هه‌ڵگرانی
تالاسیمیا له کوردستان ئێوه ته‌نها نین،
له ئه‌ورپا و
هۆڵه‌نداش هاودهردتان هه‌ن!
نووسین و وه‌رگێڕانی
:
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
به‌ڕێزان هه‌ڵگرانی تالاسیمیا له کوردستان ئێوه ته‌نها نین، هاودهردتان
زۆرن له دنیادا که به‌بێ چاره‌سه‌ری یه‌کجاری و بنه‌بڕ به‌هۆی که‌مخوێنییه‌وه
بهدهردهکانیانهوه هه‌ناسه ساردن. وه‌ک سۆزێک بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست
ئه‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌م له سایتی (ئۆسکار)، که ڕێکخراوێکی هۆڵندی
گشتی نه‌خۆشه‌کانی تالاسیمیا و خانه نه‌خۆش بووه‌کانی خوێنه له زمانی
هۆڵندیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی کوردی. به‌و هیوایه‌ی سوود
به‌خش بێت:
نه‌خۆشی که‌مخوێنیی (تالاسیما).
که‌مخوێنیی بۆ ماوه‌یی (تالاسیما و خانه نه‌خۆش بووه‌کانی خوێن) خه‌ڵکی
ئه‌و ووڵاتانه‌ی که مه‌لاریای لێ یه یان لێ بووه ، له‌وانه‌یه هه‌ڵگری
نه‌خۆشی بۆ ماوه‌یی که‌مخوێنیی بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که هه‌ڵگرانی نه
خۆشی که‌مخوێنیی بۆ ماوه‌یی باشتره له دژی ئاکامه خراپه‌کانی مه‌لاریا
بپارێزرێن.
که‌مخوێنیی بۆماوه‌یی زۆربه‌ی جار هۆکار نیه بۆ نه‌خۆش بوونی هه‌ڵگرانی
ئه‌م نه‌خۆشیه. هه‌ڵگران زۆربه‌یان خه‌ڵکی ته‌ندروست باشن، ئه‌وانه جار
جاره له‌وانه‌یه که‌مخوێنییه‌کی ساده‌یان هه‌بێ. له ئه‌واندا زۆر به‌که‌می
هه‌یه کێشه‌یان له‌گه‌ڵی هه‌بێ.
له هۆڵه‌ندا زۆر خه‌ڵک که له ده‌وروبه‌ری
ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا و ئاسیاوه هاتوون ده‌ژین. زۆر که‌سی
هۆڵندی ئه‌وانه‌ی دایک و باوکیان له‌و شوێنانه‌وه هاتوون، ئه‌و جۆره
که‌سانه له‌وانه‌یه هه‌ڵگری بۆ ماوه‌یی ئه‌و سفهتانه بن. ئه‌وانه له
هه‌ندێک حاڵه‌تدا شێوه‌یه‌کی زۆر پیس له‌و که‌م خوێنه بۆماوه یان هه‌بێ
وه‌ک تالاسیمای مایۆر یان نه‌خۆشی خانه‌ی خوێن توشی منداڵه‌کانیان ببێت.
له‌به‌ر کاریگه‌ری خۆپارێزی دژی مه‌لاریا هۆکاری گوازتنه‌وه‌ی که‌مخوێنیی
بۆ ماوه‌یی له 1 بۆ هه‌ر 20 که‌س له دانیشتوانی جیهانه. جگه له‌وه‌ش
هه‌موو سیفاته بۆ ماوه‌یه‌کان به ڕێگای جۆراو جۆر له ناو چین و توێژه
جیاوازه‌کان به‌دیدێن.
له کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندا، مه‌لاریا قه‌ت وه‌ک نه‌خۆشیه‌کی
مه‌ترسیدار شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه نه‌بووه بۆ هه‌ڵگرانی که‌مخوێنیی بۆ ماوه‌یی:
* ده‌وروبه‌ری 1 بۆ 1300 که‌س له ئه‌ورپای باکوری ئه‌سڵی.
* نزیکه‌ی له 1 بۆ 30 ئه‌و که‌سانه‌ی که به پشت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و
ناوچانه‌ی مه‌لاریا دارن.
* ده‌وروبه‌ری 1 له هه‌ر 15 که‌س له‌وانه‌ی که له ووڵاتانی ده‌وری
ده‌ریایی ناوه‌ڕاست هاتوون ( تورکیا، مه‌غریب،
ئیتالیا و یۆنان ..هتد.) ئه‌فریقا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ند (سین،
هیند، ئه‌ندۆنیسیا و خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا).
* ناوچه‌ی ده‌ریای کاریبی ( سوڕینام، کوراساو، دورگه
هۆڵندیهکانی ئهنتیلیان..هتد).
هه‌رچه‌ند هه‌ڵگرانی که‌مخوێنیی بۆ ماوه‌یی که‌متر یان هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌کیان
نیه له وه‌ی که‌تێیاندا هه‌یه، به‌ڕاستی زۆر گرنگه بزانن که هه‌ڵگری
که‌مخوێنیی بۆماوه‌یین یان نا.
لێره ده‌توانی سێ هۆکار ناو بێنین:
* که‌مخوێنیی به زۆری حه‌بی ئاسنی بۆ به‌کار ده‌هێندرێ. به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی که‌مخوێنیی بۆماوه‌یی له‌م شێوه چاره‌سه‌ریان پێویست نیه وه له‌وانه‌یه
زه‌ره‌د مه‌ندیش بێت.
