١٦\٣\٢٠١٣
هه‌ڵه‌بجه‌ی
دەروون ساڕێژنه‌کراو و پڕ ده‌رد و
کۆڤان؟
هۆگر
له ئه‌نجامی به‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و سته‌م
و زۆردارییانەی که
له لایه‌ن داگیرکه‌ره یه‌ک له دوای یه‌که‌کانه‌وه به‌رانبه‌ر
به گه‌لی کورد کراوه بێ به‌ش کراوه له ماف و ئازادیی نیشتیمان، سه‌دامی
به‌عسی و دکتاتۆر به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵی کوشتن و قڕکردنی کوردی
داوه، به‌و شێوه‌یه کوردستانی پڕ کردوه له
رۆژانی یادکردنه‌وه هه‌ڵه‌بجه
- ئه‌نفال - راپه‌ڕین - کۆڕه‌و... هتد.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ و یادکردنه‌وه‌ی ساڵ دوای ساڵ حکومه‌ته
مۆدێرنه‌که‌ی کوردی!!!! وه‌کو هه‌ڵه‌بجه - ڕاپه‌ڕین - کۆڕه‌و ..... ؟؟ ئه‌سته‌مه توانیبیه‌تی پاداشتێکی مرۆیانه بخاته هه‌گبه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه
جگه له سه‌رکوتی خه‌لکی ئازاد
و ژن کوشتن. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ته‌نیا
خۆی ده‌نوێنێ له یادێکی
حیزبیی وه‌ک له نه‌ته‌وه‌یی، دڕنده‌یی سه‌دامیه
فاشیه‌کان لۆ ئامانج و کردنی هه‌ڵه‌بجه به شارێکی ته‌رمڕێژکراو ،
هۆکار و به‌ڵگه‌ی له‌ده‌ست بوو که ( ) و ( ) وه‌ک نه‌یاری
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، به‌رپرسانی
حیزبیی وه‌کو پیشه‌ی چه‌ند ساڵه‌یان له‌و
یاده‌دا خۆیان ده‌که‌ن به ڕزگارکه‌ر و هێنانه‌دی ئازادیی که له
راستیدا هه‌ر خۆیان بوون بوونه هۆی ئه‌و کاره‌ساته، هه‌ر خۆشیان بکه‌رانی
کارەساتەکەیان ئازاد کرد!! هه‌ر خۆیان بێ شه‌رمانه دێن هه‌نسک و فرمێسکی
تیمساحیی هه‌ڵده‌ڕژن.
هه‌ڵه‌بجه له رووی خزمه‌تگوزاریی و خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵکه‌وه ژیانێکی
کوله مه‌رگی و له‌وپه‌ری خراپیدایه، جگه له‌وه‌ش بریندار و به‌رکه‌وته‌ی
کیمیایی و که‌مئه‌ندامیی ته‌نگی به هاوڵاتیانی ئه‌و شاره هه‌ڵچنیوه،
ئه‌گه‌ر برابنه ده‌ره‌وه‌ش
رێژه‌کی که‌مه و
حیزب ناردوونی نه‌ک حکومه‌ت.. خه‌ڵکی ئازادیخواز و بێ لایه‌نی هه‌ڵه‌بجه وه‌کو چۆن حه‌ز به بینین و
بۆنی دار و گه‌ڵای سێ‌و ناکه‌ن ئاواش
رێگه‌نه‌ده‌ن له هاتنی به‌رپرسان
قسه‌ی بێ گومرک بکه‌ن و داهاتی وڵات لۆ مه‌رامه پیسه‌کانیان به‌فیڕۆ بده‌ن، به‌رپرسه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ ته‌نیا
رێگای مۆنۆمێنت -
ئارامگه‌ی شه‌هیدان نیشانی
شاندی ده‌ره‌وه - ئه‌وڕوپی... بده‌ن، که
دیسان به نامرۆڤانه‌ترین شێواز ئازاری
دەروونی هه‌ڵە‌بجه ده‌ده‌ن که
ئه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵکی
هەڵەبجە و ئازادیخوازان قابیلی قبوڵ نییە.
هه‌ر ئه‌وێ رۆژێ
رۆژی ژن و یادی ڕاپه‌ڕین بوو، ئه‌وڕۆش هه‌ڵه‌بجه سبه
و دووسبه‌ی رۆژ و یادی تر، چ کرا؟ جگه له به‌ڵێنی چه‌ند باره و ناخ
کوشتنی تاکه‌کان چیتره، ده‌نگ و هاوار ده‌بێ کرداری له ته‌ک بێ نه‌ک
سه‌ردانواندن لۆ ئه‌م و ئه‌و
حیزب لۆ له خشته بردنی هاونیشتیمانی خۆت
گه‌وج کردنیان. ئه‌من ده‌پرسم ئایا به‌رده‌وامی کۆڕ و یاده نه‌ته‌وەییەکان جا
حیزب بێت یا ریکخراوه سه‌ربه‌خۆکان چ لێره‌و له‌وێ یا به جینۆساید
ناساندنی ئه‌نفال - هه‌ڵه‌بجه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن هه‌لی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ده‌ست بێنن یان گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی تێدایه
مالکی شیعه مه‌زهه‌ب په‌لاماران نه‌دا و توشی کاره‌ساتی کوشنده‌تر نه‌بینه‌وه
یان... هتد، وه‌ڵامه‌که‌ی به‌رده‌سته بێگومان نا تا ده‌سه‌ڵاتداران وا
کلک گرێدراوی
رۆژئاوا - ئیسلامیه سه‌رکوتکه‌ره‌کان بن.
hogrmohssin@gmail.com
|