|
٩\١\٢٠٢٦
حەلەب لەسەر ئاگر
سەما دەکا!
بێ
گومان بە ئاشکرا دیارە کە ئەو هێرشە دڕندانەیەی کە ئێستا دەکرێتە سەر
هەردوو گەڕەکی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە) لە لایەن چەتە رگەزپەرست و
ئیسلامییەکانی هەردوو دەسەڵاتی داگیرکەری سوریا و تورکیاوە ئەنجامدەدرێ
و هاوکاتیش هەموو هێز و میلیشیایە تاریکپەرستەکانی وڵاتانی عەرەبی و
نێوچەکە هاوکار و هەماهەنگن لەگەڵیان، ئەوەش هەمووی بە هەڵکردنی چرای
سەوز لە لایەن ئەمەریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا و ڕووسیا و تێکڕای
سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەچێ!
هەروا هەمووشمان باش ئەوە دەزانین کە ئێستا سیاسەتی نێودەولەتی بۆ
یەکلاکردنەوەی شەڕ و ململانێیەکان بە پلە یەک هێز و بەرگریی لایەنەکانی
شەر لەبەرچاودەگرن کە کامیان باڵادەست و زاڵە کامیان لە شکستدایە، جا
ئەگەر هێزە کوردستانییەکان بتوانن بە یەکگرتوویی بەرگریی بکەن و
هێزەکانی دوژمن تێکبشکێن، ئەوە سیاسەتی نێودەوڵەتی خۆبەخۆ ناچار دەبێ
بێتە سەر هێڵ هەر خۆیان ئاگربەست رابگەیەنن و شەڕەکە کۆتایی پێبهێن!
جا لەبەرهەندێ ئێستا پێویستە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و سەرجەم
جیهان، لە جیاتی سەرنجڕاکێشانی جیهان بۆ بەزەییپێداهاتنەوە، هەموو وزە
و توانایەکان یەکبخرێن و یەکگرتووانە لەگەڵ خەڵکی ئەو دوو گەڕەکە و
شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی دوژمنان ببینەوە و
تێکیانبشکێنین، ئەگەر نا ئەو ئاگرە پەرەدەستێنێ و تێکڕای شار و
ناوچەکانی رۆژئاوایی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ جیهان پێش هەر شتێک بە پێی ئاست و چۆنیەتی هێز شەڕ و
ململانێیەکان یەکلادەکاتەوە!
٩\١\٢٠٢٦
رێکخراوی ''ئازادیی دەربڕین''
|