٦\٧\٢٠١١
هه‌ڵمه‌تێک بۆ
راگرتنی سێداره، هه‌ڵمه‌تێک بۆ گۆڕانکاریی!

جه‌مالی عه‌لیالی
بیست و دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر سکریتێری دێمۆکراته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، ره‌حمانی قاسملو، یه‌ک له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی
ناوچه و هه‌نده‌ران به ده‌ستی ڕژیمی ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا. چه‌ند
ساڵ پاش ئه‌وه هه‌ر ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه بۆ جارێکی تر له
سه‌ر سکریتێرێکی تری ئه‌و سازه‌یه دووپات کرایه‌وه. وڵامی ئه‌و
پرسیاره که بۆ کاره‌ساته‌که به هه‌مان شێوه دووپات کرایه‌وه
ده‌بێ له لایه‌ن سازکه‌وه بدرێته‌وه و جێگه‌ی باسی ئه‌و
نووسراوه‌یه نیه به‌ڵام هه‌ر به‌و بۆنه‌یه و بگره ده‌یان بۆنه‌ی
تر، ئیتر جێگه‌ی ئه‌وه‌یه که بۆ وه‌ده‌ستهێنانی که‌مترین مافه‌کانی
ڕه‌وای گه‌لی کورد هه‌ڵمه‌تێک ساز بکرێ هه‌ر وه‌کی له‌لایه‌ن چه‌ند
سازه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردیه‌وه بانگه‌وازی بۆ کراوه. ئه‌و کورته
نووسراوه‌یه وه‌ک پێشنیار هه‌وڵێکه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و
پێداویستیه له لای لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
به‌و هیوایه که بانگه‌وازه‌که ببێته به هه‌ڵمه‌تێکی جه‌ماوه‌ری
گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات.
نزیکه‌ی سی و سێ ساڵه ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێران له سه‌ر حوکمه، له‌و
ماوه‌یه‌دا جگه له شه‌ڕ و کۆمه‌ڵکووژی ووێرانی هێندیک کاری تری
کردووه. ڕێگه‌وبانی دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی که به خێرایی هه‌ڵکوتێته
سه‌ر هه‌موو چه‌شنه سروه‌یه‌کی ئازادیخوازی. هێڵی ته‌له‌فۆنی بۆ
هێندێک گوندولادی راکێشا بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌زگای هه‌واڵگری خۆی به هێز
بکا. مزگه‌وتی دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م خۆی موسولمان نیشان
بدا، دووهه‌م شۆێنێک بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ قڵت و بڕ پێک بێنێ،
کۆمه‌ڵکووژیه‌کانی سه‌ره‌تای حکومه‌تی ئیسلامی ئه‌و راستییه ئاشکرا ده‌کات،
به‌رده‌وام خه‌ڵکی گرتووه‌و و یان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا یان به په‌تی
سێداره گیانی لێ زه‌وت کردوون، که واته ڕژێمی ئێران جگه له نه‌گبه‌تیی
وه‌کوو ئه‌شکه‌نجه‌و تیرۆر‌و سێداره چ به‌رهه‌مێکی بۆ گه‌لی کورد نه‌بوو.
ئیتر جێگه‌یه‌تی که کۆمه‌ڵگای کوردی له هه‌مبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته
نامرۆڤانه هه‌ڵوێست بگرێ و هه‌وڵ بدا بۆ کۆتایی پێ هێنانی تا چیتر
ڕۆڵه‌کانی کوردی تووشی ئه‌شکه‌نجه‌و تیرۆر و سیداره نه‌بن.
قوتابخانه‌کانی وڵات ده وچانی هاوینی دان، زیاتر له 33 ساڵه ئه‌و
شۆێنه پیرۆزانه ناوی نامۆیان له سه‌ره. "چمران، خلخالی، گباگبایی،
بهشتی" و سه‌دان ناوی تر له‌و قوماشه جگه له ئه‌شکه‌نجه‌و تیرۆر و
سێداره چ خه‌ڵاتێکی سووریا‌ن بۆ گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به دیاری نه‌هێناوه
که واته ئێستا هه‌لێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی که داوای گۆڕانی ئه‌و ناوه
نه‌کبه‌تانه به‌رز بکرێته‌وه ته‌نانه‌ت وه‌ک شێوازێک بۆ به‌رهه‌ڵستکاری
پێویست به چاوه‌روانی گۆڕانی ناوه‌کان به فه‌رمی ناکات، هه‌ر له
ئێستاوه ده‌کرێ به ناوی تر و ناسیاو وه‌ک "نالی، خانی، پیره‌مێرد، مه‌وله‌وی"
و سه‌دان ناوه‌ی تری له‌و چه‌شنه که مژده‌ی به‌هار و ژین و ژیان دێنێ
ناودێر بکرێ. به بڕوای من گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌توانێ به هه‌ڵمه‌تێک
وه‌کوو کووتکێکی گران ڕژێمی ئیسلامی ناچار بکات به‌وه که وازبێنێ له
گرتن و ئه‌شکه‌نجه وهه‌ڵواسینی ڕۆله‌کانی کورد. گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات
دره‌نگ یان زوو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی تری له‌و شێوازه
ده‌گرێ به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که سازه‌کانی کوردی و مێدیای کوردی چ
ده‌ورێکیان له‌و ئاڵووگۆڕه‌دا ده‌بێ که پاش ئه‌و شێوه هه‌ڵوێستانه‌وه
دێته ئارایه‌وه. ئه‌و ده‌وره زیاتر ئاشکرا ده‌بێ له دۆخێ هه‌نووکه‌ییدا
که ڕژێمی ئێران هه‌وڵه‌کانی چڕتر کردووه له لایه‌ک بۆ بێده‌نگی هێزه‌کان
و سازه‌کانی مه‌ده‌نی، له لایه‌کی تره‌وه بۆ کپکردنی گۆێی گه‌لانی
ئێران.
٥\٧\٢٠١١
jamal6483443@hotmail.com
|