په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٣\٢٠١٦

ھەڵەبجە.. شوێنێک بۆ پیاسەی ستەم.

شوان سديق       


ھیج داوایەک لەم دەستەڵاتە مەکەن، چونکە کەوتووە... بیشەوایەتی مەلاو وابەستە بە کلتوری شیعی زیانی بە ناسنامەی ھەڵەبجە گەیاندوە!

شوان سدیق : ئەو رووداوانەی بەسەر ھەڵەبجەدا ھێنران، کارێکی وەھایکرد منداڵیی منیش ھاوشێوەی ھەر منداڵیکی دی ھاوتەمەنم لەم شارە ببێتە قەزاوەتی رۆژگاریکی رەش لە جێی یادگارییە منداڵیەکان. چیرۆکە تاڵ و تراژیدییەکان لە زەھنیەتماندا شوین بگریتەوە.


لە رۆژانی بۆردومانی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی تا دوو رۆژ پاشتر ژیانمان لە ژیر زەمینی ماڵان بردە سەر لە گەرەکی گوڵان, دواتر بە ئاوارەیی روومان لە ئیران کرد. لە ناوەراستی ھەمان ساڵ بەھۆی خراپی ژیان لە ناو خیمەو ئۆردوگا لە ئیران ناچار بووین بگەریینەوە سلیمانی ھەر ئەوکات حکومەتی بەعس بەبریاریک رەوانەی بەندیخانەی نوگرە سەلمان لە پاریزگای سەماوا کردین. پیش راپەرینی خەلکی کوردستان و ناوچەکانی باشوری وڵات. گەراندینیەوە بۆ کەمپ و ئۆردوگا زۆرە ملیکانی دەوروبەری ھەولیر.


ئەو ھەموو ناخۆشی و بیدادیەمان بەسەر ھات ئیدی وەھا روویدا, ھەر ئەوەش وایکرد منداڵیمان لێ بتۆرێ و نەزانین کوێ بکەینە مەملەکەتی مناڵیمان. بۆ ئەوەی وەک ھەر مناڵێکی تر، ھەر کاتێک پێمان خۆش بێت بچینەوە بە جێ پێی ئەو سەردەمەی منداڵیمان.


ئەمساڵ بیست و ھەشت ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت، ئەوەی بۆ تەمەنی ئێمە بەجێماوە تەنیا بەروارەکەیە لەگەڵ ھەڵگری کۆمەڵیک کۆست و چیرۆکی تاڵ, ھەر ئەوەیش ھەموو ساڵێکیش لەم بەروارە وامان لێ دەکات بیر لە رابردوو بکەینەوە.


ئەمرۆ پاش ئەوەندە ساڵ حەقە پرسیار بکەین ئایا تونیمانە لەسەر ئاستی کۆمەڵگاو حزب و دەسەڵات ئەم کۆستە گەورەیە کە پەیوەستە بەدۆزی گەلیکەوە بیکەینە دەروازەیەک بۆ ژیانیکی باشتر لە ناوخۆدا بەرگی ژیانیکی نوێی بەبەردا بکەین. لە ئاستی نیودەوڵەتیش بکەینە لۆبیکی باش بۆ چوونە پیشەوەی داخوازی و پشتیوانی کورد لە سەرئاستی جیھان.


با سەرەتا لە دەسەڵاتەوە دەستپیبکەین ئەم ئەزموونەی ئیستا کەوت ھیچی نەکرد بە ھیچ بۆ ھەڵەبجەو دۆزی کوردیشی وەکو کیشەی گەلیک پیشانی کۆمەڵگای نیو دەوڵەتی نەدا.


ئەم دوو بنەماڵە حوکمڕانە لە کوردستان, لەوەدا سەرکەوتووبوون. نیشتیمان و کۆمەڵگاو ھاوڵاتیانیان لە نیوان خۆیاندا دابەشکرد سامانی وڵاتیان بەناوی سەرمایەداری حزبەوە کرد بۆیە دەشێ بگوترێ ئەزموونەکە کەوت نابێ چاومان لەوەبیت پارتی و یەکیتی دەوڵەتمەداریکی باش بن. ئەوان کۆتاییان ھاتووە.
لەسەر ئاستی کۆمەڵگا رەنگە ھەموومان لەوەدا کەمتەرخەم بووبین. کاری کەممان کردوە. بۆ ناساندنی زیاتری رووداوەکە بکەین, وەھا بیرمان نەکردوەتەوە کە خۆمان لەو گەلانەی وەکو جولەکە کە خاوەنی ھۆلۆکۆست و یابان خاوەنی ھیرۆشیماو ئەرمەنییەکان لەلایەن تورکەکانەوە جینۆسایدکران بەکەمتر نەزانین. چونکە ئیمەی کورد زیاتر لە ھەموو گەلیک قوربانیمان داوە لە پیناو ئازادی و سەربەستی کەچی لەلایەن دەوڵەتی عیراق و وڵاتانی تری وەک و فارس و تورک جینۆسایدمان دەرھەق کراوە.


ئیستاشی لەگەڵدابێ جینۆساید دریژەی ھەیە تاوانەکانی داعشی ئیسلامی دەرھەق بە کوردانی ئیزدی و پیشمەرگە ھیچیان کەمتر نین. لە جینۆساید و تاوانی تراژیدی دەرھەق بە مرۆڤایەتی.


کەمتەرخەمیی ئیمە تەنیا لە ناساندنی رووداوەکاندا بەتایبەتی لە دۆزی ھەڵەبجە خۆی نەبینیوەتەوە. بەڵکو کۆمەڵگای کوردی بەتایبەتی ئەم کۆمەڵگای ئیستا لە شارەکە ئامادەیی ھەیە سەرکەوتوونەبون لەوەی خۆیان لە کەلتوری ھاوردەی کۆمەڵگای فارس و عەرەب بەدوور بگرن. ئەو کوشتارگەی بەعس ئەنجامی دا بە پاک راگرتنی ژینگەو جوانکردنی سیمای شارەکە وەڵامی نەیارەکان بدەنەوە.


لەبری پەروەردەی خیڵ و عەقڵیەتی عەشایری و جیاکاری رەگەزی و نابەرانبەری لە نیو خیزان و کۆمەڵگا و پیشەواکردنی مەلاکان خەڵک لەم شارە نموونەیەکی وەھایان پیشکەش نەکردوە. کە شوینی ھەرەشەکانی وەڵامدەرەوەی دوژمنانی کوردبیت. چونکە ئەو کۆمەڵگایەی ھەرەشەبووە لەسەر کۆمەلگای کوردی ئەوە کۆمەڵگای خیڵ و ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکان بوونە وەھا بیریانکردوەتەوە نابێ کورد خاوەنی خۆی بیت. نابێ ئازاد بێ و بیر لە خاوەن سەربەخۆی و کیانیکی تەندروست بۆخۆی بکاتەوە لە ناوچەکە!!


٢٨ ساڵ بەر لە ئێستا و سەر لە ئێوارەی رۆژی (١٦/٣/١٩٨٨) ھەڵەبجە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئەو کاتی حکومەتی عێراق، بە ھێرشی بۆمبی کیمیایی بارانکرا, پینج ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەو قوربانیانەی کورد داویەتی لەلایەن دەسەلاتی بەعسی عیراقی تاوانەکان ئەنجامدراون. بریتین لە زیندەبەچاڵکردنی شەش ھەزار بارزانی لە ناوچەکانی خوارووی عیراق. ھەروەھا ١٨٢٠٠٠ سەدو ھەشتاو دوو ھەزار خەڵکی سڤیلی کوردی ناوچەی گەرمیان ئەنفال کران.


لەگەڵ رووخان و خاپوورکردنی چوار ھەزار گوندی ناوچە جیاجیاکان, لە ساڵی ٢٠١٤ دووبارە جینۆساید دەرھەق کورد ئەنجامدرا بەتایبەتی رۆژانی ھەشتی ئابی ٢٠١٤ رۆژانی دواتر ھەزاران, خەڵکی ئیزدی جینۆساید کراو و دەربەدەری سەر شاخی شنگال و ناوچەکانی تری ھەریمی کوردستان بوون. پاشان دەکەوت کە بە پیی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی ٣ ھەزار کج و ژنی ئێزدی دەستگیرکران و لەلایەن داعشەوە وەک بارمتە خرانە بازاڕ و کڕین و فرۆشتنیان پیوە کرا.


ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک