په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٤\٢٠٢٠

هەڵمەتێک لە پێناو ئازادیی رۆژنامەگەریی و خستنەڕووی سەندیکای ساختەی رۆژنامەنووسان.

 

 


سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان - لقی سلێمانی، سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا (سوپاسنامە)یەکی بۆ رۆژنامەنووسان و دامودەزگەکان بڵاوکردەوە.. کە تێیدا بێجگە لە هەندێک ئامۆژگاریی بێزارکەر لە سەرەتایەکەیدا وەک مەلایێکی سەر سەکۆی مزگەوت بەو شێوەیە سوپاسی خودا دەکا: ''ناوچەكەمان (سوپاس بۆ خوا) تا ئێستا كارەساتبار نەبووە''! لە کۆتاییشدا وەک مەلایێکی بەر دەرکی سەرا داوا لە خودا دەکا بمانپارێزێ: ''خودايه سلێمانی و كوردستان و جیهانمان بپارێزە''!

ئێمە وەک ئەو کەسانەی خوارەوە کە ئەو هەڵمەتەمان راگەیاندوە ئەو لێدوانەی سەندیکا بە کارێکی زۆر نابەجێ و نەشیاو دەزانین و پێمانوایە رێک پێچەوانەی کاری رۆژنامەگەرییە. ئەرکی سەندیکا بە کورتییەکەی ئەوەیە بەرگریی لە ماف و ئازادییەکانی رۆژنامەنووسان بکا و بە شێوەیەکی گشتیی کاری رۆژنامەگەریی و هەموو سەکۆیەکانی میدیا ر ێکبخا.. نەک ئامۆژگارییان بکا و ستایش و سوپاسان ببخشێتەوە و خەریکی پاڕانەوە بێ! بە تایبەتییش لەو کاتەدا کە پەتای کۆرۆنا هەڕەشەیە لەسەر ژیانی تێکڕای مرۆڤەکان، دەبووایە سەندیکا - کە لەسەر بوودجەی خەڵک دامەزراوە - بێجگە لەوەی وەک ئەرکی خۆی میدیا بە ئاراستەیەکی مرۆڤپەروەرانەتردا ببا و نەهێڵێ کەسانی نابەرپرس و کۆلەوار لە دەسەڵاتداران و هەندێک لە مەلایەکان بە ئارەزووی خۆیان لە میدیایەکان لێدوانی نازاستییانە بدەن و بارودۆخەکە بشێوێنن.. پێویست بوو حکومەتیش ناچار بکا پێداویستییەکانی ژیانی رۆژانەی خەڵک دابین بکا و مووچە دوانەخا و باشترین دامودەزگەی تەندروستیی دژ بەو پەتایە ئامادە بکا.. تەنانەت پێویست بوو لەوەش بپێچێتەوە کە بۆچی حکومەت دەڵێ بوودجەم کەمە و ناتوانێ چەند مانگێک خەڵک بەخێوبکا.. لە کاتێکدا دەیان بەرپرس و خاوەن کۆمپانیا بە سامانی دزراوی خەڵک بوونەتە ملیۆنێر و ملیاردێر!

بەڵام وەک ئاشکرایە؛ ئەو سەندیکایە لەبەرئەوەی دەزگەیەکی ئازادی رۆژنامەنووسان نییە و ئەنجومەنەکەیان و سەرجەم بەرپرسانیان سەر بە حیزبەکانن و پەروەردی حیزبایەتی (خێلی مۆدێرن)ن و وەک کۆمەڵە مشەخۆرێکی بندیواران راستەوخۆ لە لایەن حیزبە دەسەڵاتدارە ستەمگەر و گەندەڵکارەکان دامەزرێندراون.. کاری زۆر لەوە نابەجێتریشیان لێدەوشێتەوە و هەر دەبێ ژار بڵاوبکەنەوە و وەک بەرپرسە نابەرپرسەکان و مەلا و بانگخوازە دەم هەراشەکان لەو بارودۆخە پڕ لە کارەساتەی پەتای کۆرۆنا خەڵک بێ هومێد و دەستەوەستان بکەن و لە جیاتی بڵاوکردنەوەی نووسینی بە سوود و پشتئەستوور بە زانست و تەکنەلۆژیا هەر لەبەر خودا بپاڕێنەوە.. ئەوە لە کاتێکدا بە پێی دینەکەی خۆشیان بێ - کە دەڵێن خودا کاری خراپ ناکا و تەنیا لە دوای مردن کۆیلەکانی خۆی سزا دەدا! - خودایەکەیان دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە هەبوون و لەنێوچوونی ئەو ڤایرۆسەوە نییە، کەواتە پاڕانەوە تەنیا چاوبەستنی خەڵکە لە پێناو بەرژەوەندییە قۆرخکارییەکانی خۆیان و دەسەڵاتداران!

رۆژنامەنووسی ئازاد یان هەر کەسێکی ئازاد هەرگیز بڕوای بەوە نییە بە زۆر رێ لە هیچ (باوەڕ و ئایدۆلۆژیایەک) بگرێ.. بەڵکە خەبات دەکا بە ناوی زۆرینە بەسەر خەڵکدا نەسەپێندرێن و لە پێناو بەرژەوەندییە تەسکە خۆپەرستییە کەسیی و حیزبیی و دەسەڵاتدارییەکان بەکارنەبردرێن، بە هەمان شێوە دینیش - هەر دینێک - کە باوەڕ و ئایدۆلۆژیایەکە ناکرێ و نابێ بە زۆری زۆردارەکیی بە ناوی دینی زۆرینە بەسەر خەڵکدا بسەپێندرێ و کار و ماندووبوون و وزە و توانایە مادییەکانی هەموو خەڵک لە پەرستگە و پەروەردەی دینیی خەرج بکا.. چونکە بەو شێوەیە مافی خەڵکێکی زۆر پێشێلدەکرێ کە بێ دینن یان دینی جیاوازیان هەیە یان خەڵکانێکن سەر بە هەمان دینن بەڵام نایانەوێ سامان و بوودجەکەیان لە بڵاوکردنەوەی دین خەرج بکرێن.

جا ئێمە بە پێی ئەو تێڕوانینانەی سەرەوەمان و بە هۆی سەرجەم پێشێلکاریی و هەڵسوکەوتە ملهوڕییەکانی ئەو سەندیکایە حیزبییە وەک (بەکارهێنانی سەندیکا لە دژی چین و توێژە نەدارەکان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، سەپاندنی دینی زۆرینە بەسەر هەموو خەڵک، وەستانەوە دژی رۆژنامەنووسە ئازادەکان و ئازادیی رادەربڕین، دروستکردنی گەڕەلاوژێی میدیایی و پووچکردنەوەی کاری پیشەیی و شارەزاییانەی میدیا، و... تد) هیچ هومێدێکمان بەو سەندیکایە نییە بتوانێ بە پێی ئەو تێبینیی و رەخنانەی ئێمە بەخۆیاندا بچنەوە و رێی راستی رۆژنامەنووسیی بگرنەبەر و سەندیکایەکەیان بە واتای وشە بکەنە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەڵکە مەبەستمانە رێ لەو کارە نابەجێیانەیان بگرین و هەموو خەڵکی کوردستان لە خراپیی هەبوونی ئەو سەندیکایە ئاگادار بکەینەوە.. داواش لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە خۆیان بە رۆژنامەنووسی ئازاد دەزانن و بە ناچاریی ئەندامن لەو سەندیکایە وازبهێنن و هەموومان پێکەوە رەتبکەینەوە.. لە داهاتووشدا تێبکۆشین سەندیکایەکی ئازادی رۆژنامەنووسانی کوردستان دابمەزرێ کە دوور بێ لە حیزب و حیزبایەتیی و دین و رەگەزپەرستیی و نێرسالاریی و ناوچەگەریی.

ئەو هەڵمەتە لەبەرئەوەی دەربارەی رۆژنامەگەرییە و پەیوەندیی بەو پەتایەی ئێستاکەشەوە هەیە پەیوەستە بە تێکڕای خوێنەران.. جا داوا لە هەمووتان دەکەین بە واژۆی خۆتان پشتگیرییمان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن لە رێی ئەو ئیمێڵەوە rojnamen@yahoo.com یان لە رێی فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەوە (ناو و پیشە و شوێنی نیشتەجێبوون)ی خۆتان بنێرن.. ئێمە خۆمان ناوەکانتان دەخەینە سەر ئەو لیستەی خوارەوە و دیسان بڵاویدەکەینەوە، هەروا کورتەنامەیەکیش بە ئیمێڵی خۆتان بۆ ئیمیڵەکەی ئێمە بنێرن تا لە هەنگاوەکانی داهاتوو ئاگادارتان بکەینەوە.

 

لیستی ناوەکان بە پێی ئەلفوبێ:


- ئەو کەسانەی خوارەوە کە بەو هەڵمەتە هەڵستاون زۆربەی هەرە زۆریان بێجگە لە پیشەکانی خۆیان کاری نووسین و چالاکیی رۆژنامەنووسییان هەیە بەڵام لە میدیایە حیزبییەکان و سێبەرەکانیان کار ناکەن.. واتە ئازاد و سەربەخۆن و زۆر دوورن لەو سەندیکایە گەندەڵکارەی رۆژنامەنووسان کە دەرباری حیزبەکان و حکومەتە ستەمگەرەکەی کوردستانە -

 

 

١

ناو پیشە شوێنی نیشتەجێ

١

ئاراز گەلاوێژ چالاکوانی ئازادیی بیروڕا کوردستان

٢

ئارام ئازاد خوێندکاری زانکۆ کوردستان

٣

ئارام حەمەساڵح ئەندازیار، نووسەر و وەرگێڕ ئەمەریکا

٤

ئارام حەمەسەعید چالاکوان بەریتانیا

٥

 ئاسۆی ژیاندۆست چالاکوانی رامیاریی بەریتانیا

٦

 ئاشنا حەمەعەزیز پارێزەر کوردستان

٧

 ئومێد قەرەنی خوێندکار کوردستان

٨

 ئەحمەد رەجەب نووسەر و رۆژنامەنووس، پێشمەرگەی دێرین سوێد

٩

 ئەڵماس مستەفا مامۆستای باخچەی ساوایان سوێد

١٠

 ئەیوب رەحمانی مێنتالیست، بیرمەند سویسرا

١١

 بەختیار سەعید رۆژنامەنووس کوردستان

١٢

 بەشدار سامی نووسەر کوردستان

١٣

 بەهار مونزیر چالاکوانی بواری ژنان کوردستان

١٤

 بەهرە محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیا بەریتانیا

١٥

 بەهرە وەلی چالاکوان بەریتانیا

١٦

 بەیان سەعید مەحمود مامۆستا کوردستان

١٧

 بەیان سەلمان نووسەر و وەرگێڕ فەرەنسا

١٨

 پایزە ئەحمەد هۆزانڤان، رۆژنامەنووس بەریتانیا

١٩

 پشکۆ ئەمین کارمەند، پێشمەرگەی دێرین ئەڵمانیا

٢٠

 پۆڵا زیندانی کرێکار سوێد

٢١

 تارا توانا چالاکوانی بواری ژنان سوێد

٢٢

 تاڤگە سابیر نووسەر سوێد

٢٣

جەلال قادر چیڕۆکنووس کەنەدا

٢٤

 جەلال محەمەد رۆژنامەنووس، ئەندامی ''کەنەکە'' هۆڵەندا

٢٥

 جیهاد محەمەد کەریم چالاکوان، ئەندامی رێکخراوی ئازادبوون نەرویج

٢٦

 چلوورە ئەحمەد هەردی چالاکوانی ژنان کوردستان

٢٧

 چیمەن ئیسماعیل دەستڕەنگینیی کوردستان

٢٨

 حسێن رابی نووسەر، وەرگێڕ، مامۆستای زانکۆ کوردستان

٢٩

 خوناو سمایل پەرستار نەرویج

٣٠

 دارا خونچە نووسەر و رۆژنامەنووس، پێشمەرگەی دێرین بەریتانیا

٣١

 دارا مەحمود کرێکار هۆڵەندا

٣٢

 دەوەن مەعروف نووسەر و هۆزانڤان کوردستان

٣٣

 رووناک ئەحمەد چالاکوان ئەڵمانیا

٣٤

 رەزا ساڵح مامۆستای خانەنیش، نووسەری ئەدەب و منداڵان نەرویج

٣٥

 رێناس عارف شێوەکار و کاریکاتێریست هۆڵەندا

٣٦

 زانا ئاسیا هونەرمەند بەریتانیا

٣٧

 زاهیر باهیر خانەنیش بەریتانیا

٣٨

 زانا حەسەن ئەبوبەکر رۆژنامەنووس کوردستان

٣٩

 ساکار تاهیر حەمەڕەشید رۆژنامەنووس، مامۆستا کوردستان

٤٠

 سالار باسیرە پرۆفیسۆر، توێژەری رامیاریی ئەڵمانیا

٤١

 سالار رەشید نووسەر سویسرا

٤٢

 سروە عوسمان مستەفا نووسەر و هۆزانڤان کوردستان

٤٣

 سمکۆ ئەحمەد هونەرمەند، ئەندازیار بەریتانیا

٤٤

 سمکۆ محەمەد نووسەر و رۆژنامەنووس کوردستان

٤٥

 سەردار عەبدوڵا حەمە نووسەر کەنەدا

٤٦

 سەرگوڵ ئەحمەد نووسەر، هەڵسووڕاوی مافەکانی منداڵان و ژنان کەنەدا

٤٧

 سەعید ئارمان چالاکوانی رامیاریی بەریتانیا

٤٨

 سەلام عارف خانەنیش فەرەنسا

٤٩

 سەلام نەجیبە (سەلام عەبدوڵا) مامۆستا، چالاکوان، نووسەر کوردستان

٥٠

 سەنگەر خەلیل عەزیز کارمەند کوردستان

٥١

 سورمە حەمید راوێژکاری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان بەریتانیا

