په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

حەزرەتی دۆلار .

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر     



هەلەو کاک قادر زامدار چۆنی ئەحواڵت ئەوە دەنگت نییه‌ ئێستا نانووسی؟

زۆر سوپاس ئێستا لێرە زۆرباوی نووسین وشتی وا نەماوە خەڵکی زۆر باوەڕی بەقسەی ناو کتێب نەماوە منیش زامدارەکەم لێ کردەوە ئێستا ناوم قادری حەواڵەیە، بلۆک ئاڵو گۆڕدەکەم.

ماڵی وێرانم کرێکاری ئەکەیت؟؟

کرێکاری چی بلۆکێک دە دەفتەر دۆلارە ئەی کڕم و ئەی فرۆشمەوە.


ئەو هەموو دۆلارەت لەکوێ بوو ؟

ئەبارێت هی حیزبە کاسپی پێوە دەکەم.


ئەرێ باسی حیزبت کرد وەزعی حیزبەکان چۆنن؟؟
خوا هەڵناگرێت هەموو بونەتە برا یەکێتی ئەبێ تەپارتی،شوعی ئەبێتە ئیسلامی، ئیسلامی ئەبێتە یە کێتی هیچ فەرق نی یە گرنگ ئەوەیە ئەوەیە ئەرزە وەرگریت.


ئەرێ حیزبە بچوکەکان ماون؟؟

ئائا هەموو لەپەرلەمان شاگردانە وەرئەگرن.


بۆ پەرلەمان دەلاک خانەیە؟؟

خەمت نەبێت دوسێ قەسابیش ئەندامن.


ئەی یەکێتی نوسەرانی کورد ؟؟

یەکێتی نوسەران خەریکی لەت لەت کردن و دابەش کردنی زمانی کوردین بەتەمان خولێکی ئۆلۆمپێ بکەنەوە بۆ گەڕەلاوژەی زارەوەکان.


ئەرێ وەزعی کەرکوک چی بەسەرهات؟؟

مردو نەمرێ ئەگەر کەرکوک تایەی لەژێردا بوایە دەمێک بوو ئاودیو کرابوو.


ئەی قەراری سەدوچل؟؟

ئەرێ ئێوە بۆحاڵی نابن تەئجیل کراوە بۆ سەدو چل ساڵی تر دایان ناوە جیلەکانی داهاتوو چارەسەری بکەن،گوایە ئەم جیلە زۆر ماندووە .


ئەی وەزعی سلێمانی وهەولێر چۆنە؟؟

هەمووی بینای بەرز بەرزە یەک کارگەی تیانی یە،تەماتەو خەیاریشمان لەووڵاتانەوە بۆدێت.


کەواتە حەماڵ و عەرەبانچی نەماوە؟؟

ماون قوربان ئەوانەی ماستاو نازانن و باسی گەندەڵی ئەکەن تا ماون ئەبێت پاڵ بە عەرەبانەوە بنێن.


باشە ئەو گەندەڵی یە کەی چارەسەر ئەکرێت؟؟
قوربان ماسی بێ ئاو ئەژی ئەو گەندەڵی یە نەبێت مەسئول لە کوردستان نامێ نێت هەموو دێنەوە بۆ ئەورووپا خەڵکەکەش هەموو فێربون ئای لەزەتی هابەلاوە.


ئەرێ ئەو هەموو گەنج و لاوە بۆ کوردوستان جێ دێڵن؟؟
حیزب ئیشی پێ یان نەماوە شەڕی ناوحۆ نەماوە خۆت ئەزانی گەنج لەوڵاتی ئێمە تەنها بۆ تفەنگ وشەڕ سوودی لێ وەردەگیرێت لەهەموو لایەکەوە ئیهمال کراون ئەوانیش سەری خۆیان هەڵ دەگرن.
ئەڵێم هەرکەسێک لەئەورووپاوە پێویستی بەمانە بوو لامان دەست ئەکەوێت
شەهادەی زانکۆ،پەساپۆرت، دکتۆرا لەهەرچی حەزی لێ یەتی، ئیجازەی سایەقی، زۆر شتی تریش.


جاچۆن بۆت پەیدا ئەکرێت؟؟
لای حەزرەتی دۆلار یەک تاقی کردنەوەیە ئەیکات و مسۆگەرە ئێستا حەزرەتی دۆلار یاسایەو لەسەروو هەموومانەوەیە.


باشەخوا حافیز کاک قادر زامدار.
زامداری چی نەم وت ئێستا ناوم قادری حەواڵەیە حەزرەتی دۆلار هەموو زامەکانی ساڕێژکردم.