* جار و بار بوونی بێزاری (هه‌ست به ماندوو بوون کردن) له هه‌ڵگرانی که‌مخوێنیی
بۆماوه‌یی له‌وانه‌یه هۆکار نه‌بوونی یان لێبڕانی ماده‌یه‌کی تری
بنیاتنه‌ر ( ترشه‌ڵۆکی ڤۆلیوم) که ده‌تواندرێ زۆر به سانایی پێی
بدرێ.
* سێهه‌م و گرنگترین هۆکار ئه‌و ڕیسکه‌یه که به‌دیدێت له کاتێکدا هه‌ر
دوو (داک و باب) هه‌ڵگری که‌مخوێنیی بۆ ماوه‌یی بن. ئه‌و دایک و باوکه
ته‌ندروسته له‌وانه‌یه له‌و منداڵانه‌یان ببێت که زۆر ئازار به ده‌ست
شێوه‌یه‌کی مه‌ترسی دار له که‌مخوێنیی بچێژن.
له ئاکامی پشکنینێکی زۆر ساده‌ی خوێنه‌وه ده‌تواندرێ دیاری بکرێ که
ئه‌و که‌سه هه‌ڵگری که‌مخوێنیی بۆ ماوه‌ییه یان نا. ئه‌وه له‌ڕێگای
دکتۆری خێزانیهکهتهوه ده‌توانرێت ڕێک بخرێت وه تاکه شتێک که
پێویست بێت، تیوبێکی (شووشه‌یه‌کی) بچوکی خوێنه.
پێویست ناکات خۆت ناڕه‌حه‌ت بکه‌ی کاتێک ده‌رکه‌وت که تۆ هه‌ڵگری که‌مخوێنیی
بۆ ماوه‌یی. پیاوێک یان ژنێک که هه‌ڵگری نه‌خۆشی که‌مخوێنیی بۆماوه‌یه
زۆر به‌که‌می یان هه‌ر هیچ ئازاری نیه! چاره‌سه‌ری بێزاری هه‌ست به‌ماندووی
کردنی جاروباره ده‌کرێ به باشتر بگۆڕدرێ.
هه‌ڵگری که‌مخوێنیی په‌تا نیه وه هه‌روه‌ها له تونادا نیه نه‌خۆشیه
ڕاسته‌قینه‌که هیچ گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێندرێ.
ئه‌گه‌ر تۆ وویستی منداڵ بوونت هه‌یه و هه‌ڵگری که‌مخوێنیی بۆ ماوه‌یی،
ئه‌وه بۆ تۆ زۆر گرنگه بزانیت هاوسه‌ره‌که‌شت هه‌روه‌ها هه‌ڵگری که‌مخوێنیی
بۆ ماوه‌ییه.
هاوسه‌رانی ته‌ندروست ئه‌وانه‌ی هه‌ردووکیان هه‌ڵگری که‌مخوێنیی بۆماوه‌یین،
ده‌توانن منداڵی ته‌ندروستیان ببێت، به‌ڵام له هه‌ر دووگیان بوونێک
شانسی 1 بۆ 4 هه‌یه که ئه‌و منداڵه به که‌مخوێنییه‌کی زۆر ترسناک له
دایک ببێت، که چاره‌سه‌ری زۆر که‌مه یان هه‌ر نیه (سه‌یری وێنه‌که
بکه).
له‌لای هاوسهرانێ که‌ویستی منداڵ بوونیان هه‌یه وه ئه‌وان که هه‌ر
دووکیان له هه‌ڵگرانی که‌مخوێنیی بۆ ماوه‌یی بن (منداڵه‌کانیان
پێشبینی ترسناکیان) لێ ده‌کرێت، ده‌کرێ نه هێڵی منداڵی نه‌خۆشی
ترسناکدار له دایک ببێ.
ئه‌گه‌ر تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت یان هه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت هه‌ڵگرن یان پێت
وایه له‌وانه‌یه منداڵه‌کانتان توشی نه‌خۆشی مه‌ترسی دار بن، ده‌توانیت
بۆ زانیاری خۆت په‌یوه‌ندی به دکتۆره‌وه بکه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی
ناوه‌ندێکی کلینیکی بۆ ماوه‌یی بۆ ڕاوێژی بۆ ماوه‌یی و پشکنینی مه‌ترسیداره‌کان.
بکرێ.
ڕیزدارانی دانیشتوانی هۆڵه‌ندا هیوادارم هیچ کامێکتان ئه‌م نه‌خۆشیه‌تان
نه‌بێت. به‌ڵام گه‌ر گومانتان هه‌یه یان پێتان وایه خۆتان یان
خێزانه‌کانتان له کوردستان هه‌ڵگری تالاسیمیان ده‌توانن له ڕێگای ئه‌م
سایته‌وه زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن، گه‌ر ئاره‌زووش بکه‌ن ده‌توانن
ببن به ئه‌ندامیان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و ڕێنوێنی پێویست بۆ
دۆزینه‌وه‌ی پسپۆڕی
http://www.oscarnederland.nl
تایبه‌ت و چاره‌سه‌ری گونجاو:
هه‌روه‌ها خوشکان و برایانمان له کوردستان و هه‌موو جیهان گه‌ر مه‌به‌ستیان
بێت، ده‌توانن ببن به ئه‌ندام له ڕێکخراوی جیهانی بۆ تالاسیمیا له
ڕێگای ئه‌م سایته‌وه:
http://www.thalassaemia.org.cy/contact.html
بێ نازه که‌م خوێنه‌کانی کورد به‌و هیوایه‌ی خزمه‌تێکی بچووکم کردبن،
داوای له‌شی ساغ و شادیتان بۆ ده‌که‌م.
هۆڵه‌ندا
6/12/2009 |