٥٢

 سۆزان ئەمین ئەندامی سەنتەری نینا، پێشمەرگەی دێرین سوێد

٥٣

 شوان عەزیز چالاکوانی رامیاریی کەنەدا

٥٤

 شوانە حەسەن ئەبوبەکر رۆژنامەنووس بەریتانیا

٥٥

 عامر سابیر پەرستيار، خوێندکار ئوسترالیا

٥٦

 عەباس نادر قادر مامۆستا، چالاکوان کوردستان

٥٧

 عەبدوڵا ساڵح چالاکوان بەریتانیا

٥٨

 فوئاد زیندانی رۆژنامەنووس هۆڵەندا

٥٩

 فەرهاد مازێ نووسەر و رۆژنامەنووس ئەمەریکا

٦٠

 ڤیان کەمال هونەرمەندی شانۆ و سینەما هۆڵەندا

٦١

 کازیوە قولەری - ئەنامقی دەروونناس و پەروەردەکار دانیمارک

٦٢

 کاوە حەسەن کرێکار سوێد

٦٣

 کاوە کافرۆشی شێوەکار نەمسا

٦٤

 کەریم سەرکەش وەرگێڕی زمان ''سوێدی - کوردی'' سوێد

٦٥

 کەژاڵ حەمەڕەشید چالاکوان کەنەدا

٦٦

 کەژاڵ عەبدولقادر مایکرۆبایۆلۆژی، چالاکوانی بواری ژنان کوردستان

٦٧

 گوڵێ سەلیم هۆزانڤان کوردستان

٦٨

 گۆنا محەمەد چالاکوان بەریتانیا

٦٩

 گەشبیر ئەحمەد نووسەر بەریتانیا

٧٠

 گەلاوێژ عەلی ئەندازیاری تەلارسازیی بەریتانیا

٧١

 لاوژە جەواد هەڵسووڕاوی یەکسانییخوازیی ژنان و پیاوان دانیمارک

٧٢

 لەیلا سۆفی سوڵتانی چالاکوانی بواری ژنان کوردستان

٧٣

 محەمەد عەبدوڵا (کاکەحەمە) چالاکوان بەریتانیا

٧٤

 موختار کەریمی نووسەر ئەڵمانیا

٧٥

 ناڵە حەسەن هۆزانڤان و نووسەر کەنەدا

٧٦

 نالیا ئیبراهیم چالاکوانی ژینگەیی سوێد

٧٧

 ناودار زیاد مامۆستای زانکۆ کوردستان

٧٨

 نیاز عەبدوڵا پەیکەرساز و نووسەر سوێد

٧٩

 نیان ئەحمەد خوێندکار بەریتانیا

٨٠

 هاوڕێ نەهرۆ (کامەران وەلی) نووسەر، پێشمەرگەی دێرین نەرویج

٨١

 هاوژین زیبا رۆژنامەنووس کوردستان

٨٢

 هۆگر موحسین مامۆستا کوردستان

٨٣

 هەردی ئەحمەد کرێکار بەریتانیا

٨٤

 هەڵاڵە تاهیری بەرپرسی رێکخراوی ژنان و کۆمەڵ بەریتانیا

٨٥

 هەڵگورد سەمەد رۆژنامەنووس فەرەنسا

٨٦

 هەڵۆ محەمەد نووسەر و رۆژنامەنووس ئەڵمانیا

٨٧

 هەورامان عەلی نووسەر و چالاکوانی رامیاریی فینلەند

٨٨

 هیوا ئەحمەد چالاکوانی رامیاریی بەریتانیا

٨٩

 هیوا ئەحمەد هەڵسووڕاوی رامیاریی و چالاکوان بەریتانیا

٩٠

 هیواڕەش پێشمەرگە، زیندانی رامیاریی کوردستان

٩١

 هیوا ناسیح رۆژنامەنووس، چالاکوان سویسرا

٩٢

 هێمن ئەمانی هۆزانڤان و وەرگێڕ هۆڵەندا

 

تێبینیی:
١- دەقی ئەو هەڵمەتە لە سەرەتادا هەندێک درێژ بوو و وردەکاریی پتری تێدابوو.. بەڵام پاش ئەوەی ئەو کەسانەی سەرەوە واژۆیان لەسەری کرد و کۆمەڵێک سەرنج و تێبینییان لەسەری هەبوو بە تایبەتییش لەسەر درێژییەکەی.. بە لەبەرچاوگرتنی هەموو سەرنج و تێبینییەکان لە داڕشتنێکی ناوکۆیی و نوێ کورت و پوخت کرا و ئەو دەقەی سەرەوەی لێدەرچوو.
٢- هەر کەسێک حەز بکا یان بە پێویستی بزانێ دەتوانێ دەقی ''سوپاسنامە''کەی بە ناو سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەگەڵ ''‌هەندێک رەخنەی ئێمە لە شێوازی نووسین و بڵاوکردنەوە و زمانی دەقی نووسینەکەیان'' لەو بەستەرەدا ببینێ: (سوپاسنامە و رەخنە).

 

 

هەنگاوی دووەمی ئەو هەڵمەتە.

 

لەبەرئەوەی ئەو هەڵمەتە وەک ئەوانە نییە کە لە پێناو خۆدەرخستنی چەند کەسێک ئەنجامدەدرێن و پاش چەند رۆژێک کۆتاییان دێ و هیچیان لێ بەرهەم نایێ.. بەڵکە ئامانجی گەورەی لە پشتە و درێژەدەکێشێ.. بۆیە لە هەنگاوی دووەممان هەموو ئەو کەسانەی سەرەوە کە خاوەنی هەڵمەتەکەن لە نێو خۆیان (٨) کەس وەک سەرپەرشتکارانی هەڵمەتەکە هەڵدەبژێرن تا بە هەماهەنگیی هەمووان و ئەو کەسانەش کە لەمەودوا ناوەکانی خۆیان دەنێرن بەرنامەڕێژیی بۆ هەڵمەتەکە بکەن و هەنگاوەکانی داهاتوو رێکبخەن.

 

 

٤\٤\٢٠٢٠
rojnamen@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک