١٨\١٢\٢٠١٠
ههڵمهتێک لەسەر
داخستنى بەشى شانۆ و موزیک لە پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى بەغدا.
هەوڵدان بۆ یەکدەنگى و هاوهەڵوێستى ئەرکى هەموو کەسێکى راستەقینەو
جددیە لە کارەکانیدا، قۆناغە یەک لە دواى یەکەکانى گۆڕان و ململانێى
بەردەوامى ئەم ناوچەیە هەمیشە لایەنەکانى بە هەموو چین و توێژیەکانیەوە
تووشى لەنگى کردووە و هاوسەنگى و رێکخستنى لە دەستداوە، بەڵام هەرگیز
نەیتوانیوە بنبڕ بکرێن.
هەڵە ناکەین ئەگەر هونەر بە دایکى داهێنان دابنێین و داهێنانیش بە
منداڵدانى پێشکەوتن و بەردەوامیدان بە ژیان، تیرۆر کردنى هونەر لە
کۆمەڵگایەک راکێشانى رۆحى ژیانکردنە لە جەستەى ئەم کۆمەڵگایە، بۆ ئەوەى
نەهێڵین لە بەشێکى ئەم ووڵاتە بە ناو دیموکراتە و لە جەستەیەکى بێ گیان
ژیانمان گوزەران بکەین، پێویستە رۆشنبیران بە گشتى و هونەرمەندان بە
تایبەتى دژى بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردەو زانستى عێراق بوەستینەوە و
رێگربین لەبەردەم تێکەڵ کردنى پرسە زانستیەکان لەگەڵ فەتوا ئاینیەکان و
چەسپاندنى بیر و ئایدیاى ناوچەکانیتر بە یەکتر، چونکە ئەم بریارەى
وەزارەتى پەروەردەو زانستى عێراقى بە داخستنى هەر دوو بەشى (شانۆ و
موزیک) و لابردنى پەیکەرەکانى ناو پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى بەغداد
لە ژێر هەر بیانویەک بێت، قەبوڵ ناکرێت و تەواو پێچەوانەى ئەو
دیموکراتیەیە، کە لە داڕشتنى کارەکاندا حوکمەتى ناوەند دەیەوێت
شۆربێتەوە بۆ ریشەکانى سیستەمە باڵاکانى ئەم کۆمەڵگایە، جگە لەوەش
دەستدرێژى کردن و تیرۆرکردنێکى ئاشکرایە لە دەرهەق کۆمەڵگەى عێراقى و
رۆشنبیران و هونەمەندان دەکرێت.
بۆیە ئەرکە لەسەر هەموومان دژى ئەم
بریارە بوەستین و رێگە لە جێبەجێکردنى بگرین، چونکە ئەمە نیشانەى
دەستپێکێکى خراپە و کردنەوەى دەروازەیەکیترە بۆ خنکاندنى بیر و هزرى
داهێنانەى ئەم کۆمەڵگایە، بۆیە گروپەکەمان لە رێکەوتى
19/12/2010 هەڵمەتێکى ئیمزا کۆکردنەوە دەست پێدەکات و یەکدەنگیەک دروست دەکەین بۆ
رێگە گرتن لەم بریارەى وەزارەتى پەروەردە و زانستى عێراق.
بۆ
بەشداربوون لەم هەڵمەتە پەیوەندى بکەن بە:
rageyandin.shano@yahoo.com
راگەیاندنى گروپى گەنج بۆ شانۆ
17\12\2010
- هەولێر
|