڵمه له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر
به خه‌ڵک کراو نه‌هێڵرا خۆیان ڕزگار بکه‌ن،دانیشتووانه‌که‌ی کرا به
بارمته‌ی جه‌نگ.
ئه‌م تاوانه دڕێژکراوه‌ی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک بڕینه‌وه‌ی مه‌چه‌که‌کان
و هێنانی پاسدارانه.
ئه‌م زوڵمه له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد72 تێکۆشه‌ری گوردانی شوان له
تاوانێکی هه‌ڵه‌بجه ئاسادا کۆمه‌ڵکوژیکران و دیله‌کانیان له سێداره‌دران،به
پێی پرنسیبه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌وه تاوانی جه‌نگه،وه‌لێ که‌س
باسیانی نه‌کرد و هه‌موو له فیکه‌ی خۆیان تێگه‌یشتن.
هه‌موو زۆریان کرد له پارێزه‌ران و قوربانیان ،دۆستان و ڕێکخراوه‌کان،نووسه‌ران
و یاساناسان،پێویسته سوپاسی هه‌مووان بکرێت،ئه‌وانه‌ی ڕێگر بوون له
به جینۆساید ناسینی تاوانه‌که، کاروکرده‌وه‌ی ئه‌وانه بوو 22ساڵ له‌مه‌وپێش
شاریان کرد به که‌ربه‌لا،ئه‌وانه‌ی وڵاتیان به هێنانی پاسدار کرد به
مه‌رگستان.
گه‌لۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕی عێراق ئێران بێت،جیاوازی مه‌رگه‌کانی
له‌گه‌ڵ قه‌سر شیرین و مه‌حه‌مه‌ره نابێت.
له داهاتووی نزیکدا به دورو درێژی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هڵوێسته ده‌که‌م
و ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بڵاو ده‌که‌مه‌وه په‌یوه‌ستن به‌و که‌یسه‌وه،چاوه‌ڕوان
بن.
|