په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٧

ھەڵەبجە سزای نەداون!

شوان سدیق       

دەنگدان لەسەر بنەمای "دەوڵەتی کوردی.. مانەوە لەگەڵ عیراق.. دژی بەپرۆژەکە بووە پارتی سەرۆکایەتی کردوە".


ئەو دەمە، بەسەرچوو قەوانی کۆن و بەمارشی نەتەوەی و راکیشانی سۆزی مرۆڤ بەردەوام بگوترێ کەمادەم شارەکە پینج ھەزار مرۆڤی کوردی شەھیدکراوە. دەبیت شوین دەنگی دەھۆڵی حزب و بانگەشەی بزووتنەوەی کوردایەتی بکەویت.


ھەموو ئەو قۆناغ و رابورد و تاوانەکانی سەدام حوسین بکریتە بەھانە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوان و ناشرینییەکانی حزب، بیگومان ئەوەی رۆیشت قۆناغیکی تر بوو بەسەر کەسانیکی تردا ھاتن ئیستا قۆناغیکی ترەو کەسانیکی تریش ئامادەییان ھەیە.


بۆ من و ھاوتەمەنی من یان بچووکتر زۆر گرنگە چی بەسەر دایک و باوک ھاونیشتمانیانمان ھاتوون، لە ھەڵەبجە بیگومان کەس ئەمە لەیاد ناکات، بەڵام دەبیت ئەوەش بزانریت ئیستا ئەو قەناعەتە قورسە نەوەی رابردوو بەنەوەی پاش راپەرینی بکەن. بۆ ھەموو شتیک بگەرینەوە بۆ ئەو رووداوانەی بەسەر کۆمەڵگا ھاتوون.


رۆژی ٢٥ی سیتیمبری ئەم ساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستانی عیراق لە سەر ئاستی گشتی کوردستان بەناوچە جیناکۆکەکانیش ئەنجام درا. پرۆژەکە تارادەیەکی باش پیچەوانەی پیش بینییەکان و ئەو بانگەشەی بۆ ریفراندۆم و دژی ریفراندۆمیش دەکرا پرۆسەکە بەباشی بەریوەچوو.


(ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان ھەبووە: چوار ملیۆن و ٥٨١ ھەزار و ٢٥٥ کەس مافی دەنگدانیان ھەبووە لە پرۆسەکەدا.


- لە ھەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، کە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوو، سێ ملیۆن و ٩٨٥ ھەزار و ١٢٠ کەس مافی دەنگدانیان ھەبوو (بەبێ ئاوارەکانی ناوچە کوردستانییەکان).


- ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئاوارە بوون و لە کەمپەکاندا بوون، لەو ژمارەیە ئەوانەی دەنگیان داوە ٤٩٧ ھەزار و ١٩٠ دەنگدەر بووە.


دەنگدەرانی ھەندەران: ٩٨ ھەزار و ٩٤٥ دەنگدەر بووە. واتە بەگشتی کۆی ئەوانەی دەنگیان داوە: سێ ملیۆن و ٣٠٥ ھەزار و ٩٢٥ کەس دەنگیان داوە، کە دەکاتە رێژەی ٧٢.١٦٪...سەرچاوە رووداو.).


بیگومان ئەم دەنگدانەو پرۆژەی ریفراندۆمە دژایەتی زۆری کرا جگەلە تورکیا و ئیران و عیراق وڵاتانی ئەوروپا بەشیکی زۆر تریش لەناوخۆی ھەریمی کوردستانیش دژایەتی کرا پارەیەکی زۆریشی لەدژی سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە لەپیناو خەرجکرا. بەلام ئامانجەکەیان نەھاتە دی!


لەکۆی ٧١ ھەزار و ٩٦٩ دەنگ ٤٠ ھەزار دەنگ دراون (٣٢ ھەزار بەڵێ، ٧ ھەزار و ٧٠٠ نەخێر، ٣٠٠ دەنگ پووچەڵ و سووتاو لە چوار چیوەی ئاشکرابوونی دەنگەکان بڕس لە بەشداریکردنی ھاوڵاتیانی شار ھەڵەبجەو ئەو پاریزگایە کراوە.


بەپێی ئاماری نافەرمی نزیکەی سەدا پەنجای دەنگدەران بەشداریان کردوە. ل لەشاری ھەڵەبجە ئەمەش نیگەرانی کەسانیکی زۆری لی کەوتوەتەوە بەحوکمی ئەوەی ھەڵەبجە و ئەو ناوچەیە رووبەڕووی دەستدریژی و قوربانیەکی زۆریان لە سەردەمی بەعس و سەدام حوسین چەشتوە.


منیش لەم نیگەرانیە دەگەم لەناخەوە ئازاردەخۆم. لە ھەمان کاتیکیش ئەوە ناشارمەوە قۆناغی ئیستا زۆر گۆراوە مرۆڤی کورد دابەش بووە بەسەر حزبی کوردی و ئەجیندای جیاواز.


ھەروەھا دەسەڵاتی کوردیش ئەوەندە کاری لەسەر گەوجاندنی مرۆڤی کورد و ناشرین کردنی قوربانیەکانی کورد کردوە نەھاتووە رۆحیکی ھاوڵاتی بوون و کوردستانیانە لەناو کۆمەڵگادا دروست بکات، بۆیە ئیستا بەرھەمەکەی دەبینین.


ھەڵەبجەییەکانیش لەم ریفراندۆمە وای نابینم سزای حزبی کوردی و دەسەڵاتی پارتی و یەکیتیان دابیت، بەپیچەوانە دەنگدان بۆ ریفراندۆم لەسەر ئەم بنەمابووە کردوە بویە "دەوڵەتی کوردی.. مانەوە لەگەڵ عیراق. ھەروەھا دژ بەپرۆژەکە بوونە کە پارتی سەرۆکایەتی کردوە، بۆیە بەشداریان نەکردوە!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک